
ئەو و من …!…..سەروەر كەریم
ئەو و من …!
سەروەر كەریم
زۆرگرانە ئاو پێناسەى ( من ) بكات ،
كەباران ماڵئاوایى ، لەئاسمان كردوە و ،
مەیخانەكان دەروازەكانیان كڵۆم داوەو ،
هیچ ، كەس بەتامى شەراب ئاشنانى یە .
( من ) خۆم تەنیاترین پیاوى دنیام و ،
بەخۆرى بەیان ئاشنانیم و ،
سەردانى باخچەكانى خۆشنودى ناكەم و ،
گوآ بۆڕازى كەناریەكان ناگرم .
هیچ حەكیمێك دەرمانى ( من ) ناكات ؟
هیچ خودایەك فێرى سرووتى پەرستنى نەكردم ؟
تابەشوێن گریانى هەوردا بگەڕێم .
ئەمێستا ( من ) ئەوم و !
ئەو بەتەنیا ئیرەمى عەشقەو ،
هەموو وەرزەكانى تەمەن بەئاو دەكات .
ئاى فەلسەى ئاو و دەریا !
ئەم بآ ڕەنگیەى خۆتت لەكوآ هێنا ؟
تا ( من ) ، لەخۆتا نغرۆ بكەیت و،
نەهێڵى ئاوێزانى ڕەنگى ئەوبم .
ئەو بەتەنیا خۆى سرووتى نهێنى ژیانەو ،
كەس ناگاتە ئاستانەى بینینى .
( من ) بەم ڕەنگە ئاویەوە ،
چۆن بتوانم وێنەى ڕوخسارى بكێشم ؟
كە ئەو لەگەڵ باران نایەت و ،
ڕەزاكانى دڵى بۆمانگ نادركێنىَ و ،
چاوەكانى لەبینین تۆراندوەو ،
ئەسرینى ئومێد ناڕێژێنێتە ،
ناو دەریاى پڕ لەئاوى منەوە .
ئەفسوس … ئەفسوس
ئەوى ( من ) نابێتە باران و ،
كێڵگەى خۆشەویستى دڵم ئاوبدات و ،
لەم زەمەنى تەنیایەدا !
پیتەكانى ناوى ( من ) !
لەناو دڵیدا بنەخشێنىَ و ،
وەرزى تەنیایى ژیان كۆتایى بێت .
سلێمانى
15/10/2008