چوومەوە پایز …. جهلال بهرزنجی
چوومەوە پایز
جەلال بەرزنجی
كەنەدا
2008
چوویمەوە پایز ,
تا لێی بژێم .
دڵنیا نیم ,
ئێوەش دەتوانن بگەڕێنەوە و لێی بمێنەوە ؟
ئەو شەش رۆژەی ماڵم هێناوەتەوە پایز ,
شەوان بە دڵنیای دەخەوم .
بەیانیانیش ,
زوو لە خەو رادەبم ,
تا لە نزیكەوە ,
نائومێدی درەختی گەڵا لێ وەریو بنووسمەوە !
من بۆیە هاتومەتەوە پایز,
تا بە جوانی راهێنان لە سەر,
ِگێڕانەوەی سەروەری بۆ وشە بكەم !
من لە پایزم,
بۆ داكۆكی كردن لە ژیان .
لە پایزم ,
بۆ بەرەو پێشەوە بردنی رامان !
لە پایزم ,
بۆ كەم كردنەوەی گۆشەگیری ,
پەنجەرە بڵندو تەنیاكان !
لێرە ,
لە پایز ,
بەیانیان شۆڕ دەبمەوە ناو باخچەی وشەكانم ,
بۆ ئەوەی بزانم بەری میوەی ,
ئەو خەونانەی پار چاند بوو من ,
پێگەیوون ؟
لە پایزم ,
بۆ ئەوەی بە یەكجاری لەگەڵ خۆم ئاشت ببمەوە .
————————-
ئەم شیعرە لە ژمارەی 28 گۆڤاری هەتاوی مانگی 7 -2008 بڵاكراوەتەوە