 
	فه‌لسه‌فه‌ی کات…. سه‌لام محه‌مه‌د
Closed							
	
						
						
					 
 فه‌لسه‌فه‌ی کات…. سه‌لام محه‌مه‌د
 
 ئیمشه‌و دوو که‌س 
 بێدارن ، خه‌ویان زڕاوه
 یه‌که‌میان زوو زوو ته‌ماشای سه‌عات ئه‌کا و
 وا هه‌ست ئه‌کات کات وه‌ستاوه 
 درێژبۆته‌وه‌و ناڕوات و  دووایی نایه
 دووه‌میشیان ،
 گوریسی غه‌مێکی تاریك
 وه‌ك ره‌شه‌مار ئاڵاوه‌ته شاده‌ماره‌کانی دڵی
 ئه‌بینێ کات 
 زۆر زۆر له جاران خێراتر
 بۆ پێشه‌وه ته‌کان ئه‌دات
 ئه‌وه‌ی یه‌که‌م په‌له‌یه‌تی ، بۆ به‌یانی
 چاوه‌ڕوانی :  ژوانی یاره
 دووه‌میش : په‌تی سێداره..
 
 21 / 10 / 2008- سوید
  
 

 
			 
			 
			