دڵێکی گه‌وره که‌وته‌وه لێدان!
دڵێکی گه‌وره که‌وته‌وه لێدان!
گۆران عه‌لی
بۆ ته‌واو کردنی خوێندنی کۆرسی ئه‌م پاییزه، ده‌بوو هه‌ریه‌که‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر یه‌کێک له نوسه‌رو فه‌یله‌سوفه‌کانی سه‌رده‌می ڕیالیزم ئاماده بکه‌ین. من به‌و پێیه‌ی ده‌ورانێکی دوور‌و درێژه خۆم به لایه‌نگری مارکس و لێکدانه‌وه‌ی مارکسیستی، بۆ ژیان و کۆمه‌ڵگا ده‌زانم، نه‌ده‌بوو چاوپۆشی له‌م فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندو ڕابه‌ره مه‌زنه‌ی چینی کرێکار بکه‌م،هه‌ربۆیه من لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی خۆمم له سه‌ر ژیان و گوزه‌ران و ئایدۆلۆژیا‌و به‌رهه‌مه‌کانی مارکس ئاماده کرد، به وته‌که‌ی ئه‌نگلس کۆتاییم به لێکۆڵینه‌وه‌که هێناوه که له مه‌راسیمی ناشتنی مارکس دا له له‌نده‌ن ده‌ڵێت : ئه‌مڕۆ دڵێکی گه‌وره له لێدان که‌وت، ئه‌مڕۆ به‌شه‌ریه‌ت گه‌وره‌ترین مێشکی زیندووی خۆی له ده‌ستدا!
هه‌فته‌ی ڕابردوو که مامۆستاکه‌م لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی بۆ هێنامه‌وه، وتی: نوسینهکهتم به دڵبوو، به‌ڵام له گه‌ڵ کۆتاییه‌که‌یدا نه‌بووم!
– بۆ مامۆستا؟!
– وادیاره ئاگادار نیت که له دوای ئه‌م ئه‌زمه ئابوریه‌وه، له ئه‌ڵمانیا 3 جار کتێبی سه‌رمایه‌ی مارکس چاپ کراوه‌ته‌وه‌و هێشتا له بازاڕدا ده‌ست ناکه‌وێت بۆ کڕین، بۆیه ده‌ڵێم دڵه گه‌وره‌که نه‌ک له لێدان نه‌که‌وت به‌ڵکو که‌وته‌وه لێدان.
ئه‌م هه‌واڵه موفڕکهی خۆشی و شادی به هه‌موو له‌شما هێنا، سه‌رتاپای له‌شم تهزینێکی پڕ له کامه‌رانی دایگرت، ئاخر دوای 125 ساڵ له مه‌رگی دوکتۆر کارل مارکس هێشتا کتێبه‌کانی چاپ ده‌کرێنه‌وه‌و، کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری بۆ لێکدانه‌وه‌ی کێشه‌کانی و ڕێگای ڕزگاربوون لێیان، په‌نا بۆ مارکس ده‌به‌نه‌وه، ئه‌مه فه‌خرێکی گه‌وره‌یه بۆ مارکس و ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان به مارکسیست ده‌زانن.
مارکس ئیدیعای پێغه‌مبه‌رایه‌تی نه‌کردوو، هه‌رگیز په‌یمانی به‌هه‌شت و دونیایه‌کی تری به هیچ که‌سێک نه‌دا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی نه‌کرد که له هیچ ئاسمانێکه‌وه کتێبی بۆ دابه‌زیبێت، مارکسی مرۆڤ هه‌ر به مێشکه گه‌وره‌که‌ی و لێکدانه‌وه ورده‌کانی توانی 160 سال له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌مڕۆ لێکبداته‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ جارێکی تر په‌نا ده‌برێته‌وه به‌ر لێکدانه‌وه‌کانی.
160 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کاتێک سه‌رمایه‌داری ته‌نها له چه‌ند وڵاتێک‌دا شکڵی گرتبوو، مارکس ئه‌وه ڕوونده‌کاته‌وه که سه‌رمایه‌داری نیزامێکی ناکۆک و نه‌گونجاوه بۆ کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری و له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م نیزامه‌دا دژایه‌تیه‌کی گه‌وره هه‌یه له نێوان هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا، هه‌ر ئه‌م ناکۆکی و دژایه‌تییه‌یه که سه‌رمایه‌داری توشی ئه‌زمه‌ی زۆر گه‌وره‌و چاره‌هه‌ڵنه‌گر ده‌کات.
ڕه‌نگه گوزه‌رێک، ئه‌گه‌ر زۆر خێرا‌و سه‌رپێیش بێت، به‌و داهێنانه‌ی مارکس کردی بۆ دهرکهدنی ئه‌م حوکمه بهسهرسهرمایهداریدا، زۆر پێویست بێت بۆ ئه‌مڕۆ، لانیکه‌م بۆ نه‌وه‌یه‌ک که زۆر که‌م ده‌ستی ڕاگه‌یشتووه به کتێبی سه‌رمایه‌ی مارکسدا.
هه‌روه‌ک چۆن دوکتۆرێک ڤایرۆسی هۆکاری نه‌خۆشییه‌ک ده‌ستنیشانده‌کات و، به‌و کاره‌ش داهێنان تۆمار ده‌کات. دوکتۆر کارل مارکس‌یش به هه‌مان شێوه ئه‌و ڤایرۆسه ئابورییه ده‌ستنیشانده‌کات، که بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی به‌دبه‌ختی و برسێتی زیاتر بۆ چینی کرێکار‌و کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری. داهێنانی تایبه‌ت به مارکس له‌و بواره‌دا دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆسی (زێده‌بایی) بوو له به‌های کاڵاکاندا، ئه‌و ڤایرۆسه‌ی که یاسای حه‌ره‌که‌تی سه‌رمایه‌داری ڕێکده‌خات و ده‌یباته‌پێش، له هه‌مان کاتیش‌دا بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی خۆشگوزه‌رانی بۆ ئه‌و که‌مینه که‌مه.
مارکس به زمانێکی زۆر ساده‌و بیرێکی ورد، ئه‌وه‌ی ده‌رخست که هه‌موو کاڵایه‌ک که بۆ مه‌به‌ستی ئاڵ و گۆڕ ده‌برێته بازاڕ، نرخه‌که‌ی به پێی ئه‌و بڕه کاره‌ی که چووه‌ته به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و کاڵاوه دیاری ده‌کرێت، واته نرخه‌که‌ی به پێی بڕی خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانه‌که‌ی دیاریده‌کرێت. ئه‌گه‌ر کاڵای یه‌که‌م 4 سه‌عات کارکردن چووبێته به‌رهه‌مهێنانی، به‌ڵام کاڵای دووه‌م ته‌نها 2 سه‌عات، ئه‌وا ئه‌و کاته کاڵای یه‌که‌م له ئاڵ و گۆڕدا ده‌درێت به 2 کاڵا له کاڵای دووه‌م، یان ئه‌گه‌ر کاڵای یه‌که‌م و دووه‌م به ئه‌ندازه‌ی یه‌کتر سه‌عاتی کارکردنیان تێچوبوو ئه‌وا ئه‌و کاته به یه‌کسان ده‌گۆڕدرێنه‌وه.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نیزامی چینایه‌تیدا ئاڵتون و دواتریش پاره، ناوی نه‌قدی کاڵاکانه(الاسم النقدی للبچاعه)، واته پاره ناوی نه‌قدی ئه‌و بڕه کاره‌یه که چووه‌ته به‌رهه‌مهێنانی کاڵاکان، هه‌ربۆیه مارکس ئه‌و هاوکێشه به ناوی ئه‌مڕۆی کاڵاکان، واته پاره، ڕۆشنتر ده‌کاته‌وه:
*کاڵایه‌ک ئه‌گه‌ر بایی 2 دۆلار خه‌رجی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی تێچوبێت. بایی 2 دۆلار که‌ره‌سته‌ی خاو. بایی 1 دۆلار هێزی کار، ئه‌وا به‌هاکه‌ی یان نرخه‌که‌ی ده‌کاته 5 دۆلار‌و کاتێک ده‌برێته بازاڕ بۆ ئاڵ و گۆڕ، هه‌ر ده‌درێت به هه‌مان 5 دۆلار!!
ئه‌ی باشه سه‌رمایه‌داری له کوێدا قازانج ده‌کات، ئه‌گه‌ر هه‌ر بیفرۆشێته‌وه به هه‌مان به‌های تێچونه‌که‌ی؟! ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌بوو که ڕووناکبیران و ئابوریزانانی بورژوازی نه‌یانده‌توانی یان نه‌یانده‌ویست تێیبگه‌ن.
مارکس زۆر هۆشمه‌ندانه ڤایرۆسه‌که‌ی ده‌ستنیشان کرد‌و زێده‌بایی له به‌های کاڵاکاندا دۆزییه‌وه، ئه‌و ده‌ریخست که هێزی کار که له سه‌رمایه‌داریدا ئه‌ویش بووه به کاڵا، به پێی بڕی تێچونه‌که‌ی، به‌هاکه‌ی دیاری ده‌کرێت واته به پێی بڕی ئه‌و خه‌رجییانه‌ی که ده‌چێته به‌رهه‌مهێنانی هێزی کاری کرێکارێک له نان و خواردن…… هه‌تا به زیندوویی بمێنێته‌وه‌و بۆ سبه‌ینێ بێته‌وه سه‌رکار،به‌ڵام هێزی کار ته‌نیا کاڵایه‌که که وه‌ک لاستیک توانای ڕاکێشان و درێژه‌کێشانی هه‌یه، مارکس بۆ تێگه‌یشتن له‌مه نموونه‌ی ئه‌سپێک ده‌هێنێته‌وه که خاوه‌نه‌که‌ی بڕێکی دیاریکراو جۆی ده‌داتێ که تا نیوه‌ی ئه‌و ڕۆژه بتوانێت کار بکات، به‌ڵام بۆ نیوه‌ی دووه‌می ڕۆژه‌که ئه‌سپه‌که‌ی به‌زۆر به کێش ده‌کات به بێ ئه‌وه‌ی هیچی بداتێ له به‌رامبه‌ر کاره‌که‌یدا، كاتێک سه‌رمایه‌دار 1 دۆلار ده‌دات به هێزی کار، واته 1 دۆلار ده‌دات به خه‌رجی تێچونه‌که‌ی و له به‌رامبه‌ردا یه‌ک ڕۆژی ته‌واو به‌کاریده‌هێنێت، ئه‌و کاتێک کاڵای دووه‌م ده‌داته‌وه به 5 دۆلار، هیچی نه‌داوه به هێزی کار له کاڵای دووه‌مدا، واته هێزی کار له کاڵای دووه‌مدا ده‌بێته زێده‌قازانج یان زێده‌بایی بۆ سه‌رمایه‌دار، هه‌رلێره‌وه که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه زه‌مینه‌ی بۆ خۆشده‌بێت.
هه‌ربۆیه کاتێک ده‌بینین ساڵانه به سه‌دان ملیۆن ته‌ن له خۆراک و خوارده‌مه‌نی فڕێده‌درێته ده‌ریاکان بۆ ئه‌وه‌ی نرخی دانه‌به‌زێت، ئه‌و کاته ده‌توانین بڵێین ئه‌و سه‌دان ملیۆن ته‌نه هێزی کاری داهێنه‌رانه‌ی ئینسانه که له جه‌سته‌ی ئه‌و کاڵانه‌دا که سه‌رمایه‌داری بۆ قازانج ئه‌سیری کرددووهو دیسانه‌وه بۆ به‌رزڕاگرتنی قازانج فڕێی ده‌دات، ته‌نهاو ته‌نها بۆ به‌رزڕاگرتنی ڕاده‌ی قازانج. له لایه‌کی تره‌وه کاتێک ده‌بینین به سه‌دان ملیۆن ته‌ن له پاره (که ناوی نه‌قدی کاڵاکانه)، له بانکه‌کاندا بلۆک بووه، هیچ نییه جگه له هێزی کاری داهێنه‌رانه‌و خوڵقێنه‌رانه‌ی ئینسان ، که له بری ئه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤه‌کان جوانتر‌و ئاسوده‌تر بکات، که‌چی سه‌رمایه‌داری له بانکه‌کاندا ئه‌سیری قازانج په‌رستی خۆی کردووه.
هه‌ر بۆیه مارکس ته‌ئکید له‌وه ده‌کاته‌وه که سه‌رمایه‌داری نیزامێکی ناکۆکه به ئومێد‌و ئاره‌زووه‌کانی ئینسان، له کاتێکدا هێزو توانای داهێنه‌رانه‌ی ئینسان له ئه‌وجی توانایی خۆیدایه، که‌چی چینی کرێکار که چالاکترین توخمه له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا، له ئه‌وجی برسێتی و بێبه‌شیدا ده‌ژی، ئه‌م ناکۆکییه ناتوانێت تاسه‌ر درێژه‌ی هه‌بێت، ئه‌م ناکۆکییه له هه‌ناوی سهرمایهداریدایهو ده‌بێت هه‌ر ئه‌م ناکۆکییه‌ش کۆتایی به عومری سه‌رمایه‌داری بهینێت، ئه‌مه حوکمی مارکسهو کۆمه‌ڵگا چینایه‌تییه‌کانی پێش سه‌رمایه‌داریش هه‌ر به پێی هه‌مان قانونمهندی کۆتایی به عومریان هاتووه.
ئه‌زمه‌ی ئابوری ئێستا‌و ڕێگا چاره‌کان:
با له سه‌ره‌تاوه ئه‌م پرسیارانه له خۆمان بکه‌ین، ئایا کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له بواری داهێنان و ته‌کنه‌لۆجیادا ئه‌زمه گرتویه‌تی؟! ئایا هێزی کاری داهێنه‌رانه‌و خوڵقێنه‌رانه‌ی ئینسان که‌مبووه‌ته‌وه؟! ئایا کانزا سروشتییه‌کان که‌مبوونه‌ته‌وه؟! ئایا پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان خاوبۆتهوهو فریای گه‌شه‌و چوونه‌سه‌ری ڕاده‌ی دانیشتووانی سه‌رزه‌وی ناکه‌وێت؟! ئایا سه‌روه‌ت و سامان له کۆمه‌ڵگادا کورتی هێناوه؟!
بێگومان نه‌خێر هیچ یه‌کێک له‌وانه ڕووینه‌داوه‌و کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له‌و بوارانه‌دا پێشڕه‌وی زۆری کردووه، ئه‌ی که‌واته ئه‌زمه له کوێدایه؟! ئه‌وه‌ی ئه‌زمه گرتویه‌تی بانکه گه‌وره‌کانی سه‌رمایه‌دارییه، ئه‌وه‌ی ئه‌زمه گرتویه‌تی پاره که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی سه‌رمایه‌دارییه له بانکه‌کاندا، که ئه‌و پارانه سه‌ره‌نجام وه‌ک مارکس ڕوونی ده‌کاته‌وه له زێده‌بایی دا، هێزی کاری ئینسانن و له جه‌سته‌ی کاڵاکاندا گیرۆده بوون، له بری ئه‌وه‌ی له به‌ره‌وپێشبردنی ژیاندا ده‌ور بگێڕن، سه‌رمایه‌داری ئه‌سیری بانکه‌کانی کردوون.
ئایا سه‌رمایه‌داری ده‌توانێت له‌م ئه‌زمه‌ی ئێستای ڕزگاری بێت؟! با له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه بڵێم که ئه‌زمه‌ی ئێستا له نیشانه‌و ده‌رکه‌وته‌کانی ئه‌زمه‌و ناکۆکییه گشتییه‌که‌ی سه‌رمایه‌دارییه (واته ناکۆکی نێوان هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان)، بۆیه ده‌کرێت ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ی ئێستاشیان چاره‌سه‌رێکی کاتی بکه‌ن، به به‌خشینی چه‌ند سه‌د ملیار دۆلارێک به بانکه ئه‌زمه گرتووه‌کان، یان دووباره هێنانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، یان له خراپترین حاڵه‌تدا هێرشکردن بۆ سه‌ر نان و ژیانی خه‌ڵک و بێکارکردنیان وه‌ک چۆن ئێستا باوه له دونیادا، به‌ڵام ته‌نیا ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌زمه سهرتاپاگیرهکهی سه‌رمایه‌داری، ئه‌وه‌یه که سه‌رمایه‌داری و نیزامه ئابورییه‌که‌ی جێگه‌ی خۆی بدات به نیزامێکی ئابوری که هێزی کاری خوڵقێنه‌رانه‌ی ئینسان له زیندانه‌کاندا (بانکه‌کان و سه‌رمایه‌ی که‌ڵه‌که‌بوو)، زیندانی نه‌کرێت، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ده‌ور بگێڕێت له باشترکردن و جوانکردنی ژیانی مرۆڤه‌کاندا، ته‌نیا ڕێگا له به‌رده‌م سه‌رمایه‌داریدا ئه‌وه‌یه که جێگه‌ی خۆی بدات به نیزامێکی ئابوری که تیایدا مرۆڤ چه‌ند توانای هه‌بێت ببه‌خشێت و چه‌ندی پێویست بێت، ببات.
گۆران عه‌لی
goranmad@hotmail.com
* مارکس له سه‌رمایه‌دا شیلنگ به کار ده‌هێنێت، بۆ لێتێگه‌یشتن من کردومه به دۆلار.