
ساڵ له دوای ساڵ خۆزگه‌مان به پار
ساڵ له دوای ساڵ خۆزگه‌مان به پار
عوسمان_ م
23/10/2008
قه‌رار بو بێن و شادی له‌گه‌ڵ خۆێان بێنن، هاتن! به‌ڵام مه‌رگ و ئاواره‌یی و ره‌نجه‌رۆیی و ماڵوێرانیان هێنا. ساڵان تێپه‌ری و وتیان په‌له مه‌که‌ن ساواین، له‌بری شادی گریان و هه‌ژاری و ئاواره‌یی بو به به‌شمان و دانی پیری ده‌سه‌ڵاتیان که‌وت و هه‌ر وتیان ساواێه په‌له مه‌که‌ن. ساڵ له دوای ساڵ که تێپه‌رێ، په‌له‌مان نه‌کرد و به بێ لێکدانه‌وه‌ی هۆ و هۆکاره‌کان هه‌ر خۆزگه به پار ده‌خوازین. له‌مه سه‌یرتر ئه‌وه‌ێه که سه‌ره‌تای هه‌ر ساڵێکیش پیرۆزبایی ساڵی تازه له یه‌کتر ده‌که‌ین. نازانم پیرۆزبایی له چی؟ له بێ ده‌ره‌تانی و بێ ئاسویی سیاسی و چاره‌نوسمان؟ ئه‌م ناته‌بایی و تهناقزانه کۆمه‌ڵێک راستیمان بۆ ئاشکرا ده‌کا که میله‌تێکی سه‌رگه‌ردان و گه‌نده‌ڵ و سوکین. میله‌تێکی هوشار و تێگه‌یشتو و ئازادیخواز قه‌ت ئیجازه نادا که‌سانی گه‌نده‌ڵ و ریاکار و هه‌لپه‌ره‌ست بۆ ماوه‌ێه‌کی دور و درێژ به ناوی سه‌رۆک و سه‌رکرده و رێبه‌ر حوکمی به‌سه‌ردا بکا، ئه‌گه‌ر سوک نه‌بین به هیچ شێوازێک سوکاێه‌تی له هیچ هێز و ده‌سه‌ڵات و که‌سێک قوبوڵ ناکه‌ین. هه‌مو سوکاێه‌تی و سهوداێهکمان به‌سه‌ره‌وه ده‌که‌ن، هه‌ر ده‌لێین قه‌یناکا کوردین. دهمانگۆرنهوه به پێڵاوێکی ده‌سه‌ڵاتدارێکی فارس و تورک و عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر، که چی ده‌ڵێن پێلاوی سهرکردهێهکی کورد ناده‌ین به فارس و تورک و عه‌ره‌ب. ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌سه‌رماندا هاتوه، خۆمان هۆکار و ته‌وه‌ری سه‌ره‌کین! بۆ ده‌رباز بون له قه‌بوڵ کردنی مه‌سولیه‌تی گه‌نده‌ڵی و سوکیمان، بۆ پاساوی شکسته‌کان و ماێه پوچیمان هه‌میشه ئه‌م و ئه‌ومان تاوانبار کردوه.
ساڵ له ده‌وای ساڵ به مشتێک ئاو ده‌که‌وینه مه‌له و به دوو سوێند و به‌ڵێنی درۆینه‌ی گه‌نده‌ڵان و ریاکاران هه‌م فریو ده‌خۆین و هه‌م فریومان ده‌ده‌نه‌وه. سه‌رگه‌ردان و ماڵویران و نائومید تاوێک لای ئه‌میان به‌رده‌ده‌ین و پاڵ به‌ویانه‌وه ده‌ده‌ین، تاوێک لای ئه‌ویان ده‌گرین و پاڵ بهمیانهوه ده‌ده‌ین. ئه‌م ره‌وته باتڵ و به‌تاڵه ده‌ێان ساڵه وه‌ک مۆتهکهێهکی نه‌حس سه‌ردڵی گرتوین و به بێ لێکدانه‌وه خۆمان به‌رده‌واممان کردوه و بوه‌ته چاره‌نوسی تاریکمان.
له لاێه‌ک توره و بێزارین له گه‌نده‌ڵی و ریاکاری، له لاێه‌کیتر گه‌نده‌ڵ و ریاکار په‌ره‌ستین. له لاێه‌ک فیداکاری رێگای رزگاری نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ین، له لاێه‌کیتر نه‌ته‌وه فرۆش و نیشتمان فرۆش په‌ره‌ستین. له لاێه‌ک به قسه قاره‌مانی به‌ره‌وروبونه‌وه‌ی داگیرکه‌رانین، له لاێه‌کیتر دارده‌ستی داگیرکه‌رانین. ئه‌م ناته‌باییانه له ئێمه‌دا بوه‌ته ده‌رونی و له ناو بازنهێهکی داخراودا وێل و وه‌یلان و گێژ به ده‌ور خۆماندا دهسورێینهوه. به‌دبه‌ختیه‌که ئه‌وێه که کاتێک له‌م باره‌ێه‌وه قسه له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و ده‌که‌ی، نه‌ک هه‌ر مل ناده‌ن، به‌ڵکو حاشای لێده‌که‌ن و داوات لێ ده‌که‌ن بێده‌نگ بی و پێت ده‌ڵێن په‌له مه‌که هێشتا ساوایه.
ئه‌گه‌ر ئاورێک له خۆمان بده‌ینه‌وه، ده‌بینین ئه‌و ره‌فتار و ره‌وشته دهزێوهی گه‌نده‌ڵه‌کان و ریاکارهکان و هه‌لپه‌ره‌سته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، ماساوچیهکان و مه‌سینه هه‌ڵگره‌کان بوه‌ته کولتور و ئه‌خلاق و ره‌وشتی رۆژانه‌مان و له ئازاری قورسایی باره‌کانمان گاز له‌یه‌کتر ده‌گرین. له هه‌مان کاتدا هه‌رکه‌سێک ده‌دوێنی، دڵی پره و باسی نائومیدی و نامورادی ده‌کا، باسی خراپ بونی خه‌ڵک ده‌کا، باسی له‌ده‌ست چونی راستی و پاکی ده‌کا. که‌س نییه باسی نه‌مانی هه‌ست و سۆز و سیقه نه‌کا. هه‌ر هه‌مو باسی زال بونی درۆ و ده‌غه‌ڵکاری له داوده‌زگا و پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵاێه‌تیه‌کان ده‌که‌ن، هه‌ر هه‌مو گازنده و گه‌له له‌و دۆخه ناسالمه ده‌که‌ن که تییدا برا نه‌ک هه‌ر ئاگای له‌برا نییه و ره‌حمی پێ ناکا، به‌لکه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئابوری بێته ئاراوه، خهێانهتیشی پێ ده‌کا.
کولتوری زاڵ به‌سه‌ر کومه‌ڵگای کوردستاندا به گشتی و کوردستانی باشور به تایبه‌تی کولتوری دینی و عهشاێریه که برستی له میله‌تی کورد بریوه و رێگای گه‌شه و پێشکه‌وتنی لێ به‌ستوه. ئه‌م کولتوره ته‌نیا پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵات و قازانجی سه‌ران و ده‌ست و پێوهنهکانیانه. ئه‌م کولتوره کاری وای کردوه‌ته سه‌ر کۆمه‌ڵگا و تاکی کورد که وه‌ک نه‌خۆشیی شێتی هه‌موانی توش کرده‌وه و به رونی ئاکامه دزێوه‌کانی ده‌بینین. به ئاشکرا ناکۆکی و گومان و بێ سیقه‌یی که‌سه‌کان به‌رانبه‌ر به یه‌کتر ده‌بینین. کاتێک به شه‌قامه‌کان و کۆڵانه‌کان و بازاره‌کاندا تێده‌په‌رێ، هه‌ر هه‌مو مۆن و توره و بێتاقه‌تن، لێره و له‌وێ که‌سانێک ده‌بینی که له‌سه‌ر هیچ و یان له‌سه‌ر بچوکترین شت په‌لاماری یه‌کتر ده‌ده‌ن و به‌یه‌کتریدا هه‌ڵده‌پژێن. کاریگه‌ریی سیسته‌می گه‌نده‌ڵ و ناعادل له لاێه‌ک و له لاێه‌کیتره‌وه فشار و زه‌ختی ژیان و شوێنه‌واره‌کانی شه‌ری ناوخۆ و بێ یاسایی خه‌ڵکئ کوردی وا لێکردوه که رێگا چاره‌ی هه‌مو شتێک ته‌نیا له شهر و توندوتێژیدا ده‌بینن. ئه‌م هه‌مو گرژی و شهر و شۆر و پێکدادانه که له لێره و له‌وێ روو ده‌دا، جاروبار کوشتن و خوێنرشتنیشی لێ ده‌که‌ویته‌وه.
پرسیار ئه‌وه‌ێه که ئاێا کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه که ئه‌م بازنه بشکێنین و بۆ داهاتوێه‌کی گه‌ش و رون، بۆ خۆ ناسینه‌وه و بنیاد نانی کۆمه‌ڵگاێه‌ک که یاسا ئینسانیه‌کان سه‌روه‌ر بێ نه‌ک خێڵ و عه‌شیره و دین، ده‌ست به‌کار بین؟ ئاێا کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه که بوێرانه ده‌رگای سه‌رانی گه‌نده‌ڵ و سپڵه بگرین و بڵێین: ‘بۆچی خۆتان بۆ قازانجی هاوبه‌شتان ئاشتن و یه‌کگرتو؟! به‌ڵام منداڵه‌کانی ئێمه له زیندانه‌کانتاندا ئه‌تک ده‌که‌ن، بێسه‌روشوێنیان ده‌که‌ن، به تێک شکاوی و شێتی پاش 7-8 ساڵ سجن و شکه‌نجه فرهێان ده‌ده‌نه سه‌ر جاده؟" کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه که له‌بری گاز گرتن له یه‌کتر، مۆن و مۆره کردن له یه‌کتر، هه‌ڵچون و کۆشتنی یه‌کتر یه‌ک بگرین و پیلانه‌کانی ئه‌م چاوچنۆکه له تێر نه‌هاتوانه پوچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه؟ کاتی ئه‌و نه‌هاتوه که به یه‌کخستنی ریزه‌کانمان سیاسه‌تی شهر و دوبهرهکێ دروست بکه و حکومه‌ت بهکهێان فه‌شه‌ل پێ بهێنین؟ کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه که بوێرانه بۆ رێز گرتن له خۆمان و خاک و وڵاتمان پێان بڵێین که "ئه‌گه‌ر هه‌مومان کوردین و یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین و یه‌ک ماف و ئامانجمان یه‌که، بۆچی خۆشیه‌کان و سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی هه‌ر بۆ ئێوه بێت و ئازار و مه‌ینه‌ت و مه‌رگ و ماڵوێرانیهکهشی بۆ ئێمه؟
با! کات دره‌نگه و ده‌بێ په‌له بکه‌ین! ده‌بێ دوکانی کورداێهتیان پێ دابخه‌ین! ده‌بێ رۆڵه‌کانمان له زیندانه‌کانی ئاکرێ و هه‌لێر و سلێمانی ئازاد بکه‌ین که رووی زیندانه‌کانی ئه‌بوغرێب و گوانتانامۆیان سپی کردوه. کات دره‌نگه و ده‌بێ په‌له بکه‌ین بۆ رێگرتن له فتواکانی مزگه‌وته‌کان و ئه‌مری سه‌رۆک عه‌شیره‌کان و یاسا ئیسلامیه‌کانی پارله‌مان که کوردستانیان کردوه‌ته گۆرستان و جه‌هه‌نم بۆ دایکان و خۆشکان و کچه‌کانمان. ده‌بێ ئیتر ئیجازه نه‌ده‌ین له‌وه زیاتر سوک و رسوای عاله‌ممان بکه‌ن. باڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات به ئاغا و مه‌لا و سه‌رۆک خێل و بنه‌ماڵه‌وه به سوئیستفاده کردن له به‌رپرساێه‌تی ئێمه به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه و نیشتمان هه‌ر خه‌ریکی خۆ قه‌ڵه‌و کردن و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنن. کاتی واز هێنان له‌م یهکلاێهنه بهرپرساێهتیه هاتوه و ده‌بێ چیتر ئیجازهێان پێ نه‌درێ به بیانوی ئه‌وه‌یکه چوار ده‌ورمان گیراوه، هه‌له‌که ناسکه و ده‌بێ ئه‌زمونه‌که‌مان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین. ئه‌زمونه‌که ته‌نیا گیرفان و پله و به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات داره و میله‌ت لێی بێ به‌شه. ئه‌زمونه‌که جگه له ئاواره‌یی سه‌دان هه‌زار کورد، کۆژرانی ههزارانیترمان به ده‌ستی یه‌کتر، له‌ناوچونی هه‌زارانی ترمان له رێگای هه‌ڵهاتن به‌ره‌و هه‌نده‌ران، شێت بون و بێ سه‌روشوێن بونی ههزارانیترمان له ژێر شکه‌نجه و زیندانه‌کانیاندا، هه‌ژاری و بێ هیوایی و چاره ره‌شی هیچیتر نه‌بوه. کاتی ئه‌وه هاتوه که کۆتایی به سه‌رۆک سازی و ره‌ئیس سازی بێنین و له‌بری سه‌رۆک و ره‌ئیس خزمه‌تکار جێگاێان بگرێته‌وه. کاتی ئه‌وه هاتوه که حاکم و حوکم له له‌سه‌ر ته‌ختی حاکمیه‌ت بهێنرێته خوار و به‌ڵێ بۆ میله‌ت بچێته سه‌ر ته‌خت.
به سه‌دان هه‌زار چه‌کداری مشه خۆر له کوردستان هه‌ن که ته‌نیا بۆ سه‌رکوتی میله‌ت ئاماده کراون. ئه‌و چه‌کدارانه که ناویان هێزی پێشمهرگهێه، تا ئێستا نه‌ێانتوانیوه و ناتوانن سنوره‌کان و سه‌روماڵی میله‌ت بپارێزن. هه‌رکات داگیرکه‌ران قه‌ستی له‌شکر کێشی و په‌لاماری کوردستانیان بوبێت، هێزی پێشمه‌رگه نه‌ک پێشی پێ نه‌گرتون، به‌لکو هاوکاریانی کردوه و شان به شانی داگیر که‌ران هه‌م یه‌کتر و هه‌م میله‌تیان ته‌فروتونا کردوه. هێزی پێشمه‌رگه به سامانی میله‌ت په‌روه‌رده ده‌کرێ له دژی میله‌ت، یان ئاماده ده‌کرێته‌وه بۆ دیسان شڕی ناوخۆ. هێزی پێشمه‌رگه بۆ سه‌رکوت کردن و ده‌مکوت کردنی مامۆستاێانی به‌ش مه‌ینه‌تی مه‌کته‌ب و زانکۆ، خوێندکارانی نارازی و چین و توێژه هه‌ژار و نه‌داره نارازیه‌کان ئاماده و تهێار کراوه نه‌ک بۆ پاراستنی خاکی کوردستان و سه‌روماڵی هاوڵاتین. ده‌بێ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی کوردسان کور و کچه‌کانیان که به ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌وه خه‌ریکی سه‌رکوت و شکه‌نجه‌دانی لاوانن له‌زیندانه‌کان، داواێان لێ بکه‌ن ریزی خهێانهت به‌جێ بێڵن و بگه‌رێنه‌وه ریزی میله‌ت.
جێی داخه برێک حیزب و رێکخرای سیاسی که هیچ باوه‌رێکیان به هێزی جه‌ماوه‌ر و خۆشیان نه‌ماوه، له کاتێکدا که جه‌ماوه‌ر له دژی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ ده‌ستی داوه‌ته خۆ ئاماده کردن بۆ وه‌لانانیان، ئه‌وان ئێستا داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی دژی قانون ده‌که‌ن که مه‌جال و ئیجازه‌ی قانونی‌یان بده‌نێ که هه‌ڵسورانیان هه‌بێ. داوا لا ده‌سه‌ڵاتی عهشاێر و دژ به یاسا ده‌که‌ن که ئیجازهێان بده‌نێ به شێوه‌ی قانونی؟ خه‌ڵک له دژی ده‌سه‌ڵات رێک بخه‌ن، به‌راستی ئه‌مه ئیتر ئه‌وپه‌ری گێلی و ئیفلاسی سیاسی و ئه‌خلاقیه. داواکاری ئه‌مانه ئه‌وه‌نده بێ ماناێه که شێتیش شتی وا ناڵێ. خواستی ئه‌م سیاسیانه؟ وه‌ک ئه‌وه واێه که تمن به تۆ بڵێم: خنجهرێکم به‌رێ به بیکه‌م به ورگتا.
به‌هه‌رحاڵ کاتی ئه‌وه هاتوه که ئیتر به سوێند و قسه‌ی ئاودار و به‌ڵێنیه درۆێنهکانی هیچکامیان بروا نه‌که‌ین، و به پشت به‌ستن به خۆمان و هێزی رێکخراوی خۆمان، بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی ئاوه‌دان سکۆلار و بۆ هه‌موان، بۆ گه‌یشتن به مافه تاک و کۆمهڵاێتیه ئینسانیه‌کانمان ده‌ست به کار بین. ئه‌گه‌ر ئیراده بکه‌ین و عه‌قڵ و شعور و ویژدان له بری هه‌ست و سۆز به‌کار بێنین، به دڵنیاییه‌وه له داهاتودا ئیتر خۆزگه به پار ناخوازین!