هه‌ڵبژاردنی فیدراڵ له کانه‌دا به رێوه‌چوو
هه‌ڵبژاردنی فیدراڵ له کانه‌دا به رێوه‌چوو
محه‌مه‌د خاده‌میانی
khademyani@yahoo.com
له ماوه‌ی چوار ساڵ، سێهه‌مین هه‌ڵبژاردنی فیدراڵ بۆ پێک هێنانی چله‌مین پاڕڵمانی کانه‌دا، رۆژی سێ شه‌ممو رێکه‌وتی 14ی ئۆ‌کتۆبر له که‌ش و هه‌وایکی سارد و سڕ پێک هات و ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌که ئاڵوگۆرێکی ئه‌وتۆی به‌دی نه‌کرد.
رۆژی 6 سپتامبر ستیڤن هارپر سه‌رۆک وه‌زیر و رێبه‌ری حیزبی که‌نسروه‌تیڤ ( Conservative )، پارڵمانی کانه‌دای به پارڵمانێکی ناکارامه نێودێر کرد و به هیوای وه‌ده‌ست هێنانی زۆرینه‌ی پارڵمان، داوای له میشیل جین کرد که پارڵمانی کانه‌دا هه‌ڵوه‌شێنی و به‌م شێوه‌یه که‌مپه‌ین بۆ پێک هێنانی چله‌مین پارڵمان ده‌ستی پێ کرد.
دوای 37 رۆژ که‌مپه‌ین، حیزبی که‌نسروه‌تیڤ توانی ته‌نیا 19 کورسی نوێ وه‌ده‌ست بینێ و راده‌ی ئه‌ندامانی له 127 ئه‌ندام له هه‌ڵبژرادنی ساڵی 2006 بۆ 143 ئه‌ندام زیاد بکا و جارێکی دیکه به که‌مینه له پارڵمان، ده‌وڵتی که‌مینه پێک بهێنێت. هارپر سه‌دان هه‌زار دۆلاری سه‌رفی هه‌ڵبژاردنێک کرد که به بێ ئاڵووگۆر، شێوه‌ێک له پارڵمان و ده‌وڵتی دامه‌زرانده‌وه که خۆی پێی ناکارمه بوو.
پارڵمانی کانه‌دا پێک هاتووه له 308 ئه‌ندام که هه‌ر حیزبێک 155 کورسی وه‌ده‌ست بێنێ، ده‌توانێ به زۆرینه پارڵمان، ده‌وڵتی زۆرینه‌ی پێک بێنیت، به‌ڵام که‌متر له‌م راده‌یه هه‌ر حکومه‌تێک دروست بێ، بۆ په‌سه‌ند کردنی یاسا و دابه‌ش کردن و داهاتی ساڵانه پێوستی به رازی کردنی حیزبه‌کانی ئۆپۆزسیۆن هه‌یه.
هارپر و حیزبه‌کی هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خت و نایاسایان راگه‌یاند و نه‌یانتوانی به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن. شاره‌زایانی سیاسی له‌و باوه‌ره‌دان که پێشده‌ستی و پێشوه‌ختی هارپر له هه‌ڵبژاردنی فیدراڵی، ویڕای نه‌بوونی رێبه‌رێکی به ئه‌زموون و لێوه‌شاوه له ئۆپۆزسیون، دوو هۆی سه‌ره‌کی هه‌بوو: یه‌که‌م ئه‌م قه‌یڕانه ئابووریه‌یی که جیهانی گرتۆته‌وه و نێگه‌رانی له‌وه که کانه‌دا به‌رو بارودوخێکی مه‌ترسیدار به‌ڕێ. دووهه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له ئه‌مریکا که ئاماره‌کان سه‌رکه‌وتنی دیموکراته‌کان به‌ڵینی ده‌ده‌ن و هارپر نێگه‌ران ده‌کا که ئه‌وان له واشینگتۆن هانده‌ر بن بۆ پشتگیری و سه‌رکه‌وتنی حیزبی لیبراڵ.
حیزبی لیبراڵ به ڕیبه‌ری ستیڤن دیان له‌م هه‌ڵبژاردنه شکه‌ستێکی زۆری به خۆوه‌دی و توانی ته‌نیا 76 کورسی به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌وه له کاتێک دایه که ساڵی 2006، 96 ئه‌ندامی هه‌بوو. حیزبی لیبراڵ به‌هێزترین و به ده‌سه‌ڵاتدارترین حیزب له مێژووی 141 ساڵه‌ی کانه‌دا د‌ژمێرد‌رێ، به‌ڵام دوابه‌دوای قه‌یڕانێکی نێوخۆیی له‌م حیزبه دا و به تایبه‌ت پاوانخوازی پۆل مارتین له ساڵی 2004، ژان کرێتین که تا ئه‌و کات رێبه‌رێکی به توانا و خۆشه‌ویست بوو و توانیبووی له سێ هه‌ڵبژاردن، له ساڵی 1993 به‌م لاوه زۆرینه‌ی پارڵمان به ده‌ست بگرێ، دوای 11 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری ده‌ستی له کار کێشایه‌وه و پۆل مارتین بوو به رێبه‌ری حیزب و سه‌رۆک وه‌زیری کانه‌دا. مارتین هه‌ر له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن له ساڵی 2004 زۆرینه‌ی پارڵمانی له ده‌ست دا و ته‌نیا 104 کورسی وه‌ده‌ست هێنا و له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2006 دوای شکه‌ستێکی سه‌خت کوتایی به ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی حیزبی لیبراڵ هێنا.
ستیڤن دیان له دسامبری 2006 بۆ رێبه‌ری حیزبی لیبراڵ هه‌ڵبژێردرا. ئه‌گه‌رچی دیان پرۆفسۆری زانستی سیاسی و وه‌زیری هه‌ردووک سه‌رۆک وه‌زیری حیزبی لیبراڵ بووه، به‌ڵام نه‌یتوانی وه‌ک رێبه‌رێکی به توانا و لێهاتوو ئه‌رکه‌کانی حیزبی لیبراڵ به‌رو پێش به‌رێ، بۆیه دوای شکه‌ستی هه‌ڵبه‌ژاردنی فیدراڵ، رۆژی دووشه‌ممو رایگه‌یاند که چاوه‌روانی رێبه‌ری نوێ بۆ حیزبه‌کی ده‌بی و له رێبه‌ری ئه‌م حیزبه ده‌کشێته‌وه. مایکل ئگنه‌تیف یه‌کێک له‌م که‌سانه‌یه که شانسی بوونی به رێبه‌ری ئه‌م حیزبه زۆره. ئگنه‌تیف ئاکادیمیستێکی به توانا، سیاستوانێکی به ته‌دبیر، رێبه‌رێکی کارامه و کوردناسیکی شاره‌زایه. گه‌یشتنی ئگنه‌تیف بۆ رێبه‌ری حیزبی لیبراڵ ده‌توانێ وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره له سیاسه‌ت و ستراتژی حیزبی لیبراڵ و کانه‌دا و سیاسه‌تی نێونه‌ته‌ویی بێت.
سێهه‌مین حیزبی گه‌وره له پارڵمانی کانه‌دا حیزبی سه‌ربه‌خۆیی خوازی بلووکی کێبکوا به رێبه‌ری ژیل دووسیبه که توانی له 75 کورسی هه‌ریمی کۆبێک 50 کورسی وه‌ده‌ست بگرێ. حیزبی بلووکی کێبکوا ته‌نیا له هه‌ریمی کۆبێک چالاکه و بۆ سه‌ربه‌خۆیی کۆبێک خه‌بات ده‌کا و له‌م هه‌ڵبژاردنه توانی زۆرینه‌ی ئه‌ندام پارڵمان له هه‌ریمه‌کی وه‌ده‌ست بهێنیت و له راستیدا بوو به له‌مپه‌رێک له پێش حیزبی که‌نسروه‌تیڤ که توانی ته‌نیا 10 ئه‌ندامی له‌و هه‌ریمه هه‌بێ. بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کۆبێک له دوو ریفراندۆم له ساڵه‌کانی 1980 و 1995 نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت. ساڵی 2004 گه‌نده‌ڵێک به شه‌رمه‌وه له دادگا و میدیای کانه‌دا ئاشکرا بوو که حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وکات، حیزبی لیبراڵ، بۆ سه‌رنه‌که‌وتنی سه‌ربه‌خۆیی کۆبێک به سه‌دان هه‌زار دۆلاری له ساڵی 1995 سه‌رف کردوه. حیزبی دیموکراتی نوێ به رێبه‌ری جه‌ک له‌یتن توانیان 7 کورسی زیاتر له ساڵی 2006 که 30 ئه‌ندامیان هه‌بوو وه‌ده‌ست بێنن و راده‌ی ئه‌ندامانیان له پارڵمانی نوێ بگه‌ینه 37 ئه‌ندام. ئه‌وه دووهه‌مین سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی ئه‌م حیزبه‌یه دوای ساڵی 1988 به رێبه‌ری ئدبراد بنت که توانیبووی 43 نوێنه‌ری له پارڵمان هه‌بێت.
حیزبی سه‌وز وێڕای وه‌ده‌ست هێنانی له سه‌دا حه‌وتی ده‌نگه‌کان، نه‌یتوانی نوێنه‌ریک بۆ پارڵمان ره‌وانه بکا. هه‌روه‌ها 2 ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ توانیان کورسی پارڵمان وه‌ده‌ست بێنن.
هه‌ڵبژاردنی فیدراڵی له کانه‌دا نه ته‌نیا بیرورای کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵکوو سرنجی نێوخۆی کانه‌داشی بۆ لای خۆی رانه‌کێشا. ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی کانه‌دا رایگه‌یاند که له 23،401،064 که‌س که مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، 13،832،972 که‌س به‌شداریان له هه‌ڵبژاردن کردووه و به‌و پێیه به‌شداری له سه‌دا، 59.1 که‌نه‌دایه‌کان که‌مترین راده‌ی به‌شداریه له مێژووی ئه‌م وڵاته‌یه. ئاکامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه په‌یامێکی روونه بۆ سیاستوانانی کانه‌دا که پێویسته ئاڵووگۆرێکی جیددی به سیاسه‌ت و ستراتژی نێونه‌ته‌وه‌یی و نێوخۆیی دا بێت.
سه‌رچاوه :
1.www.cbc.ca/canada vote
2.گوڤاری Maclean’s
www.macleans.ca