
فۆکۆیاما،ئاژیتاتۆرێ شکست
فۆکۆیاما،ئاژیتاتۆرێ شکست
ڕزگار عومه‌ر
له دووا نووسینی خۆیدا،فۆکۆیاما سه‌رکێشتر له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌کان،ده‌یه‌وێ له پێشه‌وه‌ی ئه‌وکه‌سانه بێ،که له ڕێگه‌ی نووسین وبه‌رهه‌مهێنانی ده‌قی ئایدۆلۆژیدا،خوێنه‌رانی ئه‌مریکا به‌تایبه‌تی وخوێنه‌رانی دونیا به‌گشتی له‌ده‌وری ره‌وابوونی دڕه‌نده‌یی و سته‌مکاری سیسته‌می ئابووری ئه‌مڕۆی کاپیتالیزم کۆکاته‌وه!
کتێبه‌کانی مێژوو پڕن له نموونه‌ی ئه‌و نووسه‌رو ئهکتیڤیستانهی ده‌قی مه‌ترسیداریان به دیاری هێناوهبۆمرۆڤایهتی،به‌لام له‌م بواره‌دا به‌جیاوازیه‌کی بچووکه‌وه"فۆکۆیاما"له‌بزنسی(مه‌شهور)بوونه کاتیه‌کانی ئه‌مریکا،ڕوو قایمترین نووسه‌ره،که‌له دوای ئیفلاس بوونی تێزه‌کان و موژده‌کانی کتێبیی یه‌که‌می،هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی هیچ ڕووینه‌دابێ،زۆرئهرسدۆکسانهتر له خاوه‌ن بانکه‌کان و کارتێله زه‌به‌لاحه‌کانی ئابوری،خه‌ریکی ئاماده کردنی دیفاع نامه‌یه‌کی تره له شێواندنی راستیه‌کان،خه‌ریکی دروست کردنی باسێکی پۆزه‌تیڤه له گۆڕانکاریه‌کی پڕ له‌مه‌ترسی بۆچاره‌نووسی خه‌ڵکی ئه‌مریکاو دونیا.
کورته‌ی دیفاع نامه‌کانی ئێستای فۆکۆیاما خۆی له‌وه کورت ده‌کاته‌وه،که به‌لاڕێ بردنی ڕیفۆرم وچهمکهکانی (ڕێگان)یسم له قۆناغه‌کانی دوای له‌سه‌رکارنه‌مانی سه‌رۆکی ئه‌وسای ئه‌مریکا(ڕۆناڵد ڕیگان) یه‌کێکن له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی قه‌یرانی ئابووری،ئه‌و تائێستاش وه‌کو کۆنسێرڤهتیزمیکی ده‌مارگیر،ناتوانێ له ئایکۆن بوون وپیرۆزی ڕێگانیسم که‌مکاته‌وه،ده‌مارگیریه‌ک که تائێستاش گره‌و له‌سه‌ر ده‌ق و دوورویهکی گه‌وره ده‌کا له خستنه‌رووی حه‌قیقه‌تی:- ڕێگانیسم،ڕۆڵ و پراکتیکی دام و ده‌زگای (ده‌وڵه‌ت)له به‌رژه‌وه‌ندی ڕێکخستنی بازاڕ،هه‌روه‌ها دارشتن و سه‌پاندنی چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵایتی پێویست بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌م بازاڕه.
پراکتیک کردنی ڕێگانیسم له‌باری ڕووکه‌ش و تیۆریه‌وه،بنه‌ماکه‌ی بریتی یه له سووک کردنی ئه‌رکه‌کانی دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌ت.له باری فۆرمۆڵه کردنه‌وه ئیعتیمادێکی زۆری له‌سه‌ر ئیستیعاره کردنی هه‌موو رسته‌و ووشه‌یه‌کی ڕازه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی (ئه‌نتی بیروکراتی) ده‌وڵه‌ته،به‌لام له‌راستیداو له‌پراکتیکدا نه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌و خزمه‌ت گوزاریانه بوو،که له ڕێگه‌ی دام وده‌زگای ده‌وڵه‌ته‌وه،له‌خزمه‌تی گشتی هاولاتیان بوو.لێسه‌ندنه‌وه‌ی سه‌دان ڕیفۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری بوو که له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه به قوربانی وخه‌باتی مه‌ده‌نیه‌وه به‌ده‌ست هاتبوو،له‌یه‌ک ڕسته‌دا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو میکانیزمه‌کان و ئیعتیباره‌کانی نوێنه‌رایه‌تی کردنی نوخبه‌یه‌کی دیاری کراو بوو له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌دا.ئه‌مڕۆش له ژێر سایه‌ی کابینه‌ی (جۆرچ بۆش)دا،وه‌کو دووباره کردنه‌وه‌ی دووه‌می به ئه‌مه‌کی رێگانیسم،لووتکه‌ی به‌کارهێنانی (ده‌وڵه‌ت) بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نوخبه‌یه‌ک له کاپیتالیسته‌کان له ئه‌مڕۆی ئه‌مریکادا بریتیهیه له‌پێشکه‌ش کردنی 700 بلیۆن$ بۆ پشتگیری له بانکه‌کان.له‌م لۆژیکه سیاسی و چینایه‌تیه‌دا ده‌وڵه‌ت ئاساییه ده‌ست له‌کاروباری بازار وه‌ربدا ئه‌گه‌ر له به‌رژوه‌ندی نوخبه بێ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌رژوه‌ندی گشتی بێ ئه‌وه هه‌ره‌شه‌یه وکۆپی کردنی سۆڤیه‌ته،ئه‌م لۆژیک وده‌قه مردووه ئێستا بۆ به‌شیکی زۆر له رای گشتی ئه‌مریکادا بووه بهگاڵتهیهکی باو،که ئه‌م پرۆسیه به "سۆشیالیزم بۆ کاپیتالیسته‌کان" ناو ده‌برێ.
جێ وشوێن کردنه‌وه‌ی دیفاع نامه‌که‌ی فۆکۆیاما یان ڕێگانیسم له هه‌ڵسه‌نگاندنی دوێنێ و ئه‌مڕۆی دونیا،به دڵنیایه‌وه له‌که‌سێک بۆکه‌سێکی تر جیاوازه،ئه‌م جیاوازبوونه کلیله‌که‌ی له‌وه‌دایه که له کام ده‌ربیجه‌وه ده‌روانینه ئه‌مڕۆی دونیا،ده‌ربیجه‌یه‌ک که وا ده‌کا کۆنه‌په‌رستێکی په‌ککه‌وته‌ی وه‌کو (جۆن مه‌کین) له‌زۆربه‌ی بهرامبهرکێیهکانی ئێستای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا وه‌کو پێغه‌مبه‌ر ناوی ڕێگان بهێنێ.ده‌ربیجه‌یه‌ک که وا له به‌شێک له وه‌رگێڕه کورده‌کان ده‌کا،بۆخۆجووت کردن له‌گه‌ڵ مۆدیله‌کانی ماس میدیای ئه‌مریکا گرنگیه‌کی زۆر‌و کوێرانه به ناوه مهشهورهکان بده‌ن.
سوپاس بۆ ته‌کنیک و ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری،خوێنه‌ری کورد ئێستا وه‌کو ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌کان ده‌ست کورت نیه له ئامرازه‌کانی ده‌ست گه‌یشتن به هۆشیاری سیاسی،ئابورری،به‌لام ئه‌م ده‌ست گه‌یشتنه‌و قه‌تیس مانه‌وه،له‌نێو ده‌ربیجه‌یه‌کی لۆکهڵیانه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی دونیا،یان جوینه‌وه‌ی تێزه‌کانی فهتواچیهکی ئایده‌لۆژی وه‌کو فۆکۆیاما ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری نه‌بین ده‌بێته ده‌ردو ئافاتی دابڕانێکی قوڵ. خوینه‌ری کورد بۆ خۆئاماده‌کردن له گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان،بۆ وه‌ستان له‌سه‌رپایه‌ی زانستی له‌وسه‌رده‌مه پڕ له ئال وگۆڕهدا،پێویستی به جیهان بینیه‌کی ساده هه‌یه،پیویستی به‌پشوو دانێکی واقیعی هه‌یه له ناسیۆنالیزم !