ئه‌نارکیزم و هونه‌ر….و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
ئه‌نارکیزم و هونه‌ر
نووسینی : مهدی سقایی
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
ئه‌گه‌ر ئامانجت دابینکردنی ئازادییه، ده‌بێت دوور له فه‌رماندان و ناچارکردن ڕه‌فتار بکه‌یت (Bergman)
کاتێك که باس دێته سه‌ر ئه‌نارکیزم، پیاوێکی توکنمان دێته به‌رچاو که کڵاوێکی پان‌وپۆڕی له‌سه‌ره و بۆمبایه‌کی ده‌ستکردی له گیرفاندایه! به‌ڵام پاش خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌کانی هێربێرت ڕید «Herbert Edward Read (1893-1968)» هۆنه‌ر و فیلۆسۆفی هونه‌ر، بێگومان ئه‌م وێناندنه له‌بیرمان (ژهنمان)دا کاڵ ده‌بێته‌وه؛ وێنایه‌ك که به وته‌ی «ڕید»، ده‌ستکردی چاپه‌مه‌نییه‌کانی بۆرژوازییه!
واژه‌ی ئه‌نارکی به‌زۆری له بیری ئێمه‌دا بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی، توندوتیژی و به‌ڕه‌ڵایی ده‌گه‌یێنێت، به‌ڵام «هێربێرت ڕید» له په‌رتووکه‌که‌ی خۆیدا «ئه‌نارکیزم، ڕامیاری هۆنه‌رانه»، پێی وایه که مرۆڤ ساڵانێکه له‌ته‌ك ئه‌م تێگه‌یشتنانه‌دا ده‌ژی. هه‌ڵبه‌ته نه‌ك به‌هۆی ژیانه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌نارکیستیدا – که هه‌رگیز له ئارادا نه‌بووه- به‌ڵکو هه‌ر له سه‌رده‌می زاڵی ده‌وڵه‌ته میلییه هاوچه‌رخه‌کانی سه‌رده‌می ئێمه‌دا.
به بڕوای وی، شارستانییه‌تی ئێمه ئه‌وپه‌ڕی ڕسواییه! له هیچ سه‌رده‌مێکی مێژووی مرۆڤدا، وه‌ها ئاشوبێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پێشینه‌ی نه‌بووه؛ ئاشوبێك که له شێوه‌ی هه‌مباری چه‌که کیمیایی و ئه‌تۆمییه‌کان، جه‌نگه‌کان و مشتومڕه توندوتیژه‌کان، هه‌ژاری و برسیه‌تی، نه‌خۆشخانه ده‌روونییه‌کان و … خۆی ده‌رده‌خات و ئه‌م هه‌مووه، به‌رهه‌می رامیاری کرده‌یی سه‌رده‌می ئێمه‌یه. فیلۆسۆفی ئه‌نارکیست ده‌بێت کاری خۆی به خستنه‌ڕووی پوچی و بێ‌واتایی ئه‌م ڕامیارییه کرده‌ییه – که به‌زۆری به ئه‌نارکیزم ده‌چوێنرێت- ده‌ست پێ بکات و له راستایدا خوازیاری کۆتاییهێنان به‌م بار و هه‌لومه‌رجه و هێنانی نه‌ز‌مێکی نوێ بێت بۆ جیهان. ئه‌م شته ته‌نیا کاتێك ده‌لوێت که شارستانییه‌تی ئێمه سه‌رله‌نوێ دروست بکرێته‌وه، چونکه بێجگه له‌مه، هه‌موو چالاکییه هزرییه‌کانمان بێسوود ده‌بن.
«هێربێرت رید» پێی وایه، که ته‌نیا ڕێگه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م نه‌زمه نوێیه، ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه، به‌ڵام پێی له‌سه‌ر داده‌گرێته‌وه که کاراترین شێوه‌ی یاخیبوون و شۆڕش له دونیای پڕ توندوتیژیدا که ئێمه تێیدا ده‌ژین، ناتوندوتیژییه! کڕۆکی گشتی ڕاپه‌ڕین و یاخیبوون، نیشانه له گشتێتی شارستانییه‌تی پوچ و که‌مته‌رخه‌م ده‌گرێت و ئه‌مه‌ش له توانادا نییه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی شۆڕش له شێوه باوه‌کانی بیرکردنه‌وه و شێوه باوه‌کانی مۆراڵی مرۆڤه‌کاندا ڕوو بدات. به بڕوای وی، شۆڕش له واتا که‌توارییه‌که‌یدا به توندوتیژی و لێدان و زۆر به‌ده‌ست نایێت، به‌ڵكو شۆڕش ده‌بێت له بیر و کرداری مرۆڤه‌کاندا ڕووبدات. شۆڕش له تێگه‌یشتنی گشتیدا، هیچ ناگۆڕێت، به‌ڵکو ته‌نیا ده‌سته‌یه‌ك له سه‌روه‌ران و ئه‌ربابان له شوێنی ده‌سته‌یه‌کی تردا داده‌نێت. به‌ڵام شۆڕشی ڕاسته‌قینه به واتای جێگیرکردنی به‌های مرۆیی نوێ و په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ڕوانگه‌ی مرۆڤ بۆ مرۆڤه. ئه‌م شۆڕشه ده‌سته‌جێ و بێ په‌یوه‌سته، هه‌ر ئێستا، له‌هه‌ر شوێنێك که هه‌ین، ده‌بێت ڕوو بدات و ئه‌مه‌ش واته گۆڕینی په‌یوه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی نێوان ژنان و پیاوان، دایکان-باوکان و مناڵان و ….
ناتوانرێت ئه‌م هه‌نگاوه شۆڕشگێڕانه‌یه تێك بشکێنرێت، چونکه له ژیانی ڕۆژانه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات؛ له‌و که‌لێنه ورداندا که ده‌سته زۆرداره‌کان، ده‌ستانی زل و داپلۆسێنه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌ت ناتوانن به ئاسانی بیگه‌نێ، چونکه سروشتی مرۆیی ده‌گۆڕێت و ئه‌مه زه‌مینه‌ی گۆڕینی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆییه.
خاڵێکی تر که له تێڕوانینه‌کانی «ڕید»دا ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ وێناندنی ئێمه بۆ ئه‌نارکیزم له ناکۆکیدایه، ده‌ربڕینی وییه له‌مه‌ڕ هونه‌رمه‌ند و تاکایه‌تی مرۆیی. وی ده‌نووسیت: " به‌های شارستانییه‌ك، ته‌نیا به چۆنایه‌تی و ده‌ستکه‌وته‌کانی نوێنه‌رانی، واته فیلۆسۆفان و هۆنه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت و پێشکه‌وتن به واتای به‌ره‌به‌ره جێکه‌وته‌بوونی به‌رجه‌سته‌یی چۆنایه‌تییه‌کان له‌نێوان که‌سه‌کان دێت. به‌و ڕاده‌ی که کۆمه‌ڵگه فره‌تر پێش بکه‌وێت، تاك به ڕۆشنی و ده‌رکه‌وته‌یی زیاتره‌وه له‌به‌رامبه‌ر گروپدا جێ ده‌گرێت، به‌م پێیه یه‌که و توخمی بنه‌ڕه‌تی داهاتوو، تاکه؛ دونیایه‌ك خۆی له خۆیدا، خۆپه‌سه‌نده‌ر و خۆئافه‌رێنه‌ر، که ئازادانه ده‌به‌خشێت و وه‌رده‌گرێت و به‌پێی پێداویستی گیانێکی ئازاده! مرۆڤی راسته‌قینه که‌سێکه، که خۆی دوور و سه‌ربه‌خۆ له گروپ رابگرێت. هونه‌رمه‌ند تاکێکی ده‌رکه‌وته‌یه. وی به پێداویستی که‌سێکی ئه‌نارکیسته و له‌ته‌ك هه‌موو واتاکانی ده‌وڵه‌تی ڕێکخراو، نه‌یاره؛ چ ئه‌وه‌ی که له ڕابوردووه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه و چ ئه‌وه‌ی که به‌ناوی داهاتووه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا ده‌سه‌پێنرێت؛ وی ئاواره‌ی بێباوه‌ڕی سه‌رزه‌مینی بێخاوه‌نی خه‌یاڵی خۆیه‌تی و ناتوانێت به‌بێ ده‌ستکێشانه‌وه له ئه‌رکه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی خۆی، له سه‌ردخانه بێگیانه‌کانی پارتێکی ڕامیاریدا ئارام بگرێت." به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا هونه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه، نه‌زۆك ده‌کرێت، ئه‌مه چاره‌نووسی جیهانی هۆنه‌رانه‌یه!
شارستانییه دۆگم ئه‌ندێشه‌کانی ڕۆژگاری ئێمه، به‌پێی چییه‌تی و پێكهاته‌ی بنچینه‌کانی خۆی، به‌هاگه‌لێك له‌نێو ده‌به‌ن، که هونه‌رمه‌ند له‌ته‌کیان و له‌پێناویان ده‌ژی. نه‌زانی و بێده‌ربه‌ستی و بێدادی سه‌رمایه‌داری، که هونه‌ر تائاستی پیشه‌گه‌ری داده‌گرێت، دیوی تری دراوێکه که خوازیاری سوودوه‌رگرتنه له هونه‌رمه‌ند بۆ مه‌به‌سته رامیارییه‌کانی خۆی و له ده‌وڵه‌ته سه‌راپاگیره‌کاندا ئه‌مه به‌ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت.
«ڕید» ده‌ڵێت ده‌وڵه‌ته پاوانکه‌ره‌کان، جه‌نگه‌کان و شۆڕشه‌کان، به‌رێکیان بۆ ڕۆشنبیری و هونه‌ر نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هیچ به‌ر(پمر)ێکیان بۆ ئازادی نه‌داوه! ئازادی پرسێکی ده‌روونناسانه و که‌سییه و بارودۆخێکه، که گیانی مرۆڤ تێیدا به خۆبه‌خۆیی و داهێنان ده‌گات و تا کاتێك که ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌بێت، ئازادی بوونی نابێت. پێشنیاری وی بۆ له‌ناوبردنی دوڵه‌ت له ژیانی مرۆڤدا، ڕوونانه له رامیاری ناوچه‌یی (محلی) و به‌فه‌رمی ناسینی مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌یی خه‌ڵکه. به‌م جۆره، نوێنه‌رانی رامیاری، جێگه‌ی ڕامیارکارانی پیشه‌وه‌ر ده‌گرنه‌وه؛ رامیارکارانی خوو سه‌یر، که بێجگه له گه‌یشتن به پله‌وپایه، سه‌ودایه‌کی تریان له‌سه‌ردا نییه و هانده‌ریان هه‌میشه پله‌وپایه‌خوازی که‌سی و دیوانه‌یی خۆزڵ راگرتنه! هه‌ر ئه‌مانه به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێك دووچاری گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی بکه‌ن.
باوه‌ڕی «هێربێرت ڕید» له‌مه‌ڕ دادپه‌روه‌ری، ئازادی، ئایین و …. هیتر له‌ته‌ك پێشینه‌ی بیریی ئێمه ده‌رباره‌ی واژه‌ی ئه‌نارکیزم، جیاوازی فره‌ی هه‌یه، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر وی ناوێکی دیکه‌ی له باوه‌ڕه‌کانی خۆی بنایه، ده‌مانتوانی ئاسانتر و دوور له پێشداوه‌ری، له‌ته‌ك نووسینه‌کانی وی‌دا په‌یوه‌ندی ببه‌ستین. ئه‌و به‌خۆشی دان به‌وه‌دا ده‌نێت، به‌ڵام وا دیاره ناوێكی باشتری له ئه‌نارکیزم بۆ تێڕوانینه‌کانی خۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. هه‌رچۆن بێت، ئه‌وه‌ی که «ڕید» باوه‌ڕی پێی هه‌یه، هه‌رچه‌ند بۆی هه‌یه له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه ئامانجگه‌لێکی خه‌یاڵی، دوور له که‌توار و ته‌واو نه‌که‌رده‌نی بێنه پێشچاو، به‌ڵام له‌وانه‌یه بتوانین له‌م باوه‌ڕه‌دا له‌ته‌ك وی‌دا هاوڕا بین، که ته‌نیا ئامانجه ساده و ناژیری و پشتبه‌ستوو به شه‌یدایی و هه‌سته‌کان ده‌توانن مرۆڤ به درێژه‌دان به ژیان هیوادار بکه‌ن و هێزی گۆڕین و بزووتن و ژیانی پێ ببه‌خشن!
سه‌رچاوه: http://anarchygeography.blogfa.com/post-142.aspx
* زانیاری زیاتر له‌مه‌ڕ ژیان و کاره‌کانی Herbert Edward Read ده‌توانن له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا به‌ده‌ست بهێنن http://kirjasto.sci.fi/hread.htm و.ك