داوای لێبوردن ده‌که‌ین له هه‌موو ژنانی کوردستان!
داوای لێبوردن ده‌که‌ین له هه‌موو ژنانی کوردستان!
ئه‌مرۆ 27ی مانگی ئوکتوبه‌ری 2008 په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانه‌ی دانیشتنێکدا له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی، به 39 ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ر 35 ده‌نگدا بڕیاریدا فره‌ژنی "به سنوورداركراوی" بمێنێته‌وه. مێژووی بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازانه‌ی کوردستان بێگومان ئه‌مرۆژه و ئه‌م بریاره وه‌کوو لاپه‌ره‌یه‌کی ره‌ش وه‌بیردێننه‌وه.
له‌یاسای باری که‌سیه‌تی ساڵی 1959وه هه‌تا یاسای په‌رله‌مانی کوردستانی ساڵی 2008 واته پاش نزیکه‌ی 50 ساڵ و له‌سایه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا، فره‌ژنی "به‌سنووردارکراوی" ده‌مێنێته‌وه! ئه‌مه‌یه به‌ناو یه‌کسانی ژن و پیاو که له ده‌ستووردا هاتووه؟ خۆ له ئه‌فغانستانی پێش و پاش تالیبان، له کۆماری ئیسلامی ئێران و له سۆمالیش فره‌ژنی "بێ سنوور" نییه و سنوورێکی بۆ دیاریکراوه! فره‌ژنی توندوتیژییه دژ به ژنان!
چاوه‌روانی ژنانی کوردستان له راپه‌رین و په‌رله‌مان و حکوومه‌تی هه‌رێم، نه‌ک دروشم و وشه‌ی بریقه‌دار و وتاری ئاگرین له‌سه‌ر به‌ناو پاراستنی مافی ژنان، به‌ڵکوو دانانی یاسای پێشکه‌وتو و په‌یره‌وکردنی و خه‌بات بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی و نایه‌کسانی له کۆمه‌ڵگادا بووه.
له‌کاتێکدا که رێژه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان رووله زیادبوونه‌و ئاماره‌کان ئاسۆیه‌کی ره‌شمان بۆ ده‌ستنیشانده‌که‌ن، له‌کاتێکدا که نه‌ک هه‌ر ژنان و کچانی ئاسایی به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ک ژنانی چالاکی بواری یه‌کسانی ده‌که‌ونه به‌ر په‌لاماری سیسته‌می پیاوسالاری و ته‌نگیان پێهه‌ڵده‌چندرێت، له‌کاتێکدا که هاوارو په‌سنی دیموکراسی و به‌ناو ئازادی و یه‌کسانی ژن و پیاو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه گوێی دونیای که‌ڕکردووه، په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ها بریارێک ده‌رده‌کات. ئه‌مه‌ش هیچ شتێک نییه جگه له رێگادان به به‌رده‌وامی پێشێلکردنی مافی ژنان و منداڵان و کێشه‌کانی ناوخێزان له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه خستنه‌سه‌ر پشتی درگای توندوتیژییه بۆ سیسته‌می پیاوسالاری.
چاوه‌روانییه‌کی سه‌یره له ژنان که گوایه ئه‌و په‌رله‌مانه به پشتیوانی خۆیان بزانن، که گوایه باوه‌ریان هه‌بێت به دروشمه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان.
ئێمه له‌کاتێکدا که ئه‌وپه‌ری ناره‌زایی خۆمان له‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی کوردستان راده‌گه‌یه‌نین و داوای لێبوردن ده‌که‌ین له‌هه‌موو ژنانی کوردستان و هه‌موو به‌رکه‌وتووانی توندوتیژی – که به‌شێکیان له ئاکامی ئه‌م چه‌شنه یاسانه‌وه‌یه، داواده‌که‌ین له هه‌موو کوردێکی له‌یه‌نگری یه‌کسانی و مافی به‌رابه‌ر بۆ ژنان و پیاوان، چ له کوردستان و چ له هه‌نده‌ران، له هه‌ر رێگایه‌که‌وه بۆیان ده‌کرێت دژ به‌م بریاره‌ی په‌رله‌مانی کوردستان بووه‌ستن و به کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایی و ناردنی نامه و ئیمه‌یل بۆ سه‌رۆک و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و هی دیکه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.
بێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر به‌م بریاره‌ی ئێستا نه‌ک هه‌ر مه‌ترسیداره بۆ ژنان و ئافره‌تان و منداڵانی کوردستان، به‌ڵکوو رێگره له گه‌شه‌کردنی دیموکراتییانه‌ی هه‌موو کۆمه‌ڵگا به ژن و پیاو و منداڵه‌وه.
ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له شاری ستۆکهۆلم هه‌وڵ ئه‌ده‌ین کۆرێک له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته سازبکه‌ین.
به‌یان ناسیح چۆمان هه‌ردی نه‌جیبه مه‌حموود
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری پشکۆ نه‌جمه‌دین