Skip to Content

Friday, December 6th, 2024
په‌رله‌مانی کوردستان له‌ ناو زۆنگاوه‌ بۆگه‌نه‌کانی سه‌ده به‌سه‌رچووه‌کاندا

په‌رله‌مانی کوردستان له‌ ناو زۆنگاوه‌ بۆگه‌نه‌کانی سه‌ده به‌سه‌رچووه‌کاندا

Closed
by October 28, 2008 گشتی

 په‌رله‌مانی کوردستان له‌ ناو زۆنگاوه‌ بۆگه‌نه‌کانی سه‌ده به‌سه‌رچووه‌کاندا
   رزگار شه‌یبان

 ئه‌و ئامارانه‌ی که‌ هه‌ندیک په‌رله‌مانتاری کوردستان بۆ پشتیوانی له‌ چه‌سپاندنی یاسای فره‌ژنی‌ رایان گه‌یاند، ته‌نها ده‌وروبه‌ی دوو سه‌د که‌سێک بوو له‌ماوه‌ی پێنج سال له‌ ناو کۆمه‌لگایه‌کی چه‌ند میلیۆنی کوردستاندا که‌ زه‌واجی دووژنه‌یان ئه‌نجام داوه‌‌. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خواستی ژنان له‌ قه‌ده‌خه‌ی فره‌ژنی ئه‌یانوویست ئه‌وه‌ بسه‌لمێنن که‌ کۆمه‌لگای کوردستان زۆر له‌دوایه‌ و کولتور و په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان هێشتا‌ هه‌موو ئایینین و ئیسلام هه‌موو ژیانی کۆمه‌لگای داگیر کردوه‌. لایه‌نی به‌رگریش له‌ مافی ژنان و قه‌ده‌خه‌کردنی یاساکانی فره‌ژنیش له‌ ناو ئه‌و مه‌لملانیه‌دا په‌نایان بۆ ده‌قه‌کانی قورئان و قسه‌ نه‌سته‌قه‌کانی محه‌مه‌دی پێخه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌برد و  له‌وێوه‌ خه‌ریک بوون که‌ بروا به‌ لایه‌نی ئه‌ولا بێنن که‌ گوایه‌ له‌ ئیسلام و له‌ناو ده‌قه‌ قورئانیه‌کانیشدا ئه‌کرێت قه‌ده‌خه‌ی فره‌ژنی تیادا بگونجێت. ئه‌مه‌ ئه‌و تراژیدیایه‌ بوو که‌ ره‌وه‌ندی لایه‌نگرانی قه‌ده‌خه‌ی فره‌ژنی شکستیان تیاهێنا. ئاخر له‌ ناو ئه‌م هه‌مووه‌ بۆچوون و زانست و فه‌لسه‌فه‌ و دیدگایه‌ی سه‌رده‌می ئێستا و ده‌ستگه‌یشتن به‌ جیهانێک له مه‌عریفه‌، بۆ ده‌بێت ئاستی رۆشنبیریان ئه‌وه‌نده‌ نزم بێت ته‌نانه‌ت کاره‌کته‌ری محه‌مه‌دی ره‌سول له‌  فره‌ژنی و که‌نیزه‌ک راگرتن‌ و سێکس له‌گه‌ل  مندالاندا له‌بیرکه‌ن و ده‌قه‌کانی قۆرئان و قسه‌نه‌سته‌قه‌کانیش به‌ هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانیه‌وه‌ بۆ پشتیوانی له‌ قه‌ده‌خه‌کردنی فره‌ژنی وه‌ک به‌لگه‌یه‌ک له‌ناو په‌رله‌مانێکدا بهێننه‌وه‌. ئه‌مه‌ تراژیدیا گه‌وه‌ره‌که بوو‌، که‌  نه‌ک ته‌نها بزووتنه‌وه‌ی مافی یه‌کسانی و ژنان، ده‌بێت هه‌ر تاکێکی کۆمه‌لیش ‌ باجه‌ قو‌رسه‌که‌ی بدات.‌    ئه‌وه‌ راستیه‌‌ که‌ په‌رله‌مان نوێنه‌ری خه‌لکی کوردستان نییه‌، و کۆمه‌لێک فراکسیونن له‌ ناو هه‌لومه‌رجیکی سیاسی ئامه‌زۆنیدا جه‌نگه‌لێکیان به‌ناوی په‌رله‌مانه‌وه‌ دروستکردوه‌. به‌لام راستیه‌کی تر که‌ زۆر تاڵه‌‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ چه‌سپاندنی یاساکان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا له‌ ناو ئه‌و په‌رله‌مانه‌وه‌ بریاری لێده‌درێت، ئه‌ویش  له‌سه‌ر بنه‌مای کام لایه‌ن به‌هێزتره‌. بۆیه‌ ئه‌وه‌ی به‌ چه‌کی مه‌عریفه‌وه‌ برواته ناو په‌رله‌مانی کوردستان‌  هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی یاریه‌که‌وه‌ دۆراوه‌، "ره‌نگه‌ ئه‌م راستیه‌ لای لایه‌نگرانی قه‌ده‌خه‌کردنی فره‌ژنی ئاشکرا بوبێت"، بۆیه‌ له‌ بری مه‌عریفه‌ تیره‌ خوێناویه‌کانی ئیسلامی سه‌رده‌می به‌سه‌رچوویان برده‌ ناو کێشه‌کان بۆ به‌رگری له‌ مافی ژنان. به‌لام ئه‌وان بیریان چوو‌ که‌ بازووی پیاوانی خێله‌کی و پیاوانی سه‌رده‌می قوره‌یشی هێنده‌ به‌هێزه‌ له‌ناو ده‌سه‌لات و په‌رله‌مانی کوردستاندا که‌ ئه‌و تیرانه‌ پێش هه‌رکه‌س ده‌می خۆیانی پێده‌به‌سترێت.
 rezgarshaiban@yahoo.com
 
 
 

Previous
Next