هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا و…..
هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا و…..
ده‌سته‌پاچه‌یی ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان.
دارا مه‌حمود
darachimen@hotmail.com
له‌وه‌ته‌ی قه‌واره‌ی باشووری کوردستان هاتۆته کایه‌وه، واتا له سالی 1992 به‌م لاوه به‌رده‌وام تێزێک خراوه‌ته ڕوو، و کاری له‌سه‌ر کراوه. ناوه‌رۆکی ئه‌م تێزه‌ش ئه‌وه‌یه که: له‌پێناوی سه‌رخستنی ئه‌زموونی باشووری کوردستان، و خۆپاراستن له کۆسپ و گرفت و شه‌ڕفرۆشی وڵاتانی دراوسێ، له‌سه‌ر ته‌واوی بزووتنه‌وه سیاسی و چه‌کدارییه‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستان پێویسته کارێک نه‌که‌ن ئه‌م وڵاتانه تووڕهکات و به‌هانه‌یان بداته ده‌ست بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه. ئه‌مه ڕواڵه‌تی جوان و ده‌ستکاریکراوی تێزی ناوبراوه که‌وه‌ک په‌یامێک به ئاشکرا، یان له‌پشتی په‌رده‌وه‌و یانیش له‌داموده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه به‌رده‌وام به‌گوێی هه‌مواندا ده‌درێت.
به‌ڵام کاکڵی ئه‌م په‌یامه که هه‌موان به‌باشی تێیده‌گه‌ن شتێکی تره ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که: له‌پێناوی سه‌رکه‌وتنی ئه‌زموونی باشووری کوردستاندا پێویسته ته‌واوی بزووتنه‌وه سیاسی و نیزامییه‌کان له پارچه‌کانی تر خه‌باتی ڕزگاریخوازی خۆیان واز لێ بهێنن و یانیش هیچ نه‌بێ هه‌ڵیگرن بۆکاتێکی تر. واتایه‌کی تری ئه‌م تێزه‌ش ئه‌مه‌یه که بۆ ئه‌وه‌ی من ئازاد بم ده‌بێ به‌شه‌کانی تر واز له ئازادی خۆیان بهێنن. و له‌پێناوی سه‌رکه‌وتنی مندا ده‌بێ ته‌واوی پارچه‌کانی تری کوردستان ببنه قوربانی. و له‌پێناوی خۆشبه‌ختی پارچه‌یه‌کدا که باشووری کوردستانه، ده‌بێ پارچه‌کانی تر به‌ختڕه‌شی قبوڵ بکه‌ن..!
ئه‌م تێز‌و بیر‌و بۆچوونه حه‌ڤده‌ساڵه کاری له‌سه‌رده‌کرێت. و له‌به‌رئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پارته سیاسییه‌کانی ئه‌و به‌شه گوێڕایه‌ڵانه مامهڵایان له‌گه‌ڵدا کرد. ڕوو له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد له باکوری کوردستان به‌ڕێبه‌رایه‌تی په‌که‌که کراوه‌ته‌وه‌و له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا چه‌ندان چه‌مک و ده‌سته‌واژه‌ی سیاسیی تر هێنراوه‌ته کایه‌وه. وه‌ک: خه‌باتی چه‌کداریی باوی نه‌ماوه، باچهکدارانی په‌که‌که له چیا بێنه خواره‌وه‌و له‌که‌مپێکی قوڵایی باشووری کوردستاندا خڕبکرێنه‌وه، و ئه‌ردۆگان مرۆڤێکی باشه‌و چاره‌سه‌ریی پێیه… و هیتر
هه‌رکاتێکیش هێرش و هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا په‌ره‌ده‌ستێنێ، دووپاتکردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مکانه‌ش پتر دێنه‌وه ناو ناوان و تاوای لێدێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی باشووری کوردستان و سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کییه‌تی له‌به‌رانبه‌ر تورکیادا دهستهپاچهدهبن له‌وه‌ی چی بکه‌ن. و له‌ڕۆژێکدا چه‌ندان لێدوانی ناکۆک و دژ به‌یه‌ک ده‌ده‌ن. له‌ئاکامدا بۆهه‌مووان ڕوون ده‌بێته‌وه. که‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هیچ به‌رنامه‌و پرۆژه‌یه‌کی دیاریکراوی بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و کێشه گرنگه‌دا نییه، له‌ترس و له‌رزێکی بێ پایانیشدا به‌سه‌ر ده‌بات و میکانیزمه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ش له‌سه‌ره‌تادا به کۆمه‌ڵێک لێدوان ده‌ستپێده‌کات که‌نه‌رم و عه‌قڵانین به‌ڵام پاشان به‌ره‌به‌ره له‌گه‌ڵ دروشمه‌کانی تورکیادا یه‌کده‌گرێته‌وه‌و وای لێدێت له‌بری تورکیا په‌که‌که ده‌بێته دوژمن.
زۆر به‌ڕوونیش دیاره که تورکیا باش هه‌ستی به‌م خاڵه لاوازه‌ی کورد کردووه‌و له‌حاڵێکدا که‌هه‌موو چاره‌سه‌ری و هه‌وڵ و ته‌قه‌لاکانی ئه‌م ڕژێمه به شکه‌ست و بنبه‌ست گه‌یشتوون جارێکی تر گره‌و له‌سه‌ر شه‌ڕی کوردبه‌کورد بهکوژدان ده‌کاته‌وه. و هه‌موو جارێکیش کوردان تووشی ترس و دڵه‌ڕاوکێ ده‌بنه‌وه که تۆ بڵێی جارێکی تر کورد بکه‌وێته ئه‌م داوه‌وه..؟
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌خوازم بیڵێم. ئه‌مه‌یه که کورد پێویسته ته‌م و مژ له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆی لابدات. ڕاسته سیاسه‌ت کارێکی ڕه‌ش یان سپی نییه‌و. به‌شێکی زۆریی بریتییه له یارییه‌کی دیپلۆماتیکییانه. و سوودوه‌رگرتن له فاکته‌ری کات و، به‌هه‌ڵه‌دابردنی دوژمن و شاردنه‌وه‌ی کارته‌کان. به‌ڵام تورکیا دوژمنێکی جیاوازه‌و مامه‌ڵه‌یه‌کی جیاوازییشی ده‌وێت.
یه‌ک له‌و سیاسه‌تانه‌ی تورکیا هه‌میشه په‌یڕه‌وی ده‌کات، ئه‌مه‌یه که هه‌مووان ناچاربکات به قه‌ناعه‌ته‌وه بێت یان نا په‌که‌که وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی تێرۆریستی بناسێنێت، که‌به‌داخه‌وه کورد له‌زۆر بۆنه‌دا ملی بۆئه‌م داوایه کهچکردووهو به‌مه‌ش خۆی خستۆته بن به‌رپرسیارییه‌کی گه‌وره‌وه‌و ڕۆڵی به‌شداریی لهچارهسهرییهکی واقیعی له‌ده‌ستداوه.
پاشان، دووپاتکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی خه‌باتی چه‌کداریی باوی نه‌ماوه. پهیوهستهتی زۆرههلومهرجی تره.
هه‌موو ده‌زانین که جیهانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هێشتا جیهانێکی پڕ له‌چه‌وساندنه‌وه‌و، نابه‌رابه‌ری و بێ عه‌داله‌تییه، (بێ گومان به‌هه‌بوونی جیاوازی له نێوان وڵاتێک و وڵاتێکی تردا). به‌ڵام له‌سه‌رێکی تریشه‌وه ناتوانین نکوڵی له‌وه بکه‌ین که‌ئه‌م جیهانه ئیتر جێگای کۆیله‌تی و نکوڵیکردن له‌هه‌بوونی گه‌لانی تێدا نابێته‌وه‌و بۆیه‌ش ده‌گوترێت باوی خه‌باتی چه‌کداری نه‌ماوه، چونکه باوی بنپێکردنی به‌هاکانی مرۆڤایه‌تی نه‌ماوه‌و سه‌رده‌می فره‌یی و ڕه‌نگاوڕه‌نگی و قبوڵکردنی یه‌کتر به‌جیاوازییه سیاسی و ئه‌تنیکی و مه‌زهه‌بی و کولتوورییهکانهوهیه. که‌واته ڕه‌وایی و ناڕه‌وایی خه‌باتی چه‌کداری یه‌کلایه‌نه نییه‌و نیوه‌ی هاوکێشه‌یه‌که به‌بێ مه‌یسه‌ربوونی نیوه‌که‌ی تر هه‌رگیز له‌ناوناچێت و ڕه‌وایی خۆشی له‌ده‌ست نادات.
ئێمه ده‌توانین بپرسین ئه‌گه‌رهات و وه‌ک ئیحتیمالێک (کههیوادارین هه‌رگیز ڕوونه‌دات) ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عیراق له‌په‌یمان و ڕێکه‌وتن و به‌نده‌کانی ده‌ستوور په‌شیمان بۆوه‌و له‌ناساندنی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌رێمێکی فیدرالی له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا پاشگه‌زبۆوه‌و به‌مه‌به‌ستی داگیرکردنه‌وه‌ی، هێرشێکی نیزامی به‌ربڵاوی کرده سه‌ر خاکی ئه‌م هه‌رێمه، ئایا خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ چه‌که‌کانییان دانێن و ته‌ماشای تانک و تۆپ و سه‌ربازه‌کانی هێرشکاران بکه‌ن و بڵێن بۆیه ده‌نگ ناکه‌ین چونکه خه‌باتی چه‌کداریی باوی نه‌ماوه..؟
خه‌باتی چه‌کداری کاتێک باوی نامێنێت، که بواری چاره‌سه‌ریی تر له‌ئارادابێت. ئایا تورکیا وه‌ها بوارێکی قبوڵه. ئه‌گه‌ر ئا کامه‌یه..؟
نه‌ته‌وه‌یه‌کی مافخوراو که نکوڵی له‌هه‌بوونی ده‌کرێت، به‌پێێ مۆدێل و باو شێوازه‌کانی خه‌باتی خۆی هه‌ڵنابژێرێت به‌ڵکو به‌شێوازێک که باڵنده‌یه‌کی بچوکیش بۆ پاراستنی هێلانه‌و به‌چکه‌و ژیانی ساده‌ی ده‌یکات.
ئه‌مڕۆ تورکیا شمشێرێکی له‌سه‌ر گه‌ردنی ڕووتی ئێمه له باشووری کوردستان ڕاگرتووه‌و ده‌ڵێت: یان ده‌بێ له‌گه‌ڵم بیت یان ملت ده‌په‌ڕێنم..!
حه‌ڤده‌ساڵه کوردی ئه‌م پارچه‌یه له‌بن سێبه‌ری ئه‌م شمشێره‌دا به‌سه‌رده‌بات. و ئه‌گه‌ر میکانیزمێک بۆ گۆڕینی ئه‌م واقیعه نه‌بینرێته‌وه تا حه‌ڤده‌ساڵی تر‌و پتریش هه‌روا درێژه ده‌کێشێت.
ئایا ده‌کرێ هه‌تا تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌باشووری کوردستان کرد زراومان بڕژیت. و بکه‌وینه بازنه‌ی پیلانه‌کانی..؟ ئایا به‌ڕاستی کورد له‌به‌رانبه‌ر وڵاتێکی ملئه‌ستووری وه‌ک تورکیادا هیچی پێناکرێت..؟ و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌باشووری کوردستان تاکه‌ی ده‌توانێ له‌سه‌ر یاری په‌ت په‌تێن به‌رده‌وام بێت..؟
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی تورکیا ڕێگا نه‌ما بۆ له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوای کورد له باکوری کوردستان نه‌یگرێته به‌ر جارێکی تر ده‌ست به‌دامێنی کوردبۆوه و به‌ته‌مایه خه‌نجه‌رێکی ڕووتی ژه‌هراوی بداته ده‌ستی ئه‌م پارچه‌یه تا له‌پشتی بزوونه‌وه‌ی ئازادیخوازی باکوری ههڵچهقێنێ..
تورکیا، که کورد به‌قه‌واره‌ی سیاسی باشوری کوردستانیشه‌وه وه‌ک مه‌ترسی هه‌ره‌گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێت چی ڕوویداوه باس له‌دیالۆگ له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه‌دا ده‌کات..؟ له‌ڕاستیدا تورکیا بواری هیچ شڕۆڤه‌و گومانێکی بڕی و ڕاشکاوانه ڕایگه‌یاند که ئه‌و ده‌خوازێت له‌پێناوی له‌ناوبردنی په‌که‌که‌دا دیالۆگ له‌گه‌ڵ باشووری کوردستاندا بکات و واتای چه‌مکی چاره‌سه‌ریش لای تورکیا هه‌رئه‌مه‌یه نه‌ک شتێکی تر.
دیالۆگ وه‌ک چه‌مکێکی گشتی ڕێگاچاره‌ی هه‌ره گونجاوه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان. به‌ڵام ئه‌مه واتایه‌کی ڕه‌های نییه‌و مه‌رج نییه ئامانجی ههردیالۆگێک پاک و پیرۆزبێت. دیالۆگێک به‌شه‌ڕی کوردبهکوردبهکوژدان کۆتایی بێت ده‌بێ ڕه‌تبکرێته‌وه.
کورد بۆئه‌وه‌ی لهههردیالۆگێک له‌گه‌ڵ تورکیادا بتوانێت ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بخات، ده‌بێ خاوه‌ن هه‌ڵوێستێکی به‌هێز بێت و واز له‌و گوتاره له‌رزۆکه بهێنێت که جارێک بزوتنه‌وه‌ی کورد له‌باکوری کوردستان به ڕزگاریخوازو جارێکی تر به تیرۆریزم. جارێک تورکیا به‌دۆستی هه‌ره‌نزیک و جارێکی تر بهتۆرانی ناوزه‌د بکات. به‌واتایه‌کی تر کورد چیتر ناتوانێت به‌مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتن لهفاکتهریی کات تورکیا هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت.
کورد کاتێک ده‌چێت بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ تورکیادا، با بچێت. به‌ڵام ده‌بێ خواست و ئه‌جێندای ئه‌ویش له‌گۆڕ ئه‌جێندای تورکیا بێت و بۆئه‌مه‌ش مه‌رجێکی هه‌ره‌سه‌ره‌کی پێویسته:
کورد نه‌بێته به‌شێک بۆ له‌ناوبردنی په‌که‌که چ به‌شه‌ڕو چ بێ شه‌ڕ. و لهمهبهولاوهتریش ده‌سه‌ڵاتی سیاسی باشووری کوردستان له‌ژێر هیچ گوشار‌و هه‌لومه‌رجێکدا په‌که‌که وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی تێرۆریست نه‌ناسێنێت.
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه ههرپهیوهندییهک له‌گه‌ڵ تورکیادا شیاو، و ڕه‌وایه.
گومانێک له‌وه‌دا نییه که هه‌ڵوێستێکی وا سه‌ره‌تا تورکیا توڕه‌ده‌کات. به‌ڵام له‌ئاکامدا ده‌توانێ ده‌سته‌ک و گوڕبهخش به‌و کۆنسێپته بێت که تورکیا بێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد واز له‌په‌نابردن بۆ شه‌ڕ بهێنێت. و له‌گه‌ڵ خودی بزوتنه‌وه‌که‌دا که لایه‌نێکی کێشه‌که‌یه بکه‌وێته دیالۆگ.
تورکیا ده‌توانێت مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌هه‌ند بۆ سه‌ر باشووری کوردستان بخوڵقێنێت. به‌ڵام ملکه‌چکردن بۆ وه‌ها هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌ک، وه‌ک فاکته‌رێک هه‌م فاشیله‌و هه‌میش پێچه‌وانه‌ی ئه‌خلاقی مرۆڤایاتییه.
گه‌رچی هێزوتوانای نیزامی و سیاسی و ئابووریی کورد له‌گه‌ڵ هی وڵاتێکی وه‌ک تورکیادا شیاوی به‌راوردکردن نییه. به‌ڵام کورد ده‌توانێت خاوه‌نی هێزێکی بێ ئه‌مان و له‌بن نه‌هاتووی تر بێت که فاکته‌ریی هه‌ره‌گه‌وره‌و بێ چه‌ندو چوونی سه‌رکه‌وتنیشه. ئه‌ویش هێزی خه‌ڵکه. پرسیاریی هه‌ره‌گرنگ لێره‌دا ئه‌مه‌یه: ئایا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی باشووری کوردستان ئه‌وه‌نده‌ی به‌خۆیه‌وه هێشتووه که هێشتا خه‌ڵک ئاماده‌بن له‌ژێر سایه‌یدا دیفاع له‌ئازادی و خاک و ئابڕووی خۆیان بکه‌ن..!