ده‌لاکێکی سه‌یر… دیدار مه‌سیفی
ده‌لاکێکی سه‌یر…
دیدار مه‌سیفی
dmasifi289@yahoo.ca
{ده‌یانه‌وێت کپی بیابان به سه‌ر گشت شوێنێک دا بکێشن؛ ئۆمه‌تێکی نه‌زان و نه‌خوێنده‌واری دژ به شارستانیه‌ت!}
ئه‌وه‌ی ناو که‌وانه یه‌کێکه له‌و کۆمێنته ناجۆر و سه‌یرانه‌ی نهیپۆڵ که مه‌حفوزی هاوپیشه‌ی برده ئه‌وپه‌ڕی بیزاری و توڕه‌یی؛ ڕه‌نگه هۆکارێکیش بووبێت بۆ چوار ساڵ کورت هێنانی ئه‌و و نه‌گه‌یشتنی به سه‌ده‌یه‌ک له ته‌مه‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و کۆمێنته‌ی سه‌روو نۆبڵی ئه‌ده‌بی پێده‌درێت و له‌گه‌ڵ مه‌حفوز دا ده‌خرێته لیستێکه‌وه، مه‌حفوز ناچار ده‌بێت بێته قسه و بڵێت که وای شه‌رمه‌زارییه بۆ نۆبڵ.
لێره‌دا به هێناوه‌ی ئه‌و پێشه‌کی یه کورته، ناچینه نێو ئه‌و جه‌نجاڵیه‌ی که وای له نهیپۆڵ کردووه به ئاخاوتنه توڕه و پڕ له ڕه‌خنه‌کانی هه‌ڵکوتێته سه‌ر ڕه‌شماڵی ره‌ش و بۆر و مه‌حفوزان. ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به نهیپۆڵ گرنگه له دیوه‌که‌ی دیکه‌دا بریتی یه له ئاماده‌یی پیاوێکی ئارامی سه‌ر و سمێڵ و ردێن بۆز، که ئه‌ده‌بێکی قووڵ به زمانێکی ساده ده‌نوسێت و خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته شه‌ڕی وه‌ڵانانی جه‌نجاڵیه‌کانی سه‌رده‌م.
ده‌لاکێکی سه‌یر یه‌که‌مین رۆمانی نه‌یپۆڵه که به‌ر له په‌نجا ساڵ نوسیویه‌تی، به‌ڵام هێشتا له کتێبخانه‌کان ده‌فرۆشرێت و به به‌رده‌وام خوێنه‌ری هه‌یه. حیکایه‌تی ئه‌و رۆمانه بریتی یه له ژیاننامه‌ی کاره‌کته‌رێک به ناوی گانێش رامسومه‌یر که خه‌ونی گه‌وره‌ی نوسینی کتێبێکه.
نهیپۆڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک که‌سێکی هیندی یه و له نیمچه دوورگه‌ی ترینیداد له کاریبی له دایک بووه، رووداوه‌کانی ئه‌و رۆمانه‌شی هه‌ر له‌و شوێنه‌دا ده‌گوزه‌رێت که هیندییه‌کان رۆژگاریك به دوای نان و ژیانێکی باشتر کۆچیان بۆی کرددوه.
ده‌لاکێکی سه‌یر سه‌ره‌تا به‌وه ده‌ست پێده‌کات منداڵێک ئێشێک له پێ دایه و دایکی به‌رێوه‌یه تا بیبات بۆلای ده‌لاکێکی تازه ناو ده‌رکردووه به ناوی گانێش. دایکه‌که به سواری تاکسیه‌ک ده‌گاته به‌ر ده‌رگای ماڵه‌که که پێشتر بۆی وه‌سف کراوه و تاکه ماڵی گونده‌که‌یه که دار له حه‌وشه‌که‌ی دا هه‌بێت.
منداڵه‌که له له‌وحێک که به دار مانگۆکه هه‌ڵواسراوه ناوی گانێشی رۆحانی ده‌خوێنێته‌وه. که هه‌رووکیان ده‌گه‌نه ژووره‌وه دایکه‌که وه‌ک کاره‌کته‌رێکی سه‌ره‌تایی رۆڵه‌که‌ی له ده‌ست ده‌دات و منداڵه‌که‌ش ڕۆڵی گێڕانه‌وه‌ی حیکایه‌تی ناو رۆمانه‌که به گانێشی ده‌لاک و کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی ده‌سپێرێت.
گانێش به هه‌مان نه‌فه‌سی منداڵه‌که سه‌ره‌تای حیکایه‌ته‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه کاتێک ده‌سته بچووکه‌کانی له نێو ده‌سته به‌هێز و گه‌وره‌کانی باوکی دایه و به‌ره‌و قوتابخانه به‌ڕێوه‌ن. که ده‌چنه ژووره‌وه قوتیابیه‌کان به جل وبه‌رگی گانێش ده‌ست ده‌که‌ن به که‌نین و به که‌سێکی که‌متر له خۆیان چاوی لێده‌که‌ن. ئه‌و روانینه نا ئاساییه‌ی ته‌ژی به بۆنی جودایی ره‌گه‌ز له ناخی گانێشی منداڵ دا گرێیه‌کی ناجۆر ده‌چێنێت و تا گه‌وره‌بوونی ئازاری ده‌دات و کاریگه‌ری ده‌بێت.
رووداوه‌کانی رۆمانی ده‌لاکێکی سه‌یر سه‌رده‌می شه‌ڕی دووه‌می جیهانه ده‌گێڕێته‌وه کاتێک ترینیداد کۆڵۆنیه‌کی ئینگلیز و ئه‌مریکیه‌کان بوو. له‌و ڕۆژگار دا هه‌رچه‌نده بۆ هیتله‌ر ئه‌سته‌م بوو ده‌ستی بگات به‌و شوێنه دووره، به‌ڵام وه‌ک نه‌ریتێکی باوی پڕوپاگه‌نده‌ی شه‌ڕ که هه‌رده‌م دووباره ده‌بێته‌وه، ئینگلیز و ئه‌مریکا ره‌قیبی به‌رامبه‌ریان له خۆیان زه‌به‌لاح تر و به توانا تر وه‌سف ده‌که‌ن. گانێش له ڕقی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی که له ژیان دێنه ڕێی زۆر جار ناوی هیتله‌ری به هه‌ڵه وه‌ک ڕزگارکه‌ر‌ێک ده‌هێنێته سه‌ر زمان. گانێش له ته‌نیایێکی ناخۆش و دژوار‌دا قۆناغه‌کانی خوێندن ده‌بڕێت و ده‌بێته مامۆستا، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی به‌ری ئه‌و ره‌نجه‌ی بخوات و بتوانێت له سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت، باوکی ده‌مرێت و ئه‌و ته‌نیاتر له جاران جێده‌هێڵێت.
گانێش پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی که‌م مامۆستایه‌تی ده‌کات و سه‌رکه‌وتوو نابێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنی منداڵی و هاوڕێیه‌کی کۆنی باوکی به ناوی راملۆگان ده‌ناسێت. راملۆگان خاوه‌ن دوکانێک ده‌بێت که کتێبیشی تێدا ده‌فرۆشێت، ئه‌وه‌ش بۆ گانێشی عاشقی کتێب ده‌بێته مه‌نزه‌ڵگایه‌کی دایم. راملۆگان که دواتر ده‌بێته خه‌زووری گانێش، سه‌ره‌تا خۆی وه‌ک که‌سێکی بیرکراوه و رۆشنبیر نیشان ده‌دات. به‌ڵام له ناخه‌وه ئه‌و که‌سێکی چاوچنۆک و پاره‌په‌رست ده‌بێت. ئه‌و له که‌سیێتی گانێش دا کاریزما و توانا و به‌خت به‌دی ده‌کات بۆیه زوو کچه‌که‌ی خۆی به ناوی له‌یلا له ئه‌و ماره بکات و دوایش خانووێکی به هه‌ردووکییان ده‌به‌خشێت. هه‌روه‌ها هه‌زار و پێنجسه‌د دانه کتێبی که له دوکانه‌ی نه‌فرۆشراون ده‌دات به گانێش. له پاڵ ئه‌و گه‌نجه قسه‌زانه راملۆگان چاوه‌ڕوانی داهاتووێکی گه‌ش ده‌بێت بۆ کچه‌که‌ی.
گانێش و له‌یلا ماڵیان ده‌گوازنه‌وه خانووه‌که‌ی راملۆگان له گوندێک به ناوی فوێنێ گرۆڤ و ژیانێکی تازه ده‌ست پێده‌که‌ن.
باوکی گانێش به‌یتار و ده‌لاکێکی ناسراو بوو، بۆیه ئه‌و یه‌که‌م کار که به خه‌یاڵی دادێت و به له‌یلای تازه بووکی ده‌ڵێت کاری ده‌لاکی یه، که له‌یلا بۆ که‌سێکی خوێنده‌واری وه‌ک گانێش به شیاوی نازانێت.
گانێش له نێو ئه‌و ژیانه ووشک و هه‌ژاره‌ی دا، په‌نا ده‌باته به‌ر خوێنده‌نه‌وه و هێواش هێواش هه‌ست ده‌کات بووه به که‌سێکی هۆش پڕ و لێزان تر له جاران.
به‌ڵام راملۆگان کاتێک له سه‌رکه‌وتنی زاواکه‌ی بێ‌ئومێد ده‌بێت ناوه ناوه سه‌ردانی ده‌کات به دز و قۆڵبڕ بانگی ده‌کات. له هه‌مبه‌ر ئه‌وه گانێش سه‌رباری خوێندنه‌وه هێشتا ناتوانێت له نه‌ریتێکی دواکه‌وتوو رزگاری بێت، بۆیه له ڕقی باوک شه‌وان کچه‌که‌ی ده‌قوتێت و ئه‌زیه‌تی ده‌دات.
له‌به‌ر چاوی راملۆگان له‌یلا له چاو خوشکه گه‌وره‌که‌ی که به که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی داوه که‌م به‌خت تره، بۆیه له سه‌ردانه‌کانی له‌یلا بۆ ماڵه‌وه ده‌که‌وێته به‌ر مقاشی زاری هه‌ردووکیان و شووه‌که‌ی به پیاوێکی ته‌مبه‌ڵ و بێ که‌لک ناو ده‌برێت.
گانێش که دلسۆزیێکی بێوێنه له له‌یلا ده‌بینێت، بڕیار ده‌دات چیتر ئه‌زیه‌تی نه‌دات له ڕقی باوکه پاره په‌رسته‌که‌ی. به له‌یلا ده‌ڵێت که ئه‌و رۆژێک کتێبێک ده‌نووسێت. له‌یلا له ئاست ئه‌و بیرۆکه‌ی گانێش هیچ خۆشحاڵییه‌ک نانوێنێت، چونکه ده‌زانێت ژیانی نوسه‌ر له ووڵاتێکی دواکه‌وتووی وه‌ک ترینیداد دا له خه‌م و ناخۆشی زیاتر هیچی دیکه له‌گه‌ڵ خۆی دا ناهێنێت.
گانێش وه‌ک هه‌رکه‌سێک که خه‌ونی نوسین ئه‌ندێشه‌ی داگیر ده‌کات چه‌نده له ماڵه‌وه دونیاکه‌ی نامۆیه، له ده‌ره‌وه هه‌رده‌م هاوڕێیه‌ک هه‌یه گوێی لێ بگرێت و پشتگیری بکات. بێهاری که وه‌ک راملۆگان دوکانێکی هه‌یه و کتێبیش ده‌فرۆشێت بۆ ئه‌و رۆڵی رێنیشانده‌رێکی دڵسۆز ده‌بینێت.
{سه‌د و یه‌ک پرسیار سه‌باره‌ت به هیندۆسی} نامیلکه‌یه‌کی ساده و بچووکه که گانێش پاش ساڵانێکی زۆر له بانگه‌شه‌کردن لای راملۆگان و له‌یلا به چاپی ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و سه‌ره‌تا له بڵاوکردنه‌وه‌ی و فرۆشتنی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی خه‌ریکه بێ‌ئومێد بێت و وه‌ک نوسه‌ر هه‌ره‌س بهێنێت، کاتێک پلکه‌که‌ی سه‌ردانی ده‌کات و چه‌ند کتێبێکی رۆحانی شووه کۆچکردووه‌که‌ی بۆ ده‌هێنێت و دڵی ده‌داته‌وه.
گانێش دوای خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌کان زیاتر به دونیای خوێندنه‌وه و نوسین قووڵ ده‌بێته‌وه، و که‌متر له لایه‌ن له‌یلاوه سه‌ر کۆنه ده‌کرێت. به‌ڵام له پڕ رۆژێک بڕیار ده‌دات که وه‌ک ده‌لاکێکی رۆحانی کار بکات له جیاتی ئه‌وه‌ی ببێت به نوسه‌ر. گانێش له یه‌که‌م رۆژی دا تووشی کارێکی قورس دێت کاتێک دایکێک به گریانه‌وه له ده‌رگای ده‌دات و داوای رزگارکردنی رۆحی کوڕه‌که‌ی لێده‌کات. دایکه‌که به گانێش ده‌ڵێت که‌وا منداڵه‌که‌ی هه‌رده‌م تۆقیوو و خه‌مۆکه و باس له هه‌ورێکی ره‌ش ده‌کات. گانێش بۆ بینینی یه‌که‌م نه‌خۆشی له‌گه‌ڵ له‌یلا ژوورێک له ماڵه‌که‌یان به جۆرێک ئاماده‌ن که سه‌رنج راکێش و سه‌رسامی هێنه‌ر بێت. ژووره‌که تاریک ده‌که‌ن و پڕ ده‌که‌ن له بۆنی بخوور. گانێش زۆر به ووردی ده‌یه‌وێت ناخی نه‌خۆشی منداڵه چاره بکات و له مردن رزگاری بکات. سه‌ره‌تا به منداڵه‌که ده‌ڵێت که ئه‌گه‌ر ئه‌و باوه‌ڕی ته‌واوی پێ‌بکات ئه‌وا ئه‌و ده‌توانێت هه‌وره ڕه‌شه‌که بکوژێت.
منداڵه‌که به گانێش ده‌ڵێت که له‌وه‌ته‌ی ئه‌و براکه‌ی له جیاتی خۆی ناردۆته بازاڕ و ئۆتۆمبێل کوشتویه‌تی، هه‌ورێکی ره‌ش که‌وتۆته دوای بۆ ئه‌وه‌ی رۆحی ئه‌ویش هه‌ڵبکێشێت. گانێش به منداڵه‌که ده‌ڵێت که‌وا توانای هه‌یه هه‌وره ره‌شه‌که بکوژێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌واوی باوه‌ڕی پێبهێنێت. منداڵه‌که ته‌واو ته‌سلیمی ئاخاوتنه‌کانی گانێش ده‌بێت که جادووکه‌رانه له‌به‌ر خۆیه‌وه چه‌ند ووشیه‌کی ساده ده‌خوێنێت. گانێش به رزگارکردنی منداڵه‌که له‌و خه‌یاڵاته کوشنده‌یه دایکه‌که سه‌رسام ده‌کات و به دواوه‌ش ناوی وه‌ک که‌سێکی رۆحانی به هه‌موو لایه‌ک دا بڵاو ده‌بێته‌وه. سه‌ره‌تا له ئاست ئه‌و کارانه‌ی که بۆ خه‌ڵک ده‌یکرد هیچ پاداشتێک وه‌رناگرێت، به‌ڵام دواتر که به شێوه‌یه‌کی بێوێنه سه‌ری قه‌ره‌باڵغ ده‌بێت، راملۆگان به نهێنیه‌وه بیر له بازرگانیه‌ک ده‌کاته‌وه که قۆڵی خه‌ڵکی پێ ده‌بڕێت. ئه‌ویش به دابین کردنی چه‌ند تاکسیه‌ک و کۆنترۆل کردنی شێوه‌ی هات و چۆیان بۆ لای گانێش.
به‌وه گانێش بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بێت، ناوه‌که‌ی له نێو خه‌ڵک دا ده‌زڕێت و به دز و قۆڵبڕ ساخته‌چی ناو ده‌برێت. به‌ڵام ئه‌و به یارمه‌تی بێهاری هاورێی ئه‌و نهێنیه‌ی بۆ ئاشکرا ده‌بێت و ده‌چێت به گژ راملۆگانی خه‌زووری و نرخی هاتۆچۆ به پاره‌یه‌کی زۆر که‌م بۆ خه‌ڵک دابین ده‌کات.
گانێش که‌سێکی ساده و ده‌روون پاک ده‌بێت که به هۆی خوێندنه‌وه‌یه‌کی زۆر ده‌توانێت له ده‌روونی خه‌ڵک بگات و گرفت و کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکات. دوای ئه‌وه‌ی ناوی ده‌که‌وێته سه‌ر زاران له هه‌رچوار لای نیمچه دوورگه‌که، که‌سێکی سیاسی به ناوی نارایان که خۆی به نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی هه‌موو هیندیه‌کانی ترینیداد ده‌زانێت ململانێی له‌گه‌ڵ ده‌کات و له رۆژنامه‌که‌ی به که‌سێکی ساخته‌چی و خراپ ناوی ده‌بات.
له‌و رۆمانه‌ی نهیپۆڵ گانێش که‌سێکی پاسیڤه و هیچ لێهاتووی که‌سی پاڵه‌وانی تێدا نیه. به‌ڵام راسگۆیی و ساده‌یی و مکوڕ بوونی ئه‌و له کاری نوسین و تیمار کردنی گرفت و کێشه‌کانی خه‌ڵک، وا ده‌کات ئه‌و هێواش هێواش له نارایان خۆشه‌ویست تر بێت. تا رۆژێک له ده‌نگدانێکی رێکخراوه‌یی هیندیه‌کان به‌سه‌ر نارایان سه‌رده‌که‌وێت و ده‌بێته په‌رله‌مانتار و نوێنه‌ری هیندییه‌کانی نیمچه دوورگه‌ی ترینیداد.
ئه‌وه‌ی نه‌شیاو و ناجۆر ده‌بێت له‌گه‌ڵ که‌سیێتی گانێش ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی سه‌ر به ئینگلیز یه‌که‌م کار به‌و په‌رله‌مه‌نتاره تازه‌یه‌ی ده‌سپێرێت بریتی یه له دامرکاندنه‌وه‌ی خۆنیشاندانێکی کرێکاره هه‌ژاره ره‌شپێسته‌کان. خۆنیشانده‌ره‌کان بێزاریی و توڕه‌بوونێکی زۆر نیشان ده‌ده‌ن و گانێشیش ئه‌مجاره وه‌ک که‌سێکی سیاسی هه‌رگیز ناتوانێت ئاخاوتنه‌کانی دڵی خۆی به راست و روونی بکات. ئه‌و ناتوانێت وه‌ک منداڵه ده‌روون نه‌خۆشه‌که خه‌ڵکه‌که دامرکێنێته‌وه و باوه‌ڕییان پێبهێنێت که گوێی لێ‌بگرن. بگره دوای ئه‌وه‌ی خۆنیشاندان په‌ره ده‌ستێنێت و پۆلیس خه‌ڵکه شل و کوت ده‌که‌ن، ئه‌و به حال ده‌توانێت گیانی خۆی له ده‌ست رقی خه‌ڵکه ده‌ربازبکات.
دوا ووشه، نهیپۆڵ له یه‌که‌م رۆمانی دا ده‌ڵێیت پێشبینی ژیانی خۆی کردووه و له سه‌رگوزشته‌ی ژیانی گانێش دا که‌مێک له داهاتووی خۆشی نیشان داوه. چۆن گانێش له نوسینی کتێبه‌کانی دا تا ئه‌وپه‌ڕی راست و ساده و ووشه قووڵ بووه، که‌چی که چۆته سه‌ر په‌تی سیاسه‌ت بووه به که‌سێکی دیکه و زوو که‌وتۆته به توانج و پلار.
بۆیه ئێستاش ره‌شپێسته‌کانی ترینیداد و ئه‌وانه‌ی نهیپۆڵ له ئاخاوتنه‌کانی سه‌رزنشتیان ده‌کات، وا ده‌زانن گانێشێک له راستی دا ده‌بینن که به سواری ئه‌سپی ئینگلیزه‌وه به روویان دا وه‌ستاوه.