
هه‌موارکردنی یاسای باری که‌سێتی و په‌رله‌مانێکی پاشڤه‌ڕۆ..!
هه‌موارکردنی یاسای باری که‌سێتی
و
په‌رله‌مانێکی پاشڤه‌ڕۆ..!
دارا مه‌حمود
darachimen@hotmail.com
ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌مه‌ڕ هه‌موارکردنی یاسای باری که‌سێتی له‌په‌رله‌مانی باشوری کوردستاندا کران و بڕیاره‌کان، که‌له‌وانه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ یاسای فره‌ژنی ئه‌رێ کرایه‌وه، جارێکی تر کۆمه‌ڵێک سه‌رنج و گومانی ده‌رباره‌ی مێشکی بڕیاردان له‌سیسته‌می یاسادانان لای ئێمه دروستکرده‌وه.
یاسای فره‌ژنی که یاسای به‌کۆیله‌کردنی مرۆڤ و بنپێکردنی ته‌واوی بایهخهکانییهتی، کاتێک ده‌نگی ئه‌رێی بۆدهدرێ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که‌مێشکی یاسادانهرانمان چه‌نده گه‌نده‌ڵه‌و له سه‌ر چ بنه‌ماو پێوه‌رێکی پاشکه‌وتووانه بیرده‌کاته‌وه‌و بڕیارده‌دات.
په‌رله‌مانێک ک له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا، له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌ب، یاساکانی خۆی داده‌ڕێژێت و هه‌موارده‌کات، هه‌رگیز ناتوانێت، و ناخوازێت یاساکانی ئازادی و یه‌کسانی و دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ دابڕێژێت و په‌یڕه‌و بکات.
په‌رله‌مانێک که‌پتر له‌نیوه‌ی ئه‌ندامه‌کانی ده‌نگ بۆ یاسای فره‌ژنی بدات په‌رله‌مانێکی پیاوسالار و پاشڤه‌ڕۆیه.
ئه‌وه‌ی له‌م ناوه‌دا جێگای سه‌رنجه ئه‌مه‌یه که پارته سه‌ره‌کییه‌کانی ناو په‌رله‌مان (پارتی و یه‌کییه‌تی)، به پێچه‌وانه‌ی هه‌میشه، هیچ ڕێنوێنی و ته‌نانه‌ت ئامۆژگارییه‌کیان پێشکه‌ش ئه‌ندامه‌کانی خۆیان نه‌کرد و ئازادی ته‌واویان له ڕاده‌ربڕین و ده‌نگدان پێ به‌خشین. ئه‌مه‌ش دووڕوویی و ساختهبازییهکی ته‌واوی پێوه دیاربوو.
بۆ بڕیارێکی ئاسایی، که‌ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی به هه‌لومه‌رجێکی کاتی، یان به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م یان ئه‌و پارته‌وه هه‌بێت ڕێنوێنی و دیسپلینی پۆڵاین به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌ڵام بۆ یاسایه‌کی گرنگی کۆمه‌ڵایه‌تی که کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناخی مرۆڤایه‌تی و ئابڕو، و به‌هاکانی داده‌نێت، ڕیگای ئازادی بڕیاردانیان پێ ده‌به‌خشرێت.
ئه‌مه له حاڵێکدا ده‌بووایه دروست به پێچه‌وانه‌وه بوایه. یان هیچ نه‌بوایه له‌ناو پارتێکدا که خۆی به ڕێبه‌رو مۆدیرن و پێشکوتنخواز.. ده‌زانێت، فره‌ژنی وه‌ک یاساش نه‌بێت، به‌ڵکو وه‌ک پره‌نسیپ له چوارچێوه‌ی پارته‌که‌دا مایه‌ی نه‌نگ و شه‌رمه‌زاریی بوایه.
پارتێکی ئیسلامی که ئه ئه‌ندامه‌کانی له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردراون و سه‌رسه‌ختانه دیفاع له یاسای فره‌ژنی ده‌کات، کارێکی ئاسایی و چاوه‌ڕوانکراوه. و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له‌لایه‌ن خۆمه‌وه له‌بناغه‌وه پارتێکی وا ڕهتدهکهمهوهو هه‌رگیز ده‌نگی پێناده‌م، به‌ڵام له‌پارته‌کانی تر پتر جێگای ڕێزه..! چونکه ئه‌وه‌ی ده‌یکات ئاشکرایه‌و دیفاع له ئایدیۆلۆژیایه‌ک ده‌کات که بێ ئه‌ملاوئه‌ولا باوه‌ڕی پێیه‌تی. به‌ڵام پارتێک که خۆی بهسکولار ده‌زانێت، و ده‌نگ بۆ یاسای فره‌ژنی ده‌دات، کاره‌که‌ی ده‌چێته خانه‌ی ساخته‌بازی و فریودانی خه‌ڵک و هێمایه‌کیشه بۆ سه‌رجه‌م سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وجۆره پارتانه.
په‌رله‌مان شوێنی ئه‌وه نییه گفتوگۆی ئه‌وه‌ی تێدا به‌ڕێوه بچێت که یاساکانی په‌یوه‌ندییان به کاروباری غه‌یب و خه‌یاڵ و ئه‌فسانه‌وه هه‌یه بکرێنه بنه‌ما بۆ واقیعی ژیانی کۆمه‌ڵگای سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م. به‌ڵکو پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستورێکی سکولار ڕێگا له بازاڕیکردن به مه‌زهه‌به‌وه بگیرێت و په‌رله‌مان له مزگه‌وت و هه‌وه‌سبازیی پیاوانه جیابکرێته‌وه.
ئایا ئه‌و نیمچه پیاوانه ههربهگریمانه ، بۆ جارێکیش چیه بیریان له‌وه کردۆته‌وه ئه‌گه‌ر یاسایه‌ک دابنرێت ڕه‌وایی به فره‌مێردی ببه‌خشێت و شه‌وانه پیاوێکی تر له پاڵ خانمهکانیاندا ببینن چۆن ده‌بێت و ده‌که‌ونه چ حاڵێکه‌وه..؟
ده‌نگدان بۆ یاسای فره‌ژنی ته‌واوی ئه‌و مه‌رج و به‌ناو سنورانه‌ی بێ واتاکرد که پاشان گوایه به‌به‌رژه‌وه‌ندی ژن ده‌رکراون.
له یاسایه‌کی وه‌هادا دوو چه‌مکی چاک و خراپ هیچ ڕۆڵ و به‌هایه‌کی نییه. چونکه یاسای فره‌ژنی یاسای به کۆیله‌کردنی مرۆڤه‌و له یاسای بهکۆیلهکردنیشدا بواری جوێکردنه‌وه‌ی باش و خراپ له ئارادا نابێت.
خۆشبینان هه‌لهه‌له‌ی سه‌رکه‌وتنیان کێشا که ئێمه‌ی کورد چه‌نده پێشکه‌وتوین که بوێری لێدوانمان له‌وه‌ها بابه‌تێکی هه‌ستیار هه‌یه، که گوایا شتێکی وا له وڵاتانی دراوسێدا تابوویه. و وه‌ک هه‌میشه خۆ له‌گه‌ڵ وڵاتێکی وه‌ک عه‌ره‌بستانی سعودیدا به‌راورد ده‌که‌ن، له حاڵێکدا پتر له نیو سه‌ده‌یه له وڵاتێکی ئیسلامی و عه‌ره‌بی وه‌ک تونس‌دا یاساکانی یه‌کسانی په‌یڕه‌وده‌کرێت و فره‌ژنی یاساغ کراوه.
به‌ڵام ئه‌رکی ژنان و پیاوانی بوێر‌و ئازادیخواز ئه‌مه‌یه، که خه‌بات بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وکردنی یاسای فره‌ژنی وه‌ک یاسای به‌کۆیله‌کردن بناسریت و له‌کۆمه‌ڵگادا ببێته مایه‌ی نه‌نگ و شه‌رمه‌زاریی.