
کوردستان یانی بستێک ده‌سه‌ڵات، نه باکور و نه رۆژ هه‌ڵات
کوردستان یانی بستێک ده‌سه‌ڵات، نه باکور و نه رۆژ هه‌ڵات
له‌دوای شه‌ڕی یه‌که‌م و دوهه‌می جیهانیه‌وه ئێمه‌ی کوردیان کرده چوار به‌ش وهه‌رکام له‌م بهشانهشیان سپارده دیکتاتورێک . پاش ئه‌م چوارپارچهکردنه به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ربه‌شێک له ژێر کارتێکردی هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیسته‌می تایبه‌تی حکومه‌تی و داب و نه‌ریت وکلتوری جیاوز له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌دا بوو ،بۆ گه‌یشتن به مافه‌ره‌واکانی ،کات و شێوه‌ی تایبه‌ت و گونجاوی له خه‌بات بۆ به‌شه‌که‌ی خۆی هه‌ڵده‌بژارد و هاوکاتیش دایمه ده‌کرایه دارده‌ستی حکومه‌تی زاڵ به‌سه‌ر به‌شێک یا دوو سێ به‌شه‌که‌یتر بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر دراوسێکه‌ی و مامه‌له پێوه‌کردن.هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر چالاکیه‌کی چه‌کداری یا سیاسی له به‌شێکدا ده‌کرا ،سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه و یاساغ بوونی ناو و باسی کوردایه‌تی و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به‌ده‌ست چالاکانی کورده‌وه و سه‌رباری هه‌مووی بینینی پێشمه‌رگه،به‌لام زۆر جار هه‌مووی ئه‌مانه له‌شار و گونده‌کانی هه‌رچوار پارچه‌که‌دا به ئازادی بینراوه به‌ڵام به‌ناوی کورده‌کانی وڵاتانی دراوسێوه. کوردی ئێران له‌عێراق و هی عێراقیش له ئێران به ئازادی هاتوچۆیان ده‌کرد.له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا چ به دزی حکومه‌ته‌کانه‌وه و چ به ئاشکرا خه‌لکی کورد یارمه‌تی یه‌کتریان داوه و له بواری خه‌باتی رزگاریخوازیدا سه‌ر وماڵیان بۆ یه‌ک داوه ،بۆیه سه‌ره‌ڕای چوارپارچهکردنی کوردستان و لکاندنی به‌وڵاتانی داگیرکه‌ره‌وه، خه‌ڵکی کورد به‌دڵ هه‌ر یه‌ک بووه و قه‌ت ئه‌و سنوره ده‌ستکردانه‌یان به ره‌سمی نه‌ناسیوه.
خۆشی و ناخۆشیمان پێکه‌وه بووه و به شادی یه‌کتر شاد بووین و خه‌مه‌کانیشمان به‌ته‌نیا هه‌ڵنه‌گرتوه .کاتێ لافاوی مه‌رگه‌کانی سه‌دام ده‌هات ، ماڵهکهنی ئێمه له رۆژهه‌ڵات جێگه‌ی دڵنه‌وایی و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لێقه‌وماوان و بێ په‌ناکانی باشور بوو،که خومه‌ینی تینوی خوێن ده‌بوو ،کۆشی باشور دهمانیشاردهوه.کاتێ کۆمار داده‌مه‌زرا هه‌ڵپه‌رکێ و شادی هه‌ر چوارپارچه‌ی ده‌گرت ویارمه‌تی سنوری ده‌به‌زاند و نه‌یده‌ناسی. کاتێ سه‌دامی خوێن مژ هه‌ره‌سی هێنا کورد به‌ته‌واوی هه‌ستی به‌خۆشحالی کرد و کاتێکیش مامه کرا به سه‌رۆک ،شریخه‌ی ده‌سمالی سه‌رچۆپی رۆژهه‌ڵات تا هه‌ولێر و دیار به‌کر ده‌چوو. ئه‌وه‌نده خۆشحال بوون ئه‌ڵێی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر پێکه‌وه هه‌ره‌سیان هێناوه و کوردستانی یه‌کپارچه‌مان بۆ ساخ کراوه‌ته‌وه و مام جه‌لالیش سه‌رۆک کۆماری کوردستانی گه‌وره‌یه.
به‌ڵام راستی به‌رێز مام جه‌لال قه‌ت له‌خۆی پرسیوه ئه‌م خه‌لکه بۆچی وه‌ها به دڵ خۆشحالن به گه‌یشتنی جه‌نابیان به‌و پله؟ ئایا قه‌ت بیری لهوهکردوهتهوه که بۆچی جه‌نابیان کرایه سه‌رۆک کۆمار؟ تۆ بڵێی زاناتر و عاقڵتر له به‌رێزیان ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین له هه‌موو عێراق لانی که‌م له کورستان په‌یدا نه‌بێت؟
له‌راستیدا ئه‌گه‌ر مام جه‌لالی به‌ڕێز له‌خۆشیانا قه‌ت بیری له‌و پرسیارانه نهکردبێتۆ یان وه‌ڵامه‌کانی پێچه‌وانه‌ی راستیه‌کان بۆخۆی دابێته‌وه،ده‌بێ بزانێت که خه‌ڵک ئه‌ویان وه‌ک کوردێک بینی و خۆشحاڵیشیان بۆ ئه‌وه بوو که کوردێک کرایه سه‌رۆک کۆمار و شاد بوون له‌وه‌ی که کوردێک هه‌یه که له پله‌یێکی نێوده‌وڵه‌تیدا له کاتی ته‌نگانه‌دا ببێته ده‌نگیان و هاواره خنکاوه‌کانیان به‌رز کاته‌وه. ببێته پشتیوانێک که ئیتر چیتر داگیرکه‌ران و ده‌وڵه‌ته فاشیسته‌کان نه‌توانن به مه‌یل و مه‌راقی خۆیان له کوردستاندا لێخوڕن. ئه‌بێ بزانێت ئه‌و بۆیه ئێستا سه‌رۆک کۆماره ده‌نگی چل ملیون کوردی پێ بوو.ئه‌و قه‌ت وه‌ک تاکه‌که‌س خاوه‌ن ئه‌و توانا و لێهاتوییه نیه و نه‌بووه که له وڵاتێکی فره نه‌ته‌وه‌یی و پڕ له به‌ربه‌ره‌کانێی نه‌ته‌وه‌یی ،وا به‌ئاسانی بگاته پله‌ی سه‌رۆک کۆماری. ئه‌و وه‌ک رێبه‌ری یه‌کێتی نیشتمانی ناسراوه و ئه‌و حیزبه‌ش خاوه‌ن مێژویێکی پر پێچ و پلوچه و به هه‌زاران رۆڵه‌ی دلسۆز و لێواو لێو له راستی له‌رێگایدا خوێنیان رژاوه و به‌هه‌زاران که‌سیان له کاتی ته‌نگانه‌کاندا له‌سه‌ر ماڵی براکانی رۆژهه‌ڵاتیان حه‌واونه‌ته‌وه و به‌درێژای ته‌مه‌نیان سنوره ده‌ستکرده‌کانیان به‌زاندوه .له‌هه‌ر هێرشێکی دوژمن‌دا و گیانبه‌ختکردنی پێشمه‌رگه‌یێکی ،دڵی دڵسۆزانی ئه‌ودیوی سنوره ده‌سکرده‌کان ژانی پێدا هاتوه. جا بۆیه ئێستاش هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه له‌رۆژهه‌ڵات به مافی خۆیان ده‌زانن که نوێنه‌ره‌که‌یان پشتیان بگرێت و به دوژمنانیان بڵێت ئیتر ئه‌و سه‌رده‌مانه تێپه‌ڕی که کورد بێکه‌س کوژ کرێت.ئه‌وخه‌ڵکه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ناتوانێت دژی دوژمنانیان به‌شه‌ڕ بێت لانی که‌م هه‌ڵسوکه‌وتێکی وه‌ها نه‌کات که به‌سوکی سه‌یری خۆی وههمووکوردێک بکرێت.ئێمه‌ی کورد بۆ ئه‌وه چۆپیمان نه‌گێڕا که به‌ڕێز مام جه‌لال بچێت گۆڕی خومه‌ینی جه‌لادی گۆر به‌گۆر بگرێته گول و ماچی بکات و پاشانیش بڵێن ئه‌وه سیاسه‌ته.ئه‌مه رێک وه‌ک ئه‌مه ده‌چێت که فارسێک که ساله‌ها له کوردستان ده‌بێت و له‌گه‌ڵ کورده‌کان ده‌چێت بۆ حه‌ج ،ئه‌ویش وێڕای کورده‌کان ده‌چێت قه‌بری عومه‌ر ماچ ده‌کات کاتێ شێعه‌کانی هاو مه‌زهه‌بی پێی پێده‌که‌نن و گاڵته‌ی پێ ده‌که‌ن ده‌ڵێت : کوره من ماچم نه‌کرد ئه‌وه گازێم لێ ده‌یگرت.به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕێز تاله‌بانی ماچه‌که‌ی به‌گاز ناوزه‌د کات ئه‌ی تاجهگوڵهکهی چۆن پاساو ده‌داته‌وه. تۆ بلێی ده‌ستخۆشانه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ی یارمه‌تیه‌کانی کورده‌کانی رۆژ هه‌ڵات به بنه‌ماڵه و خێڵی بارزانیه‌کان ئه‌وه بێت که ئه‌مڕۆ نه‌ک ته‌نیا چاو له هه‌موو جه‌نایه‌ته‌کانی جمهوری ئیسلامی بنوقێنن ،به‌ڵکو هۆڵه‌که‌ی به‌ناو قازی موحه‌مه‌دیش بۆ یادی خومه‌ینی کورد کوژ بنێنه خزمه‌ت ئه‌و رژیمه و نوێنه‌ری هه‌رێمیش یادی ئه‌و جه‌لاده له‌و هۆڵه‌دا پیرۆز بنرخێنێت؟ یان کاتێ که گیانی نزیکه‌ی سه‌دکه‌س له رۆڵه رۆشنبیره‌کان و سیاسیه‌کانی کوردستان له رۆژهه‌ڵات ،به‌به‌رچاوی دونیاوه بۆ گه‌یشتن به داخوازییه سه‌ره‌کیه‌کانیان و بڕاننه‌وه‌ی ئێعدام و ئه‌شکه‌نجه ،مان له‌خواردن بگرن و ماوه‌ی 47 رۆژ شان به‌شانی رژیمی ئێران بێده‌نگی راگرن ،و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو میدیا و ئیمکاناته که له‌به‌رده‌ستیاندایه ،قسه‌یان لێوه نه‌یێت. تۆ بڵێی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی به ناو کوردیه بۆ چی باش بێت، رێک وه‌ک خه‌نجه‌ره‌که‌ی کاتی ته‌نگانه‌یه،ئێستا که دوژمنان له‌هه‌موو بارێکه‌وه ته‌نگیان به کورد هه‌ڵچنیوه و له‌هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌ستدرێژیمان ده‌که‌نه سه‌ر ،به‌ڵام ئه‌م خه‌نجه‌ره بێکه‌ڵکه هه‌ر به‌لادا هه‌ڵواسراوه.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌م شێوه‌ی سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت،هه‌م بۆ خۆیان سوک ده‌بن و هه‌میش هه‌موو کوردێکیان پێ سوک ده‌بێت.چ ئێمه بمانه‌وێت و چ نه‌مانه‌وێت،چ ئێمه نه‌رم بین له‌گه‌ڵ دوژمنان و چ نه‌بین ،دوژمنان به‌رده‌وام و بێ ترس و ئاشکرا خه‌ریکی پیلان و کاری خۆیانن و ئه‌م ههڵسو که‌وتانه‌ی هه‌رێم و یه‌کێتی و به‌رێز مام جه‌لال ،هه‌ر به ترس و بێ وره‌یی داده‌نێن و قه‌ت به سیاسه‌تی دۆستانه‌ی له‌قه‌ڵه‌م ناده‌ن.بۆیه به‌م شێوه قه‌ت نه کورد سه‌رده‌که‌وێت و نه لانی که‌م ئهوبسته دهسهڵاتهشتان بۆ ده‌پارێزرێ.چون ئه‌م شێوه سیاسه‌ته،خه‌ڵکتان لێ دور ده‌خاته‌وه وبنه‌مای ده‌سه‌ڵاتیشتان وه‌ک خۆره ده‌خوات وقاوخێکی بێ که‌لك و بێناوه‌ڕۆکی وه‌هاتان لێ‌دروست ده‌کات که لای خه‌ڵک نه‌بوونتان له بوونتان خۆشتر ده‌بێت ،جا ئه‌وکات به فویێکی پیلانی دوژمنان و زه‌برێکی بچوکی عێراق ده‌چنه‌وه ئه‌وکاته‌ی که خۆشتان ئاوات به سه‌رده‌می سه‌دام بخوازن.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ جمهوری ئیسلامی به‌رواڵه‌ت بێده‌نگی راده‌گرێت دوو هۆی هه‌یه یه‌که‌م له‌ترسی زلهێزه‌کانه و دووهه‌میش ئه‌م به‌ناو ئارامیه گۆڕه‌پانێکه بۆ هێزه جاسوسی و ترۆریسته‌کانی که به‌دڵنیایی و به‌به‌رچاوی ئێوه‌وه دێن‌و ده‌چن و ئێوه‌ش به ئاشکرا یارمه‌تیان ده‌ده‌ن.(وه‌ک ئاگادار کردنه‌وه‌ی جه‌عفه‌ری قاتڵی قاسملو، له پیلانه‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ گرتنی و بانگ کردنی بۆ به ناو میوانی له باره‌گای بارزانی).
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌یهه‌وێت که سیاسه‌توانانی هه‌ر سێ پارچه‌که‌ی تر ده‌ست له خه‌باتی خۆیان دژ به داگیرکه‌ران و دیکتاتۆره‌کان هه‌ڵگرن و ئه‌و جۆره‌ی ئه‌مان ده‌یانه‌وه‌ێت له‌گه‌ڵ دوژمنانیان ،که ئه‌مڕۆ دراوسێکانی کوردستانی فیدراڵن، هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن نه‌با توره‌یان بکه‌ن و په‌لاماری ده‌سه‌ڵاته به‌رته‌سکه‌که‌ی ئه‌مان بده‌ن.له‌م پێناوه‌شدا به‌نیسبه‌ت هه‌موو هه‌لسوکه‌وته درندانه‌که‌ی دوژمنانه‌وه چاو ده‌نوقێنن ، نه‌خۆیان وه‌جواب دێن نه رێگا به بهربهرهکانیێ حزبه‌کوردیه‌کانی پارچه‌کانی تر ده‌ده‌ن. ئه‌ڵێن کاتی خه‌باتی چه‌کداری نه‌ماوه،منیش ده‌ڵیم وایه به‌ڵام خۆ ئه‌وه حزبه‌کان نین که ئه‌م رێگا هه‌ڵده‌بژێرن ،به‌ڵکو ئه‌وه ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانن که شه‌ڕی چه‌کداری ده‌سه‌پێنن و رێ به خه‌باتی مه‌ده‌نی ناده‌ن.
ئه‌گه‌ر پ.ک.ک و پژاک خه‌باتی چه‌کداری ده‌که‌ن ،خۆ روناکبیران و لایه‌نگرانی مافی مرۆف له ئێران چه‌کیان پێ نیه و داخوازییه‌کانیشیان جگه له مافه سه‌ره‌کیه‌کانی ئینسان چی تر نیه ،به‌ڵام رژیمی ئێران به ئه‌شکه‌نجه و ئێعدان وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه. بۆیه سه‌ره‌ڕای هه‌بونی مه‌ترسی ئێعدام و ئازاری ئه‌شکه‌نجه له زیندانه‌کانیش بۆ گه‌یشتن به مافهسهرهکیهکانیان ده‌ستیان دایه مانگرتنێکی بێ سنور و بۆ ماوه‌ی 47 رۆژ مانیان له خواردن گرت.هه‌موو دونیا ده‌نگیانی بیست ،به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی کوردی به خۆی و هه‌موو میدیاکانیانه‌وه فسه‌ی لێوه نه‌هات.ئێمه وه‌ک کوردی رۆژهه‌ڵات چاوه‌رێمان ده‌کرد لانی که‌م میدیاکانی وه‌ک کوردستان تێ وێ و کوردسات و رادیوکانیان و ماڵپه‌ره‌کانیان بێن به هانای ئه‌و رۆڵه کوردانه‌وه که هه‌نگاویان به‌ره‌و مه‌رگ ده‌نا. چاوه‌ڕێ بوین که‌مپه‌ینێکی خه‌به‌ری و میدیایی رێ بخه‌ن هه‌موو دونیا له کاره‌ساته‌که تێ بگه‌یێنن .به‌ڵام نه‌ک ئه‌مه‌یان نه‌کرد به‌ڵکو له راگه‌یاندنی هه‌واڵه‌کانیشی خۆیان ده‌دزیه‌وه .ماڵپهرهکانیشیان که به‌ناو سه‌ربه‌خۆن هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تی ئێهماله، ئاماده‌نه‌بوون لانی که‌م راگه‌یاندنه‌کان و بانگه‌وازه‌کانی ئێمه بۆ خۆپیشاندانه‌کان بڵاو که‌نه‌وه. من بۆ خوم بانگه‌وازه‌که‌م نارد بۆ دوو سایتی کوردستان نێت و ماڵپه‌ڕی به‌ناو سه‌ربه‌خۆی کڵاواژنه ،که نۆێنه‌رانی فیکری ئه‌و دوو حزبهسهرهکیهی ده‌سه‌ڵاتی کوردین به‌ڵام هیچیان بڵاویان نه‌کرده‌وه.
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له روانگه‌ی به‌شدارانی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه کوردستان ته‌نیا یانی ئه‌و بسته خاکه‌ی که ئه‌وان تێیدا خۆ ده‌نوێنن و به‌س. بۆیه سیاسه‌تی ئێهمال و خه‌مساردی ،له‌زۆر حاڵه‌تیشدا ئیدانه و تیابردن ، بوته سیاسه‌تی سه‌ره‌کیان و به‌ناوی خۆ پاراستن له شه‌ڕی دوژمنان و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له کار و باری دراوسێکانه‌وه،به شێوه ره‌سمی و بۆ یه‌که‌م جار دوای چوارپارچهکردنی کوردستان،له‌لایه‌ن کوردیشه‌وه سنوره‌کان به‌ره‌سمی دهناسریێت و وه‌ک دراوسێ سه‌یری دانیشتوانی سێ پارچه‌که‌ی تری کوردستان ده‌کرێت . به‌ته‌مان به‌م شێوه سیاسه‌ته دڵی دوژمنانی کورد به‌نیسبه‌ت خۆیانه‌وه نه‌رم بکه‌ن و ده‌ست له‌پیلان دژ به ده‌سه‌ڵاتی کورد هه‌ڵگرن.به‌ڵام هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا ،دوژمن له‌وه رقئه‌ستور تر و دڕنده‌تره که رێگه‌ی نه‌رمی و دۆستی بگرێته به‌ر.تا بکرێت شه‌ڕی براکوژیمان پێده‌کات و هه‌ر کاتیش که کاری ته‌واو بوو خۆمان ده‌کوژێت.جا بۆیه داوا له حکومه‌تی هه‌رێم و به‌ڕێز مامجه‌لالیش ده‌که‌ین که زۆرتر مشوری کورد بخۆن و که‌متر بیر له قازانجهحزبی و شه‌خسیه‌کان بکه‌نه‌وه ، که‌متر سه‌ر بۆ دوژمنان دانه‌وێنن و زۆرترسهری کورد به‌رز که‌نه‌وه. ئاگادار بن کامێرای مێژوو وشیاره و دادگای زه‌مانیش بێ به‌زه‌یی وهزری جه‌ماوه‌ریش جێی گاڵته نیه.ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ڵه بوو ئه‌مرۆ خه‌یانه‌ت ئه‌ژمێردرێت.
ره‌سول سه‌فه‌ریانی www.weilan.kurdblogger.com