وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان هیچ پاساویَك هه‌ڵناگریَت!
وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان هیچ پاساویَك هه‌ڵناگریَت!
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 27-10 كۆماندۆكانی حكومه‌تی به‌ریتانیا دایان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك گرتووخانه كه په‌نابه‌رانی كوردی عیَراقیان تیَدا ده‌ستبه‌سه‌ركرا بوو، له ئۆپه‌راسیۆنیَكی شیَوه سه‌ربازیدا نزیك به 50 په‌نابه‌ر به‌زۆر سوار چوار مه‌نشه‌ئه‌ی ئه‌هلی ده‌كه‌ن وره‌وانه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی به‌رو فرۆكه‌خانه‌ی ستانستیَد(نزیك له‌نده‌ن)یان ده‌كه‌ن. له‌ویَشه‌وه به‌فرۆكه‌ی ئه‌ڵمانی به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولیَر و پاشان فرۆكه‌خانه‌ی سلیَمانی دیپۆرتیان ده‌كه‌نه‌وه . شیَواز و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌جۆریَك بووه كه پیَچه‌وانه‌ی هه‌موو پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و مافه‌كانی په‌نابه‌ران كه ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا خۆی له ئیمزاكه‌رانیه‌تی.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له میدیا‌و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردستان به‌تایبه‌تی هاوڵاتی، ووته‌بیژی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستانی به ناوی محمد قه‌ره‌داغی به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كردنی رای گشتی و پیَچه‌وانه نیشاندانی ئه‌و راستیه‌ی كه ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا به ریَكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌ریَمدا په‌نابه‌ران راپیَچی كوردستان ده‌كاته‌وه، له وه‌ڵامی هاوڵاتیدا رایگه‌یاند که حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك رێككه‌وتن، به‌ڵكو هیچ كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه ئه‌و په‌نابه‌رانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه كوردستان. ناوبراو ووتی:"حكومه‌تی هه‌رێم رازی نییه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه، بڕیاری ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بڕیارێكی یه‌كلایه‌نه‌یه‌و هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌رێگه‌گرتن بێسووده‌و ناتوانین رێگه‌ی لێبگرین!"
پرۆپاگه‌نده‌ی قسه‌كه‌رانی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان بۆ چه‌واشه‌كردنی راستیه‌كان له‌به‌رده‌م رای گشتیدا هه‌میشه ئه‌وه‌بووه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیین هیچ په‌نابه‌ریَك به‌زۆر بنیرنه‌وه بۆ پاكانه‌ی خۆشیان ده‌ڵیَن كه ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران بریاری یه‌ك لایه‌نه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایه و گوایه ئه‌مان هیچ ده‌سه‌تیَكیان تیَدا نییه! له‌كاتیَكدا ئه‌وه‌ی له دنیای واقعیدا ده‌گوزه‌ریَت ریَكه‌وتنی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان و ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیانه له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و هاوكاری و ئاسانكاری حكومه‌تی هه‌ریَمه له‌گه‌ڵیان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌یان.هاوكاریكردنی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران بۆ كوردستان سه‌وداو مامه‌ڵه‌یه‌كه كه ئیَستا حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان به‌ژیانو چاره‌نووسی په‌نابه‌رانی كورده‌وه ده‌یكات و تاوانیَكی گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی كوردستان .ئه‌و سات‌و سه‌وداو مامه‌ڵه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌ریَم تا ئیَستا ئاكامی زۆر زیانباری بۆ په‌نابه‌رانی كورد‌و خیَزانه‌كانیان بووه ده‌بیَت.
به‌داخه‌وه كاربه‌ده‌ستانی هه‌ریَم كیَشه‌ی په‌نابه‌رانیان كردۆته كارتیَكی سیاسی و بازرگانی به‌ده‌ستی خۆیانه‌وه له‌پیَناو كردنه‌وه‌ی ئۆفیسیَكی ره‌مزی ئه‌م ولاتانه له كوردستان یان گریبه‌ستیَكی بازرگانی بۆ كه‌له‌كه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی زیاتر بۆ خۆیان له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی كوردستان.هه‌ر له‌م باره‌وه خه‌ڵكی په‌نابه‌ر ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه له‌شۆیَنی تریش ووته بیژی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به‌ڕه‌سمى ڕای گه‌یاندوه ئه‌وان ئاماده‌نین له‌به‌رخاتری په‌نابه‌ران ره‌وشی كوردستان خراپ نیشان بده‌ن! واته ئاماده‌نین راستیه تاڵه‌كانی واقعی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌هامه‌تیه‌كانیان و نا مه‌سولیتی خۆیان به‌رامبه‌ر ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك نیشان بده‌ن و دانی پیَدا بنیَن. ئاماده‌نیین بڵیَن كوردستان نائه‌منه و چاره‌نووسی دیار نییه. ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن كه خۆیان به‌مرۆژگاره كوردستان به به‌شیَك له‌عیَراقی فیدراڵ ،واته عیَراقیَكی نائه‌من و ناجیَگیر وبارمته‌ی ده‌ستی شه‌رو كیَشمه‌كیَشی حیزب و لایه‌نه نه‌ته‌وه‌په‌رست ومه‌زهه‌بیه‌كان،داده‌نیَن كه به ئیعترافی ناوه‌نده جیهانیه‌كان نا ئه‌منترین شۆینی دنیایه.كوردستانیَك كه چاره‌نوسی له نادیاریدا هه‌ڵواسراوه وسه‌رباری خه‌ته‌ری راپیَچكردنه‌وه‌ی بۆ ژیَر ده‌سه‌ڵاتیَكی نه‌ته‌وه‌په‌رستی-ئیسلامی،رۆژانه هه‌ره‌شه‌ی وڵاتانی دراوسی له‌سه‌ره‌و ماڵوحاڵی خه‌ڵك تۆباران و موشه‌كباران ده‌كه‌ن ئیَئه‌وه‌ی كه‌سیَك ورته‌یه‌كی لیَبیَت!
ئه‌گه‌ر وادابنیَن ئه‌و قسه‌ی ئه‌وان كه ده‌ڵیَن "كوردستان ئارامه"راسته،ئه‌ی ئه‌م هه‌موو گه‌نجه بۆچی به لیَشاو كوردستان جیَده‌هیَڵن؟به‌ڵام دیاره كه راستیه‌كان ئه‌وانه نین كه قسه‌كه‌رانی حكومه‌تی هه‌ریَم ده‌رباره‌ی بارودۆخی كوردستان و هه‌ڵویستیان ده‌رباره‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌یكه‌ن من لیَره‌دا چه‌ند خاڵیَك رۆشن بكه‌مه‌وه:
.1- له چه‌ند سالیَ رابردوودا ئه‌م حیزبانه مه‌سه‌له‌ى په‌نابه‌رانیان بۆ مه‌به‌ستی شه‌رعیه‌ت دان به‌ده‌سه‌ڵاتیان و ره‌واج پیدانى له‌نیو موناسه‌باتى ده‌وله‌تاندا به‌كار هیناوه و له‌هه‌موو دانیشتن و دیداره‌كانیاندا له‌گه‌ل وه‌زاره‌تخانه‌و قونسولیه‌ى ده‌وله‌تانى ئه‌وروپادا رینیشانده‌رى گیَرانه‌وه‌ى په‌نابه‌ران بوون .وئه‌مه بیَجگه له‌وه‌ی كه ریَگه‌یان له‌هاتنه ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك گرتوه و چه‌ندین سوكایه‌تیان به‌و گه‌نجانه كردوه كه دیپۆرتی كوردستان كراوه‌ته‌وه.
2– له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئیَمه‌و به به‌شداری نۆینه‌رانی ریَكخراوه كوردی و عیراقیه‌كان له له‌نده‌ن ، كه‌له‌به‌روارى 27-11-2006 له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى "گه‌رانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه"سازدرا بوو ، ووته بیَژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا (تۆم دۆد) به ئیَمه‌ی راگه‌یاند كه‌ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران بۆكوردستان له‌ئاكامى ریكه‌وتنیَكدایه كه‌له‌نیَوان حكومه‌تى به‌ریتانیاو به‌هاوكارى ورازى بوونى حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان و حكومه‌تی عیراقی چۆته‌پیَشه‌وه و ئه‌م ریكه‌وتنه‌ش له‌ساڵی 2005 ئیمزاكراوه
3- به‌ڵگه‌مان لایه كه‌حكومه‌تی هه‌ریَم زانیاری له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ی كه‌داوای مافی په‌نابه‌ریان ره‌تكراوه‌ته‌وه خستۆته ئیختیاری ئه‌م ولاتانه‌وه تا بیان نیَرنه‌وه له وانه كۆپى كردنى پاسپۆرت تا پیشكه‌شكردنى زانیارى له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى كه له‌ده‌ره‌وه‌ن، ئه‌مانه هه‌موویان ئاسانكارین بۆ ده‌ستگرتنى ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپا بۆگیَرانه‌وه‌ى په‌نابه‌ران.
4 – خستنه ئیختیاری فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولیَرو سلیمانی بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران.
5-وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی به‌زۆر نیَراوه
6- پچوكترین ناره‌زایه‌تی ره‌سمی به‌رامبه‌ر به‌م وڵاتانه ده‌رنه‌بڕیوه كه په‌نابه‌رانی كورد به‌زۆر به ئیهانه‌و كه‌له‌پچه‌ده‌نیَرنه‌وه. نه‌ك هه‌ر ئه‌مانه به‌ڵكو په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن ده‌ستگاكانی پاراستن وله فرۆكه‌خانه‌كان و شه‌قكاریكردنی په‌نابه‌رانی به‌زۆر نیَراوه كه حاله‌تیَكی شازه له‌دنیادا حكومه‌تیَك به شیَوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاولاتی خۆی بكات.
7-كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی ریَكخراوی (IOM) له هه‌ولیَر..
8- له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سیَ په‌نابه‌ر دیپۆرتی كوردستان كراونه‌ته‌وه له‌ریَگا ئه‌ردنه‌وه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناویان له كۆمپیوته‌ری فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولیَر دا نه‌بوو دووباره گه‌رانوویناته‌وه به‌ریتانیا
9- هه‌ر كاتیَك نۆینه‌رانی ئه‌م وڵاته ئه‌وروپیانه سه‌ردانی كوردستانیان كردبیَ به‌چه‌ند رۆژیَك دوا ئه‌وه سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری و گرتن‌و روانان به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ری كوردستان توندتر بۆته‌وه.
هه‌موو ئه‌و راستیانه ئه‌وه نیشان ئه‌دات كه حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان پیَش وه‌خت ئیتیفاقی له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانكردوه. و رازین له‌سه‌ر به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران .ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه حكومه‌تى هه‌ریَم سیاسه‌تیَكى هه‌ڵه ونادروستى له‌به‌رامبه‌ر كیَشه‌ى په‌نابه‌رانى كورددا گرتۆته به‌ر كه پیَویسته رایبگریَت نه‌ك به ئینكاركردنی خۆَڵ بخاته چاوی خه‌ڵكه‌وه.
محمد قه‌ره‌داغی قسه‌كه‌ری حكومه‌ته‌ی هه‌ریَم ئه‌وه ئینكار ده‌كات كه حكومه‌ته‌كه‌ی ئاماده‌یه هاوكاری ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایی بكات بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد .به‌ڵام له راستیدا حكومه‌تی هه‌ریَم كاغه‌زی سپی ئیمزاكردوه‌وه به ته‌واوی تواناوه وبه‌عه‌مه‌لی ئاسانكاری بۆ ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا ده‌كات تا سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌ران بیَده‌رده‌سه‌ر ببه‌نه پیَشه‌وه.
ئه‌م جۆره ته‌بلیغات و هه‌راو هوریایه‌ی حكومه‌تی هه‌ریم و ووته بیَژه‌كانی بیَسوده! ته‌نها بۆ داپۆشین و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندو به‌سته نهیَنیه‌یه كه له‌سه‌ر حسابی په‌نابه‌ران و خواسته‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپیدا كردویانه.پیَویسته ده‌ستبه‌جیَ رابگیریَت .پیَویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان هیچ په‌نابه‌ریَك وه‌رنه‌گریَته‌وه كه به‌زۆر دیپۆرت ده‌كریَته‌وه.په‌نابه‌رانیَك كه به فرۆكه‌ی سه‌ربازی و پاسه‌وانی كۆماندۆ ره‌وانه‌ی كوردستان ده‌كریَنه‌وه بیَگومان به‌زۆر دیپۆرتكراونه‌ته‌وه.ده‌بیَ حكومه‌تی هه‌ریَم ده‌ست له چه‌واشه‌كردن هه‌ڵگریَت له‌و باره‌یه‌وه وه‌ڵام نه‌دانه‌وه به‌م كیَشه‌یه حكومه‌تی هه‌ریَم ده‌خاته به‌رده‌م نه‌فره‌تی په‌نابه‌ران و كه‌سوكاریان و خه‌ڵكی كوردستانیش به‌گشتی.
ده‌شتی جه‌مال
31-10
d.jamal@ntlworld.com