![به‌لێوان …. دڵشاد تاقانه به‌لێوان …. دڵشاد تاقانه](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/dlshadTaqana_128381202.jpg)
به‌لێوان …. دڵشاد تاقانه
Closed
به‌لێوان ….
ساقی لێوان هه‌ر به‌لێوان بێنه لێو لێوانێ که‌م
مه‌زه‌و مه‌ی تامی لێوان کاس ده‌کاتن که‌لله‌مان
توبی به‌شقی عشقی پاکت بیکه‌وه لێم لایه‌که‌م
بارگاویم که به چاوت مه‌ستم که هه‌ر به‌لێوان
خه‌نده‌ته حه‌ز بزوێنه بیڕشێنه تـای خه‌مه‌که‌م
ساردکه بۆ تاوه ساتێ جه‌سته‌ی گڕداگرتوومان
با قومێک بێ و له لێوان بهێنه‌ره دی تهماکهم
شه‌رم و شوره بهلانێ نۆشه مرچهی دوو لێوان
به جووته‌ی لێوان وه‌ره مۆرکه په‌ڕه‌ی دڵه‌که‌م
لێوان گوڵدانی کهفگوڵه با هه‌ڵڕژێ به ڕوومان
به‌م ژوانه بمڕفێنه خواستی سنگت بۆ واڵاکه‌م
ته‌زی مه‌ستی بسره‌وێنێ ترپه‌ی دڵهخورپهمان
دڵشاد تاقانه