
گرفته‌کانی چه‌پ له کوردستان و چاره‌سه‌ریه‌کانی!
گرفته‌کانی چه‌پ له کوردستان و چاره‌سه‌ریه‌کانی!
له‌م ووتاره کورته‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین باس له گرفته‌کانی چه‌پ و کۆمۆنیزم و له کوردستانی عێراق بکه‌ین. ئه‌مه وه‌کو هه‌وڵدانێکه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌پ و هێزه کۆمۆنیستیه‌کان به ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گشت ڕووداوه‌کان له کۆمه‌ڵگای کوردستان دا به بهرنامهریزیهوه بکه‌ن.
مه‌سه‌له‌ی لێکدانه‌وه‌و تێ گه‌یشتن له کۆمه‌ڵگا ، سه‌ره‌تا چه‌پ ده‌بێ خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروستی بۆ کۆمه‌ڵگا و هێزه سیاسیه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا و کێشه‌کانی ئه‌قلیمی و جیهانی دا هه‌بێ به‌رده‌وام و دینامیکی و سیاسیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات. له‌هه‌مان کات ده‌بێ تواناییه‌کانی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی چینه‌کان له کۆمه‌ڵگا و هێزی خۆیان و حه‌لیفه سیاسیه‌کانیان بناسن به هه‌مان شێوه . ئه‌گه‌ر هاتوو چه‌پ به هه‌موو ڕشتهکانیانهوه ئه‌م گرفتانه‌ی لا ڕۆشه‌ن بوو به‌نموونه؛
ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا، ده‌ورانی مێژووی و سیاسی کۆمه‌ڵگا، وه‌زعیه‌تی ناوچه‌که و ئاڵوگۆڕه ئه‌قلیم ی و جیهانیهکان، هه‌روه‌ها ئاستی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و کاریگه‌ریه‌کانیان. ئه‌وا سه‌ره‌تای ده‌ست پێکی کاره‌کانیانه له کۆمه‌ڵگا. ئه‌مه سه‌ره‌تای هۆشیاری چه‌په به گرفته‌کانی ناوه و ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا.
یانی ناسینی گرفته‌کان و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و هێزه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌کیه‌کان ناسینی تواناکانی ڕێکخراوه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان.
دواتر مه‌سه‌له‌ی دیاری کردنی میسۆدێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان به‌نموونه گرفته کانی ئۆپراسیۆن ، تاکتیک و ستراتیژی کۆمه‌ڵگا نه‌ک دوو تۆی کتێب و مه‌سه‌له‌کانی تیۆری.
دیاری کردنی میسۆده دوای ئه‌وه‌ی که ئاستی هۆشیاری به‌م ڕاده‌یه گه‌یشت ته‌واوی خوێندنه‌وه‌کان بۆ کۆمه‌ڵگا و هێزه‌کانی سیاسی ڕۆشه‌ن بوون ده‌ست پێده‌کات.
ئه‌م میسۆده له کارکردنی چه‌پی کۆمۆنیزمی کرێکاری له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کو کوردستاندا دیاره چۆنه، دوای پانزه ساڵ له دامه‌زراندنی حزبی ڕابهرئ تازه دووباره مه‌حفه‌لیزم سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه یان له شارێکی وه‌کو هه‌ولێردا ئه‌وه‌ش که‌مه و له دهۆک دا هه‌ر ته‌واو نهێنیه ، یان میسۆدی چه‌په دیموکرات خوازه‌کان وه‌کو سه‌گ و پشیله که‌مۆی باوه‌شی سه‌رمایه و ده‌سه‌لاتن و کۆمه‌ڵگا بۆ یه‌ک مه‌تریش نابه‌نه پێش و له‌گه‌نده‌ڵی دا تا گوێچکه‌کانیان نقووم بوون.
ئایا چ میسۆدێک پێویسته بۆ ئێستای کوردستان و ئاڵوگۆڕه‌کانی، ئایا شکل و شیوه‌ی ڕیفۆرم و یاسای کارکردن له چوار چێوه‌ی کۆمه‌ڵگا زیاتر یارمه‌تی ده‌ر نین له‌وه‌ی هه‌ر له مه‌خفی مانه‌وه و خۆشاردنه‌وه‌و ده‌رکردنی به‌یان و ووشه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و پیرۆزی بۆ تیۆر و سه‌رچاوه کلاسیکیه‌کان.
گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و سیاسیه‌کان و ئابووریه‌کان و ئاواره‌یی و مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور و یاساکان وهتد، ده‌یان و سه‌دان تێما (ده‌سته‌واژه) ی ئیعترازی ئاماده‌ن و خه‌ڵکیش چاوه‌ڕوانی رابه‌رین. چه‌پیش خه‌ریکی کاری تره.
لێره‌دا چه‌پ هه‌رگیز بیری له میسۆدهیهکی پڕ به پێستی کۆمه‌ڵگا نه‌کردۆته‌وه‌و هه‌ر له‌گه‌ڵ ووشه‌ی ناو په‌رتووکه‌کاندا مه‌مه‌ڵه‌ی کردووه. چه‌پ لێره‌دا کاریگه‌ری زاتی هه‌بووه تا مه‌وزووع ، ئه‌وه‌نده‌ی بۆی کراوه که‌سانێ هۆشیار بکاته‌وه‌و له دووری کۆمه‌ڵگا وه ڕایان بگرێ نه‌ک خودی چینی کرێکار‌و ڕابه‌ره‌کانی گه‌شه پێ‌بدا.
ئه‌م میسۆده له کارکردن هیچ حه‌لیف و لایه‌نگری ئۆپراسیۆن و تاکتیک و ستراتیژی نیه.
دوای ناسینی گرفته‌کان و دیاری کردنی میسۆده‌ی کارکردن ئینجا سیاسه‌تی دروست دێ بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کان و گه‌شه‌ی حزب و کۆمه‌ڵگا.
به‌ڵام چۆن که نه خوێندنه‌وه‌کان زانستی و ئهکادیمیایین بۆ کۆمه‌ڵگاو گرفته‌کانیان نه میسۆدهکانیش واقعین بۆ یه کرێکاران و خه‌ڵکی کوردستان ئه‌م بزوتنه‌وانه به بزوتنه‌وه‌ی سه‌رووی کۆمه‌ڵگاوه ده‌بینن و بۆ ئه‌وان ڕۆشه‌ن نین.
هه‌ر بۆیه‌ش سیاسه‌ته‌کان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆن و تاکتیک و ستراتیژی کۆمه‌ڵگا نایه‌نه‌وه. چونکه خوێنده‌وه و میسۆده‌ی کارکردن سه‌رچاوه‌یان له کۆمه‌ڵگا وه نه‌گرتووه، به‌ڵکو له ئاستی ترن.
دوای ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کان په‌یڕه‌و کران ئینجا به‌ره‌نجامه‌کان دێن، چه‌پ له کوردستان به هه‌موو باڵه‌کانیانه‌وه هه‌تا کۆمۆنیزمی کرێکاریهکهشی به هه‌موو باڵه‌کانیانه‌وه هه‌رگیز هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دروستی بۆ کاره‌کانی ده‌ورانه‌کانی خۆی نه‌کردووه و به واقعی سه‌یری نه‌کردووه.
هه‌لسه‌نگاندنی پرۆسێسه‌کان و کاره‌کان و به‌ره‌نجامه‌کان گرنگترین مه‌سه‌له‌ن. هیچ حیزب و ڕیکخراوێکی سیاسی ناتوانێ ئاوا گه‌شه بکات ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ده‌ورانی ژیانی ئه‌نالیزه نه‌کرد.
له کوردستان ئه‌وه‌ی نیه ئه‌نالیزه و ئه‌نالیزه‌ی ریسکه له کاره‌کاندا نه چه‌پ و نه‌ڕاست پیاده‌ی ناکه‌ن.
چونکه که‌ڵتووری کۆمه‌ڵگا زاڵه به سه‌ر که‌ڵتووری ڕێکخراوه‌کان هه‌موو حزبه‌کانی چه‌پ و ڕاست یه‌ک مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردنیان له ڕێکخراوه‌کانیاندا هه‌یه که ئه‌ویش سیسته‌می له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌یه.
له چه‌پدا ئه‌سله‌ن ئه‌مه ده‌بێ پێچه‌وانه بێ. به‌نموونه هه‌موو ڕێکخراوه پیشه‌یی و دیموکراتیه‌کان هه‌موویان هه‌یانه، هه‌ر له ڕێکخراوی قوتابیان و مامۆستایان تا ژنان و هتد. له کاتێکا چه‌پ باس له فدراسیۆنێکی کرێکاری ناکات.
دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و ئه‌نالیزه ئینجا گۆڕینی ئاراسته‌کان دێن، له چه‌پی کرێکاری یه‌ک ئاراسته هه‌یه ئه‌وه‌ی مه‌نسوور حکمه‌ت و و کووڕشی موده‌رسی ووتیان ده‌بێ وابێ یان ئه‌وه‌ی حه‌مید ته‌قوایی ووتی ده‌بێ چی تر نه‌بێ. بۆ جۆره‌کانی تری چه‌پ دیاره سه‌رچاوه‌کانیان زۆر له‌مانیش له خوارترن.
له چه‌پدا ئه‌م گۆڕینه له ئاراسته‌و کارکردن بۆ چاککردنی ته‌واوی پرۆسێسه‌کانی کارکردن هیچ مانایه‌کی پراکتیکی نیه. هه‌ربۆیه‌ش هه‌روا په‌راوێز ده‌که‌وێ که ئه‌مه جگه له وه‌زعیه‌تی جیهانی کرێکاری و کۆمۆنیستی که گرفتێکی ترن و کاریگه‌ری زۆریان هه‌یه.
به کورتی ؛
نه بوونی دیراساتی ئه‌کادیمیایی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان و مه‌وقعیه‌تی چه‌پ له کۆمه‌ڵگا ، دواتر دیاری کردن و کارکردن به میسۆده‌ی نادروست. ئینجا دیاری کردنی سیاسه‌ته‌کانی ئۆپراسیۆن و تاکتیک و ستراتیژ، دواتریش هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی بۆ پرۆسیسه‌کان و به‌ره‌نجامه‌کانی سیاسه‌ته‌کانی ده‌ورانه‌کانی ڕابردوو و ئه‌نالیزه‌ی دروست بۆ جێگا‌و ڕیگای چه‌پ له کۆمه‌ڵگا و ڕیسک ئهناڵیزه بۆ کاره‌کان گه‌وره‌ترین گرفتی چه‌پن له کوردستان.
چه‌پ له کوردستان تا وا کار بکه‌ن له پراکتیکدا هه‌ر به‌هیچ ناگه‌ن و لێکترازان و ئینشقاق و دووله‌ت بوون و خۆ جیاکردنه‌وه له‌یه‌ک هه‌ر به‌رده‌وامی ده‌بێ. وازهێنانی کادیرانیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ.
ئه‌گه‌ر بچوک ترین پرسیار بکه‌ین. ئایا له‌باری هۆشیاری چه‌پ هۆشیارتره یان هێزه ناسیۆنالیسته‌کان له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا و کامه‌یان به قازانجی زۆر به‌ی خه‌ڵکی کوردستانه ، وابزانم وه‌ڵامه‌که‌ی ڕۆشنه له‌لای چه‌پ. به‌ڵام بۆچی پارتی به‌نموونه وا هێزی یه‌که‌مه له کوردستان و چه‌پیش په‌راوێزه له کۆمه‌ڵگا.
چه‌پ ئه‌گه‌رهه‌ر ئاوا کاربکات له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هیچ گره‌نتیی سه‌رکه‌وتن و به‌ده‌ستگرتنی ده‌سه‌ڵاتیان نیه. ببوورن یانی پارتیش ئیجازه‌یان پێنادا هه‌ر جارێ به بیانوێکه‌وه.
باشترین چاره بۆچه‌پ کارکردن و خوێندنه‌وه‌ی زانستی یه بۆ کۆمه‌ڵگا، قه‌بووڵ نه‌کردنی ڕابه‌ری ده‌ره‌کی و دیاریکردنی میسۆده‌ی کارکردن له ئاستی کۆمه‌ڵگا و کارکردن به یاسایی، دیاریکردنی سیاسه‌تێکی ڕۆشه‌ن بۆ ئۆپراسیۆن و تاکتیک و ستراتیژ بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان نه‌ک له روانگه‌ی تیۆری به‌ڵکو له‌باری پراکتیک و واقعی کۆمه‌ڵگادا ، دیاریکردنی حهلیفهکانیان له ئۆپراسۆن و تاکتیک و ستراتیژدا، هه‌روه‌ها دیاریکردنی سیاسه‌تی دروست و ڕابه‌ری دروست ، دواتریش هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌ته‌کان و ڕابه‌ری له پراکتیدا و بینینی به شێوه‌یه‌کی دینامیکی و ئاڵوگۆڕی به‌رده‌وام. هه‌روه‌ها گه‌شه‌دان به سیسته‌می کارکردن له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه و دوور له که‌ڵتووری ڕێکخراوه‌یی باڵی ڕاست و که‌ڵتووری کۆمه‌ڵگا، ئینجا ئه‌نالیزه و ڕیسک ئه‌نالیزه بۆ گشت کار‌و چاڵاکیهکانییان له ده‌ورانه جیاجیاکاندا، ده‌توانێ چه‌پ زیاتر بۆ ئایندهی باشتر ببات. ئه‌گه‌ر نا هه‌ر له‌و مێژووهیدا ده‌مێنێته‌وه به حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانیشه‌وه که تاکتیکێکی ئهدڤێنتاریستی هه‌ڵبژاردووه و هیچ کرێکارێکی ساده‌ی کوردستان بۆ هه‌زم ناکرێ ئه‌گه‌ر گه‌لی کورد بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی دا کێ له ئیف 16 و ده‌بابه‌کانی ناتۆی تورکیای و مووشه‌کی شه‌هابی 3ی ئێرانی ده‌یان پارێزێ، یان هه‌ر ڕێککه‌وتنی ستراتیژی ئه‌مریکا و حکومه‌تی عێراق دوای چه‌ند ساڵ ئه‌نفالی کورد ده‌که‌ن، عوسمانی حاجی مارف و ڕێبوار ئه‌حمه‌د و ڕه‌حمانی حوسێن زاده له‌به‌ر ئیعلانی حزب ئاگایان له‌م مه‌سه‌لانه نه‌بوو. هه‌ندێ جار خه‌وی خۆشیش مرۆڤ دڵخۆش ده‌کات.
ئاسۆ حامدی
ئۆکتۆبه‌ری 2008