
یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان له کوێوه گه‌یشته کوێ
یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان له کوێوه گه‌یشته کوێ
به‌شی دووه‌م: ره‌وتی بۆپاشه‌وه گه‌ڕانی یه‌کێتی نیشتمانی
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
له سه‌ره‌تای ئه‌م وتاره‌دا باسی ئه‌وه‌م کرد که پێکهاتنی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان پێداویستیه‌کی مێژوویی بوو . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه بزووتنه‌وه‌ی کورد له باشوور به ریبه‌رایه‌تی بارزانی تووشی ئاشبه‌تاڵ هاتبوو و سه‌رهه‌ڵدانی رێکخراوه‌یه‌کی نوێ که بتوانی ئه‌و شه‌وه‌زه‌نگه‌ی پاش ئاشبه‌تاڵ بڕه‌وێنێته‌وه پێوێسته‌ک بوو که‌له‌به‌رده‌م تێکۆشه‌رانی کورد دا.
به وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پێویستی‌یه، له ئاخر رۆژه‌کانی ئاشبه‌تاڵدا و کاتێک کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ خه‌ڵک و پێشمه‌رگه له‌و په‌ری بێ هیواییدا و به دڵی پڕ له خه‌فه‌ت و حه‌سره‌تی داڕمانی گه‌وره‌ترین شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ی کورد، سنووره‌کانی ده‌سکردیان تێده‌په‌ڕاند و خۆیان ته‌سلیمی ژاندارمه و هێزه‌کانی حکوومه‌تی ئێران ده‌کرد و زۆر نیشتمانپه‌روه‌ر له ناهۆمێدیدا خۆی ده‌کوشت، ده‌نگۆی ئه‌وه له‌ناو خه‌لکدا بڵاو بووه‌وه که مام جه‌لال له قاهێره‌وه که‌وتووه‌ته رێگه و ده‌گرێته‌وه بۆ کوردستان و شۆڕش ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
له‌و سه‌رده‌مه‌ده هیشتا نه‌گبه‌تیی شه‌ڕی ناوخۆیی (جه‌لالی و مه‌لایی) سارێژ نه‌بووبوو ،بۆیه له‌و کاته‌شدا که نسکۆیه‌کی گه‌وره به‌سه‌ر کوردا هاتبوو، ئه‌وانه‌ی که دژی شێوه‌کاری عه‌شیره‌یی – خێڵه‌کی بوون، به زۆری لای جه‌لالی که‌وتبوون . هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که به ده‌رکه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال و سه‌رهه‌ڵدانی حیزبێکی نوێ به‌ناوی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان، به زۆری خه‌ڵکانی خوێنده‌وار و شارنشین سۆزی خۆیان بۆ ئه‌م رێکخراوه نیشاندا‌و و پاشانیش که ده‌ستی به تێکۆشان کرد، هه‌ر ئه‌م چین و توێژانه په‌یکه‌ره‌ی ئه‌و رێکخراوه‌یان پێکهێنا(دیاره مه‌به‌ست به‌شداری به‌شیوه‌ی نیسبی‌یه) .
"ئ.ن.ک" ،سه‌ره‌تا وه‌ک رێکخراوێکی چه‌پ و دێموکرات که له چه‌ند رێکخراوی نیشتمانی، مارکسیست و سوسیالیست پێکهاتبوو خۆی ده‌رخست و به‌خێرایی له لایه‌ن ڕێکخراوه چه‌په‌کانی وڵاتانی ناوچه‌وه پشتیوانی لێ‌کرا. هاوکات تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ( به‌تایبه‌ت خوێندکاران و که‌سانێک به بیروباوه‌ڕی چه‌په‌وه) که‌وتنه بانگه‌شه‌کردن بۆ ئه‌م رێکخراوه نوێ‌یه.
هه‌ڵوێسته‌کانی "ئ.ن.ک" ،له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و چه‌پ و دژی کۆنه‌په‌رستی، عه‌شیره‌گه‌ری و له‌قاودانی رێبازی سه‌ره‌رۆیانه و پاوانخوازانه‌ی رێبه‌رایه‌تی تا ئه‌وکاتی بزووتنه‌وه‌ی کورد بوو. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوچه و پشتیوانه‌کانیان که‌وتنه دژایه‌تی کردن و به‌ته‌مای له‌نێوبردنی یه‌کجاریی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌رسێ حکوومه‌تی ئێران، ئیراق و تورکیه به‌هاوکاریی زلهێزه‌کانی پشتیوانیان، به‌ته‌مای جێبه‌جێکردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی هاوبه‌ش بوون و ته‌نانه‌ت هێزیان بۆ کۆکردبووه‌وه، که شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1979 و رووخانی سیسته‌می پاشایه‌تی له‌م وڵاته، پلان و پیلانه‌که‌یانی پووچه‌ڵ کرده‌وه.
رووخانی حکوومه‌تی شا وه‌ک خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له ژیانی یه‌کێتی به‌حیساب دێت که پاشان سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشی به‌دواو بوو.
"ئ.ن.ک" وه‌ک یه‌که‌مین رێکخراوی رچه‌شکێن، تێکۆشانی خۆی ته‌نیا به باشووری کوردستانه‌وه قه‌تیس نه‌کرد و شانبه‌شانی تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌ی له توانادا هه‌یبوو بۆ رووخانی حکوومه‌تی پاشایه‌تی ئه‌نجامیدا و پاشانیش که حکوومه‌تی ئیسلامی هاته سه‌رکار و دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد هێرشی کرده سه‌ر کوردستان، یه‌کێتی هاوکات له‌گه‌ڵ به‌شداریکردن له شه‌ڕی به‌رگریدا، ئه‌رکی ڕاهێنانی پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نێکی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گرته ئه‌ستۆ. ئه‌مه راست ئه‌و کاته بوو که به پێچه‌وانه‌وه، پارتی که پاش ئاشبه‌تاڵ حیزبه‌شیان هه‌رسی هێنابوو،پاشماوه‌کانی به‌ناوی "قیاده مه‌وقه‌ت" کۆببوونه‌وه و به پشتیوانی کردن له حکوومه‌تی ئێران،ببوونه چاوساق و چه‌کداری حکوومه‌ت و راسته‌وخۆ دژی هاونه‌ته‌وه‌کانی خۆیان له رۆژهه‌ڵات شه‌ریان ده‌کرد.
هه‌ر له‌م سه‌روبه‌نده‌دا کاره‌ساتێکی جه‌رگبڕ تووشی"ئ.ن.ک" هات. ئه‌و کاره‌ساته که به کاره‌ساتی هه‌کاری به‌ناوبانگه، یه‌کێتی ژمارێکی زۆری له هێزی چه‌کداری خۆی له‌ده‌سدا.
پاشان شه‌ڕی فه‌رمی له نێوان یه‌کێتی و پارتی ده‌ستیپێکرد. ئه‌ڵبه‌ت له سه‌ره‌تاکاندا و تا کۆتایی هاتنی شه‌ری ئێران و ئێراق و گرتنی کوه‌یت، پارتی نه‌یتوانی هیچ حوزوورێکی جیدیی له‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتی"ئ.ن.ک" دا هه‌بێ. چه‌کداره‌کانی پارتی به‌زۆری له خاکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ناوچه‌ی شنۆ و ناوچه‌ی هه‌ورامان و دزڵی –مه‌ریوان) نیشته‌جێ بوون و جار جار مه‌فره‌زه‌یان بۆ لێدانی "ئ.ن.ک" (نه‌ک حکوومه‌ت) دزه‌یان ده‌کرده باشووری کوردستان.
پارتی ته‌نیا ئه‌وکاته مه‌قه‌ڕه‌کانی گواسته‌وه بۆ ناو خاکی باشوور که شه‌ڕی ئیران و ئێراق کێشرایه کوردستانه‌وه و سپای پاسداران و له‌شکه‌ری ئیران توانیان حاجی عومه‌ران و ناوچه سێسنوور داگیر بکه‌ن.
چه‌ند ساڵ پاشتر به‌ره به‌ره گۆڕان به‌سه‌ر رێبازی "ئ.ن.ک" دا به‌دی ده‌کرێت. که لێدانی حیزبی شیوعی له پشت‌ئاشان به سه‌ره‌تای ده‌زانرێت. هێندێک که‌س ئه‌م شه‌ڕه وه‌ک دیاریی "ئ.ن.ک" بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سه‌دام ده‌سنیشان ده‌که‌ن. ئه‌ڵبه‌ت وتووێژه‌که وه‌ک هه‌موو هۆدنه و وتووێژه‌کانی دیکه سه‌رناگرێت و شه‌ڕ ده‌ستپێده‌کاته‌وه. تا ئه‌م کاتانه له‌باری سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌وه، هێڵی فێکریی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران به‌سه‌ر "ئ.ن.ک" دا زاڵه، به‌ڵام له به‌ره‌به‌ره‌ی شه‌ڕی ئێران ئێراقدا، یه‌کێتی له‌رێگه‌ی مام جه‌لاله‌وه پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێران خۆش ده‌کات و هاوکات ریزبه‌ستی رێکخراوه‌یی نێوان یه‌کێتی (که تا ئه‌وکات وه‌ک به‌ره‌یه‌ک خۆی ده‌نواند) نامێنێ.
لێره به‌ده‌واوه و به خۆش بوونی پێوه‌ندیی نێوان "ئ.ن.ک" و حکوومه‌تی ئیران، بێ‌پره‌نسیپیی سیاسیی "ئ.ن.ک" له حاڵه‌تی نهێنی یه‌وه ده‌رده‌چی و شیوه‌ی ئاشکرا ده‌گرێته خۆی. ئه‌میش وه‌ک پارتی ده‌که‌وێته هێنانی له‌شکری ئیران بۆ ناو خاکی باشوور. تا ئه‌و جێگه که سه‌دان هێزی سپای پاسداران تا ده‌روازی که‌رکووک ده‌بات و چالاکیی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دات.
پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕی ئیران ئێراق و ده‌سپێکردنی شه‌ڕی کویه‌ت، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیران له فازی دیپلوماتیک ده‌رده‌چی و حاڵه‌تێکی نۆکه‌ری ده‌گرێته خۆی. به‌شێوه‌یه‌ک که حکوومه‌تی ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ به‌ده‌ستی ئاواڵه و به خزاندنی به‌گرێگیراوانی خۆی له‌ناو یه‌کێتی(ره‌نگه به ئاگاداریی مام جه‌لال و هابیرانی) ، ده‌که‌وێته ڕاوی تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که دانیشتووی ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی بوون. به‌شیوه‌یه‌ک که‌له ماوه‌ی نزیک به دوو ساڵدا سه‌دان تێکۆشه‌ری رۆژهه‌ڵاتی به‌ده‌ستی نۆکه‌رانی حکوومه‌تی ئیران تێڕۆر ده‌کرێن. که نمـوونه‌یه‌کی کوژرانی چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات و یه‌کێک له ئه‌ندامانی پایه‌به‌رزی نیزامیی ئه‌م حیزبه له پرسگه کۆیه یه‌کێتی بوو. ئه‌و کوشتاره که ژمارێکی زۆری له تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵات تێدا بوونه قوربانی بێگومان وێڕای ئه‌وه‌ی به جه‌نایه‌تی حکوومه‌تی داگیرکه‌ری ئێران ده‌زانرێت، هاوکات یه‌کێتی نیشتمانی و مام جه‌ڵاڵ یش به شه‌ریکی ئه‌و جه‌نایه‌تانه ده‌ژمێردرێن و هه‌ر رۆژێک بێت ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه و دادگا بۆ روونکردنه‌وه‌ی لایه‌نه شاراوه‌کانی و به سزاگه‌یادنی تاوانبارانی پێک بهێنرێت!!
له‌م قۆناخه‌دا ئیتر "ئ.ن.ک"، ئه‌و رێکخراوه رزگاریخوازه نی‌یه که هیچ سنووری بۆ کوردستان دانه‌ده‌نا و یارمه‌تیده‌ری هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی هه‌قخوازانه‌ی کورد بوو ، به‌ڵکه رێکخراوێکه که به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵات و پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێران، مل بۆ هه‌ر نزمی و بێ‌پڕه‌نسیپیه‌ک داده‌نوێنێ، تا ئه‌و ڕاده‌یه که به‌ته‌واوی چالاکیی هێزه سیاسی‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵات ده‌وه‌ستێنێ و له سه‌رسنووره‌کان دووریان ده‌خاته‌وه.
پاش رووخانی سه‌دام چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌کرا که "ئ.ن.ک" چاوێک به پێوه‌ندیه ناره‌واکانی خۆیدا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێران بخشێنێته‌وه.چوونکه شیمای ئه‌وه ده‌کرا که له شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ پارتیدا،و له کاتێکدا پارتی لایه‌نی به‌عسی گرتبوو، ئه‌م په‌نای بۆ داگیرکه‌ری ئێرانی بردبوو. به‌ڵام به داخه‌وه نه‌ک هه‌ر ئه‌و چاوه‌روانیه ره‌وایه نه‌هاته دی ،به‌ڵکه پێوه‌ندیه‌کانی له گه‌ڵ ئێران ئاستی بێ‌پره‌نسیپی‌شیان تێپه‌راند . نموونه‌ی ئه‌مانه سه‌فه‌ره‌کانی مام جه‌لال بۆ ئێرانه که هیچ بنه‌مایه‌کی دیپلوماسی تێدا نی‌یه و زۆرتر وه‌ک حاڵه‌تی ئاغا و نۆکه‌ر ده‌چی. ئه‌ویش له کاتێکدا که حکوومه‌تی ئێران بێزراوی کۆمه‌لگه‌ی جیهانی‌یه و هیچ وڵات و لایه‌نێک ددانی خێری پێدا نانێ.
بێگومان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که یه‌کێتی له‌ئاستی ده‌روه ره‌چاوی ده‌کات، هیچ جیاوازیه‌کی له سیاسه‌ته ناوخۆیه‌کانی نی‌یه. یا به قسه‌یه‌کی دیکه رێبازی ده‌روه ،هه‌ڵقوڵاوی هه‌لویست و ڕیبازی ناوخۆییه. هه‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بینین که یه‌کێتی نیشتمانی که ساڵی 92 گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان،رێکخراوێکی سیاسی و خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رین بوو. که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پارتی هه‌ڵنه‌ده‌سه‌نگرا، به‌ڵام ئێسته ده‌بینین که پارتی له زۆر باره‌وه له یه‌کێتی به‌هێزتر و رێک و پێکتره. ئه‌ڵبه‌ت هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که "ئ.ن.ک" له پره‌نسیپ لایداوه و خۆی له‌گه‌ڵ دواکه‌وتوویی، ته‌عه‌سوب و فه‌رهه‌نگی خێڵه‌کی- عه‌شیره‌تی ده‌قداوه. له کاتێکدا چاوه‌روانی‌یه‌کان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بوون.
به‌و کورته مێژووه که باسم کرد، چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌کرا که له‌ناو یه‌کێتیدا و له ریزی کادر و پێشمه‌رگه خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌کانیدا، دژکرده‌وه و هه‌ڵوێستی ناره‌زایه‌تی بێته ئاراوه. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که پاش به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان(به شه‌ریکی له‌گه‌ڵ پارتی) ژمارێکی زۆر له پێشمه‌رگه و کادره دێرینه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی رێبه‌ری ، تووشی ناهومێدی هاتن و دانیشتن. هاوکات ژمارێکی زۆریش سه‌ره‌ڕای مانه‌وه له ریزه‌کانی یه‌کێتیدا، هیچکات ملیان به‌و وه‌رچه‌رخانه رێبازی‌یه نه‌دا و هه‌میشه ده‌نگی ئیعترازیان ده‌بینرا و ده‌بیسرا، تا سه‌ره‌نجام مام جه‌لال و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی بۆ بێده‌نگ کردنیان، رێبازی سه‌رکوتی ڕاسته‌خۆیان گرته‌به‌ر و به ده‌رکردنی چه‌ندین کادری خۆشناو و تێکۆشه‌ر ده‌یانه‌وه‌ی خه‌ڵکانی ناڕازی له رێبازی چه‌واشه‌ی ئێستای یه‌کێتی بێده‌نگ بکه‌ن. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له‌م کاره‌دا سه‌رکه‌وتوو نابن. له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مام جه‌لال له‌سه‌ر فێکر و رێبازه‌که‌ی جارانی مابای، خۆی یه‌که‌م کادرێک بوو که دژی ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستای یه‌کێتی ده‌وه‌ستاوه. چوونکه دیسان میژوو دووباره بووه‌ته‌وه و دیسان باشووری کوردستان پێویستی به رێکخراوێکی پێشڕه‌و و تێکۆشه‌ره ، رێکخراوێک که بتوانێ ئه‌رکه فه‌رامۆشکراوه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی به کرده‌وه بگه‌یه‌نێت.
پاشکۆ:
له‌کاتی نووسینی به‌شی دووه‌می ئه‌م ده‌قه‌دا، چه‌ند په‌یامی خوێنه‌رانی به‌شی یه‌که‌مم پێگه‌یشت. به‌مه‌به‌ستی ره‌واندنه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه ناروونی یا خراپ تێگه‌یشتنێک ئه‌م تێبینی‌یه‌م به پێویست زانی.
له یه‌کێک له‌و په‌یامانه‌دا هاورێیه‌کی دێرینی خۆم نووسیویه: من تا راده‌یه‌کی باش ئاگاداری بۆچوون و ڕای تۆ هه‌م له‌سه‌ر هێزه‌کانی باشوور و هه‌م له‌سه‌ر مافه‌کانی نه‌ته‌ه‌یی ، به‌ڵام گه‌ر که‌سێک ئاشنا به بۆچوونه‌کانت نه‌بێ، به خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ت وا تێده‌گات که به‌چه‌شنێک خوازیاری لاواز کردنی ده‌سه‌لاتی باشوور یا گه‌ڕانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی له نێوان دووحیزبی سه‌ره‌کیدا‌ی.
له په‌یامه‌کانی دیکه‌شدا سه‌ره‌ڕای هێندێک لوتف و موحه‌به‌تی خوێنه‌ران به‌شێوه‌یه‌کیش ئه‌و بۆچوونه‌ی هاورێی دێرین دووپات کراوه‌ته‌وه. بۆیه هه‌وڵده‌ده‌م روونکردنه‌وه‌یه‌کی کورتم له‌و پێوه‌ندیه‌دا هه‌بێت.
سه‌ره‌تا ،وه‌ک تا ئێسته له زۆر نووسینم دا ده‌رم بڕیوه، ئه‌وه بڵێم که‌من سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی جیدیم له ده‌سه‌ڵاتی کوردی له باشوور له چه‌ند بواردا هه‌یه، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر خوازیاری لاوازکردن یا رووخانی نیم به‌ڵکه له‌به‌رابه‌ر هه‌ر هێرشێکی ده‌ره‌کی و کۆنه‌په‌رستیی ناوخۆدا دیفاع و پشتیوانی کردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به ئه‌رکی خۆم ده‌زانم. ئه‌گه‌ریش ره‌خنه‌یه‌کم له‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌یه بۆ قازانجی نه‌ته‌وه‌یی و ئیمرۆژی کردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌یه و دوورخستنه‌وه‌ی له گه‌نده‌ڵی ئیداری و حیزبی، دووری کردن له به‌حیزبی کردنی ده‌سه‌ڵات و ناوه‌نده‌کانی، هه‌ڵسوکه‌وتی خیڵه‌کی، بانگه‌شه‌ی خورافه و کۆنه‌په‌رستی و ده‌خاله‌ت دانی مه‌زهه‌ب و ئائین له ده‌سه‌ڵات و میدیاکاندایه.
له‌سه‌ر هه‌ڵوێستم له ئاست پارتی دێموکرات‌دا، روونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه به پێویست ده‌زانم که پارتی ئێستا و پارتیی تا پێش پێکهاتنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک یه‌ک نابینم. ئه‌گه‌رچی پێموایه بۆ کرده‌وه‌ی خۆی له ڕابردوودا و له‌وانه هه‌ڵوێستی له ئاست بزووتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێران به‌شداریی چه‌کدارانه دژی هاونه‌ته‌وه‌کانی له رۆژهه‌ڵات، هه‌ر رۆژێک بووه ده‌بێ وێڕای قه‌بووڵ کردنی ئه‌و کرده‌وه دزێوه، ره‌خنه له هه‌ڵویسته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بگرێت. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش جێگه‌ی باسه که هه‌ڵوێستی ئێستای ئه‌م رێکخراوه له ئاست زۆر دیارده‌دا و له‌وانه به‌کارهێنانی رێبازی خێڵه‌کی، بانگه‌شه و ته‌بلیغ بۆ سه‌پاندنی رێبه‌ر و سه‌رۆک(دوو دیارده‌ی چه‌رخه‌کانی ڕابردوو) به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا، بانگه‌شه‌ی ئایین و ڕاگرتنی خوو و خه‌ده‌ی کۆن، هه‌رجێگه‌ی ره‌خنه‌ن.
له‌سه‌ر یه‌کێتی نیشتمانیش ، من پێموایه ئه‌وه ره‌خنه‌ی که‌سانی وه‌ک من یا جیاوازبیرانی ناو خۆی نی‌یه که ئه‌م رێکخراوه لاواز ده‌کات. به‌ڵکه ئه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی باڵی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م رێکخراوه‌یه که به ره‌چاوکردنی ریبازی گه‌نده‌ڵ په‌روه‌ری و به‌رزکردنه‌وه‌ی که‌سانی بێ‌مایه و لێدانی کادێرانی خاوه‌ن هه‌ڵویست و ده‌رکردنیان و پێکهێنانی فه‌زای سه‌رکوت به‌مه‌به‌ستی ده‌مکوت کردنی هه‌ر ناره‌زایه‌تییه‌ک، ده‌بێته هۆی لاواز بوونی .هه‌روه‌ک تا ئێستا لاوازی کردوه و ناچار بووه له ململانیی ده‌سه‌ڵاتدا له به‌رابه‌ر لایه‌نی به‌رابه‌ریدا مل بۆ نابه‌رابه‌ری و داشکان ڕاکێشێ.
من له‌و باوه‌ڕه‌دام که گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت له باشووری کوردستان پێویستی به لایه‌نێکی سێهه‌مه (له به‌رابه‌ر ئی‌ئتلافی پارتی و یه‌کێتی له‌لایه‌ک و هێزه ئیسلانی‌یه کۆنه‌په‌رسته‌کان له لایه‌کی دیکه‌وه) ، ئه‌و لایه‌نه سێهه‌مه بێگومان ده‌بێ دێموکرات به‌مانای ڕاسته‌قینه بیت و شانبه‌شانی داکۆکی کردن له دێموکراسیی بۆ کۆمه‌ڵگه، شێلگیرانه و لێبراوانه داکۆکیکاری مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد و هاوکات باوه‌ڕمه‌ند به یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بێت. تا بتوانێ وه‌ک ئوپوزیسیونێکی یاسایی و به خه‌باتی مه‌ده‌نی و هێمنانه داخوازه ره‌وا و پشتگوێ‌خراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه نوێنه‌رایه‌تی بکات و له پێشبرکێی دێموکراتانه‌دا هه‌وڵی ئه‌وه بدات که ببێته زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه.
به‌هیوای ئه‌و رۆژه
khalil.ghazali@gmail.com