
هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی و هه‌ردی نوردی له كارێكی هاوبه‌شدا
هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی و هه‌ردی نوردی له كارێكی هاوبه‌شدا
زانا گه‌ڵاڵی – نه‌رویژ :
وابڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیك دوا به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی بلاو بكرێته‌وه كه پێهاتووه له ئه‌لبومێکی سیدی.ئه‌م به‌رهه‌مه زۆر به‌ی تێكسته‌كانی له‌لایه‌ن شاعیری لاو هه‌ردی نوری نوسراوه. ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی تێكسته‌كانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبیه‌وه هه‌ردی وتی " زیاتر له یه‌ك ساله ته‌نیا من كاری تێكستم بۆ كردووه تا ئه‌وه‌ی ویستوومانه هاتۆته به‌رهه‌م" ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تا ئێستا کاری ته‌نها بۆ ئه‌ژده‌ر وه‌هبی کردبێت !؟ له وه‌ڵامدا هه‌ردی ووتی " من كارم بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندیتر كردووه له سوێد و ولاتانی تر به ئومێدی ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بێنه به‌ر گوێی گوێگرانی کورد" ده‌رباره‌ی شێوازی نوسینی تێکسته‌کان ووتی " زۆر به‌ی ئه‌و تێكستانه‌ی دوا سیدی هونه‌رمه‌ند به شیوازی تارانا سه‌رایی نوسیومه كه ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر سه‌خته ماندووبوونی زۆری ده‌وێت، چه‌نده‌ها شه‌و تا به‌یانی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند دانیشتووین به‌ڵام من هه‌ست ده‌كه‌م كه شیعره‌كه‌م نه‌فه‌وتاوه چونكهمۆسیقاو ئاوازێكی زۆر جوانی بۆ كراوه به هیوهام به دڵی گویگر بێت ؟".