هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی…… مایرۆن وینێر/ وه‌رگێڕ: ئیبراهیم ئیسماعیل‌پوور
هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی
مایرۆن وینێر/ وه‌رگێڕ: ئیبراهیم ئیسماعیل‌پوور
هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی به به‌رنامه و سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه ناده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌گوترێ، که بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ناهاوسه‌نگیه‌کانی نێوان گرووپه‌کانی ره‌گه‌زی، زمانی، جنسی و چینایه‌تی له رێگای ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت و پێ به‌خشینی پێگه‌ی تایبه‌ت به تاکه‌کان له سه‌ر بنه‌مای ئه‌ندامبوونیان له گرووپه‌کاندا دێته ئاراوه. سازوکاره‌کانی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی بریتین له: یاسا و ڕێسا و مێتۆده‌کانی به‌ڕێوه‌بردن، ئه‌مره دادوه‌رییه‌کان و خۆ تێهه‌ڵقورتاندنه گشتییه‌کان و ده‌ست پێشخهریهجۆراوجۆرهکانی تاکی، بۆ مسۆگه‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی حکوومه‌تی و ناحکوومه‌تی ـ وه‌کوو ناونووسی له قوتابخانه‌کان و زانکۆکان، وبۆپیشهکان، پله پێ به‌خشین،پێدانی وامی بێ‌کاری و مافی خاوه‌نداریه‌تی ـ له سه‌ر بنه‌مای ئه‌ندامه‌تی له گرووپه تایبه‌ته‌کانی قه‌ومی، ره‌گه‌زی، و گرووپه‌کانی تردا به مه‌به‌ستی به‌رانبه‌ری زیاتر له نێوان ئه‌م گرووپانه‌دا. که وابوو تایبه‌تمه‌ندی بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی، ئه‌وه‌یه که له پێناوی تاکه‌کاندا، به هۆی بهسترانهوهیان به‌گرووپه تایبه‌ته‌کانه‌وه، کۆمه‌ڵه تێکۆشانێک بێته ئاراوه. ئامانجی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ودای نێوان نه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌ند نییه، به‌ڵکوو لابردنی خه‌ره‌نده له نێوان گرووپه‌کاندا.
که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی له ده‌یه‌ی 1960 له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان هاتۆته ئاراوه. هه‌رچه‌ند وڵاته‌کانی تریش (وه‌کوو کانادا، هۆله‌ندا و سویس) توخمگه‌لێک له هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنییان له‌خۆ گرتووه، به‌ڵام بێجگه له سیاسه‌ته‌کانی پێوه‌ندیدار به هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان به‌ربڵاوترین و ته‌واوترین سیاسه‌ته‌کان له هێند، سریلانکا و مالزی ره‌چاو کراون. ئه‌م به‌رنامانه به ناو لێنانێ وه‌ک خۆپارێزی (امتناع)، هه‌ڵاواردنی قهڕهبوویی، هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی و سیاسه‌ته‌کانی هه‌ڤیاز (ترجیحی)، به ئه‌م باوه‌ڕه‌ی سیاسهتدانهرانهوه پشت ئه‌ستووره که جیاوازی نێوان گرووپه‌کان، به‌رهه‌می ئاکامی هه‌ڵاواردن یا خۆ سه‌رکوتکاری گرووپێکه به دژ گرووپێکی تر. یان به ئاکامی به ئانقه‌ست پێش گرتن به دابه‌شکردنی دادوه‌رانه‌ی سه‌رچاوه‌کانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. یاخۆ به‌رهه‌می بارودۆخێکی مێژووییه که‌بوونه‌ته هۆی زاڵبوونی گرووپێک به سه‌ر گرووپێکی تردا. ئه‌م جیاوازییانه زۆر جار پایه‌دارن و له به‌ره‌یه‌که‌وه بۆبهرهیهکی تر ده‌گوێزرێنه‌وه. ئه‌م جیاوازییانه هێندێ جار مانه‌وه‌یان له سۆنگه‌ی میراتی رابردووه‌وه‌یه، به‌ڵام بڕێ جاریش به هۆی وجوودی به‌ربه‌ستی به‌هێز له به‌رانبه‌ر ده‌رفه‌تی هاوسه‌نگدا دێنه ئاراوه. کاتێ که جیاوازییه‌کان له به‌ره‌یه‌که‌وه بۆ به‌ره‌یه‌کی تر ده‌گوێزرێته‌وه، وا دانانمان ئه‌م بۆچوونه‌یه که ئاستهنگگهلێکی ده‌ره‌کی دێنه ئاراوه.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگایه‌کی نارهگهزییان هه‌بێت و ره‌نگی پێست و چینی کۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌ومیه‌ت سه‌رنجی که‌س رانه‌کێشێ، له‌م دیارده‌یه ناڕازین و له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنیدا نین. چوونکه ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێته هۆی ئه‌وه که سه‌رچاوه‌کان به پێی شوناسی ره‌گه‌زی، چینایه‌تی، جنسی و قه‌ومی دابه‌ش بکرێن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، که‌سانێک له‌وه نیگه‌رانن که ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی تایبه‌ت بۆ چوونه زانکۆ و قوتابخانه پیشه‌ییه‌کان و هه‌روه‌ها وه‌ده‌ستهێنانی پیشه‌کان که به پێی ئه‌ندام بوون له گرووپه‌کاندا مسۆگه ر ده‌کرێن، ده‌بنه هۆی دابه‌زینی به‌هره و پێگه‌ی تاک. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ئه‌م تاقمه دژ به هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنین و به به‌ڵگه‌ش سه‌لماندوویانه که ئه‌م جۆره سیاسه‌تانه له سه‌رکه‌وتنه‌کانی تاک که‌م ده‌که‌نه‌وه و له لایه‌کی تریشه‌وه له تاکی کۆمه‌ڵ چینێکی هه‌ڵنه‌بژێردراو و وره له‌ده‌ستداو پێک دێنن. ئاستی هێزی رکه‌به‌ری (رقابت) له به‌شی پیشه‌سازی و له زانکۆکان‌دا دێنێته خوارێ و که‌مکردنه‌وه‌ی کارلێهاتوویی حکوومه‌تیشی به‌دوادا دێت.
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان:
مادده‌ی 7ی «یاسای مافی مه‌ده‌نی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان» یه‌که‌م یاسا بوو که له ساڵی 1962دا ده‌سته‌واژه ی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی که‌ڵکی وه‌رگرت. به پێی ئه‌م یاسایه، ئه‌و خاوه‌ن کارانه‌ی که سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنیان ره‌چاو کردووه، ئه‌شێ بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌که‌یان له یاسای هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی په‌ێڕه‌وی بکه‌ن. ساڵێک دواتر سه‌رکۆماری ئه‌و کات لیندۆن ب. جانسۆن فه‌رمانی دا که بۆ وه‌رگرتنی فه‌رمانبه‌ر و پله پێبه‌خشین به لایه‌نه‌کانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت، ئه‌شێ هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی ره‌چاو بکرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش وا له سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن په‌یڕه‌وییان نه‌کردووه، هه‌ر ناچار کران که ئه‌م ده‌ستووره به‌ڕێوه به‌رن. له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1970دا له کاتی سه‌رکۆماری نیکسۆن «کۆمیسیۆنی ده‌رفه‌ت بۆپیشهی هاوسه‌نگ» به پێی سیاسه‌تی دابه‌شکاری «سهمیه‌بندی»، یان ئامانجه رێژه‌ییه‌کان، بۆ به فه‌رمانبه‌رکردنی که‌مینه‌کان هه‌نگاوی تایبه‌ت هه‌ڵگیرا. هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان مانه‌یه‌کی دوولایه‌نه‌ی به خۆیه‌وه گرت. بۆ هێندێ له خه‌ڵک، به واتای تێکۆشانی ئه‌رێنی و چالاکانه بوو، بۆ دامه‌زران و پله پێبه‌خشین بهکهمینهکان و هه‌روه‌ها کۆتایی هێنان بوو به سیاسه‌ته‌کانی هه‌ڵاواردن. تێکۆشانی زانستگاکان، شه‌ریکه‌کان و حکوومه‌ته‌کان بۆ له سه‌ر کار دامه‌زرانی که‌مینه‌کان و ژنان و هه‌روه‌ها دانانی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ باشترکردنی کارلێهاتوویی که‌مینه‌کان و ده‌رفه‌ت ره‌خساندنی کێبه‌رکێ بۆ ئه‌وان له بازاڕی کاردا، به‌شێک بوون له هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی. له لای که‌سانێکی تر، واتای هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئاکامه پێویستانه بوو که له رێی به‌ش بۆ دیاری کردنه‌وه‌وه مسۆگه‌ر ده‌کران. ئه‌م مشت و مڕانه له دادگاکانی وڵاته‌وه دزه ده‌که‌نه دیوانی باڵا. (کێشه‌ی به‌رپرسانی زانستگای کالیفۆرنیا له‌گه‌ڵ باک 1978). له دێیویس زانکۆی پزشکی زانستگای کالیفۆرنیا بۆ خوازیارانی ره‌شپێست شازده به‌شی خستبووه لاوه. ئالێن باک، سپیپێستێک بوو که نمره‌کانی له‌و شازدهکهسه ره‌شپێسته زیاتر بوو، به‌ڵام وه‌ک خوێندکار وهرنهگیرابووو. هه‌ربۆیه شکایه‌تی کرد و خۆی به به‌شخوراو و مافپێشێلکراو زانی. له نۆ دادوه‌ره‌که‌ی دیوانی به‌رزی وڵات پێنج که‌سیان ده‌نگیان به‌وه‌دا که بۆ ناو نووسینی خوێندکار و وه‌رگرتنیان له زانکۆ، ئه‌شێ ره‌گه‌ز وه‌به‌رچاو بگیرێ. له هه‌مان کاتدا، پێنج که‌س له‌و نۆ دادوه‌ره ده‌نگیان به‌وه‌دا که دابه‌شکاری له لایه‌ن زانکۆی پزشکییه‌وه به پێی ره‌گه‌ز، په‌سه‌ند نییه. ئه‌و تاقمه وه‌رنه‌گرتنی خوازیارانی پزشکییان به هۆی ره‌گه‌زه‌وه به دروست نه‌زانی. ئه‌م بڕیاره به باشی، دوو لایه‌نه بوونی هه‌ستی خه‌ڵکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له هه‌مبه‌ر هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی نیشان ئه‌دات. له لایه‌ک له سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و کارلێهاتوویی ،ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ هه‌مووان بڕه‌خسێ و له لایه‌کی تریشه‌وه پێویستی هه‌بوونی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی بۆقه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی نادادوه‌ریه‌کانی مێژوویی و لابردنی کۆسپی سه‌ره‌ڕێی ده‌رفه‌ته یه‌کسانه‌کان له سه‌ر رێی ره‌شپێسته‌کان له ئارادا بێت.
هێند، مالزی، سریلانکا
به‌رله دانانی به‌رنامه‌کانی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان، له یاسای بنه‌ڕه‌تی ساڵی 1950ی هێند، دیاری کردنی به‌شگه‌لێک بۆ نهجسهکانی به‌رگین (که به کاسته‌کانی به‌رنامه‌دار به ناوبانگن) و هۆزه‌کان (هۆزه بهرنامهدارهکان) پێشنیار کرابوو. کاسته‌کانی به‌رنامه‌دار که 15 له سه‌دی حه‌شیمه‌ت و هۆزه بهرنامهدارهکان که 7 له سه‌دی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته پێک دێنن، به رێژه‌ی حه‌شیمه‌تیان له په‌رله‌مانی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراوه‌کانی تردا ده‌بوونه خاوه‌نی کورسی. له بۆ چوونیان بۆقوتابخانه و زانکۆ و زانستگاکانی پزشکی و ئه‌ندازیاری و دامه‌زرانه ده‌وڵه‌تیه‌کان، به‌شگه‌لێکیان بۆ ده‌ستنیشان ده‌کرا. به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی، چینه دواکه‌وتووه‌کانی تر که حکوومه‌ت دیاری ده‌کردن، له بڕێک سه‌رپشکی تایبه‌ت به‌شدار ده‌کران. ئه‌ندامانی چینه پهستهکانی تر، که بڕێکیان له راستیدا ده‌وڵه‌مه‌ندن، به ئه‌ندامی ئه‌م گرووپه دێنه ئه‌ژمار. دواتر ده‌وڵه‌تی هێند به‌شه‌کانی ئه‌م تاقمه‌ی بۆ چوونه زانستگا و دامه‌زرانه ده‌وڵه‌تیه‌کان زیاتر کرد، که راده‌ی به‌شی ئه‌م کۆمه‌ڵه به 27 له‌سه‌د گه‌یشت. به گشتی، نزیک به نیوه‌ی وه‌رگیراوانی ناوه‌نده فێرکارییه‌کان و دامه‌زراوانی ده‌وڵه‌تی له‌و چین و هۆزانه هه‌ڵبژێردراون که 75 له سه‌دی حه‌شیمه‌تیان لێ دروست ئه‌بێت. له مالزی و سریلانکا، ئامانجه‌کانی هاتنه‌کایه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌رێنی بریتی بوو له: سوودبه‌خشین به جڤاته زۆرینه‌کان، که خۆیان له هه‌مبه‌ر که‌مینه‌دا به بێبه‌ش ده‌زانی. له مالزی، ده‌وڵه‌تی بنده‌سه‌ڵاتی مالاییه‌کان خوازیاری «مافی تایبه‌ت» بۆ مالاییهکانه که زۆریینهیهکی به ژماره نابهرچاویان هه‌یه. که‌مینه‌ی به ره‌چه‌ڵه‌ک چینی له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می زایینی‌دا کۆچیان کردۆته مالزی و له‌وێ توانیبوویان له‌و بازاڕه ئازاده‌ی که ئینگلیزیه‌کان پێکیان هێنابوو، سوود وه‌ربگرن. کۆمه‌ڵگای مالایی به دوو گرووپ دابه‌ش ده‌کرا: چینێکی چکۆله و ئاغه‌واتی، و چینی گه‌وره و نه‌دار و نه‌خوێنده‌وار و لادێیی. پاش ئاژاوه‌کانی ساڵی 1969 که تێیدا مالاییه‌کان و چینییه‌کان به شه‌ڕ هاتن «حکوومه‌ت سیاسه‌تی ئابووری نوێی» ئاراسته کرد تا بتوانێ گه‌شه‌ی ئابووری خێراتر بکات و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بۆ مالاییه‌کان مسۆگه‌ر بکات. دامه‌زرانی مالاییه‌کان له به‌شی خزمه‌تکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تیدا له به‌رانبه‌ر نامالاییهکاندا به‌رێژه‌ی چوار به یه‌ک بوو. له بۆ چوونه زانستگاش، مالاییه‌کان له پله‌ی سه‌رتردا بوون. رێخۆشکه‌ری بۆ زۆرکردنی به‌شی مالاییه‌کان له کۆمپانیاکاندا پێشبینی کرا، و بۆ پشتیوانی کردن له گوندنشینانی مالایایی له به‌رنامه‌ی نیشته‌جێیی هه‌ردی وامی کشتوکاڵ و پشتیوانی نرخ که‌ڵک وه‌رگیرا.
له سریلانکا، ئه‌و حکوومه‌ته‌ی که له ده‌ست سینهالیاییهکاندا بوو، له ساڵی 1956دا تێکۆشا که له جێی زمانی ئینگلیزی، زمانی سینهالی بکاته زمانی فه‌رمی. (سینهالییه‌کان 75 له سه‌د و که‌مینه‌ی تامیل زمان 18 له سه‌دی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته پێک دێنن) له که‌متر له یه‌ک ده‌یه‌دا مووچه‌خۆرانی تامیلی ده‌وڵه‌ت، به هۆی نائاشنابوونیان له‌گه‌ڵ زمانی سینهالی، له 50وه بۆ 15 له سه‌د دابه‌زی. تاقیکارییه‌کانی دامه‌زراوه فێرکارییه‌کانی باڵا، هه‌روا به دوو زمانی تامیلی و سینهالی به‌ڕێوه ده‌چوو. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت بڕیاری دا نمره‌کان به جۆرێک ستاندارد بکات که راده‌ی ده‌رچوانی تامیلی و سینهالی له‌گه‌ڵ رێژه‌ی حه‌شیمه‌تیان به‌رانبه‌ر بێت. ناڕه‌زایه‌تی تامیلییه لاوه‌کان له سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت ئه‌و کاته زیاد ده‌کات که ده‌رفه‌ته سازکراوه‌کان له سه‌ر به‌هره‌ی تامیلییه‌کان که‌م ده‌بێته‌وه. سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی ده‌وڵه‌ت ده‌بێته هۆ که سینهالییه‌کان له‌م دیارده‌یه وه‌کوو که‌ره‌سه‌یه‌ک بۆ وه‌ده‌ستهێنانی هێزی سیاسی خۆیان و سنووردارکردنی ده‌رفه‌تی تایبه‌ت به تامیلییه‌کان که‌ڵک وه‌رگرن. پاش ماوه‌یه‌کی کورت لاوانی تامیل ده‌ستیان دایه چه‌ک و داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی تامیلیان له دوورگه‌که‌دا کرد.
ئامانجی ئه‌م سیاسه‌ته:
بنه‌مای تێکۆشان به‌قازانجی تاکه‌کان، به هۆی پێوه‌ندیان به گرووپه دیاری کراوه‌کانه‌وه، له هه‌موو به‌رنامه‌کانی ههڵااردنی ئه‌رێنیدا هاوبه‌شه. به‌م حاڵه‌ش، له بواری سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنیدا دوو شێوه هه‌یه: شێوه‌یه‌ک که به ده‌رفه‌ته‌کانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، و شێوه‌یه‌کیش که ئاکامه‌کان وه‌ربه‌رچاو ده گرێ. شێوه‌ی یه‌که‌م هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنییه بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌رفه‌ته‌کان. هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که ئامانجیان لابردنی هه‌ڵاواردنه، وه‌کوو هه‌ڵاواردنی ناویستانه و دیاریکردنی هه‌لومه‌رجی دامه‌زراندن و ناپێوه‌ندیدار به پیشه‌وه که له سه‌ر که‌مینه‌کان شوێنی ناشایست داده‌نێ، له‌م چوارچێوه‌دا خۆ ده‌بیننه‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی، هه‌ر ئه‌و ئامانجانه ده‌پێکێ که به سه‌رنجدان به ره‌گه‌ز و قه‌ومییه‌ت ده‌یه‌وێ راده‌ی تاکه‌کانی خاوه‌ن هه‌لومه‌رجی دامه‌زران زۆرتر بکات. ئه‌و به‌رنامه فێرکاری و پیشه‌یانه‌ی که کارلێهاتوویی کرێکاران په‌ره پێ ئه‌دا و ئه‌و به‌رنامه بووژێنهرهوانهی که له خوێندنی باڵادا بۆ ئه‌و خوێندکارانه داده‌نرێ که نائاماده‌ن و له‌م رێگه‌وه خۆیان به ئه‌وانی تر ده‌گه‌یه‌ننه‌وه، یارمه‌تیدانی ماڵی به‌و که‌سانه‌ی که به‌هره‌ی خوێندنیان هه‌یه به‌ڵام توانای ماڵیان که‌مه، وام پێدان به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی که له ناوچه به‌شخوراوه‌کاندا کار ده‌که‌ن و به‌ستنی گرێبه‌سته ناراسته‌وخۆکان له‌گه‌ڵ که‌سانی پێوه‌ندیدار به که‌مینه‌کان، له‌م سیاسه‌تانه‌ن که ئاماژه‌یان پێ کرا. ئامانجی ئه‌م سیاسه‌تانه ده‌ست پێ راگه‌یشتنی باشتر به خوێندن و پیشه بوو. ئه‌م سیاسه‌ته حه‌و جێی به دهسبهکاربوونه ئه‌رێنییه‌کانی زانستگاکان، ده‌وڵه‌ت و به‌شی تایبه‌تی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و که‌سانه‌ی که پێشتر به‌شخوراو بوون. له سه‌ر ئه‌وه‌ش پێدادهگیرێ که ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م سیاسه‌ته‌یان له سه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێ، ئه‌شێ ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگا ده‌ستنیشان کراوه‌کان بن. شێوه‌یه‌کی تری سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی جه‌خت ده‌کاته سه‌ر ئه‌و ئاکامانه‌ی که له سه‌ر بنه‌مای به‌شه دیاریکراوهکانن. ئه‌م سیاسه‌تانه بۆ سه‌ر ئاکام ده‌گه‌ڕێنه‌وه. رێبازی ئه‌م سیاسه‌تانه، گه‌ره‌نتین بۆ دابه‌شکردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌رفه‌ته‌کانی خوێندن، دامه‌زران له سه‌ر کار، داهات، و سه‌روه‌تی نێوان گرووپه‌کانی قه‌ومی و ره‌گه‌زی به رێژه‌ی حه‌شیمه‌تیان. به پێی ئه‌م بۆچوونه، هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنیه، له باشترین حاڵه‌تیدا ئه‌شێ هه‌موو گرووپه‌کان، به رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی خۆیان، له زانستگاکان و قوتابخانه پیشه‌ییه‌کان، له ناوه‌نده یاسا دانه‌ره‌کان، له ئاستی باڵای ده‌زگای ئیداری، پزشکی، ماف، په‌روه‌رده و فێرکردن و بازرگانی و نوێنه‌رایه‌تی هه‌بوونیان هه‌بێت. له‌م مێتۆده‌دا، رێبازه‌کان ده‌ستنیشان ده‌کرێن و تا ئه‌و کاته‌ی که ئاماده‌بوون و نوێنه‌رایه‌تی شیاو حاسڵ نه‌بێت، رێبازی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنیش حاسڵ نابێت. له‌و وڵاتانه‌ی که به‌رنامه‌ی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی به‌ڕێوه چووه، دابه‌شکارییه‌کان زۆرترین دژایه‌تیان دروست کردووه. هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که به‌شه‌کان بۆچوونی یه‌کسانبوونی ده‌رفه‌ته‌کان بۆ هه‌مووان خه‌وشدار ده‌کات و مه‌ترسی که‌مبوونه‌وه‌ی کارلێهاتوویی دامه‌زراوه‌کانی به دواوه‌یه. سیاسه‌ته‌کانی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی خه‌رجی ماڵی و مه‌عنه‌وی هه‌یه. ئه‌وانه له نێوان به‌شداربووان و بهشدارنهبوواندا دژایه‌تی دروست ده‌که‌ن؛ دیاریکردنی شوناسی که‌سه‌کان له سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز و ئایین، زمان و چینی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز ده‌که‌ن. سیاسه‌تمه‌داران هان ئه‌ده‌ن تا له‌م رێگه‌یه‌وه گرووپه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کدا کۆ که‌نه‌وه. تاکه‌کانیش بۆ ئه‌وه هان ئه‌ده‌ن که له‌سه‌ر داخوازی و شوناسی گرووپ جه‌خت بکه‌ن. ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که گرووپه جیاوازه‌کان خوازیاری ئه‌وه بن که ئه‌وانیش له به‌رنامه باشتره‌کاندا بگونجێندرێن. هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی ده‌توانێ سیاسه‌تێک بۆ باشترکردنی بارودۆخی که‌مینه بێبه‌شه‌کان بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه که ببێته که‌ره‌سه‌یه‌ک، که چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به یه‌کگرتنی ژماره‌یی بتوانن هێزی خۆیان به سه‌ر که‌مینه سه‌رکه‌وتووه‌کاندا بسه‌پێنن. سیاسه‌ته‌کانی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی ئه‌غڵه‌ب دوو ئامانج ده‌پێکن که هه‌ندێ جار دژ به یه‌کن. ئه‌م دوو ئامانجه بریتین له: که‌مکردنه‌وه‌ی نایه‌کسانییه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی ناته‌باییه قه‌ومییه‌کان. باشترین رێگا بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له حاڵه‌تی دووهه‌م ئه‌وه‌یه که هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی به‌رهه‌می ره‌وتێک بێت که له‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوود به گرووپێک ده‌گه‌یه‌نین، که‌مترین خه‌سار به گرووپه‌کانی تر بگات. له‌م حاڵه‌ته به‌م کاره بۆ تاقمێک به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌رهه‌م دێت و له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌بێته هۆ که هه‌مووان ده‌رفه‌تی یه‌کسانیان وه‌چنگ که‌وێ.
سه‌رچاوه: دایرهالمعارف دمکراسی ـ ناشر کتابخانه‌ی تخڵڵی وزارت امور خارجه ـ 1383