بیرەوەریەكانم بەشی هەشتدەم 18 …. پارێزەر فایق جەمیل
بیرەوەریەكانم بەشی هەشتدەم 18
پارێزەر فایق جەمیل
پێداچونەوە
1
له رۆژنامەی – El- telegraph- ی عەرەبی لە ئوسترالیا لەم كاتەی ( عبد ولوهاب تالەبانی ) كاری تێدا دەكرد بە ئەركی خۆ توانی بۆ چەند مانگێ پاشكۆیەكی هەفتانەی خنجیلەی كوردی بە ناو { چڕا } لە پاڵ وئاوئاخنی ئەم رۆژنامە عەربیە ناسراوە دەرچوێنی وبڵاو بێتەوە وابو لەم مەیانە پێراگەیشت پێش وەستانی سىَ 3 بەشی سەرەتایی لە زنجیرەی بیرەوەریەكانم بڵاو كاتەوە لە ژمارانی { 20لە 4/8/998 ، 21لە 21/8/998، 23لە 4/9/998 } .
هەندەی نەبرد خۆشبەختانە لە شاری Adelaide ) ئەدەلاید ) لە باشوری ئوسترالیا 4 چوار لاوی خوێنگەرمی روشنبیرو كوردپەروەر { شێركۆ كرمانج ، نەجات ئەحمەد ، خالید عەزیزی و عەبدوڵا ئیراهیمی ) بە هیمەت و ئەركی خۆیان گۆڤاری ( هەوار } یان خسنە بەردەست خۆینەرانی كورد ئەمانیش سەر لە نو بێ پَچڕان پێش ئەمە گۆڤارەكە بووەستێ ( 5 ) بەش لە زنجیرەی (بیرەوەریەكانم ) بڵاوكاتەوە لە ژمارەكانی { 7تا 12 } لە هەمان كات بە سوپاسەوە سایتی Dengekan ( دەنگەكان ) لەبەشی یەكەمەو ە تا بەشی نۆ ( 1 تا 9 ) ی بڵاوكردەوە پێش سەردانم بۆ وڵات بۆ ماوەی 3 سآ سالأ ئیدی زنجیرەكە لەم سایتە پچڕا تا گەرانەوەم بۆ ئوسترالیا لە كۆتای ساڵی 2007 وا چەند مانگەبەردەوام بەشەكان بڵاودەبنەوە .
لە وڵات لە ماوەی 3ی ساڵ بە سوپاسەوە هەفتەنامەی ( بەدرخان ) – لەم كات مانگێ جارێ دەردەچو – لا پەرەكانی بۆ واڵا كردم بۆ زنجیرەی ( بیرەوەریەكانم ) لە ژێردروشمی { فائق جەمیل …یادەوەریەكانی خۆی دەگێریتەوە.}.دیسان لە سەرەتاوە دەست بە بڵاوكردنەوی كرا چونكە هیچ بەشێكی لە وڵات لەسەر كاغەز بڵاونەبوبۆنەوە لە هەمان كات ئاشكرایە بڵاوبونەوە لە لەسەر كاغەز جیاوازەو گرینگی تایبەتی خۆی هەیە ، لە سایتی ئەلیكترۆنی نوسین مانەوەی نیەو كۆكردنەوەی هاسان نیە لە هەمان كات بیرەوەریەكان لەگەڵ خەڵكانی وڵات دە خولێتەوە وا رەچاو دەكرا بكەوێتە بەرچاوی گشت هاووڵاتیان . ئەوەندەی ئاگادار بم بەدرخان 22 بەشی بڵاو كردەوە دوا بەشی لە ژمارە97 بەرواری 8/6/08 ، گەرچی هەرجارە چەند بەشێكم لە ئوسترالیاوە بە ئێمایل رەوانە دەكرد لەگەلأ وەش لە پرَ بێ ئاگاداریم لە بڵاوكرنەوی وەستا . بە داخەوە رۆژنامە گەرى لە وڵاتی ئێمە هێشتا بە زۆری دورە لە داب و نەرەت وئیلتیزامی ئەدەبی ، خاوەن و سەرنوسەری رۆژنامەوگۆڤار زۆر جار بە هەوەسی خۆیی یا بۆ بەرژەوەندی تایبەت لە گەلأ نوسەر هەڵس وكەوت دەكات ، لە هەمو دونیای رۆژنامەگەری – واتە رۆژنامە یا گوڤار و هەر ئامێریكی نوسین وبڵاوكردنەوە پابەندە بە درێژەدان و بەردەوام بون بە بڵاوكردنەوەی زنجیرە نوسین — بە پێچەوانەی تاكە( بابەت ) — تا تەواو بونی یا وەستانی لەبەر هۆیەكی نا چارو دەرچو لە دەست لێپسراوانی ، لە مان بۆ نمونە.زنجیرەی بیرەوەریەكان ، زنجیرەی باسێ زانستی یا كۆمەڵایەتی ، هەر بابەتی لەم بوارە هەروها چیرەی رۆمانێك مادامەكی لە سەرەتاوە دەستی كرابە بڵاو كردنەوەی ، پچڕان و دەست لێ بەردان لە زنجیرە بێ باكی وفرامۆش كردنی خوێنەرەپێش نوسەر ، رۆژنامە گەر یی راستەقینە دورە پەرێزە لەم هەڵوێستانە خۆ گەر هەست بكرێ بە كەم وكورتیەك پێویستە نوسەر ئاگادار بكرێتەوە بۆ چارەسەركردنی . لە هەمان كات تێبین دەكرێ كە چەند بەشەكانی دوایی بەكەمی وكورتی لە شێوەی ( بابەت ) بێ دروشمی بەشەكانی پێشو ( فائق جەمیل .. یادوەریەكانی خۆی دەگێریتەوە ) بڵاو بونەوە بۆ نمونە بەشی 22 ی ناو براو لەبەر هەر هۆیەك بێت بە مانشێتی رەش و نیوە درشت ( مەلا مەعسوم كوردپەروەرو ئەدەب دۆست بوو ) وەك سەر وتارێك هەر بەم سەردێرەش بڵاوكردنەوەی پچڕا ، وابزانم ئەم كەموكورتی یە ئەگەرێتەوە كە لە ژمارەكانی دوای بەدرخان نوسەری زۆرو تازە لاپەرەكان پڕ دەكەنەوە پێویستی بە نوسەرەكانی پێشو نەماوە ، یان كورد وتەنی { هی بەپێ بگرە هی بێ پێ هیخۆنە ..} . دەنا جاردەبو لە ژمارەكانی پێشو نێزیكەی لاپەرێك بۆ بەشێك لە زنجیرەكە تەرخان دەكرا .. . بە هەر حاڵ بانگەوازێ گەرم ئاراستەی گشت رۆژنامەو گۆڤاری وڵات دەكەم كە دەرفەتی ئەركی بڵاوكردنەوەی زنجیرەی ( بیرەوەریەكانم ) بە سوپاسەوە بۆ برخسێنن بۆ گرێدانەوەی زنجیرەكە لەم بەشەی كە لە ( بدرخان ) پچڕاوە } واتە بە هێوای ئەوەم لایەنێكی رۆژنامە گەری لە هەرێم بە شەكانی داهاتووم بە خۆوە بگری .
. لە هەمان كات هەر لە ژمارە 97ی بەدرخان – باوكی دابان – ئەمیش بیرەوەریەكانمی بە وتار زانیوە كە لە نێو بەشێك لە بیرەوەریەكان باسی هەندێ لایەنی گۆرانبێژی ناسراو – تاهیر توفیق – وەك كەسایەتێكی كۆییم كردووە لەبەر بونی لە گەڵ هەندێ كەسانی دی زۆر نیگەران بووە بە رادەیەك نوسینەكەمی بە ( شیوی حەمەشێتی ) تەشبیه كردوە ، گەرچی ئێمەی كۆیی بەشیوی فەقێان یا ترخینە ناودەبەین .. .!! … بریا كاكەی – باوكی دابان – باسێكی لە بارەی حەمەشێتی بۆ دەناردم وەك كەسایەتێك – ( هەڵبەتە كەسایەتی بە كورتی لە روانگەی زانست برێتیە لە هەندێ سیفات ورەوشت لە هەندێ لایەن لە خەڵكانی دی جیا دەكاتەوە یا تایبەتمەندی خۆی دەداتێ … ) – حەمەشێتیش لەم بارەوە كەسایەتی خۆی هەیە وەك گشت خەڵكانی دی لە كۆمەلأ . ئیدی لەم دەرفەتە بە هەڵم زانی باسی پیاوێ شێت لە ساڵانی دوا چلەكانی سەدەی رابوردوو لە كۆیە بۆ باوكی دابان و گشت خوێنەران بگێرمەوە بە ناوی ( مەلا ێالح )، پیاوێ بە كەڵەگەت و بە سەرو سیما و مەلایەكی زۆر بە تواناو لێوەشاوە بووە ، لە لا د یوارەكی ناو مزگەوتی گەورەی كۆیە ئەحەواوە ، بەیانیان كە لە مزگەوت دەردەچو منداڵە كۆیی لێی كۆدەبونەوە وردە بەردیان تێدەگرت ئەمیش بە هەز ار جوین بەرد دەستی دەوەشاند . لەم مەیانە زۆر جار زەرەر بە خەڵكان دەگەیشت تا قایمقامی كۆیە پۆلیسێكی بۆ تەرخان كرد ئیدی منالأ لێی دوركەوتنەوە ، بەڵام چونكە مەلا سالح فێری ئەم بەزمە بو بو وەك هەمو رۆژ كە لە مزگەوت دەر دەهات ئەم لای خۆیەوە هاواری دەكرد ( كوا ئەم دایك وباوك ح… ؟! ) هەڵبەتە لەگەلأ منداڵەكانی بو. لە ئوسترالیا وەك گشت رژیمەكانی سەرمایەدار شێت زۆرە بەڵام هەرگیز بۆ نمونەش یەكێ لەمان لە هیچ شوێنێ نابینی , دكتۆرێ كوردی ناسیاری ئێمە لە یەك لە بەشەكانی نەخۆشخانەكانی شێتان كار دەكات دو پاتی كرد كە ساڵانە بە سەدان نەخۆش لەم بابەتە چاك دەبنەوە و ئەرژینەوە ناو كۆمەل .
دوا وتەم ئەڵێم خۆزیا – باوكی دابان – وا پێدەچی شارەزاو خۆشگەرەك وشەیدای گۆرانبیژی نەمر تایەرە – لە هەڵمەتێك بۆی برخسابە كتێبێ تیروتەسەڵی لە بارەی ژیان و هونەری ئەم هونەرمەندە نەمرە ئەخستە بەردەستی خوێنەرانی كورد بەم كارە كەڵێنێكی گەورەی لە ئەدەب و مێژوی كورد پڕ دەكردەوە و دانەیەكیشی بە سوپاسەوە بە دیاری بۆ پێشكێش دەكردم .
لەماوەی بڵاوبونەوەی زنجیرەی ( بیرەوەریەكانم ) لە سەر كاغەزو سایتی ئەلەكترۆنی ( دەنگەكان ) گەڵێ تێبینی و هەندێ جار گڵەیی ونارەزایی لە خوێتەری بەرێز ئاراستە كراووم ،جگە لە هەندی َ كەم وكورتی زانیاری و شیوەی نوسین و هەڵەی چاپ بۆیە وام بە باش زانی وەك — كریم حیسامی – بۆ نمونە – پاش چەندین بەش بە بڵاوكراوەكان دابچمەوە .: بەم شێوەیە :
ِ بەدرخان :ژ مارە 74-22/10/2006 بەشی دووەم — دێری 10 لە ستونی دووەم : راست كردنەوە — ( لە پێناو سەركەوتنی دەوڵەتانی هاو پەیمان ) .
——————————– – دێری 32 لە ستونی سیىَ یەم : —— ( هەردو ئیستگەی —)
———————————-دێری 15 لە ستونی چوارەم :——-( دەنگ بە——–)
———————————-دێری 16 لە ستونی چوارەم :——-( لە چەشنی——)
———————————-دێری24 لە ستونی چوارەم : —— (روشنبیر تێدا كاتیان )
ژمارە75-22/11/2006 بەشی سێى یەم ——-دێری20 لە ستونی یەكەم : ——-( لە مەیدانی سیاسەت و كوردایەتی ) .
———————————–دێری 3 لە ستونی شەشەم : ——-( بەر گوڵەی ——)
بیرورای ( رسول ناجی ) وگەڵێ كورد كە بە ( منەوەر ) ئەناسران پاش زیاتر لە نیو سەدەی رابوردو هاتە دی ، بە پاڵپشتی ئەمریكاو دەوڵەتانی هاوپەیمان بە تایبەتی ئینگلیز ، گەڵی كورد گەڵێ سەركەوتنی دەست كەت بە تایبەتی لە بارەی پاراستنی لە دەست دوژمنانی و سیستەمی فیدراڵی لە كوردستان ، لە گەڵ وەش نابێ هەرگیز خەبات وقوربانی گەڵی كوردستان لەم رێرەوە لە بیر كرێت .
ژمارە 76 -22/12/2006 بەشی چوارەم ———– دێری8 لە ستونی دووەم : ———-(شەڕی ———)
—————————————دێری 3لە ستونی سێیەم :———-(لێ———–)
—————————————دێری 6 لە ستونی شەشەم :———( هەندێ ——- )
—————————————دێری 8 لە ستونی چوارەم : ———( چەند ——–)
—————————————- دێری 11 لە ستونی چوارەم : ———(پارچە——-)
—————————————–دێری13 لە ستونی چوارەم:———( گۆری ——–)
—————————————- دێری 5 لە ستونی پێنجەم :———(النڤام———-)
—————————————–دێری 33 لە ستونی پێنجەم : ——-( هەر ———)
—————————————–دێری 55 لە ستونی پێنجەم :——–( قسەكانی ،حاڵ ، دامركاین )
عەزیز محەمەد قادر ( عزیز محمد قادر ) لە خەڵكانی شاری سولەیمانی ، پیاوێ هەڵكەوت و رێزدار ماوەیەكی زۆر لە هەولێر ( سەرپریشتیاری پەروەردە ) بو ، سەردانی قوتابخانەكەمانی لە كۆێی كرد بە دوای ئێمەی قوتابیانی مانگرتو لە وانەكان ، ئەم پیاوە بەرێزە لە ساڵانی ناوەراستی شێستەكان لە سەدەی رابوردو بە (مدیر عام للدراسە الكردیە ) واتە – بە رێوەبەری گشتی بۆ خوێندن بە كوردی – لە بەغدا دامەزرا لە م ماوەیە لە سەردانی بۆ هەولێر منی گەراندەوە فەرمانبەریەكەم -واتە{ مامۆستا لە قوتابخانەی ناوەندی اربیل ) – كە پاش بەندبوونم لە ساڵی 963 دەستم لێ كێشرابۆوە – لەم كات بەرێوەبەری زانستی لە هەولێر –مدیر معارف اربیل – نشأت ێفوە – (نەشئەت سەفوەت ) بو لەم ماوەیە نێزیكەی دو سالأ بە توندی بەر بەستی گەرانەوەی كردم. بەڵام ساڵێی نەبرد پاش گەرانەوەم هەر لە هەولێر لە شوێنێی ئەم وەك ( بەرێوەبەری زانستی ) دامەزرام ئەمیش مایەوە وەك سەرپریشتیاری ئیختساسی ، وەك بزانی هەر بگەرێمەوە فەرمانبەریەكەم شوێنی دەگرمەوە ….!
وریا ئەحمەد لە ژمارەی 78 – 22/2/2007 ی ( بەدرخان ) بە بۆنەی وڵامەكەی لە بارەی بەریوەبەری قوتابخانەی كۆیسنجاقی یەكەم (جلال حەوێزی) كە لە ژمارە 76 وەك بیرەوەریەك نەك ( بابەت ) باسم لێوە كردبو بە بەڵگەو تێرو تەسەلأ بە سوپاسەوە بە هونەرمەندەیی ئەم مامۆستا بەرێزە ی ناساندین ، بەش بە حاڵی خۆم هیچ زانیارێكم لەم بارەوە نەبو .
لە دوا ساڵانی چلەكان لە سەدەی رابوردو زۆربەی زۆری مامۆستای قوتابخانەكانی كۆیە بە لای یەك لە دو حزبان دادەشكاند – حزبی تحرور – واتە شیوعی یا حزبی دیموكراتی كورد – ( كوردستانی ) ناسراو بە پارتی ، ئەم پیاوە هەروەك بزانم سەربەخۆو پەیوەندی بە هیچ لایەنێك نەبو لە كاتێ زۆربەی مامۆستاكانمان هەر یەكە بە پلە وشێوەیەك سەر بە پارتی بوون ، لە هەما كات ئەبێ بزانین حزبایەتی یانی سیاسەت لە هەمان كات كوردایەتی یانی ممارەسە كردنی سیاسەت لە مەیدانی كوردەواری واتە هەرسێ وشە { حزبایەتی ، سیاسەت و كوردایەتی لە واقیع دا یەك مانا دەگرنەوە یانی مامۆستا حەوێزی حزبایەتی نەدەكرد،بەڵام كوردایەتی جیاوازە لە كورد پەروەری ، بێشك جەلال حەوێزی وەك مامۆستا و پەروەردەزان لە خزمەت كوردپەروەری و كوردەواری بووە هەر ئەمەندەی بە سە كە لەسەر دەستی ئەم لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵ وەك بەرێوەبەر بە سەدان رۆڵەی كۆیی خوێندنیان تەواو كردو پێگەیین .
وریا ئەحمەد لە وڵامەكەی بێ رەوا بە خورتی لە بارەی ئەم پیاوە رێك و لێوەشاوە تومتباری كردووم – بە رادەیەك لە خۆیەوە پرسیاری دارێشتوە هەر خۆشی وڵامی دایتەوە باسی نیزام دەكات گۆیا لە گەڵ نیزام نیم ..سەیرە…! گەرچی هەر لە پێشەوە ئەڵێم ( زۆر دڵسۆزو نیزامی بو ) یا بە حسێبی ولێكدانەوەی ئەم گوایا بە سلبی باسی سیدارەو بوێنباغم كردبێ هەڵبەتە ئەمانە گشتی راست نیین لە هەمان كات لەم دەورە گەڵێ ئەفەندی سیدارەیان لە سەر دەنا كەرامەو رێزو ئیلتیزامی دەنواند . بە هەرحاڵ گەر وڵامەكەی وریا ئەحمەد بویتە هاندەر بۆ دڵگرانی خێزانەوادی مامۆستا داوای لێبوردن دەكەم .
————————————-
سدنی / استرالیا
November 2008