
دارویشی گۆرانی بێژ له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی چیمه‌ن شه‌ریفدا
یاوه‌ری رێگه‌م به…. چیمه‌ن شه‌ریف
ئه‌و هه‌رجاره‌ی جوانتر خۆی ده‌نوێنێ جا چ له ڕێگه‌ی کاره هونه‌ریه‌کانی یاخود چالاکیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که ئێستا گرنگی زۆرتر پێده‌دا، ئه‌وه‌تا له ژێر دروشمی گه‌ڕان به‌دوای کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست. داریوش رێکه‌وتی ٢٩⁄٩⁄٢٠٠٨ *هاته له‌نده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بێت له سیمینارێکی پێنج سه‌عاتی بۆ وریا کردنه‌وه‌ی گه‌نجانی هه‌نده‌ران و دژوه‌ستان له ڕوی گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دوچاری هاتون که گرنگترینیان به‌کارهێنانی مادده بێهۆشکه‌ره‌کان،منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت،ته‌لاق و خۆکوشتنن.
ئیدمان،خوگرتن یا ئالوده‌بون به مادده بێهۆشکه‌ره‌کان له جگه‌ره و کهول ده‌ست پێ ده‌کات و به کوکایین،هیرویین و ئه‌سید تێپه‌رده‌بێ و به داخه‌وه‌ش به کۆمه‌ڵێک گرفتی ئاڵۆزی جه‌سته‌یی،ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆتایی پێ دێ.
سه‌رپه‌رشتی کردنی که‌سایه‌تیه‌کی وه‌کو داریوشی نازه‌نین له‌و کامپه‌ینه‌دا کاریگه‌ری زۆری هه‌بو و گوڕوتینێکی بنیادنه‌رانه‌ی دا ئالوده‌بوان بۆ هه‌وڵدان بۆ پێش‌گرتن له‌و ده‌رده کوشه‌نده‌یه،ئه‌و زۆر راستگۆیانه دان به ناشیرنیه‌کانی مادده‌ی بێهۆشکه‌ر داده‌نێ که ڕۆژێ له ڕۆژان ژیانی خۆی داوه‌ته ده‌ستی.
به هاوکاری له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی پسپۆر و شاره‌زا له بواره‌کانی سایکۆلۆجی،کۆمه‌ڵایه‌تی و پۆلیسیه‌وه داریوش شه‌ش ساڵ زیاتره ڕێکخراوی "ئاینه" ی دامه‌زراندوه به مه‌به‌ستی کۆمه‌ک کردنی هاونیشتیمانیان و عاشقانی خۆی له سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ روبه‌رو بونه‌وه‌ی گرفته کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌کان.
پاش دامه‌زراندنی ئه‌و ڕێکخراوه داریوش وه‌ک که‌سێکی خه‌مخۆری چالاک پشتگیری خۆی به هه‌ردو لایه‌نی ماددی و مه‌عنه‌وی به‌رده‌وام نوێ ده‌کاته‌وه له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌دان سیمینار‌و کۆرو کۆبونه‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌ربۆ نمونه ده‌ستکه‌وتی دواهه‌مین سیدی که به ناوی (راهی) بو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌خشی که ئه‌و پێی وابو ده‌ستکه‌وتی زیاتری ده‌بو ئه‌گه‌ر گرفتی کۆپی کردن نه‌ده‌بو!! گۆرانی راهی وه‌ک هه‌میشه یه‌کێکه له جوانترین گۆرانی هه‌ڵگری په‌یامێکی به‌رزه ئه‌وه‌تا میلادی کوری ده‌دوێنێ و ده‌ڵێ :
در تب و تاب رفتنم به فکر راهی شدنم
تو ای همیشه همسفر مرا شناختی تو اگر
نفس اگر امان نداد رو ی خوشی نشان نداد
رفت و دوباره برنگشت مرا دوباره جان نداد
دست و زبان من توباش نامه رسان من تو باش..
بگو حکایت مرا قێه هجرت مرا..
تو جان من باش و بگو…
به یاد من باش و بگو میلاد من باش و بگو
بگو که مپل من کسی به پای عشق سر نداد
از آن سوی آبی آب خبر نشد خبر نداد
دوای ته‌واو بونی سیمیناره‌که له‌ناو سره‌ی سه‌دان که‌س که چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی ئیمزاکهیان ده‌کرد خۆشبه‌ختانه توانیم له نزیکه‌وه بیبینم و وه‌ڵامی ئه‌و چه‌ند پرسیاره‌ی لێ وه‌رگرم:
رێکخراوی (اینه) ده‌توانێت چ خزمه‌تێک بکات؟
ئه‌و رێکخراوه پێکهاتوه له چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک،که هه‌ر یه‌کێکییان پسپۆرن له بواری جیاواز دا و هه‌ریه‌کیکیان ده‌توانن کاریگه‌ری خۆیان دابنین له سه‌ر بیر‌و تێگه‌یشتنی تاکه‌کان له کۆمه‌ڵ. دوباره بونه‌وه‌ی ئه‌و کۆرو کۆبونه‌وانه گرنگی خۆی هه‌یه،بۆیه ئێمه چه‌ند بچینه ناو خه‌ڵک و په‌یامه‌که‌مان اشکرا بکه‌ین ئه‌وه‌نده وشیاری لای خه‌ڵک دروست ده‌بێ و له ئه‌نجامدا تاک به ئاسانی ده‌سته‌مۆ ناکرێت.که‌سایه‌تیه‌کان د. حسین لاجوردی، د.دانش فروغی، د.ایرج شمسیان هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی پولیسی رۆژئاوای له‌نده‌ن علی دیزایی و که‌سایه‌تی تر له وڵاته جیاجیاکاندا که سوپاسیان ده‌که‌م.
هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت کۆمه‌ڵگه بگۆرێت؟ چۆن؟
من به‌شیکم له خانوادهی هونه‌ری ئێرانی، کۆمه‌ڵ هه‌میشه ته‌ماشای هونه‌رمه‌ندان ده‌کا بۆیه سروشتیه که هونه‌رمه‌ندان هه‌میشه له ریزی پێشه‌وه‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ده‌توانن کاریگه‌ری خۆیان هه‌بێت به‌وه‌ی ده‌بێ ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ر بن له ده‌رخستنی که‌مو کوریه‌کان ده‌بێ خۆشه‌ویستی و یارمه‌تی ببه‌خشنه نه‌وه‌ی نوێ که بروام وایه هه‌ریه‌کێک له ئێمه ده‌بێ له‌وه بگات که ته‌نیا لێپرسراو نیه له به‌رامبه‌ر ژیانی خۆی به‌ڵکو ده‌بێ هه‌ست به لێپرسینه‌وه بکات له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵ جا ئه‌و کۆمه‌ڵه له‌ناوه‌وه بێت یا په‌راکه‌نده‌ی ده‌ره‌وه،تاک نا بێ چاوه‌رێی ئه‌وه بکات که‌سێک بێت و پێ ی بڵی وا بکه‌و وا مه‌که چاکسازی له وێوه ده‌ست پێ ده‌کات که هه‌رکه‌سێک ده‌ردی خۆی بزانێ چیه و هه‌وڵی پێش‌گرتن و چاره‌سه‌رکردنی بدات.مامۆستا با بیر کاته‌وه چۆن چاکسازی بکات،دکتۆر له بواری خۆیدا،خوێندکار و کرێکار هه‌ر که‌سێک له بواری خۆیدا ئێمه ده‌بێ به‌ره‌نگاری ئه‌و ژیانه ببینه‌وه که ناتوانین پێشبینی بکه‌ین!
تۆ که‌سێکی به ئومێدی یا نا؟ ئه‌گه‌ر ئا له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ؟
بلێم چی؟ نامه‌وێ نا‌ئومێد بم!
ده‌بێ به‌رده‌وام فکر دروست که‌ین، فکری جوان، هه‌ستی جوان تا بتوانین عاشق بین تا بتوانین خۆشبویسترێین به‌و شێوه‌یه ده‌توانین بێ ئومێد نه‌بین ،بزانه بێ‌دین بون،بێره‌حمی و درۆکردن چۆن به‌سه‌رماندا رژایه….بۆیه وه‌ک برخت ده‌ڵێ: با نه‌عله‌ت له‌دره‌ختی گۆج نه که‌ین با ره‌گه ناهه‌مواره‌کان له ڕیشه‌وه ده‌ربهێنین و زه‌مینی ناهه‌موار خۆش بکه‌ین..ده‌زانم ئه‌وه کارێکی زۆر گرانه به‌ڵام ده‌بێ هه‌وڵده‌ین .
له سیمیناره‌که‌دا باسی له خاڵێکی زۆر گرنگ کرد ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ئامار بو ئه‌و ده‌یگوت:
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له ڕه‌وتی جیهانگه‌ری به دوا نه‌که‌وین ئه‌وا ده‌بێ زۆر گرنگی به ئامار بده‌ین چونکه ئه‌گه‌ر به ئامار قسه‌ت کرد ئه‌وا که‌س ناتوانێت بۆچونه‌کانت ره ت کاته‌وه به‌مه ده‌توانیت مافی خۆت بپارێزیت.ئه‌و زه‌مانه تێپه‌ری که به هه‌ره‌مه‌یی و بێ به‌ڵگه داوای ماف بکه‌یت بۆیه ده‌بێ فێر بین چۆن به ئامار کاره‌کانمان بکه‌ین.
هیچ له‌و کچانه‌ی کۆڵانه‌که‌مان زه‌وقیان به داریوش نه‌ده‌هات ئه‌وان خولیای راغب و تاتلیساس بون که بۆمن مایه‌ی سه‌رله‌قاندن بوو! ئه‌وه‌یان به چاو داده‌دامه‌وه که داریوش کابرایه‌کی ده‌رمان خۆره هه‌میشه لێێان ده‌پرسیم بۆ ئه‌وه‌نده گوێی لێ ده گری؟ به‌ڕاستی به دزیه‌وه ئه‌و پرسیاره ی ئه‌وانم له خۆشم ده‌کرد!زۆریش عه‌وداڵی وه‌ڵامێکی ڕوون بوم به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابی نه ئه‌وکچانه‌ی براده‌رم له سه‌رسامی من گه‌یشتن بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده و نه منیش گه‌یشتمه وه‌ڵامێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه چون من هه‌میشه پێم وایه که که‌سایه‌تی هه‌ر هونه‌ر کارێک ده‌بێ وه پێویسته له هونه‌ره‌که‌ی جوانتر‌و به‌رزتر بێت چونکه ته‌نیا ئه‌و کاته مرۆ ده‌بێته هونه‌رمه‌ند کاتێک له‌ناو هه‌ر هه‌مو سیفه‌ته ئینسانیه‌کانی مرۆڤ بون ده‌توێته‌وه به مانای ئه‌وه‌ی مرۆڤ یه‌که‌مجار ده‌بێ مرۆڤ بێت ئینجا بۆی هه‌یه ده‌ست بۆ کاری هونه‌ری و خوڵقاندن ببات!! به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رایه‌ی که ده‌ڵێ که‌سایه‌تی گرنگ نیه، گرنگ ئاستی هونه‌ره‌که‌یه‌تی!! به‌ڵام نازانم بۆچی نه‌متوانیوه ئه‌و بۆچونه‌ی خۆم له که‌سایه‌تی داریوش ببینمه‌وه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که هه‌رگیز نه‌متوانیوه بڵێم له‌به‌رئه‌وه‌ی داریوش که‌سێکی ئالوده‌یه که‌واته نابێ گوێی لێبگرم به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه هه‌ستم کردوه ئه‌و که‌سێکی جیاوازه له‌وانیدی بۆیه تا ئێستاش به که‌سێکی استسنای داده‌نێم به‌ڵگه‌شم وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی خواره‌وه‌یه:
دان پێدانان و بڕیاردان دوکاری زۆر زه‌حمه‌تن چۆن توانیت خۆت له‌و ڕێیانه بده‌ی؟
هه‌وڵم دا له‌گه ڵ خۆم راست بم چیدی درۆ له‌گه‌ڵ خۆم نه‌که‌م، دانم به شکستی خۆم هێنا، له‌ژێرپه‌رده‌ی غروری درۆزنانه خۆم نه‌شارده‌وه ئینجا توانیم ئه‌و بریاره بده‌م بۆیه ئه‌و کاته‌ی که قبوڵم کرد دان به‌وه دابنێم که شکستم هێنا له به‌رامبه‌ر مادده بێهۆشکه‌ره‌کان زانیم که ئیدی رێگه‌یه‌کی ترم له‌پێش نیه،ئالوده بون ژیانی منی کۆنترۆل کردبو ..من ده‌مزانی ئاسته‌مه به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌بو من سور بوم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بریارێک بده‌م که چاره‌نوسی منی له‌ده‌ست بوو.
یا ده‌ڵێ: سیفه‌تی ئینسانیه باشه‌کان که له سه‌رده‌می ئالودهییم له ده‌ستم داب‌و هه‌وڵم دا به‌ده‌ستیان بهێنمه‌وه…
باشه چۆن ده‌کرێ بڵێین ئه‌و مرۆڤه که‌سێکی جیاواز نیه؟ چۆن ده‌توانی رێز له‌و جورئه‌ته نه‌گری؟ ئه‌دی ئه‌وه نیه شته ناحه‌زه‌کان له ژیانی خۆی ده‌ربه‌ده ردهکاو مانایه‌کی جوان به به‌ر ژیان ده‌کا!؟جاران ئه‌و دروشمی خه‌بات و شۆرش بو له دژی ده‌سه‌ڵاتی زه‌برو زه‌نگ له‌ده‌ره‌وه‌ی خود ئیستاش خه‌ریکی شۆرشێکه له دژی خود..خودێکی نابود و نه‌خۆش که کاریگه‌ری زۆر کوشه‌نده‌تره له توند‌و تیژی ده‌سه‌ڵات.
وه‌ک دوا قسه‌شی سڵاوی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵکی کورد کرد‌و گوتی من زۆر ئه‌وانم خۆش ده‌وێ و رێزیان ده‌گرم.
له‌به‌ر گرفتی کۆمپیوتیر نه‌متوانی له‌کاتی خۆیدا بڵاوی که‌مه‌وه.*
چیمه‌ن شه‌ریف
له‌نده‌ن
5/11/2008
nastrann@gmail.com