
کاتی پێکه‌نینی ژنانی کوردستان و گریانی ئیسلامییه‌کانی جیهانه
کاتی پێکه‌نینی ژنانی کوردستان و گریانی ئیسلامییه‌کانی جیهانه. (نشوزهکهی په‌رله‌مان)و (ڕه‌شپێسته‌کانی ئه‌مریکا) به‌نموونه.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
له‌په‌رله‌مانی کوردستاندا ئیسلامگه‌راو موسڵمانه ساده‌کان له‌دژی ئازادی ژنان ده‌نگیان بۆ ئایین دا، له ئه‌مریکاش له‌دژی بۆش ده‌نگیان به ئۆباما دا. هه‌ردوولا، چ کوردستان و چ ئه‌مریکا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی دین و ڕه‌گه‌ز سه‌رکه‌وتن، ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌م دوو لایه‌نه دراون پێست و سۆز بوون، واته ڕه‌گه‌زو دین نه‌ک ئایدۆلۆژی و مه‌عریفی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و شارستانیه‌ت. ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌کانی په‌رله‌مانی سه‌رخست ده‌نگی نێرسالاری و ئیسلام بوو، ئه‌وه‌ی ئۆبامای برده کۆشکی سپییه‌وه ده‌نگی ڕه‌شپێسته‌کان و ئیسلام بوو. ئه‌م ڕه‌هه‌ندانه، مافه ئینسانییه‌کانی لێ ده‌ربکه‌یت جگه‌له ڕه‌گه‌زپه‌رستی و کۆنه‌په‌رستی هیچی نامێنێته‌وه، ئه‌م دوو لایه‌نه‌ش مێژوویه‌کی خوێناوییان هه‌یه‌و مایه‌ی زۆرینه‌ی نه‌هامه‌تییه‌کانی ئینسانن به‌تایبه‌ت ژنان.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مانتارێک، بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی گفتوگۆکاندا سه‌باره‌ت به‌یاسای باری که‌سێتی به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چێت و باگراوندێکی مه‌عریفی له‌و باره‌یه‌وه هه‌بێت، بهپۆستئیمایل پرسیارێکی کورتی ده‌رباره‌ی وشه‌یه‌کی ناو قورئانی لێ کردبووم (نشوز). نوسیبوی: نشوز چ مانایه‌کی هه‌یه.؟ ئایا له قورئاندا ئایه‌تێک هه‌یه زۆر به‌ڕوونی و بێ پێچ و په‌نا ئاماژه به‌وه بدات ئه‌گه‌ر ژنان ئه‌و کارانه نه‌که‌ن کهمێردهکانیان به‌زۆرو نابه‌دڵی به‌سه‌ریاندا ده‌یسه‌پێنن، ئه‌وا خوا ده‌یانشوبهێنێت به ئاژه‌ڵ و کاره‌که‌یان به(به‌له‌سه)ی ئاژه‌ڵ ناو ده‌بات؟؟ منیش بۆم نوسیبوو:
ئایه‌تی 34 له سوره‌تی ژنان ده‌ڵێت:
الرّجَالُ قَوّامُونَ عَلَى النّسَآءِ بِمَا فَضّلَ اللّهُ بَعْضَهُمْ عَلَىَ بَعْضٍ وَبِمَآ أَنْفَقُواْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ فَالصّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللّهُ وَاللاّتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنّ فَعِظُوهُنّ وَاهْجُرُوهُنّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلاَ تَبْغُواْ عَلَيْهِنّ سَبِيلاً.
پیاوان له‌ژنان بهههیبهتترو باڵاده‌ستترن, ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و ڕێزهوهیه كه‌خوا بهخشیوێتى به‌هه‌ندێك (پیاو) به‌سه‌ر هه‌ندێكى تردا (ئافره‌ت), پیاوان سامانیان هه‌یه و خه‌رجیى ماڵیان ده‌كه‌ن, ژنانى چاك و باشیش ئه‌وانه‌ن كه هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی و ملكه‌چى مێرده‌كانیانن, له‌كاتى ئاماده‌نه‌بوونى مێرده‌كانیاندا ئه‌و داوێنه‌ی خۆیان ده‌پارێزن كه خوا پاراستوویه‌تى. (ئه‌ى پیاوان) ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه لێتان به‌له‌سه ده‌بن و ترستان لهسهرپێچیان هه‌یه, (ته‌مبێ)یان بكه‌ن, له جێگه‌ى رابواردنیان دوور بكه‌ونه‌وه, لێیان بده‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر ملكهچتان بوون, ئێوه‌ش سته‌میان لێمه‌كه‌ن و رێگه‌ى تر مه‌گرنه‌به‌ر.
وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت مه‌به‌سته‌که له وشه‌ی نشوزدا کۆ ده‌بێته‌وه. نشوز واته به‌له‌سه‌یی. ئه‌م زاراوه‌یه بۆ ئاژه‌ڵان به‌کارهاتووه‌و به‌کاردێت. بۆ مرۆڤیش وشه‌ی (یاخی) کهبهعهرهبییهکهی ده‌کاته (تهمهڕوود) به‌کارهێنراوه. لێره‌دا به‌ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت که‌ئافره‌ت خراوه‌ته ڕیزی ماڕوماڵاتهوه.
نه‌ک هه‌ر له‌م ئایه‌ته‌دا به‌ڵکو له‌ئایه‌تی دیکه‌شدا، 14ی ئال عمران، خراوه‌ته هه‌مان ڕیزه‌وه:
زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنْطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الْمَآَبِ.
ئاره‌زووى سێكس له ژنان و زۆربوونى نه‌وه‌ى كوڕ‌و ده‌ستكه‌وتى زۆرى زێڕوزیوو ئاڵتونى زۆر‌و ڕه‌وه ئه‌سپى ڕه‌سه‌ن و مه‌ڕوماڵات و زهوىوزارى كشتوكاڵ, بۆ خه‌ڵكى رازێنراوه‌ته‌وه‌و له ژیانى دونیایاندا مایه‌ى خۆشى و خۆشگوزه‌رانین, (خوا)ش له‌وه زۆر باشترى هه‌یه.
جارێکی دی له‌گه‌ڵ ئه‌سپ و مه‌ڕوماڵاتدا باسی ژنان ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌مانه بۆ ژیانی خه‌ڵکی ڕازێنراونه‌ته‌وه، وه‌ک بڵێی ژنان به‌شێک نه‌بن له‌خه‌ڵکی و شریته کۆنه‌که‌مان بۆ دووباره ده‌کاته‌وه که ژنان ته‌نها له دیمه‌نه سێکسییه‌کاندا ده‌خوێندرێنه‌وه..
نه‌ک هه‌ر لهئایهتدا به‌ڵکو لهحهدیسه ێهحیحهکانیشدا پێلهسهر هه‌مان ڕوانگه داگیراوهو له ێحیح البخاری. كتاب النكاح, باب ما یتقى من شۆم المرأە. حدیپ4806 نوسراوه که په‌یامبه‌ری ئیسلام (موحه‌ممه‌د) وتویهتى:
إِنْ كَانَ الشُّؤْمُ فِي شَيْءٍ فَفِي الدَّارِ وَالْمَرْأَةِ وَالْفَرَسِ.
ئه‌گه‌ر نه‌گبه‌تى له‌شتێکدا هه‌بێت ئه‌وه له خانوو ئافره‌ت و ئه‌سپدایه.
پرۆسه‌ی به‌ئاژه‌ڵکردنی ژنان له‌کلتووری عه‌ره‌به‌وه بۆ ناو کورد شۆڕبۆته‌وه‌و کوردیش له‌م پێگه‌یه‌دا فه‌رهه‌نگێکی کوردانه، به‌ڵام له‌بنه‌مادا عه‌ره‌بییانه‌ی بۆ خۆی دروست کردووه. عه‌ره‌ب وتوویه‌تی:
الاتيان، الامتطاء، الركوب، الملامسة.
له‌ناو کوردیش ئه‌م وشه به‌ناوبانگانه ده‌وترێنه‌وه:
سواربوون، لێخوڕین، خستنه‌ژێر..تاد.
ماناکانی ئه‌م زاراوانه‌ش زیاتر لهئاژهڵانهوه نزیکترن تا ژنان، به‌تایبه‌تی زاراوه عه‌ره‌بییه‌کان که‌ته‌واو له‌و مهبهستهکهمانهوه نزیکن.
ئه‌گه‌رچی نه‌مده‌زانی ده‌رکه‌وتنی له‌پڕی ئه‌م پرسیاره بۆ.؟؟ نه‌مده‌زانی له‌ناو په‌رله‌ماندا چ باسه. به‌ڵام ڕاهاتووم که له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا ڕاستگۆ بم. چونکه دامه‌زراوه‌یه‌کی له‌م شێوه دینییه، که‌به‌ناوی ئایینێکی سهماوییهوه خۆی ده‌کات بهماڵهکانمانداو ده‌یه‌وێت کلتورێکی کۆنی بیابان به‌یاسایه‌کی ئیلاهی بناسێنێت و جێبه‌جێ بکرێت، جگه لهئهتککردنی ژنان هیچی دیکه به‌پرۆسه‌ی ژیانی ئه‌وان نابه‌خشێت.
هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا دوو هه‌واڵ، ناوخۆیی و جیهانی، دهنگوباسی ڕاگه‌یاندنه‌کانی کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی گه‌رم کرد. به‌ڕاستی زۆر سه‌خته ههرڕووداوێک ڕووبدات و یه‌کسه‌ر نوسه‌ران و ڕۆشنبیران هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر وه‌ربگرن و نوسینێکی له‌سه‌ر بڵاوبکه‌نه‌وه. بێ بیرکردنه‌وه‌و تێبینی له‌سه‌ر هه‌ندێک ورده‌کاری مه‌حاڵه بتوانین زانستیانه بڕوانینه ڕووداوه‌کان. به‌ڵام هه‌ندێک به‌سه‌رهات دێنه‌پێش، ئه‌گه‌رچی به‌لای هه‌ندێکه‌وه مه‌زن و هه‌واڵێکی کتوپڕو سه‌رنجڕاکێش ده‌رده‌چن، به‌ڵام به‌لای هه‌ندێک لێکۆڵه‌رو توێژه‌ره‌وه چ ڕووداو‌و چ هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته‌که ئاسایین و له‌لایان نابێته جێی بایه‌خ. ئه‌و دوو هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته‌ش که‌له‌م ماوه‌یه‌دا بووه مایه‌ی مشتومڕێکی گه‌وره مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی و سه‌رۆکایه‌تی ئۆباما بوو.
ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان ڕووی دا، ده‌نگدان بۆ مانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنی، له‌ڕوانگه‌ی منه‌وه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بوو. له‌کورتترین و دیارترین دێڕدا ده‌توانین بڵێین ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی که‌دژی یاسای فره‌ژنی ده‌ستیان به‌رز کرده‌وه، له‌کۆی نزیکه‌ی حه‌فتاو پێنج، ژماره‌یان نزیکه‌ی 30 که‌س بووه. گه‌ر نه‌ڵێین نیوه‌ی، به‌ڵکو بڵێین به‌ئاماده‌بوونی هه‌موو ئه‌ندامان بووه، که‌واته یه‌ک له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مان ده‌نگیان بۆ یاساکه نه‌داوه. واته یه‌ک له‌سه‌ر سێی کۆمه‌ڵگای کوردی، دژی یاساکانی ئایینی ئیسلامن. ئه‌مه‌ش ئه‌و گریمانه‌یه پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه که جاروبارو زوو زوو ئیسلامییه‌کان شانازییان به‌خۆوه ده‌کردو ده‌یانگوت له‌سه‌دا نه‌وه‌دو نۆی کورد موسڵمانه. دیاره ئیسلامگه‌راکان هیچ ڕاپۆرتێکی ڕه‌سمی یان ئامارێکی زانستیان پێ نه‌بووه که‌ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی موسڵمانانی کورد دیاری بکه‌ن، به‌ڵام وا زانستایهو مه‌یدانییانه ده‌رکه‌وت که یه‌ک له‌سه‌ر سێی کورد موسڵمان نین و ڕه‌خنه‌یان له یاساکانی خوا هه‌یه. ئه‌مه‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ئازادانه هه‌ڵنه‌بژێردراون و به‌رهه‌می حزبن. گه‌ر بمانتوانیبایه کۆمه‌ڵێک ئه‌ندامان هه‌ڵبژاردایه که‌خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی مه‌عریفی و ئینسانی بونایه بێ‌شک به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ یاسا کۆنه‌کانیان ده‌خزانه درزه‌کانی زبڵدانی مێژووه‌وه.
له‌په‌رله‌مانی کوردستاندا ئیسلامگه‌راو موسڵمانه ساده‌کان له‌دژی ئازادی ژنان ده‌نگیان بۆ ئایین دا، له ئه‌مریکاش له‌دژی بۆش ده‌نگیان به ئۆباما دا. هه‌ردوولا، چ کوردستان و چ ئه‌مریکا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی دین و ڕه‌گه‌ز سه‌رکه‌وتن، ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌م دوو لایه‌نه دراون پێست و سۆز بوون، واته ڕه‌گه‌زو دین نه‌ک ئایدۆلۆژی و مه‌عریفی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و شارستانیه‌ت. ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌کانی په‌رله‌مانی سه‌رخست ده‌نگی نێرسالاری و ئیسلام بوو، ئه‌وه‌ی ئۆبامای برده کۆشکی سپییه‌وه ده‌نگی ڕه‌شپێسته‌کان و ئیسلام بوو. ئه‌م ڕه‌هه‌ندانه، مافه ئینسانییه‌کانی لێ ده‌ربکه‌یت جگه‌له ڕه‌گه‌زپه‌رستی و کۆنه‌په‌رستی هیچی نامێنێته‌وه، ئه‌م دوو لایه‌نه‌ش مێژوویه‌کی خوێناوییان هه‌یه‌و مایه‌ی زۆرینه‌ی نه‌هامه‌تییه‌کانی ئینسانن به‌تایبه‌ت ژنان.
ئێستا ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مریکایه. ئیسلامییه‌کان دڵخۆشن. به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که‌ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی بڵاویان ده‌کاته‌وه موسڵمانانی ئه‌مریکا، به‌قۆستنه‌وه‌ی دژایه‌تی بۆ جۆرج بۆشی باوک، هه‌موو هاوڕابوون که‌ده‌نگ بده‌ن به ئۆباما‌و ده‌نگیشیان بۆ دا‌و سه‌رکه‌وتوو بوون، به‌و هیوایه‌ی ئۆباما لایه‌ک له‌نه‌هامه‌تییه‌کانی موسڵمانان بکاته‌وه. دڵخۆشبوونی موسڵمانان به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و مافی خۆیانه، به‌ڵام ئه‌م دڵخۆشییه‌یان وه‌ک هه‌موو ئه‌وانی دیکه‌یان کورت و مایه پوچه. چونکه ئۆباما خاوه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نییه که پێگه‌ی عه‌لمانیبوونی ئه‌مریکا بخاته خه‌ته‌ره‌وه، هه‌روه‌ها سیاسه‌تی زلهێزی و دژایه‌تی ئیرهاب و دڵسۆزی بۆ ئیسرائیل و بردنه‌وه لهشهڕهکانداو برا گه‌وره له ئابوری‌دا، له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌ت و دینێکدا په‌یڕه‌وی بکه‌ن، کافر بن یان ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کانی خلیج، وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی ئه‌مریکا له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌و شتانه‌وه‌یه که‌له خه‌یاڵدانی موسڵماناندایه.
ئۆباما، ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریکا بێت و له‌ژێر سێبه‌ری سیستمه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی ئه‌مریکادا په‌روه‌رده بووبێت تۆزقاڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا ته‌نازول ناکات و دواتر ئه‌وانه‌ی دژ به‌و مه‌به‌سته ده‌نگیان بۆدا له‌ناخیاندا په‌نجه‌ی په‌شیمانی بۆ ده‌گه‌زن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌قڵی کینیا له‌مێشکیدا مابێته‌وه‌و سۆزی ئیسلام به‌سه‌ر لۆژیکیدا زاڵ بوبێت، ئه‌گه‌رچی ناتوانێت که‌مترین سوود به موسڵمانان بگه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مریکا دووچاری شکستێکی سیاسی وا گه‌وره ده‌کات که‌وه‌ک ڕووداوێکی مێژوویی مه‌زن له‌بیر نه‌چێته‌وه.