په‌یامی باراک ئۆباما بۆ کێیه؟…. تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
په‌یامی باراک ئۆباما بۆ کێیه؟…. تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
ده‌نگادانێک، سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌کانی جیهانی به‌خۆیه‌وه خه‌ریک کردبوو،سه‌راتاسه‌ری جیهانی باڵاده‌ست به جۆرێک خه‌ریکی لێکدانه‌وه‌کان بوون، ڕه‌نگه له مێژوی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکای زلهیزدا، ئاوا به‌و جۆره ،جیهانی ده‌سه‌ڵاتدارانی خاوه‌ن نیزامی سه‌رمایه‌داری، پێشتر ئه‌م مه‌یله گرنگه‌یان نه‌بووبێت بۆ ئاینده‌ی ئه‌وه‌ی کێ ده‌بێت به‌سه‌رۆکی ئه‌مریکا.
میژوی ئه‌مریکا، کیشمه‌کێشی نێوان ئه‌و دوو حیزبه زلهێزه‌یه، دیموکرات و کۆماری. ئه‌م دوو پارته له مێژوی دروست بونیانه‌وه تا ئێستا به پێی بارودۆخه‌کان و هێز هاوسه‌نگی جیهانی و جۆری ململانێ نێوخۆییه‌کانی ئه‌مریکا، جۆری خیتاب و په‌یامی کاندیده‌کانی دیاری کردوه. ئه‌وه‌ی له‌م ساته‌وه‌خته‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر جیگای لێکدانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنه جیهانیه‌کان بوو، جیاوازیه‌ک بوو له ڕابردوو نه‌ده‌چوو، ئه‌ویش به‌هۆی کاندید کردنی پارتی دیموکراته‌کان، له که‌سێتیه‌کی ڕه‌شپێستدا. ئه‌م جیاوازی، جۆری ڕه‌نگه، بۆخۆی یه‌کێک بوو له‌و خاڵانه‌ی که ئاینده‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریکای به جۆرێکی دیکه نیشانی جیهان دا، که ئه‌وه ئه‌مریکایه جێگای هه‌موو توخمه‌کانی به‌شه‌ری تێدا ده‌بێته‌وه! خاڵێکی دیکه‌ی گرنگتر، ئاستی ئه‌و شکسته گه‌وریه‌ی ئێستای ئه‌مریکای خاوه‌ن زلهێزترین هێز له جیهاندا، قه‌یرانی دارای و ئیفلاسی زۆرینه‌یه‌ک له به‌نکه زلهێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌م قه‌یرانه ئابوریه وه‌ک بومه‌له‌رزه‌یه‌ک سه‌رتاپای سیستمی سه‌رمایه‌داری جیهانی گرتۆته‌وه. ئه‌م دووخاڵه به‌شێکن له‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی که توانای ئه‌وه‌ی به باراک ئۆباما به‌خشی تاسه‌رکه‌وتنی خۆی تێدا مسۆگه‌ر بکات.
وه‌ڵامی ئۆباما به‌و ده‌رئه‌نجامه خه‌ته‌رناکه‌ی ئیستای سیستمی سیاسی ئه‌مریکا پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت، ئه‌وه‌یه ده‌بێت گۆڕان به‌رپابکرێت له نێو خودی ئه‌و سیستمه‌دا، به‌ڵام کامه گۆڕان؟ ئایا باراک ئۆباما ده‌توانێت ببێت به‌و تاکه‌ی سه‌رجه‌م سیستمی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکا بخاته ژیر پرسیاره‌وه و داوای گۆڕانی ڕیشه‌ی بکات له پێکهاته‌ی خاوه‌نداریتی تایبه‌تی ئه‌و سیستمه‌دا؟ ئاخۆ ده‌توانێ چی وه‌ڵامێکی پێبیت بۆ ئه‌و ملیۆنانه‌ی چینی کرێکاری ئه‌مریکا که ده‌بێت به‌شێک بن له‌و باجده‌رانه و پاروه نانی ڕۆژانه‌یان که‌متر ببێته‌وه، ته‌نها به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی ئێستا خودی ئه‌و سیستمه که‌وتۆته قه‌یرانی ئابوریه‌وه؟ ئاخۆ خه‌ڵکێکی زۆری کیشوه‌ری ئه‌فریقا به‌وه دڵیان خۆش ده‌بێت که ڕه‌ش پێستیک له خۆیان ئێستا سه‌رکردایه‌تی زه‌به‌لاحترین هێزی جیهان ده‌کات؟ ئاخۆ ئه‌م سه‌رکرده نویێه ده‌توانێت ئه‌و گرفتانه‌ی چینی زه‌حمه‌تکێشی ئه‌فریقا پێوه‌ی ده‌ناڵێنن ڕزگاریان بکات و ئاینده‌یه‌کی گه‌شیان بۆ بهێنیت؟ ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی وڵاتانی عه‌ره‌بی، دڵیان به‌وه خۆشه که ئۆباما به‌شێکی ئیسلامه و ده‌توانێت خه‌ونه‌کانی خه‌ڵکی ئیسلام بێنێته دی و کێشه‌ی عه‌ره‌ب – ئیسرائیل چاره‌سه‌ر بکات؟ یان بتوانێت ببێت به‌و پشتوپه‌نایه بۆ خه‌ڵکی کوردستان و بیان پارێزێت له هه‌رچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ده‌ره‌کی؟
دیاره بۆ خه‌ڵکی ئه‌فریقا هه‌رچۆنێک بێت، به‌پێی ئه‌و دژایه‌تیه ڕه‌گه‌زیه‌ی له میژودا ڕوبه‌روویان بوه‌ته‌وه، ده‌کرێت بڵێین هیچ نه‌بێت له ڕوی سۆزداریشه‌وه بێت، بۆ ئه‌وان ڕه‌نگه به‌سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره ببینرێت. به‌ڵام له‌باری عه‌مه‌لیه‌وه نابێته ئه‌وه‌ی پاروه نانێکیان بۆ دابین بکرێت له‌لایه‌ن ئه‌م سه‌رۆکه نوێیه‌وه. بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بیش ده‌کرێت بڵێین په‌یامه‌که‌ی ئۆباما بۆ سه‌رجه‌م جیهانی سه‌رده‌سته و پێیان ده‌ڵێت(ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت جیهان دووکه‌رت بکات، ده‌بێت باش بزانێت له‌ناوی ده‌به‌ین. بۆ ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت ئاشتی و ئه‌منیه‌تی جیهان بپارێزن پێیان ده‌ڵێین ، یارمه‌تیتان ده‌ده‌ین) ئه‌م په‌یامه له (ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تی ئه‌مڕۆ 06/11/2008 ژماره‌ی 10936 دا وته‌یه‌کی ئۆبامایه بۆ سه‌رجه‌م دژایه‌تی و ململانێکانی ئه‌مڕۆی جیهانی سه‌رده‌م.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بۆ سیاسه‌ت و ستراتیژی ئه‌مریکا و هیچ سه‌رۆکێک ناتوانێت خۆی لێ لابدات، ئاستی پاراستنی هه‌یمه‌نت خوازی ئه‌و سیستمه سه‌رمایه‌داریه‌یه و هێڵی سوره بۆ هه‌رسه‌رۆکێک بیه‌وێت ئه‌و سنوره ببه‌زینێت. ئه‌م قه‌یرانه ئابوریه‌ی ئێستا سه‌رجه‌م جیهانی گرتوه‌ته‌وه، به‌شێکی گرنگی وه‌ڵام و کارکردی خودی نه‌هاتنه‌وه‌ی ئه‌م نیزامه‌یه بۆ پێکه‌وه ژیانێکی گشتی که زۆرتیرین به‌شه‌ر بتوانێت به‌هره‌مه‌ند بێت به‌و داهێنان و پڕ به‌رهه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه و، له‌ده‌ستی ئه‌م نیزامه‌دا کۆبوه‌ته‌وه. ئێستا نیزامی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکا پێویستی ته‌واوی به‌که‌سێکی وه‌ک باراک ئۆبامایه، ئه‌م پیاوه بێجگه له جیاوازی ڕه‌نگه‌که‌ی، که بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێژوی ئه‌مریکا بگۆڕێت له چاو دوێنیدا. له‌هه‌مانکاتدا، ئۆباما، ده‌یه‌وێت ناڕاسته‌وخۆ به نیزامی سه‌رده‌م بڵێت که چیتر کاتی جه‌نگی دیکه نیه، چونکه هه‌رچ جه‌نگێکی دی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی، یان شۆڕشێکی دیکه‌ی چینی کرێکار له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێته ده‌ره‌وه و سه‌رجه‌م نیزامی حاکم له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، یان ده‌بێت ئاستی جێگه‌وڕێگه‌ی ئه‌م سیستمه له په‌شێویه‌کی ناجێگیردا خۆی به‌ڕێوه ببات، که ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ته‌نها ده‌توانێت فه‌وزایه‌کی بێسه‌روبه‌ر بهێنێته به‌رهه‌م. بۆیه وه‌ڵامی دروستی ئۆباما بۆ پاراستنی ئه‌م سیستمه‌ی جیهانه و هه‌روه‌ک چۆن سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا و زۆریکی دیکه له سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وروپا، داوا ده‌که‌ن به‌یه‌ک ده‌ست بینه مه‌یدان تا چیتر بارودۆخه‌که له جڵه‌وی خۆی ده‌رنه‌چوه.
هه‌رخۆشبڕوایه‌ک لای وابێت جیهان به‌ره‌و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی ده‌ڕوات له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی ئۆبامادا، پێم وایه هیچ کات نه‌یتوانیوه له دنیای سیاسه‌ت تێ‌بگا و هه‌ستی به قورسدای ئه‌و ململانێ به‌رده‌وامه‌ی ناو هه‌ناوی ئه‌م سیستمه چینایه‌تیه‌ی ، نه‌کردوه، له کاتێکدا ڕۆژانه ئه‌م دوو چینه له‌به‌رده‌م هه‌ر پێکدادانێکی ئان و ساتدایه. ئه‌مه گه‌وره‌ترین ده‌رئه‌نجامێکه وای کردوه له زۆرێک له زلهێزانی جیهان هه‌رچ کاتێک بارودۆخ بۆیان له باربوبێت، به‌ڕێگای ئاسای له داگیرکردن و گه‌ڕان بوون بۆ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیه‌کی زیاتر و پڕ کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌لێنه‌ی له‌ناوخۆی دژایه‌تیه به‌رده‌وامه‌کانی نیو ئه‌و دوو چینه‌دا هه‌یه، وه‌ئه‌گه‌ر بۆشیان نه‌کرابێت به‌ڕێگای ئاسای ده‌ستیان بگات به‌به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و سیاسی زیاتر، ئه‌وا ڕێگای جه‌نگ و کاولکارییان به‌ڕێخستوه. ئه‌مه‌یه هه‌قانیه‌تی سیستمی سه‌رمایه‌داری.
ئه‌وانی سه‌رۆک هه‌میشه بێ نکوڵی کردن له پاش سه‌رکه‌وتنیان و بوون به‌سه‌رۆک ،ستایشی خودا و دینه‌که‌یان کردوه، ئیتر ده‌بێت بۆ مرۆڤایه‌تیه‌ک داوای ئازادی خوازی ده‌کات چ شتێک چاوه‌ڕوان بکات له‌م پیاوانه‌ی ناو کڵێسا و مزگه‌وته‌کان. ئێستا ده‌ورانێکه شۆڕشی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا و به‌ره‌وپێشچونی زانست له‌و په‌ڕی به‌رزبونه‌وه‌ی خۆیدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵکێکی زۆری ئه‌م سه‌رزه‌مینه بێبه‌شن له ساده‌ترین بژێویه‌کی ڕۆژانه‌ی ژیانیان. ئه‌م سه‌رۆکه نوێیه ناتوانێت یه‌کسانی خوازی و دادپه‌روه‌ری بهێنێته نێو سیستمی سه‌رمایه‌داریه‌وه، خودی ئه‌م سیستمه ناجۆره له‌گه‌ڵ دادپه‌روه‌ریدا، ئه‌وان به‌شێکی که‌می چینێکی ده‌ست له‌سامن گیر بوون و هه‌رچی سه‌روه‌ت هه‌یه له ژێر چنگی شه‌ریکه‌ته زه‌به‌لاحه‌کانیاندایه، ئیتر به چ پێوه‌رێک ده‌کرێت بڵێین باراک ئۆباما ئه‌و سه‌رۆکه ده‌بێت ئاشتی و داد په‌ره‌وه‌ری له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نا عه‌داله‌تیه ڕۆژانه سه‌رگه‌رمی بارودۆخێکه تا پێی بکرێت درۆی گه‌وره دابه‌ش ده‌کات به سه‌ر چینی ژێر ده‌ستدا، ته‌نها به‌و هیمه‌ته‌ی ئه‌م چینه نه‌توانێت خۆی بناسێت و هه‌روا په‌رش و بڵاو بمێنێته‌وه. به‌ڵام درێژه‌دان به‌م دابه‌شکردنی درۆیه تاکه‌ی ده‌توانێت درێژه به عومری ئه‌م سیستمه ناڕه‌وایه بدات؟ ئه‌م پرسیاره ده‌کرێت له ئاینده‌ی هه‌ست به‌ئیراده‌کردنی چینی کرێکار به توانایه مه‌زنه‌که‌ی خۆی و هاتنه مه‌یدانی بۆ ژێره و ژوور کردنی ئه‌م سیستمه ناڕه‌وایه، ئاله‌و کاته‌دا ده‌توانێت سه‌رجه‌م ئه‌و درۆ گه‌ورانه ببینێت که تا ئێستا پێی فرۆشرواوه؟
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
06/11/2008
هۆڵه‌ندا