کوتانVaccination … گوڵاڵه پشده‌ری
کوتان بۆچی،بۆ کێ و که‌ی؟
له‌م بابه‌ته‌دا:
کوتان(ڤاکسین) کردن واته هاندان یان ڕاهێنانی سیستێمی به‌رگری جه‌سته له دژی هه‌ندێکجۆر (نه‌خۆشیه‌کانی چڵکیدا/هه‌و کردن).
کوتان ده‌بێت به هۆکاری ئه‌وه‌ی که خوودی خۆی جه‌سته پێکهاتهدژهکان به‌رهه‌م بێنێت،بۆ ئه‌وه‌ی پارێزه‌ری بدات له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه درووستکهرهکاندان( باکتریا،ڤایرۆس…).
له‌وه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ڤاکسینه‌کان،له ماوه‌یی دوو سه‌دساڵ له مهوهبهردا،ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌کان به سه‌رکه‌وتویی به‌ره‌نگار بوونه‌وه و کارپێکردن به ڤاکسین په‌ره‌ی پێساندراوه.
به‌ڵام که‌ی پێویستیت به کوتان هه‌یه و چی به تۆ و مناڵه‌کان ده‌به‌خشن؟
ناوه‌ڕۆک:
* کوتان یان ڤاکسین چیه؟
* ڤاکسێن جۆری زیندوو
* ڤاکسین جۆری مردوو
* ڤاکسین بۆ ئافه‌رتان
* ڤاکسین بۆ ئینفلوێنزا(هه‌ڵامه‌ت)
* ڤاکسین بۆ مناڵان
* کورته‌یه‌ک له سه‌ر سه‌رجه‌م نه‌خۆشیه‌کانی مناڵان
* بیر و بۆ چوونی زانایانی تر
* ڤاکسین بۆ سه‌فه‌ر
سه‌رچاوه‌کان
کوتان یان ڤاکسین چیه؟
ئه‌گه‌ر مرۆڤ جارێک هه‌ندێک جۆر له نه‌خۆشیه‌کانی ههوکردهیی گرتبێت،ئیدی جارێکی تر هه‌رگیز نایگرێته‌وه.
جه‌سته‌ی مرۆڤ ماده‌کانی به‌رگری به‌رهه‌م دێنێت ئه‌وانه‌ی که بۆ جارێکی تر مرۆڤ ده‌پارێزن.
به ڕێگه‌ی کوتانیش هه‌ر به‌م چه‌شنه ڕووی ئه‌دات.
ڤاکسینێک پێکهاتووه له جۆریک له باکتریای لاواز یان مردووه.
له‌ئه‌نجامدا مرۆڤ نه‌خۆش نابێت،به‌ڵام سیستێمی به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌ست به درووست‌کردنی مادهدژهکان ده‌کات که دژ به هه‌ندێک جۆر له نه‌خۆشییه‌کانن.
ڤاکسین جۆری زیندوو
ئه‌م جۆره پێكهاتووه له باکتریای سست/لاوازبوو.
دوایی به‌کارهێنانی ئه‌م ڤاکسینه، مرۆڤ نه‌خۆش ده‌بێت به‌ڵام به ڕاده‌یه‌کی سووک.
ده‌ره‌نجام جه‌سته‌ی مرۆڤ مادهدژهکان درووست ده‌کات. دوای کوتان چه‌ند ڕۆژێک تا چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت تا نیشانه‌کانی ده‌رده‌خات.بۆ نموونه ڤاکسینی بناگوێخڕه،سورێژه و سورێژه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ مناڵان.
ڤاکسین جۆری مردوو
باکتریا یان ڤایرۆسی ناو ڤاکسینی جۆری مردوو، پێشکات ئه‌وانه‌یان به پله‌ی گه‌رمای باڵا یان به ڕێگه‌ی کیمیایی مراندوون.
سیستێمی به‌رگری جه‌سته ئه‌وانه ده‌ناسێته‌وه و ده‌ست به درووست‌کردنی مادهدژهکان ده‌کات.
دوای کوتان به ڤاکسینی مردوو، مرۆڤ تووشی نه‌خۆشیه‌که نابێت.به‌ڵام له‌وانه‌یه ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای جه‌سته و یان هه‌ندێک مرۆڤ نائارم بکات،ئه‌وه‌ش هه‌ندێک دوای کوتان ڕووی ئه‌دات.
ئافره‌تان و کوتان
هه‌ر دوو خوله‌ک جارێک له شوێنێک له‌م جیهانه‌دا ئافره‌تێک کۆچی دوایی ده‌کات به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ده‌روازه‌ی مناڵدان.
به ڕێگه‌ی ده‌زگای سیستێمی پشکنینی خه‌ڵک بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه واته:
het bevolkingsonderzoek،ڕێژه‌ی قوربانیان له وڵاتی هۆڵه‌ندا شتێک که‌متره.
هه‌رچه‌نده ساڵانه 600 ئافره‌تی هۆڵه‌ندی تووشی شێرپه‌نجه‌ی ده‌روازه‌ی مناڵدان ده‌بن و له‌م ڕێژه‌یه‌دا 1 له سه‌ر 3 به‌م نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره کۆچ ده‌که‌ن.
شێرپه‌نجه‌ی ده‌روازه‌ی مناڵدان ویراسی نیه،وکو زۆر له خه ڵکان وا بیر ده‌که‌نه‌وه.
هۆکاره‌که‌ی Human Papilloma Virus(HPV) یه. ئافره‌ت ئه‌م ڤایرۆسه له ڕێگه‌ی کرده‌وه‌ی سێکس دا وه‌رده‌گرێت.
ڤاکسینێکی تازه دژ به ئه‌م ڤایرۆسه(هیوادارین) ئه‌توانێت ڕێژه‌ی قوربانیان که‌متر بکاته‌وه.
زۆرجار سیستێمی به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌م ڤایرۆسه ده‌رده‌کات به‌ڵام هه‌ندێکجاریش هه‌ر له ناو جه‌سته‌دا به کزی ده‌مێنێته‌وه.ئه‌گه‌ر بێتوو په‌رده/چه‌رمی ناو دیواری ده‌روازه‌ی مناڵدان بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن هه‌و (چڵك) بکات ،ئه‌وه خانه‌کانی به‌ره‌به‌ره تێکده‌چن و به‌ره‌وه خۆگۆڕین ده‌چن.
دوایی 10 تا 15 ساڵ ڕوو ئه‌دات که ئه‌و خانه تێکچووانه ته‌شه‌نا بکه‌ن(خۆدابهش بکه‌ن) و په‌ره‌یان پێ بسێندرێت تا دبن به شێرپه‌نجه،ئه‌گه‌ر مرۆڤ به ''کاتی خۆی'' هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری نه‌نێت.
چۆنکه له‌م سه‌رده‌مه‌دا له (ئه‌وروپا) ئافره‌تان له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا ده‌ست به کرده‌وه‌ی سێکس ده‌که‌ن تاکو ڕابردوو،ئینجا خانه‌کانیش بۆ گۆڕانکاری و تێکچوونیان کاتی زیاتریان پێویسته بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌م پشکنینێکی ده‌روازه‌ی مناڵدان.بۆیه ده‌زگای سیستێمی پشکنینی خه‌ڵک بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه له هۆڵه‌ندا پێشنیاری کردووه که ئه‌م پشکنینه پێش بخات له جیاتی له ته‌مه‌نی 30ساڵیدا بۆ ته‌مه‌نی 25 ساڵی.
Pap test: papanicolau test of Cervical test له هۆڵه‌ندا له ته‌مه‌نی 30 ساڵیدا بۆ ئافره‌تان ئه‌نجام ئه‌درێت و ئه‌م پشکنینه له ماوی 5 ساڵ جارێک دووباره ده‌بێته‌وه،له‌م پشکنینه‌دا به ووردبوونه‌وه له سه‌ر خانه‌کانی ده‌روازه‌ی مناڵدان ده‌کرێت.
تێکچوون یان گۆڕانکاری له خانه‌کاندا واتای ئه‌وه نییه که ئافره‌ت شێرپه‌نجه‌ی هه‌بێت یان بیگرێت: هه‌روه‌ها هۆکاره‌که‌ی له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هه‌وکردنی ناو ئۆرگانی جووتبوونی یان له‌شی بێت.ئه‌گه‌ر خانه‌کان له ماوه‌ی 6 مانگدا خۆیان نۆژه‌ن نه‌کرده‌وه،ئینجا باس له قۆناغی یه‌کمی شێرپه‌نجه ده‌کرێت.ئه‌گه‌ر وابێت، شانه تووشبووه‌که به ڕ ێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ڵده‌گیرێت.
HPV 80% له ئافره‌تان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه که یه‌ک جار تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بن.
ڤایرۆسه‌که خۆی له ناو شوێنی شه‌رم (له‌شی ئافره‌ت) جێگه ده‌دات و له دوایی کرده‌وه‌ی سێکس ناو ده‌روازه‌ی مناڵدان( Cervix ) هه‌و ده‌کات. هه‌روه‌ها وێڕای به‌کارهێنانی کۆندۆم.
هیچ هه‌ستێکی واهای پێ ناکرێت، ته‌نیا له‌وانه‌شه هه‌ندێک کێشه‌ی به‌ربوونی ئاوێکی خویناوی هه‌بێت.
له پیاواندا ئه‌م ڤایرۆسه کێشه درووست ناکات.
ئه‌م ڤایرۆسه 100 جۆری هه‌یه و له‌م سه‌ده‌دا 15 یان نه‌خۆشی شێرپه‌نجه درووس ده‌که‌ن.
دوو جۆره ڤایرۆسی Type HPV 16 & HPV 18 ، هۆکارن پێکه‌وه بۆ درووستبوونی 70% ی شێرپه‌نجه‌ی ده‌روازه‌ی مناڵدان.
Vaccine
له‌م سه‌رده‌مه‌دا دووجۆره ڤاکسێنی دژ به HPV هه‌ن. دۆزینه‌وه‌یی ئه‌م ڤاکسێنه، ههنگاوێکی زۆر گرنگ بوو بۆ به‌رگریگردن له هاتنه کایه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌یی ده‌روازه‌یی مناڵدان.
هه‌موو ئافره‌تێک که ده‌یه‌وێت خۆی بپارێزێت له ڤایرۆسی HPV ده‌توانێت به‌کاری بهێنێت.
ئه‌م ڤاکسینه جارێ له به‌رنامه‌ی RVP دا ئه‌ژمار نه‌کراوه،به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێت له ڕێگه‌ی پزیشکی خانه‌واده بیکڕێت.
Influenza vaccinations
هه‌موو ساڵێک له هۆڵه‌ندا سێ ملیۆن که‌س ڤاکسێنی هه‌ڵامه‌ت به‌کار ده‌هێنن.
سه‌رجه‌م به‌ساڵاچووان (ته‌مه‌ن 60 به‌سه‌روو) و ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و تایبه‌تییان هه‌یه، له مانگی ئۆکتۆبر یان نۆڤه‌مبر دا بانگهێشت ده‌کرێن بۆ کوتان.
هه‌موو ساڵێک ده‌بێ ئه‌مه دووباره بێته‌وه.چۆنکه هه‌رجارێ جۆرێ ڤایرۆسی نوێ ده‌دۆزریته‌وه.
ڤاکسینه‌که پێک دێت له‌و جۆره ههڵامهتهیی که له شوێنانی تری جیهان له ئارادایه.
ڤاکسێنی هه‌ڵامه‌ت گرنتی مرۆڤ ناکات که ته‌واوی زستان ساغ بێت. ڤاکسێنه‌که پێشگیری بنه‌ڕه‌تی له تووشبوون له هه‌ڵامه‌ت ناکات. له‌وانه‌یه مرۆڤ تووشی هه‌ڵامه‌ت بێت و ڤایرۆسه‌که‌ی جۆرێک بێت که دژه‌که‌ی له ڤاکسێنهکدا پێک نه‌هاتبێت.
پرۆگرامی Influenza vaccinations که له 2007دا پیاده کرا،به‌رهه‌مه‌که‌ی خۆی دیار کردووه.
له ڕێژه‌ی هه‌ر 1000 که‌سی نه کووتراو، 4،5 که‌سیان به هۆی تووشبوون به په‌تای هه‌ڵامه‌ت کۆچی دوایی ده‌که‌ن. ڕێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که کووتراون،ته‌نیا 2،2 : واته نیوه‌یی ڕێژه‌که‌یه!.
کێ مافی کوتانی هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌خۆشی هه‌بێ،ئه‌وه بانگهێشت ده‌کرێت بۆ کوتانی ئه‌م ڤاکسێنه.
به گوێره‌ی پێویستی و زه‌رووری ته‌ندرووستی نه‌خۆشه‌که ئه‌م ڤاکسێنه بۆ ئه‌و نه‌خۆشییانه‌یه:
• نه‌خۆشی دڵ(دوایی هێڕشی دڵ واته Myocardial Infarction یان- نه‌شته‌رگه‌ری)
• نه‌خۆشی سێیه‌کان( بۆ نموونه asthma of chronic bronchitis)
• نه‌خۆشی گوورچیله‌کان Kidneys
• نه‌خۆشی شه‌کره Diabetes
• Furunculose هه‌وکردنی پیازی مووه‌کان/ پێست به هۆی باکتریای ستافیلۆکۆک
• Hematopoiteic Stem Cell Transplantation وه‌رگرتنی مادهپێکهاتهی ناو ئێسک
• HIV / ئه‌یدز
• لاوازی سیستێمی به‌رگری جه‌سته به‌رامبه‌ر به هه‌وکردنه‌کان.
هه‌ڵامه‌ت
ژانه‌سه‌ر،ئێشی ماسوولکه‌کان،به‌رزی پله‌ی گه‌رمای جه‌سته(تا) نیشانه‌کانی هه‌ڵامه‌تن؛
لێره‌دا هه‌ڵامه‌ت خۆی له گه‌ڵ ''سه‌رمابوونی ئاسایی'' جیا ده‌کاته‌وه.
له پاڵ ئه‌وه‌شدا له‌وانه‌یه که‌م مه‌یلی بۆ خواردن و هه‌ستی ماندووبوون، ئازاری قوڕگ(ئه‌وک)، ئاوهاتن له لووت و کۆخه‌کردن هه‌بێت. دوایی 3 تا 5 ڕۆژ مرۆڤ ده‌گه‌ڕێیه‌وه باری ئاسایی خۆی.
هه‌ڵامه‌ت به هۆی Influenza virus تووشی مرۆڤ ده‌بێت.ئه‌گه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ باش بێت،ئه‌وه جه‌سته ''خۆی'' دژ به‌م ڤایرۆسه شه‌ڕ ده‌کات.ئه‌وه‌ش بارگراناییه‌کی زۆره بۆ سیستێمی به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ.ئینجا به‌م هۆیه‌وه زینده‌وه‌ره‌کانی تر که نه‌خۆشی درووست ده‌که‌ن، ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌قۆزنه‌وه و خۆیان له ناو جه‌سته‌دا جێگیر ده‌که‌ن، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دایه که مرۆڤ تووشی هه‌وکردنی سییه‌کان ده‌بێت.به دڵنیایی ئه‌وه که‌سانه‌ی که با ساڵاچوون و که‌سانێک که باری ته‌ندرووستییان لاوازه ئه‌گه‌ری تووشبوونییان زۆره.
دوایی کوتانی ڤاکسێن ماوه‌ی دوو حه‌فته ده‌خایه‌نێت تا سیستێمی به‌رگری جه‌سته ڕه‌نگدانه‌وه‌یی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌م ڤاکسێنه و ماده پێکهاته‌ی-دژ درووست ده‌کات دژ به‌م جۆره هه‌ڵامه‌ته.
ڤاکسێنی مناڵان
ڤاکسێن یان کوتان مناڵان ده‌پارێزێت له تووشبوون به نه‌خۆشیه جۆراو جۆره‌کان که تا چه‌ند جیلی ڕابردومان زۆر پێش ده‌هاتن و مرۆڤ له به‌رامبه‌ریاندا بێ ده‌سته‌ڵات بوو:
Poliomyelitis (شهپلهی مناڵان)، Diphtheria ، Rubella ( سورێژه‌ی ئاڵمانی).
ئه‌وکاته نه‌خۆشیه‌که دواکێشه‌ی زۆری پێوه بوو یان خوود زۆر جار ده‌بوو به هۆی کۆچ.
ئێستا پێویستا ناکات نیگه‌ران بین: به سایه‌ی Rijksvaccinatiesprogramma(RVP) وه
رێژه‌یه‌کی زۆر له نه‌خۆشیانه‌ی له‌م چه‌شنه نه‌ماون (له هۆڵه‌ندا).
پڕۆگرامی کوتانی ده‌وڵه‌تی له هۆڵه‌نداRVP به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
ته‌مه‌ن ڤاکسین
2 مانگ DKTP-Hib(-HepB)+Pneu
3 مانگ DKTP-Hib(-HepB)+Pneu
4 مانگ DKTP-Hib(-Hepb)+Pneu
11 مانگ DKTP-Hib(-HEPb)+Pneu
14 مانگ BMR+menC
4 ساڵ DKTP
9 ساڵ DTP+BMR
ناوی ته‌واوی ڤاکسینه‌کانی سه‌روو
D=diphtheria
K=kinkhoest(whooping cough)/bordetella Pertussis
Tetanus
Poliomyelitis
Hib=Haemophilus influenzae type b
HepB=hepatitis B
Pneu=pneumococ
B=bof(Mumps),M=mazelen(measles=Rubeola),R=Rubella
MenC=Meningicoccen type C
کورته‌یه‌ک له سه‌ر سه‌رجه‌م نه‌خۆشییه‌کانی مناڵان:
Diphtheria
دیفتریا یان وه‌ناق هۆکاره بۆ په‌یدابوونی قوڕگئێشه،سستبوون/بێوزه‌یی، تا، کێشه‌ی قووتدان و ئێڵنجهاتن.
ئه‌و ژه‌هره‌ی که ئه‌م باکتریایه درووستی ده‌کات له ناو جه‌سته‌دا،ئه‌توانێت ببێت به هۆی چڵکیبوونی ڕێگه‌کانی هه‌ناسه، دڵ و ڕه‌گه‌کان یان خوود ده‌ماره‌کانی (عصب) تێکبدات.
ئه‌ستووربوونی قوڕگ ئه‌بێته هۆی هه‌ناسه‌سواری و تا ڕاده‌یه‌ک خنکان، به دڵنیایی له مناڵانی بچوک و کۆرپهلاندا.
Bordetella Pertussis
کۆخه ڕه‌شه یانWhooping cough ئه‌بێته هۆی چه‌ندین مانگ کۆخهیی گران، که وێرای ئه‌ویش به‌ڵغه‌م(چڵمی) له گه‌ڵدایه.
دواکێشه‌کانی ئه م نه‌خۆشیه:Complications
– که‌می ئۆکسیژێن Hypoxia
– چڕژانی خوێن له ناو مێشک‌دا Cerebral hemorrhage
– تێکچوونی سییه‌کان
ئه‌م نه‌خۆشییه جاری وایه مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ژیانی مناڵانی ساوا .
ساڵانه که‌م یان زیاد 200 که‌س ده‌بن به قوربانی کۆخه‌ڕه‌شه.
ئه‌م نه‌خۆشییه تا ڕاده‌یه‌ک وون بووبوو به‌ڵام له ساڵی 1996 ه‌وه زیاتر بۆته‌وه،ئینجا بۆیه له پڕۆگرامی RVP دا هه‌ندێک گۆڕانکاری کراوه.
ئه‌م نه‌خۆشییه پهتائییه و زۆر زوو مناڵان له یه‌کتری ڕا ده‌گرنه‌وه.
Tetanus
یان ده‌رده کۆپان
کاتێک دێته ئاراوه که باکتریایی تێتانوس هاتبێته ناو ''برین''.
بۆ نموونه به ڕێگه‌ی پاشماوه‌کان،ئاڵهتهکانی ژه‌نگاوی یان دوایی سوتان و هتد…
مادهژههراویهکان زۆر به خێرایی زنجیره ده‌ماره‌کانی عصب تێک ئه‌ده‌ن.
ئه‌و شوێنه‌ی ده‌وروبه‌ری برین که هه‌وی کردووه، ڕه‌ق ده‌بێت، مرۆڤ تووشی ئازاری ماسوولکه‌کان،کێشه‌ی قووتدان و کێشه‌کانی هه‌ناسه‌کێشان ده‌بێت.
باکتریایهکه ناڕوات به‌ڵام به ڕێگه‌ی کوتان، مرۆڤ که‌متر نه‌خۆش ده‌بێت یان به گرانی نایگرێت.
Poliomyelitis
شه‌پڵه‌ی مناڵان(ئیفلیجی)
شێوه‌ی هه‌ڵامه‌تی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌بێته هۆی هاتنه ئارای نه‌خۆشی
مێشکه پهردهسۆ واته Meningitis یان نه خۆشی شه‌پڵه‌ی Paralysie
ئه‌م نه‌خۆشییه ئه‌گه‌ری مه‌رگی پێوه‌یه.
Haemophilus influenza (HIB)
ئه‌م نه‌خۆشییانه به هۆی باکتریای هێمۆفیلوس ئینفلوێنزا ی جۆر ب درووست ده‌بێت.
بێجگه له کێشه‌کانی چڵمی لووت و ئازاری قوڕگ-گوێ-ناوچاوان، هه‌روه‌ها ئه‌توانیت ببێت به هۆی التهابی مێشکه پهردهسۆ، سییه‌کان و سیستێمی درووست‌کردنی ده‌نگیش
و یان خوێن ژه‌هراوی بکات.
Hepatitis B
زه‌ردوویی جۆری B
ئهمخۆشییه، له گه‌وران و مناڵانی گه‌وره دا زیاتر خۆی به هه‌بوونی تا، هه‌سته‌وه‌ری(حساسیه‌ت)، کێشه و ئازاری جمگه‌کان و ڕه‌نگ زه‌ردبوون نیشان ئه‌دات.
له مناڵانی بچووک دا جاری وایه هیچ نابیندرێت.
که‌چی 90% له و ساوایانه‌ی که تووش بوون،ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان لێ ده‌کرێت که ئه‌م نه‌خۆشییه له جه‌سته‌یاندا هه‌وکردنی درێژخایه‌ن بێت، که له دوایی ته‌مه‌ندا به شێوه‌ی تێکچوونی جه‌رگ یان هاتنه‌ی ئارای شێرپه‌نجه خۆی ده‌ربخات.
Hepatitis B vaccine له هۆڵه‌ندا ته‌نیا کاتیک لێ ده‌درێت که ئافره‌تی دووگیان
هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه بێت یان خوود یه‌کێک له دایک یان باوک له وڵاتێکه‌وه هاتبێت که له وێ ئه‌م جۆره ڤایرۆسه زۆر پێشبێت.
Streptococcus pneumuniae
ئه‌م جۆره باکتریایانه زیاتر له ناو به‌شی پشته‌وه‌ی قوڕگدا ده‌بیندرێن. جاری وایه ئه‌بن به هۆی نه‌خۆشی مێشکه پهردهسۆ Meningitis ،ژه‌هراوی بوونی خوێن Sepsis و یان التهابی سییه‌کان Pneumonia .
ئه‌م نه‌خۆشییه پێشکات به هه‌ڵامه‌ت ده‌ستپێده‌کات، پله‌ی گه‌رمای جه‌سته به خێرایی به‌رز ده‌بێته‌وه.
نیشانه‌کانی بۆ نموونه ڕه‌قبوونی مل و خوێنپڕژان له ناو پێستدا ده‌بیندرێت
(په‌ڵه‌ی ڕه‌ش/شین).
Mumps
بناگوێخڕه هۆکاره بۆ هاتنه ئارای تا و هه‌وکردنی گوێ و لووه‌کانی ناو ده‌م/زار که لیک درووست ده‌که‌ن.له‌م نه‌خۆشییه‌دا بناگوێ و ڕوومه‌ت ئه‌ستوور ده‌بێت.
هه‌ندێک دواکێشه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشییه: التهابی پانکریاس، گوون و یان هێلکه‌دانه‌کان، مێشکی پهردهسۆ، ڕۆماتیزم و تێکچوونی ئۆرگانی ده‌نگه(که‌ڕبوون).
Rubeola/ Measles
سورێژه
ده‌ستپێده‌کات به تا ،سه‌رمابوون(په‌سیو)، کۆخه‌کردن و چاوه‌کان سوور هه‌ڵده‌گه‌رێن.
له ناو ده‌مدا په‌ڵه‌ی سپی و سوور دهبیندهرێت و له سه‌ر ڕوخسار و مل و گه‌ردن په‌ڵه‌ی سوور ده‌بیندرێت.
دواکێشه‌کانی وه‌کو هه‌وکردنی گوێ، که‌ڕبوون،هه‌وکردنی سییه‌کان و مێشکه پهردهسۆ یه.
Rubella
سورێژه‌ی ئه‌ڵمانی
پێستی ڕوخسار (ڕوو) به په‌ڵه‌یه‌کی وه‌کو هه‌سته‌وه‌ر داده‌پۆشرێت، که زوو په‌ره ده‌ستێنێت.
نیشانه‌کانی:
گه‌وره یان ئه‌ستووربوونی گلانده‌کان و ئازاری ناو جمگهکانه.
مناڵان له‌وانه‌یه هیج هه‌ستی پێ نه‌که‌ن.
ئافره‌تانی دووگیان مناڵیان به ڕێگه‌ی هاوهڵمنداڵهوه Placenta تووش ده‌که‌ن، له گه‌ڵ ئه‌گه‌ری ریسکی: نه‌خۆشی دڵ- و نه‌خۆشی چاو، کێشه‌ی گه‌وره‌نه‌بوون(بچووک مانه‌وه)
و کێشه‌ی سیستێمی ده‌ماره‌کان و کێشه‌ی ئۆرگانی ده‌نگ و یان که‌ڕبوونی هه‌یه.
Meningococcen type C
هۆکاره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری پله‌ی گه‌رمای جه‌سته(تا) و ڕه‌قبوونی مل و یان خوێنبه‌ربوون له ژێر پێستدا.
مناڵانی ساوا زۆر بێهێز و زوو وه‌ڕه‌ز و بێ ئارامی ده‌که‌وێته ده‌روونیان و بێ ڕه‌نگ ده‌بن و ئازاری حه‌وزیان هه‌یه Hip dysplasia .
دواکێشه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه:
به‌ستانی سوڕی خوێن، که‌ڕبوون و له‌رزین، کێشه‌ی فێربوون و ڕه‌فتار نواندن.
هه‌ندێکجار هه‌وکردنه‌که ئه‌بێته هۆی کۆچ.
Rotavirus
ئه‌م ڤایرۆسه ئه‌بێته هۆی ڕشانه‌وه و زگچوون له مناڵاندا و هۆکاره‌که‌ی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه بۆ نموونه له ڕێگه‌ی دابی پیس و یان ڕشانه‌وه‌یه‌ی نه‌خۆشێک که هه‌ڵگر بێت به‌م ڤایرۆسه.
دژ به ڤایرۆس تاکو ئێستا هیچ ده‌رمانێک نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. به‌ڵام وه‌کو پاراستن له هاتنه ئارای، بۆ ئه‌م ڤایرۆسهله 2006 وه ڤاکسین هاتۆته به‌رده‌ست مرۆڤ که به‌ڕێگه‌ی خواردنه‌وه به‌کار دێت و جێگه‌ی ئاماژه‌یه که ئه‌م ڤاکسینه جارێک له RVP دا ئه‌ژمار نه‌کراوه.
دواکێشه‌کانی کوتان
زیاتری ئه‌و مناڵانه‌ی که ده‌کوترێن هه‌ندێک کێشه‌یان بۆ درووست ده‌بێت وه‌کو جێگه‌ی کوتان سوورهه‌ڵده‌گه‌ڕێت،ئه‌ستوور و گه‌رم و به ئازار ده‌بێت.
هه‌ندێک مناڵ پله‌ی گه‌رمای جه‌سته‌یان به‌رز ده‌بێته‌وه و نه‌خۆشن و ده‌گریه‌ن.
بیر و بۆچوونی زانایانی تر
سه‌رجه‌م هۆڵه‌ندیه‌کان له پشت به‌رنامه‌ی کوتان نین.هه‌ندێک خه‌ڵک کوتان له ڕوانگه‌ی باوه‌ڕ و ئایینه‌وه ڕه‌د ده‌که‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها له گۆشه‌نیگای زانایانی Anthroposophy و Homeopathy که زیاتر به شێوه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤ کار ده‌که‌ن ڕه‌خنه‌یان هه‌یه له سه‌ر ڤاکسین کردن.به بۆچوونی ئه‌وان ڤاکسینه‌کان سیستێمی به‌رگری جه‌سته‌ی لاواز ده‌که‌ن.
له‌سه‌رئه‌وه‌شه‌وه پێیانوایه که مناڵان باشتروایه هه‌ندێک جۆر نه‌خۆشی بگرن بۆ به‌هێزبوونیان.
ڤاکسینه‌کان پێش سه‌فه‌رکردن له هۆڵه‌ندا
Hepatitis A زه‌ردوویی جۆری A
Hepatitis B زه‌ردوویی جۆری B
Yellow fever زه‌رده تا (به هۆی گه‌ستنی مێشووله)
Tuberculose سیل
Typhoid تیفۆئید
Teek(Tick)encephalitis هه‌وکردنی مێشک (به هۆی گه‌ستنی گه‌نه)
RABIËS هاری (به هۆی گه‌ستنی سه‌گ)
سه‌رچاوه‌کان
Top Sante ژماره 12 ی 2007
www.nvi-vaccin.nl
www.rivm.nl
گوڵاڵه پشده‌ری
هۆڵه‌ندا 21 ژانیوه‌ری 2008
Goli-67@hotmail.com