
پیاو له هاوکێشه‌ی فره ژنیدا
پیاو له هاوکێشه‌ی فره ژنیدا
ئه‌ڤین عزیز ( رێکپۆش)
ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا له زانکۆ، کۆرشێکی تایبه‌تمان هه‌بوو سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی مێژووی ره‌گه‌ز ، سێکس و روانگه‌ی که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه.
ئه‌و روانگه‌یه‌ی که چ نه‌ته‌وه‌یه‌ک له نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئاوه‌زی تره، یان پیاوانی کام به‌شه‌ی دنیا زیاتر له په‌یوه‌ندیه مرۆیه‌کان تێده‌گه‌ن و زیاتر ئاوه‌زی ترن له مه‌سه‌له سێکسیه‌کاندا به‌شێکی سه‌ره‌کی ئه‌م کۆرشه بوو. یه‌کێک له‌و روانگانه که بۆ من زۆر جێی سه‌رنج بوو ئه‌و روانگه‌یه‌ی رۆژئاوایه‌کان بوو سه‌باره‌ت پیاوانی لای ئێمه، که رۆژئاوایه‌کان پیاوی رۆژئاوایی به بنه‌ره‌ت پیاوی رۆژهه‌ڵاتیش به باگراوه‌نده دێننه ئاژمار، پیاوی رۆژئاوایی خۆی به بوونه‌وه‌رێکی ئاوه‌زی کۆنترۆل بار ده‌زانێ ، به‌ڵام پیاوی رۆژهه‌ڵاتی به بوونه‌وه‌رێکی نائاوهزی غه‌ریزه‌یی بێ کۆنترۆلی پێناسه ده‌کرێ. مانای پیاوی رۆژهه‌ڵاتی غه‌ریزه سێکسیه‌کانی له سه‌رو هه‌موو په‌یوه‌ندیه مرۆی و ئاوهزیهکانیهوه داده‌نێ، جۆری ئه‌م پیاوانه هیچ هۆشیاریه‌کی سێکسیان نیه و ته‌نها ئامانج لای ئه‌مان به‌تاڵ بوونه‌وه‌یه له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا وه‌ک ئاژه‌ڵ. مانای ئه‌وه عه‌قڵ نیه ته‌حه‌کوم ده‌کات به‌ڵکو ئه‌وه غه‌ریزه‌ی سێکسیه که ته‌حه‌کوم ده‌کات به‌سه‌ر عه‌قڵی پیاواندا. که‌واته گه‌ر غه‌ریزه‌ی سێکسی ته‌حه‌کومی کرد به‌سه‌ر مرۆڤدا ئه‌وا مرۆڤ له قاڵبی مرۆڤ بوون ده‌رده‌کات و ده‌چێته چوار چێوه‌ی ئاژه‌ڵه‌وه. بۆ وه‌ک نمونه گا یان ژیانی که‌له‌شێر ئاسا. ئه‌م روانگه‌یه مشت و مڕی زۆری له‌سه‌ره من لێره‌دا ناتوانم باسی لێوه بکه‌م ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئایا پیاوی رۆژهه‌ڵاتی خۆی هۆکاری سه‌ره‌کی نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م روانگه‌یه لای رۆژئاوایه‌کان دروست بکات سه‌باره‌ت به خۆی؟ ئایا فره ژنی یه‌کێک نیه له‌و فاکته‌ره سه‌ره‌کیانه‌ی که ته‌رو وشکی پیاوانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئێمه‌ی پێوه بسوتێ؟ چونکه ئه‌وه ئه‌گه‌رێکی مه‌حاڵه یه‌ك پیاو له یه‌ک کاتدا له‌گه‌ڵ دوو ژن‌دا بژی، له راستیدا ئه‌مه په‌یوه‌ندیه‌کی مرۆیی نیه به‌ڵکو ئه‌مه ژیانی غابهییه.
ده‌کرێ لێره‌دا بپرسین بۆچی پیاوی رۆژئاوایی پیاویاوانی لای ئێمه له هاوکێشه‌ی فره ژنیدا تا راده‌ی پله‌ی ئاژه‌ڵی ده‌با، که له بری ئاوه‌ز غه‌ریزه سێکسیه‌کانی ته‌حه‌کومی به‌سه‌ردا ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامانجی سه‌ره‌کی له فره ژنیدا ته‌نها مه‌سه‌له‌ی سێکسه و هیچ شتێکی دیکه‌ی له پشته‌وه نیه.
ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی کوردستان رۆژی27/10/2008 به کۆی 39 به‌رامبه‌ر 35 ده‌نگدرا بۆ هێشتنه‌وه‌ی فره ژنی باشترین به‌ڵگه بێت بۆ سه‌لماندنی ئه‌م رایه‌ی رۆژئاوایه‌کان. هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ده‌نگیان دا به فره ژنی ده‌چنه چوار چێوه‌ی ئه‌و روانگه‌یه‌ی رۆژئاوایه‌کان سه‌باره‌ت به پیاوی لای خۆمان، چونکه په‌یوه‌ندی فره ژنی ناچێته هیچ خانه‌یه له خانه‌ی په‌یوه‌ندیه مرۆیه‌کان، بگره پیاو له هاوکێشه‌ی فره ژنی دا بونه‌وه‌رێکه که غه‌ریزه سێکسیه‌کانی به ته‌واوی زاڵه به‌سه‌ر ئاوه‌زیدا. له لایه‌کی تریشه‌وه بره‌و دانه به مۆدێلکی دیکه‌ی کۆیله‌داری سه‌رده‌می به‌ردین له کوردستان . پاساوه‌کانی ئه‌و ئه‌ندام پهرلهمانهنه بۆ هه‌بوونی فره ژنی به‌م شێوه‌یه بوو.
ئه‌ندام په‌رله‌مانی یه‌ك: " شه‌رع شه‌رمی نیه، پیاو به ئه‌مری خوا له ژن چالاک تره له سێکسدا، زۆربه‌ی ژنان سستن له په‌یوه‌نیه سێکسیهکاند، بۆیه ئێمه پێمان باشه پیاو له ژنێ زیاتری هه‌بێ"
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر رای ئه‌م ئه‌ندام پهرلامانه به‌رێزانه، که ئایا پیاوانی کوردستان ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵ فره ژنیدان چه‌ند هۆشیاریان هه‌یه به مه‌سه‌له‌ی سێکس؟ ئایا هۆشیاری ئه‌م پیاوانه هێنده‌ی هۆشیاری ئه‌و گایه نیه که رۆژئاوایه‌کان باسی لێ ده‌که‌ن؟ هه‌موو پرۆسه‌ی سێکس لای جۆری ئه‌م پیاوانه له پینج ده‌قیقه زیاتر نیه، که هه‌مو زانسته سێکسیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که گه‌ر سێکس له نێوان ژن و پیاوێکدا بێ نابێ له پانزه تا بیست خووله‌ک که‌متر بێ، چونکه ژن کاتی زیاتری پێویسته بۆ سێکس تا پیاو، مانای ده‌توانم بڵیم هۆشیاری سێکسی لای پیاوانی ئێمه به‌راده‌یه‌ک که‌مه که پیاو هه‌موو پرۆسه‌ی سێکسی له پینج خوله‌کدا به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ. که ئه‌وه نابێ به چالاکی بێته ئاژمار به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌شی پیاو ده‌گۆرێ بۆ کارگه‌یه‌ک که ته‌نها سپهرمه به‌رهه‌م بهێنێ . له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م جۆره پرۆپاگه‌ندانه‌ی ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه دوو شت ده‌سه‌لمێنی، یه‌که‌میان به‌ڵێیه بۆ ئه‌و روانگه رۆژئاوایه که‌پیاوی لای ئێمه بوونه‌وه‌رێکی غه‌ریزیه و هیچ ئاوه‌زێکی نیه، به‌رده‌وام به‌دوای تێرکردنی ئه‌م غه‌ریزه ئاژهڵیانهوهیه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که فری به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه مرۆیه‌کانه‌وه نه‌بێ، دوه‌میشیان ناهۆشیاری پیاوان ده‌رده‌خا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی سێکس، چونکه به پێی زانست پیاو له سێکسدا چالاک‌تر نیه ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ژن و پیاو له مه‌سه‌له‌ی سێکسدا وه‌ک یه‌کن به‌ڵام به مه‌رجێ پیاو واز له‌و سێکسه پینج دهقیقهیانه بهێنێ، چونکه له جۆری ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا ژن هێشتا نه‌یوتوه بیسمیلا ، پیاو ده‌ڵی ئهحهمدولحلا. بۆیه ده‌رئه‌نجام جۆری ئه‌م سێکسه ده‌بێته هۆی نه‌فره‌ت لای ژنان.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم باسێکی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ژنه‌ش بکه‌م که که‌وتبووه ژێر کاریگه‌ری ئه‌م رایه‌ی پیاوانی په‌رله‌مان و وتتی " مێردێ خۆ حه‌قی هه‌یه ژنی تر بێنێ، با پیاوه‌کانمان توشی هه‌ڵه نه‌بن!" هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ژنه سه‌ر به حیزبێک بوو که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی دوو ژنی هه‌بوو ، به‌ڵام مه‌به‌ستی له هه‌ڵه چیه جگه له‌وه‌ی که ئه‌م ژنه پله‌ی مرۆیی پیاوه‌که‌ی تا ئه‌و راده‌یه بهێنێته خوار که وه‌ك ئاژه‌ڵ ملکه‌چێ غه‌ریزه سێکسیهکانیهتی.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه روانگه‌یه‌ک هه‌یه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا که ژن خۆی له پرۆسه‌ی سێکس ده‌دزێته‌وه و زیاتر خۆی ده‌کاته وه‌سیله‌ی سێکس ، مانای خۆی به‌ته‌واوی objekt ئاوهلکردار ده‌کات له پرۆسه‌ی سێکسدا ، به‌مانایه‌کی تر ژن له‌به‌ر خاتری پیاو سێکس ده‌کات ده‌ینا خۆی خوازیاری سێکس نیه! . مانای قسه کردنی ژن له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سێکس جۆرێک له شه‌رم و عه‌یبه‌یه، وه ژن تا ئێستا ئه‌و جورئه‌ته‌ی نیه که به شێوه‌یه‌کی کراوه باس له‌وه بکات که ئه‌ساسی ناچالاکی ژنان له سێکسدا هۆکاره سه‌ره‌کیه‌که‌ی پیاوه و نائاگایی پیاوه له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی سێکس .
ئه‌ندام په‌رله‌مانی دووه‌م:" پێویسته ئه‌م یاسای فره ژنیه هه‌بێ ، چونکه ژماره‌ی ژنان له پیاوان زیاتره له کوردستان"
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی بڵێین گه‌ر ئاماره‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای فۆرمی بایعهکان بێ ئه‌وا هه‌مومان ئه‌وه باش ده‌زانین که زۆربه‌ی ماڵ له کوردستان منداڵی زیاده‌یان هه‌یه، جگه له‌وه‌ش زۆربه‌ی خێزان له‌ده‌ره‌وه‌ن و فۆرمی بایعهکانیان لای خزم و که‌س و کاریانه ، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ساڵانه ئه‌و هه‌موو ژنه ده‌کوژرێ و ده‌سوتێ و شوێنه ون ده‌کرێ به بێ ئه‌وه‌ی ناویان ره‌ش کرابێته‌وه له ریزی ئه‌و ئامارانه‌ی که ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه به‌رێزانه باسی ده‌که‌ن.
یه‌ک روانگه‌ی سه‌ره‌کی تریش هه‌یه که هێشتا کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه نه‌ک هه‌ردا نانی پێدا نانێ به‌ڵکو له بیری خۆشیاندا قبوڵی ناکه‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌میشه پێناسه له ژن له مه‌ڕ په‌یوه‌ندیه سێکسیه‌کانی پیاودا ده‌که‌ن ،مانای پێناسه‌یه‌کی ره‌ها هه‌یه له ژن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ژن هه‌میشه به ژنێکیHetrosexuell هێترۆسێکسوێل پێناسه ده‌کرێ، له کاتێکدا مه‌رج نیه هه‌موو ژنی کوردستان هێترۆسێکسوێل بن، ره‌نگه به‌سه‌دان ژنمان هه‌بێ که لهسبیسك Lesbisk بن، یان هیچیان نه‌بن و ته‌نها ئه‌نۆنی .anoni( ئه‌وانه‌ی سێکس له گه‌ڵ خۆیان ده‌که‌ن وه‌ک عاده‌ی سری) بن له به سێکس له‌گه‌ل خۆیاندا راهاتبێتن، له‌م حاڵه‌ته‌دا گوناحی ئه‌مانه چیه بیانکه‌نه قوربانی بۆ پرۆسه پێنچ دهقیقهیهکانی پیاو؟ ئایا ئه‌مانه له ریزی ئاماره‌کاندا هه‌ن؟
ئه‌ندام په‌رله‌مانی سێیه‌م:" پیاوێک ده‌توانێ له ژنێ زیاتری هه‌بێ که توانای ئابووری باشی هه‌بێ و هه‌ردوکیان به باشی به‌رێ به‌رێوه"
چه‌ند پاساوێکی بێبنه‌مایه ، ئه‌و حکومه‌ته چۆن حکومه‌تێکه که خۆی له به‌رپرسیارێتی زه‌مانه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌کاکانی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ده‌دزێته‌وه‌و به یاسایه‌کی بێبنه‌مای ئاوا ده‌یخاته ملی پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان. ناکرێ به‌شێک له‌و بودجه‌یه‌ی حکومه‌ت دابین بکرێ بۆ ئه‌و ژنانه‌ی که نه‌خوێنده‌وار و بێکارن؟ ئازادی و یه‌کسانی حکومه‌تی کوردی‌دا له کوێدایه که تا ئێستا ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر حسابی ژیانی ژنان ره‌وایه‌تی بدات به سیسته‌می کۆیله‌داری له کوردستان. به‌رده‌وام رۆحی ژن بکات بهداری ده‌ستی پیاودا. حکومه‌تی کوردی تا که‌ی ژن هه‌راج فرۆشی بازاری پیاو ده‌کات؟ پیاوێك به پێی یاسا مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ که ژن به هه‌ژده مسقاڵ ماره‌یی بکرێ سیسته‌می کۆیله‌یه‌تی پیاده بکات له ژێر ناوی یاسا و داب و نه‌ریت. ئه‌بێ ئێمه چ هیوایه‌کمان هه‌بێ به‌م حکومه‌ته ئازادی خوازه ماف په‌روه‌ره دیموکراتیه هه‌بێ. جۆری ئه‌م یاسایانه کۆت و به‌ندو که‌له‌بچه‌ی ده‌ستی ژنانن. من دڵنیام گه‌ر ژن له رووی ئابووریه‌وه سه‌ر به‌خۆ بێت هه‌رگیز به‌و ژیانه پر له زه‌لاله‌ته له‌گه‌ل پیاودا رازی نابێ، بیرمه ساڵی 2000 ئه‌و کات له سه‌نته‌ری راگه‌یاندن و روناکبیری ژنان بووین ریپۆرتاجێکمان کرد له‌سه‌ر خێزان ، که ئایا خێزان ده‌زگایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌پێنراوه، له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا له %99 خێزانه‌کان و به‌تایبه‌ت ژنه‌کان ده‌یان وتت گه‌ر توانای ئابووریم هه‌بێ یه‌ک رۆژ به‌دیار ئه‌م زاڵمه‌وه دانهئهنیشتم، لێدان و به‌که‌م گرتن و جنێوپێدان به‌رده‌وامیه‌کی ژیانی رۆژانه‌یان بوو. به‌داخه‌وه ده‌یڵم که هه‌ندێ له‌م ژنانه ژنی پیاوانی نوخبه‌ی رۆشنبیر بوون!! ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه حکومه‌ت جارێکی دی به یاساکاندا بچێته‌وه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندیه مرۆیه‌کان دایبمه‌زرێنێ، 16 ساڵه خاوه‌نی حکومه‌تی کوردین به‌ڵام تا ئێستا حکومه‌ت خۆی له به‌رپرسیارێتی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆی ده‌دزێته‌وه؟!
ئه‌ندام په‌رله‌مانی چوار:" گه‌لی کورد گه‌لێکی موسوڵمان بووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ هه‌موو یاساکانمان به پێی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت"
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به تێکرای گه‌لی کورده‌وه قسه ده‌که‌ن، ئه‌بێ ئه‌وه باش بزانن که گه‌لی کورد له بنه‌ره‌ته‌وه موسوڵمان نه‌بووه،ئاینی کوردی له بنه‌ره‌ته‌وه ئاینی ئێزدییه که نزیکه‌ی ده‌هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌م کوردهئێزدیهکان هاوکات له‌گه‌ل سۆمه‌ریه‌کاندا له عراقی ئێستادا ژیاون. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه چه‌ندین نوسینی وێنه‌یی سۆمه‌ریه‌کانه که باس که ئێزدیه‌کان ده‌کات له کوردستان. به‌پێی ئه‌م ئاینه خوا کورده و ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌ک که له هه‌موو دنیا خاوه‌نی ئه‌م ئاینه‌یه نه‌ته‌وه‌ی کورده. به درێژایی مێژووش چه‌ندین پیلان گێردواوه که ره‌چه‌ڵه‌کی که‌لتوری کوردی و میتۆلۆژیای ئاینی کوردی بشێوێنن له لایه‌ن عه‌ره‌ب و فارس و تورکه‌وه. باشترین نمونه‌یان ئه‌و هه‌وڵانه‌یه که ده‌یانه‌وێ ئێزدیه‌کان به یه‌زدی معاویه‌ی ئه‌بووسوفیانه‌وه گرێ بده‌ن. به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ ته‌نانه‌ت حکومه‌ت کوردی درێژه پێده‌ری پیلانه‌کانی حزبی به‌عسه له کوردستان به‌رامبه‌ر به ئێزدیه‌کان. ئاینی ئیسلام ناسنامای نه‌ته‌وه‌ی کورد نیه تا داب و نه‌ریت و یاسامان به پێی ئه‌م ئاینه بێت!. حزبی به‌عس کاتی خۆی چه‌ندین نوسه‌ری عه‌ره‌بی به‌کرێ گرت بۆ شێواندنی مێژووی ئاینی کورد. ئه‌م ئاینه به‌ته‌واوی ئاینێکی سکولاره، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ده‌ست له یاسا‌و رێساکانی کۆمه‌ڵگه‌وه وه‌رنادات و یه‌کێک له بنه‌ماکانی ئه‌م ئاینه ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگه ده‌بێ به پێی عه‌قڵی سه‌رده‌م بروا به‌رێوه نه‌ك ئاین. سه‌یر له‌وه‌دایه که له قه‌رنی حه‌ڤده‌دا سکولاریهت له ئه‌وروپادا سه‌ر هه‌ڵداوه، که‌چی گه‌لی کورد به چه‌ندین ساڵ پێش ئه‌وروپیه‌کان خاوه‌نی بیرۆکه‌ی سکولاریزم بووه هه‌رگیزیش نه‌یتوانیوه له ئاستی سیاسی و یاسای وڵاته‌که‌یدا سودی لێوه‌رگرێ کورد به چه‌ندین پرۆسه‌ی قه‌تڵ و عام و سه‌ربرین له لایه‌ن شۆرشی ئیسلامیه‌وه تێپه‌ریوه تا به زه‌بری .شمشێره‌کانیان کوردیان به پاشکوی ئاینی ئیسلامی عه‌ره‌به‌کاندا هه‌ڵواسی. به‌داخه‌وه تا ئێستا له کورستان ئاینی ئیسلام وه‌ک ئاینێکی رههابه نه‌وه‌کانمان ده‌وترێته‌وه. که ئه‌مه بۆته هۆی له‌ده‌ست دانی گه‌وره‌تین سه‌رمایه‌ی که‌لتووری میلله‌ته‌که‌مان. ئێمه له کوردستان مێژومان به ته‌واوی شێواو، ه لالش که‌عبه‌ی کورده نه‌ک مه‌که. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه به‌رێزانه ده‌بێ به‌ر له‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بکه‌ن که گه‌لی کورد له بنه‌ره‌ته‌وه گه‌لێکی موسوڵمان بووه ده‌بێ جارێکی تر به مێژوی نه‌ته‌وه‌ی کورددا بچنه‌وه به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان با له نه روانگه‌ی عه‌ره‌به‌کانه‌وه بێ و نه به قه‌ڵه‌می عه‌ره‌بیش بێ . چه‌ند جێگه‌ی شه‌رمه‌زاریه که‌سێک ئه‌مرۆ له په‌رله‌مانی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی میللهتێکهی ده‌کات به‌ڵام هیچ له مێژوه‌که‌ی نازانێ!
له داوی ده‌رچونی ئه‌م بریاره‌ی په‌رله‌مان زۆر که‌س باسیان له ژنانی په‌رله‌مان ده‌کرد که ئه‌وان بۆ هه‌لوێست وه‌رناگرن ئه‌مه‌ش قسه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی ژنه که ده‌یووت" هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رمان ده‌نوسن ، به خودای بابم حه‌سودیمان پێ ده‌به‌ن، به‌خودای ئه‌من شکوری ئه‌و خودایه‌ی ده‌که‌م ئه‌و کرسیهی کردۆته قسمه‌تم، ده‌با ئه‌و خهرکهش هه‌ر لۆ خۆی برێ"
ئه‌گه‌ر وه‌عی ژنانی په‌رله‌مان ئه‌مه‌بێ که پێی وابێ به قودره‌تی ئیلاهی گه‌شتۆته په‌رله‌مان، ئیتر چۆن ده‌توانێ خاوه‌نی هه‌ڵوێست بێت؟
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له کوردستان به ژن ده‌کرێ لهقهرنی حه‌ڤده‌شدا ژنی ئه‌وروپی قبوڵی نه‌کردوه، گه‌ر ئاور له مێژووی خه‌باتی ژنانی رۆژئاوا بده‌ینه‌وه، ئهوازوو ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که داواکاریه‌کانی ژنانی کورد ئه‌مرۆ له‌کوردستان له ئاستی داواکاریه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌واندا نیه. ئه‌مرۆ ژنانی کوردستان متمانه‌یان به رێکخراوه‌کانی ژنان نه‌ماوه، چونکه شانزاه ساڵه رێکخراوه‌کانی ژنان نه‌یانتوانیوه بچوکترین گۆرانکاری بکه‌ن له بارودۆخی ژنان له کوردستان.
رێکخراوه‌کانی ژنان 16 ساڵه به پێکه‌نینه‌وه کتاب ده‌نێرن بۆ پیاوانی حکومه‌ت و ئه‌وانیش به زه‌رده‌خه‌نه‌وه بۆیان ئهرکیڤ ده‌که‌ن.