
په‌رله‌مان…. تاوانێک به‌رامبه‌ر‌مێینه‌ی کورد
په‌رله‌مان…. تاوانێک به‌رامبه‌ر‌مێینه‌ی کورد
خاتوو ساماڵ
ساڵانێکی زۆره یه‌کیک له خه‌مه فه‌لسه‌فیه‌کانی من کێشه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤه. من هه‌تا 93 که هێشتا له ده‌رگای به‌شه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی زانکۆکانی به‌ریتانیام نه‌دابوو، له و کاتانه‌شدا که‌سه‌ر قاڵی کاری سیاسی نهێنی بووم له کوردستانا و خۆم کرد به پێشمه‌رگه‌ی پێش ئازادی زۆر‌و که‌م پیم وابوو مرۆڤ که نیه‌تی باش بێ و به به‌کارهێینانی بڕوا‌و بنه‌مای تیوری په‌سه‌ند کراو و باش وه به‌په‌یڕه‌وی کردنی پرۆسه‌یه‌کی بیرکردنه‌وه‌ی مه‌عقولانه ئه‌توانێت بگاته بڕیارێکی ڕاست، واته ئه‌توانێت دادوه‌رێکی باش بێت له هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆچونه‌کانا،دڵنیام له هه‌ر که‌سیێکی سه‌رجاده‌وه‌هه‌تا سه‌رۆکه‌کان وپه‌رله‌مانتار وزۆر له‌وانه‌ی له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیا به قه‌ڵه‌م و ژیانیان خزمه‌ت ئه‌که‌ن و بڕوامان پێیانه گه‌ر هه‌ڵگری ئه‌م بۆچونه‌ی پێشینی من نه‌بن دژی نین.
من که ئێستا پێم وانیه و کێشه‌یه‌کی زۆر له به‌رده‌م بیرکردنه‌وه و ڕاستیا ئه‌بینم که تاو و توێ کردنی له‌م تێکسته کورته‌دا که بۆ ڕۆژنامه‌م نوسیوه مه‌حاڵه (له تێکستێکی تردا شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچونه‌مم گرتۆته خۆ) لێره‌دا ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م پێ ده‌کرێت بڵێم .بیرکردنه‌وه‌و بڕیاردان و بینینی ڕاست و دروستی و ڕه‌وایی لای مرۆڤ(نیر و مێ)زۆر په‌یوه‌سته به ئاره‌زوو و ویست وسوود و حه‌زه‌کانیه‌وه ،ئه‌توانم بشڵێم له کاتێکا که که‌سێکی بێ پله وپایه یاسه‌رۆک و په‌رله‌مانتارێک بڕیار ئه‌دات له‌سه‌ر یاسایه‌ک گومانم نیه له‌وه‌ی وه‌ک یه‌ک مێشکیان به پرۆسه‌ی بیرکردنه‌وه‌دا ئه‌گوزه‌رێ و ئه‌م کاریگه‌ریه‌ی حه‌ز و ویست و سوودانه‌یان ده‌توانێت بریارێکی دژ به مرۆڤایه‌تیان لا بکاته ڕاست ودروست و خه‌باتێکی سه‌ربه‌رزانه. مێژووی مرۆڤایه‌تی پڕن له به‌سه‌رهاتی بڕیار دان و په‌شێمان بونه‌وه، به ڕه‌واکردنی یاسه‌یه‌ک و نه‌فره‌ت کردن له هه‌مان یاسا پاش ماوه‌یه‌ک، ئه‌زموونی ژیانی تاکه که‌سیش له‌م بڕوا هێنان و پاشگه‌ز بونه‌وه‌یه به‌ده‌ر نیه،ئه‌مه بۆ خۆی به‌ڵگه‌ن له سه‌ر کێشه‌کانی بیرکردنه‌وه وتێگه‌یشتن له ڕاستی.
له کاتێکا که ئیتر ڕاستیه نه‌گۆڕاوه‌کان به‌شێک نین له بۆچونمان، له کاتێکا که بیری فه‌لسه‌فه قاییله به چمکیک له ڕاستی و تیوریه‌کانی که نزیکن له ڕاستیه‌وه له جێگه‌ی ڕاستی نه‌گۆڕاو، ئیمه‌ش ده‌بێ گومانمان له زیادکردنا بێت به‌رامبه‌ر بڕیار‌و یاسایه‌ک که وه‌ک ڕاستیه‌کی نه‌گۆر بسه‌پێنرێت. ده‌بێت خوازیاری یاسایه‌ک نه‌بین که له تاقی کردنه‌وه‌یدا ژیانی به‌شێکی گه‌وره‌ی مێینه‌ی کۆمه‌ڵ و حه‌زو ویسته‌کانیان پێشێل ئه‌کات.
بیرکردنه‌وه ویاسا دانان و هه‌وڵی ئازادی لای مرۆڤه باشه‌کان بۆ فه‌راهه‌م کردنی ژیانیکی باشتره بۆ هه‌موان، سه‌رکه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانی پله و پایه وده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وانه‌ی که له مێژودا بێ به‌شن بۆیه دڵمان خۆش ئه‌کات چونکه بۆنی به‌هاری ژیانیکی ئاسوده‌تر ئه هێنێ بۆهه‌موان. سه‌رکه‌وتنی کورد له به‌ده‌ست هێنانی خاکێکی ئازاد و په‌رله‌مانێکی کوردی و بودجه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆیه خۆشه لامان چونکه بۆنی یه‌کسانی کردنی کوردی به‌وانیتر لێ دێت، هه‌ڵبژاردنی کوڕه ڕه‌ش پێستێک بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆیه دڵمان خۆش ئه‌کات چونکه بۆنی یه‌کسانکردنی مرۆڤه‌کانی لێ دێت، هاتنه پێشه‌وه‌ی ژنان و بونیان له په‌رله‌مان و ده‌زگا ده‌وڵه‌تی و سیاسیه‌کانا بۆیه باشه چونکه هه‌نگاوێکه بۆ کۆتایی هێنان به ژیرده‌سته‌یی ژن له کۆمه‌ڵا. به‌ڵام به هه‌مان پێ کوشتنی مێینه له ژێر ناوی شه‌ره‌فی خۆشه‌ویستی و به‌یاسایی کردنی چوار مێ بۆ یه‌ک نێر بۆیه ده‌بیت توڕه‌مان بکات چونکه زوڵم و نا یه‌کسانییه‌کی حاشا لێ نه‌کراوه به‌رامبه‌ر به ژن له کوردستانێکی ئازاد‌و نوێ‌دا.
ئه‌و کات که کوردستان ته‌نها شاخه‌کانی خاکێکی ئازاد بوون، ئه‌و کات که ژیان له خه‌ته‌را بوو، هه‌ر مه‌ترسی گرتن و له سێداره دانێک پاک بونه‌وه‌یه‌ک بوو له ناخا، من له بیرم نایه‌ت جارێک که‌سێکم ناسی بێت له پێشمه‌رگه‌کانی پێش ئازادی ئه‌وانه‌ی که ماون و ئه‌وانه‌ش که گیانیان بۆ ڕزگاری و ئازادی له ده‌ست دا نه‌فره‌تی له نه‌رێتی چوار ژنه نه‌کردبێت، له بیرم نایه‌ت له کوردستانا ژنێکم ناسی بێت له شار‌و لادێکانا نه‌فره‌تی له نه‌رێتی چوار ژنه نه‌کردبێت، به‌وانه‌شه‌وه که له خێزانێکی یه‌ک مێرد و فره ژنیا گه‌وره بووبون وبه‌وانه‌شه‌وه که له‌م جۆره خێزانه‌دا ژیانیان ئه‌کرد، لای ئه‌وانیش ئه‌مه نموونه یه‌کی خراپی خێزان بوو.
لای من وئه‌و که‌سانه‌ی من له ئه‌ورۆپا و کوردستانا ئه‌یان ناسم و قسه‌م له‌گه‌ڵ کردون ئه‌م یاسایه نا په‌سه‌نده و قێزه‌وانه ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی کوردی هه‌ڵه‌یه و تاوانه به‌رامبه‌ر به مێینه‌ی کورد، ئه‌م یاسایه ته‌نها بۆ ڕازی کردنی دڵی که‌مێک که سه و نه به دڵی زۆرینه‌ی کورده ونه له خزمه‌تی کوردایه و نه سوودی بۆ په‌روه‌رده‌کردنی کۆمه‌ڵێکی باشتر‌و یه‌کسانتری کورد هه‌یه ، له هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر یاسایه‌کی دژ به ژنه پیوێسته هه‌مووکه‌سێک که هه‌ڵگری بڕوایه‌کی سوودبه‌خشه بۆ باشکردنی ژیانی ژن دژی بوه‌ستێته‌وه.من پێ دائه‌گرم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دروستکردنی هه‌ر یاسایه‌ک که په‌یوه‌ندی هه‌بێت به ژنه‌وه ده‌بێت دوور بێت له ویست و ئاره‌زوی سوود و حه‌زی ئه‌وانه‌ی بریاری له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن ، ده‌بێ له خزمه‌ت و سوودی ژنا بێت به پله‌ی یه‌که‌م وژن له‌سه‌روو هه‌موو ڕازیکردنێکی گروپی سیاسی و بڕوایه‌کی تره‌وه سوودمه‌ند بکرێ به‌م یاسایانه.
خاتوو ساماڵ لێکۆڵه‌ره‌وه له فه‌لسه‌فه وهه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌کالۆرێوس و ماسته‌ری زانکۆی له‌نده‌نه له‌فه‌لسه‌فه‌دا ( له کاتی خه‌باتی ژێر زه‌مینی شار وکاتی پێشمه‌رگایه‌تی شاخ به هاوڕێ ڕابی ناسراو بوو)