بۆ ژنه کوێستا نیه کی شیعر…. محه مه د پاکژ
بۆ ژنه کوێستا نیه کی شیعر…. محه مه د پاکژ
١
بۆنت ده که م,,
ژنه کوێستانییه که ی شیعر
هه ر چه نده له بۆنکردنت تێر نابم
هێشتا منالێکی ساوام..
ته مه نم بۆ چوونه پۆلی شیعر خوێندن
ساڵانێکی له پێشدایه
هه ر چه نده که م ناونیشانه که ت فێر نابم
٢
ئه دره سێکم بۆ بنێره
له گه ڵ شه ماڵی ئێواره ی نامۆیدا
دێمه وه لات,
سه رم ده نێم به دیواری ئا ته شگه ی
خه مه کانته وه..
چ یاسایه کی زۆر داره
ئه م دیواره ی له نێوانماندا چاندووه؟
رێگه کانی ها تووچۆی لێ یاساخ کردوین؟
چه ند به سۆیه نابم به ئه ستێره ی شیعرو
نارژێمه ناو دیوانته وه ؟
٣
ئه ی ژنه کوێستانی شیعر
گه ر من سیخارێ بوومایه..
تۆ گڕت تێبه رده دام له نێوان په نجه کانتدا
بۆ خه مه کانت ده سووتام
گه ر من شاعیرێ بوومایه
ده بووم به ده شتی نێرگزجاڕ
بۆ یادگاری ئاشقانی ئێره وئه وێ
تۆش ده ها تی هه مووشه وێ..
له ده رگای شیعرێکت ده دام
٤
وه لێ ئه فسۆس..
به وهه موو دڵه جوانه وه.
تۆ ئاشنام بوویت ونه مدیوی
چی ده بوو منیش وه ک هه ور
هیچ سنورێ نه یتوانیبا رێم پێ بگرێ؟
هیچ رژێمێ داوای پێناسه م لێبکات؟
نێوانێشمان که وشه نێکه
من له مدیوو تۆش له و دیووی.
محه مه د پاکژ