نەوت بەرامبەر بەخاك؟
نەوت بەرامبەر بەخاك؟
خوێندنەوەێكى تر بۆ راسپاردەكانى كرایسز گروپ:
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ نەوزاد عبدلله هێتوَتی*
پرسى كەركوكو ئەوناوچانەى ناكۆكییان لەسەرە بەدرێژایى نیوسەدەیە بۆتە چەقى ململانآو كێشمەكێشى نێوان سەركردایەتى سیاسى كورد و دەسەڵات دارانى بەغدا، هەر بەهۆى یەكلانەبونەوەى چارەنوسى ئەم پرسەشەوە، زۆربەى گفتوگۆ و دانوستانەكانى پەیوەند بە دۆزى كوردەوە بەبنبەست گەیشتوون و بىَ ئاكام ماونەتەوە. لەم سۆنگەیەوە دەكرێت بڵێین هەرەسهێنانى ڕێككەوتننامەى(11)ى ئادار و دواتریش گفتوگۆكانى ساڵى(1991) بەهۆى پرسى كەركوكەوە بووە، كە هیچ لایەك ئامادەى سازش كردن نەبووە بۆلایەنى بەرامبەر . بوَیە هەر لەگەڵ پشت تێكردنى ڕژێمى بەعس وخۆلادان لە دۆزینەوەى ڕێگاچارەیەكى ڕیالێستى و دیموكراسیانە بۆ سەرجەم پرسە ناكۆكەكانى نیوان هەردولا. سەركردایەتى سیاسى كورد هەوڵە سیاسى و دیبلۆماسییەكانى خۆى لە چوارچێوەى ئۆپۆزیسیۆنى عێڕاقیدا چڕكردەوە، بەئامانجی چارەسەرێكی گشتگیرو هەمەلایەنە بوَ ئایەندەى سیاسى عێراق و باشوورى كوردستان مەسەلەى كەركوك. لەئەنجامى ئەم هەولانەشداو بەتایبەت لە دواى دارمانى ڕژێمى بەعس ، لەچوارچێوەى یاساى كاتى ودواتریش دەستورى هەمیشەییدا، چارەسەرێكى یاسایى بۆ پرسى كەركوك و ئەوناوچانەى ناكۆكیان لە سەرە دۆزرایەوە و سەقفێكی زەمەنیشى بۆ دیاریكرا، تاوەكو لەم ماوەیەدا و لەڕێگەى ڕیفراندۆمەوە چارەنوسى ئەم ناوچانە یەكلایى بكرێتەو. بەهەمان شێوەو بوَ بوَ هەمان مەبەست چەندین ڕێكەوتننامەى سیاسى تا ئێستا لەنێوان هەردوولایەنى كوردى وعەرەبى واژوو كراون .
بەڵام بەداخەوە دواى تێپەڕبونى (5)سالأ بەسەر پرۆسەى ئازاد كردنى عێراقدا، ئەوەى زۆر بەزەقى هەستى پآ دەكرێت بریتییە لەوەى كە زۆربەى عەرەبە عێڕاقییەكان بەهەموو پارت و گرووپ و تەوژمى سیاسى وئاینییەكانەوە لەگەلأ ئاسایى بونەوەى ڕەوشى كەركوك و ئەو ناوچانەى ناكۆكیان لەسەرە نەبونە و نین. لەم ڕوانگەیەوە زوَربەی تێڕوانین و سیاسەت و هەڵوێستەكانیان بەیەك ئاراستەدا ڕۆیشتووە كە ئەویش بریتی بووە لەڕآ گرتن لەمیكانیزمی ئەو چارەسەرەی كەركوكە بەشێك بیت لە هەرێمى كوردستان.
لەچوارچێوەى ئەم ستراتیژیەشدا بووە كە هەریەك لە حكومەتى ئەیادعەلاوى و جەعفەرى و نورى مالكى، بەبیانوۆ و پاساوى جۆراوچۆر و لە ڕێگەى چەندین گەمەو مانۆرى سیاسییەوە خۆیان لەو ئەركە یاساییانەی كە دەستورى كاتیو هەمیشەیى خستبووە سەر شانیان دزییەوە. لەمەش زیاتر بەهۆى لاوازى پێگەو دەسەلاتیان لە دواى(2003) ونەبوونى دەسەلات و سوپایەكى بەهێز بۆ سەپاندنى چارەسەرێكى یەكلایەنە، بەبەردەوام هەولأ و بزاڤە سیاسى و دیبلۆماسییەكانیان بەئاراستەى پەلكێش كردنى دەوڵەتانى عەرەبى ودراوسآ بۆناوململانێكان بووەو ویستویانە بەسوود وەرگرتن لەم كاتانە پرسى كەركوك وناوچە دابڕاوەكان بەناوچەیى ونێودەوڵەتى بكرێت و لەم ڕێگەیەشەوە گوشار بو سەر كورد بهینرێت و تا بە ناچارى ملكەچیان بكەن بوَ سازش كردن لەسەر پرسە چارەنووسازەكاندا.
لەم چوارچێوەیەدا دەكرێت ئاماژە بەوە بكەین كە گەمە و مانۆرە سیاسى ودیبلۆماسییەكانى دەسەڵاتدارانى عەرەبى عێڕاقى، بەتایبەت حكومەتى مالیكى، بەهاوكارى دەوڵەتانى دراوسآ كاریگەرى ڕاستەوخۆیان هەبووە لەسەر ڕاپۆرتى (بیكەر هاملتۆن) كە لە خاڵى(30) دا راشكاوی ئاماژە بەوە دەكات كە پراكتیزەكردنى بەندى (140)ى پەیوەند بە پرسى كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان تەنگژەو قەیرانى گەورەى لێدەكەوێتەوەو تا ئاستێك بە هەڕەشەو مەترسى گەورەى لە قەلەمداوە بوَ سەر ئاشتى و ئاسایشى عێراق و وڵاتانى دراوسآو بەجوَرێك داواى كرد ئەم پرسە دوابخرێت. لەبەندی 30 ئەم راپوَرتەدا هاتووە:(لە بەر ڕۆشنایی باری ترسناكی كەركوك ، زۆر پێویستی هەیە بە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بۆ خۆ پاراستن لە توند و تیژی چاوەڕوان كراو ، كەركوك دەتوانێ ببێتە بەرمیلێك باڕووت، بوَیە ئەنجام دانی راپرسی دەربارەی چارەنووسی كەركوك بەر لە كۆتایی ساڵی 2007 دا ، وەك لە دەستووری عێراق دا داوای كراوە ، دەبێتە هۆی تەقینەوەی بارودۆخەكە، لە بەر ئەمە پێویستە دوا بخرێتو ئەم مەسەلەیە دەبێ بخرێتە سەر ئەجیندای گروپی نێودەوڵەتی بۆ پشتگیری عێراق). بێگومان بەپێچەوانەى ئەو بوۆچون و دەنگانەى كە پێیان وابوو ئەم ڕاپۆرتە جیبەجآ نەكراوە یاخود تەنها ڕاسپاردە بووە، بەڵكو كاریگەرى زۆری نێگەتیف و خراپیشى هەبووە لەسەر دواخستنى بەندى(140) بە گوێرەى ِئەو سەقفە زەمەنیەیى كەبۆى دیارى كرابوو. ئەم دواخستنەش بووە هۆى سەرەكى هاتنەناوەوەى نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ ناوكێشەكەوە لەڕێگەى نوێنەرەكەیان (ستیڤن دیمستۆرا). كە ئەمەش هەنگاوێكى هاندەر بووە بوَ بەنێودەوڵەتى كردنى دۆزى كەركوكو بەستنەوەی ئەم دوَسیەیە بە بەرژەوەندی ولاتانی دەوروبەرەوە، لەلایەكى تریشەوە(ستیڤن دیمستۆرا) كە بڕیاربوو تا كۆتایى مانگى حوزەیرانى(2008) راسپاردەكانى خۆى سەبارەت بەچۆنیەتى یەكلایى كردنەوەى پرس و خالە ناكوكەكان بخاتە ڕوو، تەنیا قۆناغى یەكەمى پێشنیارەكانى خۆى ئاشكراكرد. كەبەشیكى زوَریان بەپێچەوانەى خواست و بەرژەوەندى گەلى كوردستان بوون .
بوَیە بەگوێرەى ڕاوبۆچونى زۆربەى چاودێرانى سیاسى هوَكارى ئەمەش بۆ ڕازیكردنى عەرەبى عێراقى و دەوڵەتانى دراوسآ بووە. ئەمە لەكاتێك دایە كە هێشتا قۆناغى دووەمو سێیەمی ئاشكرا نەكردووە.
هەرلەم چوارچَیوەیەدا ئەوەى زیاتر مەبەستمانە و دەمانەویت زیاتر لەسەرى بدوێینو هەڵوەستەى لە سەر بكەین ئەو راسپاردەو پیشنیارانەن كە گروپى قەیرانە نێو دەوڵەتییەكان (international crisis group) ناوەناوە دەیانخاتە روو بوَ چارەسەرى پرسى كورد بە گشتى و مەسەلەى كەركوك و ناوچە دابراوەكان بەتایبەتى. كرایسز گروپ لە دواى رووخانى رژێمى بەعس لە رێگەى چەندین راپورت لێكولێنەوەى جوراوجوَرەوەو بەتیشك خستنە سەر مەسەلەى كورد وپرسى كەركوك سەرنجى بەشێكى زوَرى چاودێرانى سیاسى لەسەرئاستى ناوخوَیی عێراق وناوچەكەدا بەلای خوَدا راكیشاوە، بەو مانایەى كرایسز گروپ یەكێكە لەو ناوەندانەى كە لێكولینەوە لەو شوێنو دەڤەرانە دەكات كە دەكرێت تەنگژەو قەیرانى گەورەى لێبكەویتەوە، لەم رووەشەوە راسپاردە و پیشنیارى تایبەت بەخوَى هەبووە.
لەم سونگەیەوە مەسەلەى كەركوك وئەو ناوچانەى ناكوكیان لەسەرە یەكێك بووە لەو تەوەرانەی كە لەلایەن ئەم گروپەوە بەبەردەوامى چاودَیرى كراوە و توێژینەوەو راسپاردەو راپورتى لەبارەوە بڵاوكراوەتەوە. ئەوەى لێرەدا زور جێگاى سەرنج و هەڵوەستە لەسەركردنە زوربەى راسپاردەو پێشنیارەكانى سەبارەت ئەم پرسانە هاوئاراستە بووە لەگەل سیاسەت و هەلوَیستەكانى عەرەبى عێراقى و دەولەتانى دراوسىَ. بەواتایەكى تر لە رەوانگەى تێڕوانێن و بوَچوون و بەرژەوەندى ئەوانەوە روانیویەتە چونێتى چارەسەركردنى مەسەلەى كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان. كە ئەمەش گومان دەخاتە سەر راستگویی و بىَ لایەنى ئەم ناوەندە جیهانیە.
.لە 16ئابى 2005 ولە17 نیسانى 2007 ئەم گروپە چەند راسپاردەیەكى پەیوەند بە دوَزى كەركوك ئەو ناوچانەى ناكوكییان لە سەرە بڵاوكردەوە كە گرنكترین خالەكانى بریتی بوون لە:
1 – دواخستنی ئەو ڕیفراندۆمەی كە دەبێ سەبارەت بە كەركوك ئەنجام بدرێت.
2- هێشتنەوەی كەركوك وەك هەرێمەكی فیدراڵی سەربەخۆ.
3- دابەش كردنی دەسەڵات لە نێوان پێكهاتە سەرەكییەكانی شارەكە دا.
4- درێژە پێ دان بە هەڵگەرانەوەی كارە ناڕەواكانی پێشوو و قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەووتوان.
5= ئەو ناوچەو یەكە ئیداریانەى كە رژیمى پیشو بەمەبەستى سیاسى لەكەركوك دایبریبوون نەگەڕێنەوە سەر پارێزگای كەركوك.
كەچی بەهەمان ئاراستە، لەنوێترین راپوَرتى خوَیدا كەلە 28 تشرینى یەكەمى 2008 لە ژێر ناوى (نەوت بەرامبەر بەخاك) بە ئاراستەى كوَتاییهێنان بەململانىَ و ناكوكییەكانى نێوان كورد عەرەب جارێكی تر بوَچونو پێشنیارەكانی لەم بارەیەوە خستەڕوو، بێگومان ئەگەر لە ناوەروكى راپورتەكەى وردبینەوە ئەوا جیاوازییەكى ئەوتوى لە گەڵ راسپاردەكانى پێشوتر نییەو بوَهەمان مەبەستی پێشوو خراونەتەروو، ئەم راپورتە لە سەرەتادا ئاماژە بە ناكوكییەكانى نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە مەسەلەى كەركوك ویاساى هەلبژاردنى پاریزگاكانو بابەتى بوجە و، مەسەلەى فیدرالییەت و پرسى گریبەستە نەوتییەكان دەكات. پیێوایە هەموو ئەم پرسانە پیویستییان بە چارەسەرێكە لە دەروەى دەستورى هەمێشەییدا، بەواتایەكى دیكە واى دەبینى ئەم پرسانە ناتوانرى بە گەرانەوە بوَ ناوەروكى دەستوور چارەبكرێن. هەر لەم رەوانگەیەوە كرایسز گروپ ئاماژە بەو ململانى و كێشمەكیشانە دەكات كە لە 22 ى تەموزى ولەمانگى ئەیلول2008دا لەنێوان هەرێم بەغدا هاتونەتە ئاراوەو پێی وایە ئەمە هەرەشەیەكى گەورەیە بو سەر رەوشى ئاشایشى عێراق وسەقامگیرى دەولەتانى دراوسىَ تا ئەو ئاستەی بوَ كوتایی هێنان بەو تەنگژانەو خولادان لەو قەیران وگرژییەى كە بەرێوەیە، هەردوو لایەنى كوردى _عەرەبى پیویستیان بەرێككەوتننامەیەكى سیاسیی گشگیر وهەمەلایەن هەیە ، لە چوارچێوەى سەفقەیەكى گەورەداbargain – Great بە شێوەیەك هەموو پرس و بابەت و كێشە هەڵواسراوەكان لە چوارچێوەى ئەم سەفقەیەدا یەكلابكرێنەوە. گرنترین خالەكانى ئەم سەفقەیەش بریتییە لە:
1_دواخستنى پرسى كەركوك بو ماوەى (10)سال.
2- دەستكاریكردن و پێداچونەوەى دەستورى هەمیشەیی.
3-سەر لەنوىَ پیناسەكردن ودیارى كردنى زاراوەى ئەوناوچانەى ناكوكیان لەسەرە.
4-دیارى كردنى سنورى هەریم لەلایەن عێراق و نەتەوە یەكگرتوەكانەوە.
5-دابەشكردنى دسەڵات لە نێوان پێكهاتەكانى شارى كەركوك دا.
6-كورد مافى دەرهێنانى نەوتی لە هەریمى كوردستاندا هەبى.
بەتێرامان و هەلسەنگاندنى ئەم راسپاردانە دەردەكەوێت كە زوَربەیان هاودژو ناكوكن لەگەل دەستورى هەمیشەیی و پڕوسەیى سیاسى عێراق، هاوكات مەبەستى هەرەسەرەكى بچوككردنەوەى قەوارەى سیاسى هەرێمى كوردستان و لاوازكردنى پێگەكەیەتى.
پیشنیاركردن سەبارەت بە دواخستنى پرسی كەركوك بوماوەى (10)سال ئەمە هەمان ئەو پیشنیارو سیناریوَیەیە كەدەوڵەتانى عەرەبىو هەرێمەكە دەیانەویت بەشێكى هەرەگرنگ و ستراتیژى خاكى كوردستانی لێداببِرنو بیخەنە دەرەوەى سنورى هەرێمى كوردستان. لەلایەكى ترەوە دیارى كردنى سنورى هەرێمى كوردستان پەیوەندى راستەوخوَى بە پراكتیزەكردنى بەندى(140)ىدەستورى هەمیشەییەوە هەیە و حكومەتى ناوەندى ئەو مافەى نییە بەپیی حەزو ویستى خوى ئەم سنورە دیارى بكات. لە هەمویان سەیرتر ئەو سەفقەیەى كە راپورتەكە ناوى لێناوە (نەوت بەرامبەر بە خاك) لەراستى دا وانییە. بەڵكو راستییەكەى خاكە بەرامبەر بەهیچ. چونكە مەسەلەى دەرهینانى نەوت لە هەرێمى كوردستان دەستوور رێگەى پێداوەو بە گوێرەى دەستوور ئەم مەسەلەیە یەكلابوَتەوەو پێویستی بەراپوَرتێكی لەو جوَرە نیە.
* ماستەر لـ زانستێن سیاسی