شکستی سیاسی و ئابووری بۆش، ئۆبامای کرده سه‌رۆک
شکستی سیاسی و ئابووری بۆش، ئۆبامای کرده سه‌رۆک
ئازاد به‌کر
سه‌رده‌مانێک له ژێر ئاڵای دیینی کریستیاندا، سپی پێسته‌کان هێرشیان کرده سه‌ر ئه‌مه‌ریکای هیندی یه سووره‌کان، به تایبه‌تی پرۆتستانه‌کانی پشت به‌ستوو به کتێبی (ئینجیلی پیرۆز)، سه‌ره‌ڕای داگیرکردنی زه‌وی و زاری ووڵاتی هیندیه سوره‌کان، تاوانی زۆر و کوشتارگای بێ وێنه‌یان تۆمارکرد. ئیتر له‌و ساته وهختانهوه کریستیانه سپی پێسته‌کان بوونه ده‌سه‌ڵاتدار و ماوه‌یه‌کی زۆر شه‌ڕ و ئاژاوه و پشێوی ئه‌و ووڵاته‌ی گرته‌وه. کێشه‌ی نێوان دانیشتوانی هیندی سوور و سپی پێستی پرۆتستانی و پاشتر کێشه‌ی نێوان ڕه‌ش پێست و سپی پێست هێمنی و ئارامی له‌به‌ر ئه‌و ووڵاته هه‌ڵگرتبوو. له ماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده و بیستدا له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی پیشه‌سازی و سه‌رمایه‌داریدا فیکر و ئایدیۆلۆژیای چینایه‌تی په‌ره‌ی سه‌ند و تیۆری گه‌شه‌سه‌ندنی (داریون) کریستیانه‌کانی هارو شێت کرد. بۆرژوازی ئه‌مه‌ریکی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ ده‌ربازبوون له‌و ئاسته‌نگ و ته‌نگژه‌یه هانای بۆ تێکه‌ڵاوکردنی دیین و زانست‌دا پێکه‌وه. پاشان له‌مه‌شیاندا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو په‌نای برده بهرتیۆری لیبرالیزمی بۆرژوایی وه سه‌رده‌مێکیش له لایه‌ن پرۆتستانه‌کانه‌وه ئه‌مه‌شیان به‌کفر ناوزه‌دکرد، ئیتر دیین چاری نه‌ماو خۆی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی لیبرالیزمدا گونجاند. تا ئێستاش له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا دیین ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێ، جیمی کارته‌ر که له‌ساڵی 1976دا بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرا هه‌ر زوو کریستیانبوونی خۆی ڕاگه‌یاند. له ساڵی 1994 دا بۆشی باوک به ده‌ردی بۆشی کوڕ چوو، ئابووری ئه‌و ووڵاته تووشی خامۆشی و سستی و نائارامی بوو، ڕاستڕه‌وه دینیه‌کان که لایه‌نگیری کۆماریه‌کان بوون هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و ده‌نگیاندا به کلنتۆن و بووه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا. ئه‌مڕۆژانه‌ش که ئه‌مه‌ریکا له گه‌رمه‌ی ههڵبژاردندابوو، ماکین و کۆماریه‌کان به ئۆبامایان ده‌ووت موسڵمانه و ته‌نانه‌ت ئیسلامیه‌کان لایه‌نگیری ئۆبامایان ده‌کرد، ئه‌ویش ڕه‌تیده‌کرده‌وه و له‌سه‌ردانی که‌نیسه‌کانی ڕه‌شپێستدا ئه‌یووت کریستیانم. ئێستاش به هه‌ڵبژاردنی ئۆباما سه‌رجه‌م ڕه‌شپێسته‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هه‌تا ئه‌فه‌ریقا و ئیسلامیه‌کان خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن. خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا له نێوان خراپ و خراپتردا ده‌نگیاندا به دیموکراته‌کان. هه‌مان کار که‌به‌سه‌ر باوکی هات بۆش خۆشی و حیزبی کۆماریه‌کانی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به دۆڕاندا، هه‌رچه‌نده دووجار بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژێردرابوو، به‌ڵام قه‌یرانی ئابووری و شکستی بازاڕی ئازاد و سیاسه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌رده‌ستی بۆشدا چه‌ندان ترلیۆن دۆلار بوو. دامه‌زراوه‌کانی لاهوتی تاڕاده‌یه‌ک کاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن هه‌یه، وه ئێستاش سه‌رمایه‌داران و کریستیانه‌کان شان به‌شانی یه‌ک له پێناوی پاراستنی نیشتمانی بوونیاندا ده‌ستیان له ناوده‌ستی لۆبی جووله‌که‌ش هاویشتووه که ئه‌مه‌یان جێ ی نیگه‌رانی ئیسلامیه‌کانه. کریستیانه ئوسوڵیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵسوڕانی خۆیان به‌گشتی له ئاستی ڕۆشبیری و فێربووندا چڕکردۆته‌وه، هه‌ر سێ سه‌رۆک کارته‌ر و ڕیگان و بۆش هه‌ڵبژێردراوی هه‌ڵگرانی کتێبی پیرۆز کریستیانه‌کان بوون، به‌ڵام نه‌یانتوانی خه‌ونه‌کانی کریستیانی له جیهانی سه‌رمایه‌داریدا بهێننه‌دی. ئۆبامای کاندیدی دیوکراتهکان ده‌بێته سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا، له ڕوکه‌شدا خۆی به‌نوێنه‌ری مافخوراوان و ڕه‌شپێسته‌کان و سه‌رکرده‌ی گۆڕان نیشانده‌دا. له‌یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ست به‌کاربوونیه‌وه له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ئابووری و دارایی و شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانستان و داگیرکاری و هه‌ڕه‌شه‌کانی تری له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دنیا ڕووبه‌ڕووده‌بێته‌وه، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌کانی ناخۆی ووڵات، که چه‌ندان به‌ڵێنی داوه‌ته خه‌ڵکی به باشترکردنی ژیانی کرێکاران و توێژی ناوه‌ندی و گێڕانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا. ئۆبامای دیموکراتخواز ده‌توانێ چی بکات زیاتر له‌وه‌ی که کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکی به ههردووبهشهکهیهوه که ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، یان له‌وه‌ی که پارتی دیموکراته‌کان به‌رنامه ڕێژی بۆده‌که‌ن. پێشتریش خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵ دیموکراتانه‌دا هه‌یه، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سه‌رمایه و ڕژێمی سه‌رمایه‌داری و هه‌ژارکردنی زیاتری خه‌ڵک و هێنانی شه‌ڕ و ماڵوێرانی و قه‌یرانی سه‌خت و ناخۆش پیشه‌یانه، ئه‌مه‌ریکا له ڕێبازی شه‌ڕخوازانه و تێکدانی ئارامی و پاوانخوازی و دامه‌زراندنی ئیمپراتۆریه‌تی گه‌وره‌ی خۆی له جیهاندا ده‌ست هه‌ڵناگرێ، به‌رده‌وامی به خه‌وی دۆنکیشۆتانهی خۆی ده‌داو به ناوی نه‌هێشتنی تیرۆره‌وه تیرۆری سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی له جیهاندا ده‌کات. تا ئه‌م کاته نه‌یتوانیوه کۆتایی به کوشتن و تیرۆر بهێنێ و بگره درێژه‌ی مانه‌وه‌ی تیرۆریش په‌یوه‌سته به ده‌ستدرێژیه‌کانی بۆ سه‌ر ووڵاتان و ناوچه‌کانی جیهان. ئه‌مه‌ریکا به‌ناوی هێنانی دیموکراسیه‌ت و له ناوبردنی دکتاتۆریه‌ته‌وه ده‌ستی داگیرکاری گه‌یاندۆته هه‌موو کون و قوژبنێکی ئه‌م دنیایه، ئه‌م سیاسهتهشی تێچوون و خه‌رجیه‌کی زۆر و زه‌وه‌نده‌ی ده‌وێ، سه‌ره‌ڕای سیاسه‌تی نه‌زمی نوێی گڵۆبالیزمه و بازاڕی ئازادی سه‌رمایه‌داری، که ئابووری ئه‌مه‌ریکای ئیفلاس پێکردووه و به کۆمه‌کی ترلیۆن دۆلار ناتوانێ بکه‌وێته‌وه سه‌ر پێی خۆی. مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته وه‌ک ووڵاتێکی دڕنده‌ی ئیمپریالی و شه‌ڕخواز و داگیرکا‌ر له پێناو فراوانکردنی پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری له جیهاندا ناسراوه. له سایه‌ی ئه‌م نه‌زمه نوێیه‌ی سه‌رمایه‌دا جیهان تووشی شه‌ڕی گه‌وره و بچووکی سارد و گه‌رم و نیشتمانی و قه‌ومی وتایه‌فی و مه‌زهه‌بی و ئه‌تنیکی بێوه‌ستانه، ئاسایش و ئارامی نه‌ماوه و گرژی و ئاڵۆزی ئینسانه‌کانی له ئێش و ئازار و بێ هیوایی و بێ ئومێدیدا ڕاگرتووه. بۆشی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و داگیرکاریه‌ی جیهانی بۆخودی خۆی نه‌کرد به‌ڵکو سیسته‌مێک له‌پشتیه‌وه بوو که بۆ گه‌شه‌و بره‌وی سه‌رمایه‌و پاوانخوازی به‌رنامه‌ڕێژی ده‌کرد، بۆش نوێنه‌ری هه‌ڵبژێراوی ئه‌و چین و ڕهوتهبوو. خۆ ئێستاش له ئه‌مه‌ریکادا ته‌نیا سه‌رۆک لابراوه و هه‌موو شته‌کان له باری ئابووری و سیاسیه‌وه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکادا وه‌ک خۆیه‌تی ، ده‌کرێ بڵێین ئۆباما و حیزبه‌که‌ی بۆیه هه‌ڵبژێردرا چونکه بۆش و حیزبه‌که‌ی زیانێکی زۆریان به ئابووری و سیاسی ئه‌مه‌ریکا گه‌یاند. به‌ڵام دیموکراته‌کان و کۆماریه‌کان ڕکه‌به‌رێکی تریان نیه ئێستاش دیموکرات 54 و کۆماری 40 کورسی کۆنگرێسیان به‌ده‌سته‌وه‌یه. وه له‌لایه‌کی تره‌وه بۆش سه‌رکه‌وتو نه‌بوو له‌و په‌یامه‌ی هه‌ڵی گرتبوو، ئێستاش ئۆباما هه‌مان ڕۆڵی بۆش ده‌گێڕێ به به‌رنامه‌ی جیاوازتره‌وه بۆ پینه‌کردنی ناته‌واویه‌کانی ئه‌و سیسته‌مه به‌ڵام ناتوانێ سیسته‌مێکی ئابووری و سیاسی له دادپه‌روه‌ری تازه‌تر بۆ جیهان دابین بکات. واته هاتنی ئۆباما‌و حیزبه‌که‌ی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابووری ئه‌مه‌ریکا و چاره‌ی شکستی سیاسی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌تی، لابردنی بۆش و کۆماریه‌کان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌یه که له مۆدێلی ئابووری نیولیبرالیزمدایه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له شکرکێشی و سیاسه‌تی ئیمپریالیزمی ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکه به‌ره‌و پووکانه‌وه ده‌چێت یان ئه‌و هێز و توانایه‌ی جارانی خۆی له‌ده‌ستدا که بتوانێ یه‌که‌م زلهێزی سه‌رمایه‌داری دنیا بێت. له لایه‌کی تره‌وه سیاسه‌تی ئابووری بازاڕی ئازاد ناتوانێ له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانکاریه نوێیانه‌ی جیهاندا بێته‌وه و حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ژێر فشاری جه‌ماوه‌ری ناڕازی ناوخۆیشدا ناچار به گۆڕانکاریه له سیاسه‌تی ئابووری گشتی و پلانی بوژانه‌وه‌ی ئابووری له‌و قه‌یرانانه‌ی سه‌رمایه‌داری به چۆکدا هێناوه. دیاره ئه‌زموون و تاقیکردنه‌وه‌کانی ڕژێمی بۆش له په‌یوه‌ند به ستراتیژی ئه‌مه‌ریکا له جیهاندا له ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی گه‌وره‌دایه و له هه‌وڵی خۆڕزگارکردنیدا ده‌یانه‌وێ لانی که‌م به‌م ئاسته‌ی ئێستا و به زیانێکی که‌متر خۆیانی لێبکێشننهوه. چونکه ئاگری شه‌ڕه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تیه‌کانی هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه و کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌کانی تری جیهانی سه‌رمایه‌دری داناوه. نه پلانی ڕزگاری بانکه‌کان و نه سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ی گۆڕانکاریه‌کانی ناو خودی نیزامی سه‌رمایه‌داری و نه سه‌رۆکی حه‌کیم و نه سونبولی چاکسازی نوێ ی ئه‌مه‌ریکا ناتوانێ ئاگری ڕق و توڕه‌ی هه‌ڵگیرساوی ناخی کرێکاران و بێبه‌شانی جیهان به‌گشتی و ئه‌مه‌ریکا به تایبه‌تی له دژی نیزامی سه‌رمایه‌داری دامرکێنێته‌وه. میراتێک که بۆش و سیاسه‌ته چه‌وت و نا ئینسانیه‌کانی به نرخێکی گران له‌سه‌ر شانی خه‌ڵکی جیهان که‌وتووه، به ئۆبامای جێ ئومێدی چاکسازی بۆرژوازی له باری ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا ناکرێ و نابێته هیوای بێبه‌شان و ناچێ داهات و سامانی بۆرژوازی به‌سه‌ر کرێکاراندا ببه‌خشێته‌وه و بێ‌کاری چاره‌سه‌ر بکات، ناتوانێ هاوسه‌نگی هێز به قازانجی سه‌رمایه‌داری بگێڕێته‌وه و به‌ڵێنێکیش که خه‌ڵکی تووشی خۆشباوه‌ڕی کردووه له‌وه‌ی که سه‌رۆکی نوێ دادپه‌روه‌ره و گۆڕانکاری و یه‌کسانیخوازی له جیهاندا جێگیر ده‌کات له‌بنه‌ڕه‌تدا بێسوود ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مڕۆ برینێکی قووڵ له جه‌سته‌ی سه‌رمایه‌داریدا سه‌ری ده‌رکردووه و به پشتگیری و هه‌مئاهه‌نگی ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری و کۆمه‌کی ئابووری و دارایی یه‌کتریش چاره‌سه‌ری یه‌کجاری بۆ نادۆزرێته‌وه و که‌م و کوڕی و ناته‌واویه‌کانی هێنده زۆر و فراوانبووه تا ده‌ستی لێبده‌ی زیاتر ده‌کولێته‌وه. خاوه‌ن سامان و ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی جیهان له ژێر فشاری ژێره‌وه‌دا، فشاری جه‌ماوه‌ر، قه‌یرانی ناوخۆ، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، له بازنه‌ی سه‌رمایداریدا دوو که‌سایه‌تیان هه‌ڵبژراد تا جه‌ماوه‌ر ده‌نگیان پێ بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی. چینی باڵاده‌ست له ئه‌مه‌ریکا هۆیه‌کانی ڕاگه‌یاندن و ته‌کتیک و دروشمی بریقه‌داریان له خستنه‌ڕووی گرفته زه‌قه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کارهێنا تا بتوانن جه‌ماوه‌ر بهلاڕیدابهرن، به‌درۆ وایان له خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا گه‌یاندبوو گه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌نگ نه‌ده‌ن ئایینده‌یان له ده‌ست ده‌چێت و باردۆخ خراپتر ده‌بێت بۆیه ده‌بێ ئه‌مڕۆ شتێک بکه‌ن، سه‌یر نیه که چه‌نده‌ها که‌سایه‌تی خۆ بهچهپزان و هه‌تا کرێکاریش ده‌نگ بده‌نه ئۆباما و سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سویدی بڵێ هه‌شت ساڵ ناخۆشی ته‌واو بوو که‌مه‌به‌ستی سه‌رده‌می بۆشه. قه‌یرانێک که به‌ڕووی حکومه‌تی نوێ ی ئه‌مه‌ریکادا واڵابووه گۆڕانی جیهانی له هاوسه‌نگی هیزه‌کاندا ده‌کات و کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌خاته ئاستێکی نوێ ی وه‌ڵامدانه‌وه به ناته‌واویه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و هێنانه کایه‌ی هێزی یه‌کگرتووی ڕه‌نجده‌ران و کرێکاران و ده‌ستبردنه بۆ چاره‌سه‌ری یه‌کجاره‌کی له به‌ده‌ستهێنانی یه‌کسانی ئابووری و مافی ئازادی بۆ ئینسانه‌کان، که ئه‌ویش له په‌لامار و شاڵاوی بزووتنه‌وه و شۆڕشی کرێکاری و دامه‌زراندنی سۆشیالیزم‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه.
7 ی نۆڤه‌مبه‌ر2008