هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پهرلهمانو جێبه جيكردنى داواكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی هه‌تاكه‌ی
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پهرلهمانو جێبه جيكردنى داواكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی "هه‌تاكه‌ی"
كامیان لهبهرژهوهندیمانن.؟…
عومه‌رمحه‌مه‌د…
ره‌نگه به‌روكه‌ش به‌یاننامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی هه‌تاكه‌ی بخوێنرێته‌وه، یان هه‌ندێك كه‌س چه‌واشه‌كارانه ڕاڤه‌ی بكهنو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بهههڕهشهیهك بۆسهرحكومهت بزانن، به‌تایبه‌تی كه‌گوێم له‌هه‌ندێك رۆشنبیر گرتووه‌و وای بۆ ده‌چن ئه‌و داخوازیه‌ی بزووتنه‌وه‌ی بۆئه‌م كات‌و ساته قورسه..! به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وردی له‌ناوه‌رۆكی ئه‌و داوایه وردبینه‌وه نه‌ك هه‌ر داوایه‌كی قورس نیه، به‌ڵكو بهتهنگهوههاتنێكی جدییه نه‌ك هه‌ربۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌ڵكو بۆخودی په‌رله‌مانیش، ! خۆ بزووتنه‌وه‌ی هه‌تاكه‌ی داوای ڕوخانی حكومه‌تی نه‌كردووه؟ نه‌شی ووتووه ئێمه په‌رله‌مانمان ناوێ (بمانخه‌نه سه‌ر ئێران) ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان ئه‌گه‌ر پێبزانن یان نا، ئه‌و داوایه‌ی "بزووتنه‌وه‌ی هه‌تا كه‌ی" جگه‌له‌وه‌ی داوایه‌كی ڕه‌وای خه‌ڵك‌و رێكخراوه‌كانه، چاره‌سه‌رێكی تهندروستو بهرپرسیارانهشه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شداری كردنی راسته‌وخۆی رێكخراوهكانیی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیشه له‌بیناكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌كی په‌یوه‌ندی ئه‌كتیڤ له‌نێوان حكومهتو هاوڵاتیدا دروستدهكاو متمانه‌ش ده‌گێرێته‌وه بۆ هه‌ردوولا، چونكه هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پێشوه‌ختی پهرلهمانو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا، له‌پێناوی چالاككردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندایه نه‌ك بێبه‌هاكردنی.. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌شه‌وه، ته‌قدیسكردنی حكومهتو پهرلهمانو چاوپۆشی لهبێلیاقهیی په‌رله‌مانتار ئه‌وه‌نده‌ی تر باره‌كه ئالۆز دهكاتو ئه‌وكاته هه‌موو لایه‌ك تیایدا زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بین، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێبه‌ها ده‌كات ئه‌و ده‌نگانه نین كه‌ره‌خنه‌ی جدی لێده‌گرن، به‌ڵكو ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه، ده‌ستێوه‌ردانی حزبهدهسهڵاتدارهكانن خودی پهرلهمانو وه‌زیفه‌كه‌ی بێبه‌ها ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی تووشی ئیفلیجی كردووه ئه‌وه‌یه كه‌وا په‌رله‌مان په‌رله‌مانی نوێنه‌ری حزبه نه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵك.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مرۆدا مادام حكومه‌تی هه‌رێم پروپاگه‌نده‌ی دیموكراسی ده‌كات، به‌لای كه‌مه‌وه بۆ ئه‌م كێشه‌یه كارێكی باش ده‌كات پره‌نسیپه دیموكراسیه‌كان لهبهرچاوبگرێوپشت بهدهستكهوته زانستیه مۆدیرنهكان ببه‌ستێ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كۆمه‌ڵگه، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه پشتئه‌ستور بهدهستكهوته زانستیهكانو هونه‌ری بیرۆكراتیه‌تی ئیداری‌و هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی حزب‌و به‌رپرساندا بخاته‌گه‌ر بۆ چه‌واشه‌كردنی رای خه‌ڵكی‌و ئه‌م هه‌وڵه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ههتاكهیش به گێرهشێوێنیو دژایه‌تی كردنی حكومه‌ت ناوبه‌رێت، بێگومان ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌هێزده‌كات پیاده‌كردنی پره‌نسیپه دیموكراسیه‌كانه، نه‌ك ههستو سۆزی میللی به‌و ئاقاره‌دا بوروژێنێو پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه گهرمبكات كێشه سیاسیه‌كانمان ئالۆزنو جارێ قابیلی چاره‌سه‌رنین.
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌یه به‌ته‌نگه‌وه هاتنی كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ژیانی هاوڵاتی یه، چاره‌سه‌ركردنیانه به یاسا دیموكراسیه‌كان، ئهگهرپهرلهمانێكیش نه‌توانێ نوێنه‌رێكی شیاوی نێوان خه‌ڵك‌و حكومه‌ت بێت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌بێت كارێكی ساده‌ی حكومهتو داوایه‌كی ڕه‌وای هاوڵاتی بێت، چ جای ئه‌وه‌ی خودی حزب‌و حكومه‌ت هۆكاری شه‌له‌لی په‌رله‌مان بن؟!.
بێگومان خه‌ڵكی كوردستان نه‌له‌باری پێگه‌ی ئابوری كوردستانه‌وه، نه‌له‌باری خهباتو تێكۆشانیانهوه شایسته‌ی ئه‌و ژیانهنین كه‌ئێستا ده‌ی گوزه‌رێنن، هه‌ر وه‌كو به‌رپرسانی كوردستانیش شایسته‌ی ئه‌و هه‌موو ئیمتیازه زۆر‌و زه‌وه‌نده نین كه‌هه‌ندێكی به‌یاساو هه‌ندێكی به‌نایاسایی لهسهرخوێنو خهباتو ماڵوێرانی ئه‌وان به‌ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، پێموایه سهروهتو سامانی كوردستان شایانی ئه‌وه‌بێت هه‌م هاوڵاتیو هه‌م ده‌سه‌ڵاتداران به‌رێزه‌وه لێی بههرهمهندبنو له‌سایه‌ی دابه‌شكردنێكی عادلانه‌دا هه‌ردوولا ژیانێكی مرۆڤانه بژین، چ جای ئه‌وه‌ی ناعهدالهتییهكه بگاته ئه‌و ئاسته‌ی نه‌ك هه‌ر به‌رپرسانی دوێنی ( ئه‌وانه‌ی شاخ) به‌ڵكو له‌وڵاتێكی ئهنفالو جینۆسایدكراودا جه‌لادیش ده‌یانجار له‌قوربانی بهرێزترو سودمه‌ند تربێت؟!!
ئه‌وه مشتومر هه‌ڵناگری كه‌وا خه‌ڵكی كوردستان، دوێنی له‌سه‌روه‌ختی رژێمی دیكتاتۆری به‌عسدا باجی ههڵوێستو ئه‌خلاقی به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی خۆیانداوه " ئێستاش ههردهیدات" زه‌ق بهبهرچاوانهوهیه ئه‌وه‌ی بنه‌مای ئابوری‌و شوێنی ژیانی شێوێنراوه،ئه‌وخه‌ڵكه زهحمهتكێشهن كهههتاكو ئیستا قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ته‌وه، ئیتر وه‌كو ئه‌ركێكی سیاسی‌و ئه‌خلاقی هه‌م حكومه‌تی ناوهندیو هه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، ده‌بێت پابه‌ندبن به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانهكانیانو پابه‌ندبن به‌وه‌ی سیستمێكی ئیداری داد په‌روه‌رانه‌ی وا رێكبخه‌ن كه ژیانێكی شایسته‌ی مرۆڤانه بۆ هاوڵاتی فه‌راهه‌م بكات، ئاخر ناشێت له ناو پروپاگه‌نده‌ی دیموكراسیدا به زیندوومانهش ناوبنێین ژیان؟ به‌لای كه‌مه‌وه به‌نده ده‌ستوریه‌كانی حكومه‌تی ناوهندیو هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندا وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكه‌ن،په‌رله‌مان ببێته نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك‌و به‌ته‌نگ داواكانی خه‌ڵكه‌وه بێت، نه‌ك موچه‌ی خۆی وه‌رگرێ‌و بێده‌نگ ده‌ستبخاته ژێرسه‌ری، له‌وه‌ش خراپتر شه‌ڕی زیادكردنی موچه‌ی خۆی بكات‌و چاو له‌و موچهكهمهی فهرمانبهرانو موچه‌خۆرانی چینه‌كانی خواره‌وه بپۆشێ..!!
كه‌چی به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌كوردستان به‌ناوی دیموكراسیه‌وه ده‌گوزه‌رێ، ره‌گه‌زه‌كانی تۆتالیتاریزم كاری تێدادهكهنو ئاینده‌یه‌كی ترسناك چاوه‌روانی ژیانی خه‌ڵك ده‌كات، به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته ژیانیان به‌ره‌و ئاسمان ههڵدهكشێو زه‌ق به‌به‌رچاویانه‌وه ژیانی خه‌ڵكیش به‌ره‌و ناخی زه‌وی شۆرده‌بێته‌وه، ئه‌و ئیمتیازانه‌ی بۆ وه‌زیرو پهرلهمانتارو به‌رپرسه حزبی‌و حكومیه‌كان له‌ئارادایه، راسته‌وخۆ سوكایه‌تی‌و هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك، چونكه به‌رپرس واتای به‌رپرس له‌ژیانی خه‌ڵك نه‌ك بۆ ئیمتیازه‌كانی خۆی، وه‌كو بلێی ژیان هه‌رشایسته‌ی به‌رپرسان بێت‌و خه‌ڵكیش له‌ناو بچن؟! وه‌كو ئه‌مه یاسایه‌كی ئاسایی ژیانی مرۆڤ‌و چه‌سپاو بێت..!! به‌و لۆژیكه‌ی ده‌لێت: (مرد به‌جه‌هه‌ننه‌م نانخۆرێك كه‌متر..!) چونكه ئه‌و باره ناله‌باره‌ی ئه‌مرۆ خه‌ڵك پێوه‌ی گیرۆده‌یه، ئه‌م لۆژیكه مردوپهرستیه سه‌روسیمایه‌كی به‌ژیانه‌وه نیه‌و مه‌به‌سته‌كه‌ی له‌وه تێناپه‌ڕێ مادام خێرێك بۆ حكومه‌ت راستتر وایه بلێین بۆ "حزبی ده‌سه‌ڵاتدار" ناداته‌وه بامرۆڤیش بێت، چ به‌هایه‌كی هه‌یه؟ ده‌نا جیاوازی له‌نیوان هاوڵاتیانی ئاسایی‌و برپرسان قابیلی بهراوردنهماوه.
له‌كاتێكدا ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی حزب‌و حكومه‌ت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كوردستان روو له‌گه‌شه‌ی ئابوری‌و سیاسی‌و دیموكراسیه،باشتر وایه ئه‌و قسه‌یه‌یان بۆ راستبكهینهوهو بلێن: به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری به‌رپرسان هه‌میشه له‌گه‌شه‌سه‌ندندایه نه‌ك هی خه‌ڵكی كوردستان. چونكه حه‌قیقه‌ته‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، چینی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ڕوولهمهرگن، نه‌ك له گه‌شه‌سه‌ندن..!