هیچ باوه‌رێک پیرۆز و رێزدار نییه؛ نه‌فسی ئینسان رێزداره..
مێهراسا….
وه‌رگێرانی عوسمان_م….
له راستیدا هۆکاری دواکه‌وتویی کۆمه‌ڵگا و به‌ره‌و دوا بردنی خه‌ڵکه‌کان به‌ره‌و به‌دبه‌ختی و داماوی و نه‌هامه‌تی له سه‌رده‌می ئێستادا، زیاتر له مه‌لا و قه‌شه و راهێبه و هتد هه‌مان دیندارانی موتهعهسوبی خوێنده‌وار و شاره‌زا له زانستهکانی نوێ له هه‌ر دین و ئایینێکدان. ئه‌و خوێنده‌وارانه‌ی که پاشناوی فڵان و فیسار زانستگهشیان له‌گه‌ڵ خۆێان راکێشاوه، نه‌ک هه‌ر خۆێان له ترسی میعاد و دنیای درۆیینه‌ی پاش مه‌رگ فریو ده‌ده‌ن، به‌ڵکو کاتی خۆێان له‌بری خوێندنه‌وه‌ی پێشکه‌وتنه‌کانی زانستی نوێ و زیاد کردن به زانستی خۆێان، له پروپاگانده‌ی باوری خورافیدا به فێرۆ ده‌ده‌ن. بێگومان هه‌ر ئه‌م که‌سانه‌ن کاتێک دژاێهتیهکان و به‌ڵگه و ده‌لیله زانستیه‌کانی زاناێان و روناکبیران له بابه‌ت به درۆ خستنه‌وه‌ی دینه‌وه ده‌بیسن، قیژه و قاوێان له به‌رز ده‌بێته‌وه که نابێ هێرش بکرێته سه‌ر باوه‌ری خه‌ڵک و یان ئیهانه‌ی پێ بکرێ. ئه‌م رێ لێ ون بوانه‌ی گیر خوارد‌و له نێوان زانست و خورافه‌دا، هێنده ئه‌سیری ته‌عه‌سوبی کوێرن که نه مانای پیرۆز ده‌زانن و نه بۆ باوه‌ر مانا و کارکردێک شک ده‌به‌ن.
چ شتێک پیرۆزه و کامه باوه‌ر رێزداره؟ ئه‌مه پرسیارێکه که ده‌بێ دینداره پله به‌رز و تهعهسوبییهکان به‌ر له هه‌ر وشهێهکی ناره‌وا و توره بونێک وڵامی پێ بده‌نه‌وه. ئاێا هه‌ر جۆره بیر کردنهوهێهک پێرۆزه؟ ئاێا ده‌بێ رێز له هه‌مو باوه‌رێک بگیرێ؟ ئاێا ئه‌گه‌ر ئیدیعا بکه‌م و له‌و باوه‌ره‌دا بم که نه‌خۆشی خهرکان به هۆی خواردنی چای گه‌رمه‌وه توشی ئینسان ده‌بێ، ئاێا ئه‌م بۆچونه‌ی من جێگای گاڵته‌جاری نییه؟ به میلیون ئینسان له هێندوستان گا ده‌په‌ره‌ستن؛ ئاێا ده‌بێ گا به پیرۆز بزانین؟ ئاێا سه‌ربرینی گا و خواردنی گۆشته‌که‌ی له لاێان 6 میلیارد ئینسانی تره‌وه ئیهانهێه به باوه‌ری گاپهرهستان؟ ئاێا باوه‌ری بنلادن و گوروپی ئهلقائێده که خه‌ڵکانی دیکه‌ی جیهان به کافر ده‌زانن و ته‌واوی دنیا ته‌نیا بۆ ژیانی خۆێان و که‌ڵک وه‌رگرتنی خۆێانیان ده‌وێ، پیرۆز و به‌رێزه؟
ئاێا ئه‌وه‌تان بێگومان زانیوه که هه‌ر له‌م گۆی زه‌وییه‌دا، خه‌ڵکانێک هه‌ن که شه‌یتان ده‌په‌ره‌ستن؟ که‌واێه، ده‌بێ بڵێن ئه‌ی په‌یره‌وانی دینه ئیبراهیمیه‌کان، ئێوه که هه‌مو رۆژێک به له‌عنه‌ت کردن له شیتان خێر بۆ خۆتان به‌ده‌ست دێنن، وه حاجییه موسوڵمانه‌کان که له رێورسمی حه‌جدا به ره‌جم کردنی شه‌یتان داوای پاداش له خودا ده‌که‌ن، ده‌بێ بزانن که ئیووه به‌م عیبادهتهتان ئیهانه و سوکاێه‌تی به موقه‌ده‌سات و پیرۆزییه‌کانی خه‌ڵکی شه‌یتان په‌ره‌ست ده‌که‌ن.
جوله‌که‌کان له‌و باوه‌ره‌دان که قه‌ومی هه‌ڵبژێردراوی خودان واتا (یه‌هوه) و به‌هه‌شت بس بۆ ئه‌وانه. مه‌سیحیه‌کان تنیا ئێمان هێنه‌ران به عیسا به رزگار و شایسته‌ی به‌هه‌شت ده‌زانن. موسوڵمانه‌کان له‌و باوه‌ره‌دان که خوداکهێان بێجگه له موسوڵمانان هیچ که‌سێکیتر رێگا نادا بچێته به‌هه‌شت. له نێوان موسوڵمانه‌کانیشدا، شێعه‌کان له‌و باورهدان که بێچگه له شیعه خه‌ڵکانیتر کافر و جه‌هه‌ننه‌مین. بههااڵڵاش زیاتر له سهدهێهک له‌وه پێش رایگهێاند که له لاێان خوداوه هاتوه و دینێکی نوهێی هێناوه و دینه‌کانیتر ره‌فز کراون، وه له ئاکامدا یان ده‌بێ ببنه به‌هایی یان ده‌چنه جه‌هه‌ننه‌م. قه‌وم و گروپهکانیتریش به هه‌مان شێوه و ره‌وشت ته‌نیا باوه‌ری خۆێان به رێزدار و پیرۆز ده‌زانن.
به هێنانه گۆری ئه‌م کورته باسه، ئه‌م پرسیاره دێته گۆری که له نێوان ئه‌م چه‌ند هه‌زار دین و ئایینه‌دا، حه‌ق به کێ و به کامیانه؟ وه ئاێا ئه‌م هه‌مو باوه‌ره دژ به یه‌ک و جیاواز و بێ بناغانه، به راستی جێگای باوه‌ر و پیرۆزن و نابێ ئیراد و ره‌خنه له‌م هه‌مو سه‌خافه‌ته بگیرێ؟
ولامی ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌ێه که هیچیان به‌رحه‌ق نین و ته‌واوی ئه‌م باوه‌رانه بێجگه له کۆمه‌ڵێک درۆ و گومان و خورافات هیچیتر نییه. هیچ باوه‌رێک به‌رێز نییه. له سه‌رده‌می فیساغورس و پێش له‌ویش تا ئێستا هه‌زاران باوه‌ری فه‌لسه‌فی، وه له سه‌رده‌می ئیبراهیمدا سه‌دان دین و ئایین هه‌بوه و هاتوه‌ته کاێه‌وه. هه‌رکام له‌و دینانه پاش ماوه‌ێه‌ک له لاێان فه‌یله‌سوف و یان پێغه‌مبه‌ری دواتر که ده‌هات، ره‌فز ده‌کرا و قه‌ڵه‌می باتڵی به‌سه‌ردا ده‌کێشرا. ته‌نانه‌ت نه‌زه‌ریه‌ی راکێشه‌ری نیوتون که ده‌مانێکی زۆر فیزیای خستبوه ژێر تیشکی خۆی، ئێستا به هاتنه ئارای فرزیهی نوێی "کوانتوم" له گۆره‌پانی زانست و فه‌لسه‌فه‌دا وه‌لا نراوه. که واێه ئه‌وه‌یکه پیرۆز و رێزداره ئینسانی په‌تی و خاوه‌ن باوه‌ره نه‌ک باوه‌ری جۆراوجۆری ئینسان. ئینسان نابێ ئازار بدرێ، نابێ له به‌ند و زیندان بکرێ و ئیهانه به کهساێهتیی بکرێ و نابێ له‌به‌ر باوه‌ری بکوژرێت. ئینسان به‌رێزه نه‌ک باوه‌ره‌که‌ی، له‌شی ئینسان رێزداره نه‌ک بۆچونه‌کانی. ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه ئه‌م یان ئه‌و گوروپ و قه‌وم که هیچ باوه‌رێکیان نییه، ناتوانرێ ئنیکاری بونیان وه‌ک راستیه‌ک بکرێ، نابێ عه‌قڵ پێشێل بکرێ، راستی بکوژرێ، له ره‌خنه ترسمان هه‌بێ، زمان ببه‌سترێ و رێگا له تێکۆشانی ره‌خنه‌گران و خێرخوازان و عاقڵانی کۆمه‌ڵگا بگیرێ.
ئه‌م راستیه‌مان له‌بیر نه‌چێت که به پێچه‌وانه‌ی نه‌زه‌ر و بۆچونی دینداران، گرفتی دینه‌کان له ئالوده بون به خورافات نییه؛ به‌ڵکو ئالوده‌ییه خورافیه‌کان له جه‌وهه‌ری دینهکانداێه. به شێوه‌ێه‌کی رونتر، حه‌قیقه‌تی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه نییئه که خاوه‌نانی کومپانیاکانی ئیمان و ده‌زگا و بازاره‌کانی دین فرۆشی ئیدیعای ده‌که‌ن که گوێا خورافات به مرور و به تێپه‌ربونی زه‌مان و دور که‌وتنه‌وه دین له مه‌بده‌ئی خۆی خورافات ره‌خنه و نفوزی کردوه‌ته ناو دینه‌کان. خودی ئه‌ساسی بنیادی دینه‌کان که له‌گه‌ڵ زانست و شعور و مهنتێقدا بێگانه‌ن، خورافهێه. ئه‌و شته لاوه‌کییانه‌ی که دیندارانی خوێنده‌وار و بوینباخ له مه‌ل بۆ دیفاع له ئیمانیان به خورافه‌ی ده‌زانن، به بێ توسقاڵێک گومان هوی خورافه بونیان و بێ ماێه بونیان بنیادێکه که سه‌رچاوه‌که‌ی له دینهکانداێه. کاتێک له فه‌لسه‌فه‌ی دینه‌کان و کتێبه دینیه‌کاندا دروست بونی ئینسان ته‌نیا خورافاتێکه و له‌سه‌ر ئه‌ساسی دروست کردنی په‌یکه‌رێک له قور و به فو رۆح له‌به‌ر کردنی بابه‌تی لێکوڵینه‌وه و باوه‌ری ئه‌وانه، دیاره 24 کتێبی (بحارالانوار)ی مهلاێهکی نه‌فام به‌ناوی مه‌لا باقری مه‌جلیسی ده‌بێ بێته نوسین. کاتێک به قسه‌ی دینه‌کان زه‌وی پانه و ناجوڵێ و ئاسمان سهرمیچێکه که پر مشتێک پوله‌که‌ی شهونمای تێ کراوه، دیاره ده‌بێ کتێبی (حلیت المتقین) بنوسرێت. ئا به‌م شێوهێهێه که له چوارچێوه‌ی گومانه‌کان و وههمیاته بێ بناغه‌کاندا، پێغه‌مبه‌ر سازی بره‌و په‌یدا ده‌کا و ته‌نانه‌ت له کوتایی سه‌ده‌ی نوزدهێهمدا میرزا به‌ها ده‌بێته پێغه‌مبه‌ر. له راستیدا خودی خورافات هه‌مان وته سست و بێ بناغه‌کانی کتێبه به‌ناو ئاسمانیه‌کانه که هه‌زاران کتێبی تری وه‌ک خۆێانی لێ بوه‌ته‌وه.