وەرزى بیرچوونەوە …ئاوێزان نورى Closed byadmin January 23, 2008 ئەدەب "با"بە تەنیشت ماڵمدا تێدەپەڕێ و..بیرى دەچێت دەرگاو پەنجەرەکەم بخاتە سەرپشتپێڵاوەکانم دەڕۆن و..بیریان دەچێت پێیەکانم لەگەڵ خۆیاندا ببەن"خەو"بەبەر چاومەوە سەما دەکات و..بیرى دەچێت بێتەسەر پێڵووەکانم"خۆر"بە ئاسمانەوە هەڵدێ و..بیرى دەچێت سڵاو لە تاریکى ژورەکەم بکات"باران" بەخوڕ دادەکات و..بیرى دەچێت چۆڕێک ئاو بڕژێنێتە گەروى تینوێتییەوە"یار"دەڕواتء بیرى دەچێت بێتەوەمنیش لەتێ سێوى مردن دەخۆم و..بیرم دەچێت هەندێکیش بۆنى ژیانەوە بکەملە وەرزى بیرچوونەوەدامنداڵەکانیش بیریان دەچێت پێ بگرنعەیامێکە ژیان یاوەرى کەس نابێجگە لە بیرچوونەوەئیمارەتێکم لە "فکر"دروستکردو..ئیمبراتۆریەتى جەهل بردیە ڕێوەخاکێکم بە عیشق تۆو کردو..دارى خیانەتى تیا ڕووامەعبەدێکم لەوەفا پڕکردو..فەتواى نەمانى تیا درادەیان دەستنوێژى یەقینم هەڵگرتجگە لە دوو رکات ترسنوێژى جورئەتم پێ نەکراتا لەسەر وبەرماڵى وجودوێردەکانمئاراستەى زانین بکەم و..لە گوناهى نەزانین پاک ببمەوەلە دامێنى خەیاڵێکى نارنجیشدادێرى قەسیدەکانمئولفەتیان بە وشە ژەنگرتووەکانەوە گرت و..خۆیان دوبارە کردەوەئیدى نازانم چى بنووسمکە تەنها بیرچوونەوە میوانمەنازانم من بیرم دەچێت بڕۆمە لاى شیعریان شیعر بیرى دەچێت ببێتە میوانى پێنووسەکەم..لەساڵى نەهامەتیدالەسەر پەڕاوى یادەوەرى هەوردابە هێڵێکى گەورە نووسراوەوەرزى بیرچوونەوە!!