Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
دوکەڵ وا بەسەر چیاوە1..عەبدولقادر سەعید

دوکەڵ وا بەسەر چیاوە1..عەبدولقادر سەعید

Closed
by January 23, 2008 ئەدەب

(مارش و سروودە  ئازادیخوازییەکانمان وەهمێکى شۆڕشگێڕانەن. نەوە دواى نەوە دەیڵینەوە. دوژمنان، ئێوەش مارش و سروودە سەربازیەکانتان رەنگە حەقیقەتێکى ترسنۆکانە بێت)

سپێدە ئەوانەى بەچیاى ئەفسانەى مەرگا هەڵزنان
رەنگە خۆرتیشکى زێڕینى لە خوێنیانا هەڵبکێشێ
زۆر دەترسم تۆش یەکێ بیت لەو بۆ کڕوزى مردنە
سەر هەتا پا چیا غەرقە لە پرشنگى نائومێدى و بیرچوونەوە
دڵم خێراتر لێدەدا دوکەلڕ وابەسەر چیاوە
من بروسکەى چاوى هەڵۆ و تفەنگى چاوى دوژمنان دەناسمەوە
* * *
پێش ئەوەى دەستان تێکەڵى دەستى ماڵئاوایی ببێ
دێڕە شیعرێکت پێوتم
من ماناکەیم لە بزەو تیشکى چاوتا دەخوێندەوە
چەند منداڵانە ئەمڕوانى لە سیحرى ئەو گۆرانییەى
کە ئەوین باڵى پەپولە و شەو سامى مەرگى پێداوە
دڵم کەوتۆتە خورپەیەک دەڵێى ئیتر ناتبینمەوە
کە دەبینم تا چاو بڕکات دوکەلڕ وابەسەر چیاوە
* * *
پێش ئەوەى تۆ ماچم بکەیت و هەڵوەرێى
ژوانێکى نوێت پێوتم، داخم ناچێ
جگە لەو ماچە هیچى ترم لە خەیاڵى شاعیرانە بیر نەماوە
گەر بەبآ من خاک رایموسیت بیرتنەچێ
چاوم لە مەرگى سپیتە دوکەلڕ وابەسەر چیاوە
* * *
دوێنێ جانتاى تەمتومانت کردە شان و سنورت کرد بە نیشتیمان
ئێستا لە نێو فڕگەى وڵاتێکى دوورە دەستا چاوەڕوانین
من بە خەیال لەگەڵ مەرگى ئەو پۆلەدا تۆ دەبینم،…
باڵیان لە خوێن هەڵئەکێشن، رۆحیان لە قۆڵى هەتاوا
مەرگى ئەوانء سەفەرە دوورەکەى تۆ
وەک ئەوە وایە بەتفەنگى دوژمنەکان پێکرابی
کاتێ بە دەنگى ئاگرین هاوار دەکەن دوکەڵ وابەسەر چیاوە
* * *
شەو درەنگان پۆلە مەلێکى غەوارە
بە ئاسمانى ماڵەکەمانا تێپەڕین
مەلێکیان بە باڵى ئاوەڵاوە لێجێما
وەک چۆن گەڵاى پایز سەماى مەرگى خۆى دەداتە دەست جوانى
هێشتا چاوەکانى پڕ بوون لە سیحرى روانین و
دەنوکیشى تەڕ بوو بە عەشق و گۆرانى
من تۆم بیر کەوتەوە کە دەتوت
نیازم وایە دڵم بکەم بە بەهەشت و
چاوم ئەوینى خەڵک و خوا و
خوێنم ئاونگە بەیانى
* * *

1- دوکەڵ وابەسەر چیاوە: ناوى ئەو مارشە سەربازییەیە کە سەربازانى تورک لەکاتى هەر پەلامارێکدا لە کوردستان دەیڵێنەوە.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.