چاره‌نووسی خوێندکارانی گیراوی کورد نادیاره
پاش ئه‌وه‌ی که چوار چالاکی خوێندکاری کورد به ناوه‌کانی سۆهراب که‌ریمی ، فه‌ڕشاد دووستی پوور، محه‌ممه‌د ساڵح ئه‌یومه‌ن و جه‌واد عه‌لیزاده، دوابه‌دوایی کۆبوونه‌وه‌یی ناڕه‌زایه‌تی 18ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له زانکۆی تاران دهزگیرو ڕه‌وانه‌ی به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێڤین کران و تا ئێستا و سه‌ڕه‌ڕای هه‌وڵ و به‌دواداچوونی چڕی بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانیان ؛هیچ زانیاریه‌ک سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ته‌ندرووستی، چاره‌نووس و تۆمه‌تباریه‌کانیان ده‌ست نه‌که‌وتووه.
به گوێره‌ی دوایین زانیاریه‌کان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م چالاکه خوێندکاریانه به چڕی و به‌رده‌وامی سه‌رقاڵی به‌دواداچوونی ڕه‌وشی گیراوه‌کانن به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌منی ڕه‌ژیم له گرتووخانه‌ی ئێڤینی تاران نه ڕێگه‌ی دیتنی ڕۆڵه‌کانیان پێده‌ده‌ن و نه زانیاری سه‌باره‌ت به بارودۆخ و چاره‌نووسی گیراوه‌کان ئاشکرا ده‌که‌ن. هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو له بنه‌ماڵه‌ی چالاکانی خوێندکاری گیراو ئاشکرایی کرد که له جه‌ریانی به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌کانیان دا نه‌ته‌نیا به‌رپرسان هیچ هاوکاریه‌کیان نه‌کردوون و له ڕه‌وشی ته‌ندروستی و چاره‌نووسی گیراوه‌کانیان ئاگاداریان نه‌کردوونه‌ته‌وه، به‌ڵکو سووکایه‌تیشیان پێکراوه.
ئه‌وه له کاتێک دایه که " محه‌ممه‌د ساڵح نیکبه‌خت" پارێزه‌ری کورد که له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌کانیانه‌وه بۆ پارێزڤانی له خوێندکارانی گیراو ئه‌رکدار کراوه، ڕێگه‌ی پێنادرێ که له گرتووخانه سه‌ردانی خوێندکاره‌کان بکات.
به گوێره‌ی ئه‌م زانیاریانه هه‌رئێستا ته‌نیا له تاران چوار چالاکی خوێندکاری کورد به ناوه‌کانی "سۆهراب که‌ریمی"، خوێندکاری کارناسی باڵای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی ئازادی تاران، نووسه‌ر و چالاکی خوێندکاری، "فه‌ڕشاد دووستی پوور"، خوێندکاری ئه‌ندازیاری مه‌کانیک له زانکۆی هه‌مه‌دان، چالاکی خوێندکاری و نووسه‌ر، "محه‌ممه‌د ساڵح ئه‌یومه‌ن" خوێندکاری کارناسی سیاسی زانکۆی تاران و "جه‌واد عه‌لیزاده"، خوێندکاری کارناسی باڵای مافی مرۆڤ له زانکۆی عه‌لامه‌ی تاران، له ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری و دۆستی گه‌لی کورد، دوابه‌دوایی چالاکی پڕۆتیستۆیی 18ی سه‌رماوه‌ز له زانکۆی تاران ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران کراون و ئێستاش له چاره‌نووسێکی نادیار دان.