
پێڵاوه‌کانی ئیمێلدا مارکۆس‌و چه‌ند سه‌رنجێک*
پێڵاوه‌کانی ئیمێلدا مارکۆس‌و چه‌ند سه‌رنجێک*
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
له‌کوردستاندا، ئه‌وانه‌ی گه‌وره‌ترین به‌رپرسیارێتی باشی یان خراپی دۆخه‌که‌یان ده‌که‌وێته سه‌رشان، کاربه‌ده‌ستانن. پێویست به‌وه ناکات که‌موکوڕییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بکه‌ینه‌وه بهپێرست، هه‌مومان که‌م تا زۆر ده‌زانین چ گهندهڵیو ناعه‌داله‌تییه‌ک له‌کوردستاندا ده‌گوزه‌رێت. دیاره ئۆباڵی سه‌ره‌کی ئه‌و دۆخه خراپه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کاربه‌ده‌سته حیزبیه نه‌شیاوانه‌ی که پله‌وپایه‌ی زۆر شیاویان پێدراوه له‌کوردستاندا.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ قسه ده‌رباره‌ی به‌شێک له‌و ژنانه بکه‌م که‌م تا زۆر به‌ره‌و بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵکشاون، ئه‌وانه‌ی نه‌ک به‌هۆی توانای خۆیانه‌وه، به‌ڵکو به‌هۆی خزم خزمێنه‌و حیزب حیزبێنهو مهحسوبییهتهوه پێشخراون. ئه‌وانه‌ی خۆیان بهدهمڕاستو نوێنه‌ری میلله‌ت ده‌زانن ، که‌چی ته‌واو دابڕاون لهخهلکیو خهمو ئازاره‌کانیان، ئه‌وانه‌ی هه‌ر که ده‌م ئه‌که‌نه‌وه باسی مافی مرۆڤ‌و شارستانیه‌ت ده‌که‌ن، که‌چی مه‌ودای ئهقڵو بیرکردنه‌وه‌یان له‌سنوری خێڵ‌و حیزبه‌که‌یان تێناپه‌ڕێت. ئه‌وانه‌ی دژی نه‌ریتی فره ژنین، که‌چی سه‌ر به‌هه‌وێ شوو ده‌که‌ن! ئه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به‌یه‌کسانی ژنان ده‌دوێن، که‌چی پله‌وپایه‌یان به‌هۆی "خه‌باتی باوک یان هاوسه‌ریانه‌وه" چنگ که‌وتوه. ئه‌وانه‌ی وتار‌و چاوپێکه‌وتنه‌کانیاندا وا نیشانده‌ده‌ن که خه‌مخۆری خه‌ڵکن، که‌چی له‌داڕشتنی پلانی چاره‌سه‌ردا، ته‌واو بێ توانا‌و بێده‌سه‌لاتن.
ئاشکرایه به‌شێک له‌وان ئه‌و که‌سانه نین که هه‌ستی لێپرسراویی به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگا رۆحیان کرۆشتبێت، به‌لکو له‌به‌رژه‌وه ندی تایبهتیو خۆویستی خۆیان، ڕونتر بڵێن له‌به‌ر کۆکردنه‌وه‌ی سهروهتو سامانیان، سه‌ریان ناپرژێته سه‌ر لاکردنه‌وه به‌لای کێشه‌کاندا.
دیاره حیزبه‌کانیش که‌سێکی جدییان ناوێت، که‌سێکیان ناوێت پرسیارکهرو ره‌خنه‌گه‌ر بێت، تا به‌ته‌نگی کۆمه‌ڵگاوه بێت. که‌سی سه‌ربه‌خۆیان ناوێت که خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌و که‌سایه‌تی خۆی بێت، به‌ڵکو که‌سێکیان ده‌وێت که خاوه‌ن که‌سایه‌تی خۆی نه‌بێ، به‌ڵکو که‌سایه‌تیه‌کی خوازراو بێت، رونتر بڵێین که‌سایه‌تیه‌که‌یان به‌هۆی ههوڵو خه‌باتی که‌سانیتره‌وه، په‌یدا کردبێت. گه‌ر که‌سێکی ئازاد‌و بیرکه‌ره‌وه‌یان هه‌بێت، پرسیار بکات‌و وێڵی گه‌ڕان به‌دوای کێشه‌کان بکات، ئه‌مه جێ لێژکردنو ته‌نگهه‌ڵچنین ئه‌وان ده‌گریته‌وه.
زۆرێکیان له‌گۆڤارو ڕۆژنامه‌و که‌ناله‌کانی ڕاگه‌یاندن دهردهکهونو وتاری هه‌مه‌چه‌شنه له‌سه‌ر توندویژی به‌رامبه‌ر ژنان، منداڵان، فره ژنی، مافی ئازادی، پرۆسه‌ی دیموکراسی‌و گهندهڵیو بیرورای ئازاد‌و ..هتد ده‌نوسن، به‌ڵام پرسیاره‌که لێره ئه‌وه‌یه: ئایا کێ ده‌نوسێت‌و به‌چ نیازێک ده‌نوسێت؟ یا ده‌نوسن بۆ ئه‌وه‌ی راستی به‌ده‌سه‌ڵات بڵێن یان ده‌نوسن بۆدڵرازیکردنو خۆده‌رخستن لای ده‌سه‌ڵاتداران؟
لیره‌وه سهینهکام بیرده‌که‌وێته‌وه که فهیلهسوفو ده‌سته راستی قه‌یسه‌ری ڕۆما بو، به‌هۆی کاره جیاجیاکانی سیاسهتو بلیمه‌تی خۆی، بو به‌خاوه‌نی ملکو سامانێکی زۆر، له‌کاتێکدا که خه‌ڵکانێکی زۆر له‌هه‌ژاریدا ده‌ژیان، سهینهکا ئاماژه‌ی به‌وه ده‌کرد که سامان نرخی نیه‌و پێوست ناکات مرۆڤ بۆ گه‌یشتن به به‌ختیاری هه‌ول بۆ کۆکردنه‌وه‌ی سامان‌و ڤیلاو خۆشگوزه‌رانی خۆی ته‌رخان بکات. چونکه ئه‌م مولکو خۆشگوزه‌رانیه هه‌تا سه‌ر نین‌و له‌ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤیش‌دا نیه که‌ی کۆتایی هات، کۆتایی دێت!
ده‌روپشتی سه‌ریان دهسورما لهبیروراکانی، چونکه قسه‌کانی له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌کانی یه‌کیان نه‌ده‌گرته‌وه، کتو مت وه‌ک لای خۆمان: چۆن ناعادلێک داوای یه‌کسانی ده‌کات. چۆن گه‌نده‌ڵێک باسی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌کات! چۆن خانمه‌کانی حیزب له‌سه‌ر خه‌باتی پیاوه سیاسیه‌کان به‌میرات پۆست‌و پله‌ی دهستکهوتبێتو باسی فێمینست بکات.
خانمی یه‌که‌می فلیپین، ئیمێلدا مارکۆس، که پۆستی بالای جیاجیای له‌وه‌زاره‌ته‌کان وه‌رده‌گرت، به‌شێوه‌یه‌ک لهئینتهرفوییهکاندا، وا خۆی نیشان ده‌دا که چۆن پهرۆشو دڵسۆزی میلله‌ته‌و چۆن ههولدهدا هاریکاری خه‌لکانی هه‌ژاری فلیپین بکات، به‌لام له‌واقیعدا قسه ئاڵا‌و واڵاکانی یه‌ک سانیتمه‌تر بڕیان نه‌ده‌کرد، نه‌ک هه‌ر هه‌موو گفتۆگۆکانی به‌پێچه‌وانه‌ی کرده‌وه‌کانی بو، به‌ڵکو ئه‌م ژنه گه‌نده‌له، خولیای کڕین یان "نه‌خۆشی کڕینی" هه‌بو، هه‌مو مولکی گشتیان کردبوو به مولکی تایبه‌تی خۆیان. تا لهراپهرینیی جه‌ماوه‌ری ساڵی 1986دا، که له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی دکتاتۆریی ئه‌و وڵاته هاته‌کایه‌وه، مولکو ماڵ‌و سامانی سهرۆکو ژنه‌که‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، ده‌رکه‌وت ئه‌م ژنه که ده‌می له‌ئازادی یه‌کسانی دهژهنیو باسی مافی مرۆڤ‌و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌کرد، خاوه‌نی چه‌ندین سندوق مرواری و ئه‌لماسی گرانبه‌ها بو، ده‌رکه‌وت زیاد له 3000 جووت پێلاویشی هه‌بوو. خۆی‌و هاوسه‌ره دکتاتۆره‌که‌ی، فردیناد مارکۆس فریا نهکهوتتن، هه‌موو سامان و سهروهکهیان رزگار بکه‌ن ، ته‌نها بری 684 ملێۆن دۆلاریان له‌گه‌ڵ خۆیان برد‌و هه‌لاتن بۆ هاوای. به‌م شێوه‌یه ئه‌م ژن و سه‌رۆکه ی بیست ساڵ له‌سه‌ر بنچینه‌ی تالانی و گه‌نده‌ڵی وسته‌م و زۆرداری حوکمی فلیپیان کرد، به‌جۆرێک وڵاته‌که‌یه‌یان دارزاندبوو، که میلله‌ت له‌وپه‌ری هه‌ژاری و رسواییدا ده‌ژیان، ته‌نانه‌ت ولاته‌که‌یان ببوه مه‌ڵبه‌ندی پیشه‌سازی سێکس‌و نه‌خۆشی ئایدز.
لای خۆشمان که‌م نین ئه‌و ژنه به‌ناو سیاسه‌تمه‌داره خۆ بهگهورهزانانهی له‌پێناوی په‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا، هه‌رچی به‌هاو نۆرمی ئینسانی‌و سیاسی و ئه‌خلاقییه توڕیانداوه بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ى خۆیان. ئه‌مانیش هه‌موو خولیایان بووه بهخۆرازاندنهوهو خۆگۆڕینو ڤێلاو پێڵاو‌و ئالتونو موڵک‌و سامان کۆکردنه‌وه‌و گهشتو گه‌ڕان.
* ئه‌م بابه‌ته له 21-10-2008 له ئاوێنه بلاوکرایه‌وه