کورده باشه‌کان، به‌خێربێن بۆ واشینگتۆن
کورده باشه‌کان، به‌خێربێن بۆ واشینگتۆن
له په‌راوێزی وتاره‌که‌ی بارزانیدا له باره‌گای( CSIS) له واشینگتۆن
دڵشاد حه‌مه
سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی و نێوده‌وڵه‌تی(CSIS) که باره‌گاکه‌ی له واشینگتۆن دی سی-ه، یه‌کێکه له تینک تانکه هه‌ره دیار و کاراکانی ئه‌مریکا. کاری ئه‌م سه‌نته‌ره لێکۆڵینه‌وه‌یه له پرسه ستراتیژیه‌کانی ئه‌مریکاو دنیا‌و " دابینکردنی تێڕوانینی ستراتیژی و ڕێگه چاره‌ی سیاسیه بۆ بڕیاربه‌ده‌ستان له حکومه‌ت و، ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و که‌رتی تایبه‌تی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی". کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌کادیمی ئه‌مریکی و جیهانی به‌شێواز و ڕێگه‌ی جیاجیا به‌شدارن له کار‌و به‌رپرسیارێتی و به‌ڕیوه‌بردن و ڕاوێژکاری ئه‌م ده‌زگایه‌دا، ڕه‌نگه هینری کسینجه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه له سه‌رده‌می ئیداره‌ی نیکسۆن(1969-1974)- که له‌یاده‌وه‌ری کورددا هه‌میشه نوێنه‌رایه‌تی سیاسه‌تی نائه‌خلاقیانه‌ی ئه‌مریکا ده‌کات له‌به‌رامبه‌ر کورددا،هه‌روه‌ها برزیزینکی(Zbigniew Brzezinski) ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکی له‌سه‌رده‌می جیمی کارته‌ردا(1977-1981) ته‌نها دوو له‌و که‌سایه‌تیه دیارانهبن که سه‌روکاریان له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌نته‌ره‌دا هه‌یه.
گوتاری گشتی سه‌نته‌ره‌که‌و پرۆفایلی ئه‌وانه‌ی که تیایدا کارده‌که‌ن پێمان ده‌ڵێن که ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌کی و تێروانینی گشتی زیاد له‌هه‌ر شتێک له ڕێبازی ڕیالیزمی سیاسی نزیکه. لێره‌وه ده‌وڵه‌ته‌کان و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان( ئه‌کته‌ری ده‌وڵه‌تیی) به پله‌ی یه‌که‌م جێگه‌ی گرنگیپێدان و لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگایه‌کی وه‌هان هه‌تا ئه‌کته‌ری غه‌یره ده‌وڵه‌تیی وه‌کوو کورد. به کورتی ئه‌م ده‌زگایه زیاد له‌هه‌رشتێک مینبه‌ری ده‌وڵه‌ته‌کان و سیاسه‌تمه‌دار و به‌رپرسی ده‌وله‌تیه. له عاده‌تی سه‌نته‌رێکی وه‌هادا نیه که میوانداری که‌سایه‌تیه‌ک بکات که به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان په‌یوه‌ندیدار نییه به ده‌وڵه‌تێک له‌ده‌وڵه‌ته‌کان به تایبه‌تیش ده‌وڵه‌تێکی دۆستی ئه‌مریکا. بۆیه ده‌رکه‌وتنی بارزانی له‌وێدا هه‌م بۆ کورد و هه‌م بۆ ئه‌و سه‌نته‌ره‌ش شتێکی سه‌رنجڕاکێش بوو. نامه‌وێ درێژدادڕی بکه‌م له ناساندن و ده‌رخستنی پێگه‌ی ئه‌م ده‌زگایه له ئه‌مریکاو له جیهاندا به‌گشتی، هه‌رکه‌سێک خوازیاری ئاشنایی زیاتره به‌م سه‌نته‌ره ده‌توانێت سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ڕه‌سمییان بکات(csis.org).
ده‌رکه‌وتنی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له شوێنێکی وه‌ها له ڕۆژی 31ی مانگی ئۆکتۆبه‌رداو قسه‌کردنی له مینبه‌رێکی وه‌هاوه یه‌کێکی تره له نیشانه‌کانی سه‌رده‌مێکی تازه له مێژووی ئاماده‌یی کورد له جیهاندا. پێموایه به‌شێک له‌و ئامادهبوانهی که‌سه‌ر به عه‌قلیه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی داخراو‌و نالێبوردهن، دلخۆش نه‌بوون کاتێک یه‌کێ له به‌ڕیوه‌به‌ره‌کانی کۆڕه‌که ڕووی کرده بارزانی و گووتی" ده‌بێ بمبه‌خشی ئه‌گه‌ر به کوردیه‌کی تێکشکاو پێت بڵێم- زۆر سوپاس جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی-". هه‌رچه‌ند هه‌ڵبژاردنی بارزانی و خودی ئاماده‌یی ئه‌و له واشینگتۆن و پێشوازیکردنی له‌لایه‌ن بووش و گه‌وره‌به‌رپرسانی تری ئه‌مریکاییه‌وه، به‌شێکه له ستراتیژیه‌تی جیاکردنه‌وه‌ی( کوردی باش) له (کوردی خه‌راپ). لێره‌دا بارزانی نوێنه‌رایه‌تی کوردی باش ده‌کات، له‌کاتێکدا په‌که‌که نوێنه‌رایه‌تی کوردی خه‌راپ ده‌کات به ته‌رازووی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی ئه‌مریکا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م ئاماده‌ییه ئه‌گه‌ر به شاره‌زایی و ووریایی و عهقلانیهوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، بێ‌شک کاریگه‌ری جیدی ده‌بێت له پێشخستنی پڕۆژه‌ی سیاسی کورد( به‌مه‌رجێک پڕۆژه‌یه‌کی وه‌ها ئاماده بێت). بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ تا ئێستاش له‌م سه‌رده‌مه‌ی جیهانگیری و لاوازبوونی به‌رچاوی ڕۆڵی ده‌وله‌تاندا له بواری و ئابووری و سیاسی‌دا، هێشتا ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌کان و بڕیاربه‌ده‌ستی سه‌ره‌کی هه‌ر ئه‌وانن. بۆیه، قۆستنه‌وه‌ی هه‌لێکی وه‌ها بۆ ناسییۆنالیزمی کاربه‌ده‌ستی کوردی و پێشکه‌شکردنی پرسی کورد له گوتارێکی واقیعیی و یهککگرتوودا، ده‌کرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی پرسی کوردی‌دا بێت. دۆست و نه‌یاری کوردیش هه‌ست به‌م گرنگیهو هه‌ست به‌و گۆڕانه ده‌که‌ن له پێگه‌ی کورد له هاوکێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا. نوسه‌ری دیاری تورک( محمد بیراند) ڕه‌نگه یه‌کێک بێت له‌وانه‌ی که جورئه‌تی ئه‌وه بکات که باس له‌م ڕاستیه بکات. ئه‌وه‌تا له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوودا له وتارێکیدا له) Turkish Daily News) به ناوی( سه‌رۆک خێڵه‌کان له کۆشکی سپی‌دا) وه‌بیر کاربه‌ده‌ستانی تورکی ده‌هێنێته‌وه که ناکرێت هه‌ر به‌ڕبه‌ی کۆن بپێون و جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی وه‌کو دوو سه‌رۆک خێڵ سه‌یر بکه‌ن. ئێستا ئه‌وان بوونه‌ته دوو که‌سایه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تانه‌وه پێشوازیان لێده‌کرێت. ئه‌و ده‌ڵێت، ده‌بێ کاربه‌ده‌ستانی تورک به سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانیاندا بچنه‌وه‌و ئه‌م واقیعه قبووڵ بکه‌ن. دیاره مه‌به‌ستی بیراند هاندانی حکومه‌تی تورکیایه بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ "ئیداره‌ی کوردی له باکووری عێراق" ئه‌ویش له‌پێناوی بنبڕکردنی په‌که‌که.
لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌که‌ی ئاماده‌یی بارزانی له‌و شوێنه‌دا به‌لای منه‌وه له لاوازی ئه‌و گوتاره‌دایه که به‌گشتی سه‌رکرده‌و به‌رپرسانی کورد کۆده‌کاته‌وه. هێشتا ده‌سه‌ڵاتی کوردی لێره له‌داوی( خۆشه‌ویستی یه‌کلایه‌نه) ده‌رنه‌چووه له ئاست ئه‌مریکادا. بارزانی هۆکاری چونه‌که‌ی بۆ ئه‌مریکا به‌م جۆره باس ده‌کات: "هاتنی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی ئێمه سوپاسی میلله‌تی ئه‌مریکا سوپاسی سوپای ئه‌مریکا بکه‌ین وه سوپاسی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بکه‌ین بۆ ئه‌و یارمه‌تیه‌ی که دایان ئێمه ڕزگار ببین له ڕژێمی دیکتاتۆریی". ده‌رخستنی شه‌ڕی عێراق وه‌کوو شه‌ڕی ئازادکردنی عێراق گوتارێکی کاتی ئه‌و کاته‌ی ئه‌مریکا بوو ئێستا هێنده سواوه که پێموایه خودی بوش‌یش شه‌رم ده‌کات دووباره‌ی بکاته‌وه. بارزانی هه‌م له‌سه‌ره‌تاو هه‌م له‌کۆتایی ووتاره‌که‌یدا ئه‌مه‌ی دووباره‌کرده‌وه. خاڵێکی تر ئه‌و سه‌خاوه‌ته بوو که به‌ڕێزیان پیشانیاندا له پێشوازیکردنی سوپای ئه‌مریکا له حاڵێکدا ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتنامه ئه‌منیه‌که‌ی نێوان ئهمرکاو حکومه‌تی عێراقی(SOFA) به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشت. بارزانی له وه‌ڵامی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا گووتی" پێم وایه په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌ت و خه‌ڵکی کوردستان به خۆشحاڵیه‌وه جێگیربوونی سوپای ئه‌مریکا له کوردستان قبووڵ ده‌که‌ن". ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌ئاستی وڵاته دراوسێکان و هێزه عێراقیه‌کانی تردا له خزمه‌تی پرسی کورددا ته‌واو نابێت، جگه له‌وه‌ی بڕیارێکه له جیاتی خه‌ڵکی کوردستان که پێموایه وه‌ک هه‌میشه له مه‌سه‌له‌یه‌کی چاره‌نووسسازی وه‌هاشدا پرسه خهسوانهشی پێناکرێت. جگه له‌وه‌ی که ئه‌مریکا پێم وانیه هه‌رگیز ئه‌وه به به‌دیل بزانێ بۆ ڕێککه‌وتننامه‌ی سۆفا( ڕه‌نگه ته‌نها یه‌کێک له هۆیه‌کان ئه‌وه بێت که ئه‌مریکا مه‌به‌ستی جێگیرکردنی شوێن پێی خۆیه‌تی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق نه‌ک ته‌نها کوردستان که خواردنی بهلێوانه!!).
مه‌سه‌له‌یه‌کی تر که ڕه‌نگه سه‌رنجی هه‌رکه‌سێکی ڕاکێشابێت که سه‌یری ئه‌و کۆنگره‌ی کردبێت. سێ ڕۆژنامه نووس که نوێنه‌رایه‌تی سێ ده‌زگای جیاوازی میدیای تورکیان ده‌کرد له پرسیاره‌کانیانه‌وه ده‌تتوانی خزمایه‌تی نێوانیان ئاشکرابکهی. پرسیاری هه‌رسێکیان له‌مه‌ڕ په‌که‌که بوو، هه‌رسێکیان ده‌یانوویست که هه‌ڵوێستی بارزانی تاقیبکه‌نه‌وه له به‌رامبه‌ر په‌که‌که‌دا. له وه‌ڵامی هه‌رسێکیاندا بارزانی رهفزیکردهوه که هیچ لێدوانێک بدات هه‌تا گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیدا به‌ئه‌نجام ده‌گات. پێم وایه وهڵاامدانهوهی ئه‌وه‌ی( ئایا تۆ‌و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌که‌که به ڕێخراوێکی تیرۆریستی ده‌بینن) پێویستی به گفتوگۆکردن نییه له‌گه‌ڵ تورکیا، ئه‌وه ده‌بێ مه‌سه‌له‌یه‌کی مه‌بده‌ئی بێت، هه‌روه‌ک چه‌ند جاری تر بارزانی ئاشکرای کردووه.
به‌گشتی وتاره‌که‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی بارزانی له‌و مینبه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، جگه له‌وانه‌ش که باسمکردن جێگه‌ی هه‌ڵوێست و پرسیاری جیدی ترن. چوونکه دنیای ده‌ره‌وه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و گوتاره‌وه ده‌مانخوێنێته‌وه که پێشکه‌شی ده‌که‌ین. له‌ڕێگه‌ی گوتاره‌وه پرسێکی بێهێز ده‌شێ زۆر به‌هێز خۆی بنوێنێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه، پرسێکی به‌هێز له گوتارێکی بێهێزدا هێزی خۆی ده‌دۆڕێنێت.
تێبینی:
وتاره‌که‌ی بارزانی له‌م لینکه وه‌رگیراوه:
http://media.csis.org/csistv/?081031_barzani
Mehmet Ali Birand (Tribal Leaders In The White House), Turkish Daily News, Thursday October 30, 2008:
http://www.turkishdailynews.com.tr/article.php?enewsid=118869