به‌شێک له قه‌سیده‌ی درێژی پرسه‌ی ئاو….کۆیار ڕه‌ووف
به‌شێک له قه‌سیده‌ی درێژی پرسه‌ی ئاو
کۆیار ڕه‌ووف
عه‌زیزم
مودده‌تێکه ته‌نها ترم له‌خه‌م
ته‌نها ترم له‌شیعره‌کانی شه‌و
له‌و موسافیرانه‌ی ئێشک گری عیشقن
له‌و بولبوله‌ی به‌دیار مه‌یتی گوڵێکه‌وه دانیشتوه،
له‌و ماسیانه‌ی :
ئاوی حه‌وزه‌کانیان بۆ پرسه به‌تاڵ کرا،
ته‌نهاتر له چاوه‌ڕوانی
له‌ده‌ستێکی به‌ریئ له‌ماچی باران
له‌ئامێزێکی سارد
،لهپهنجهیهکی بێ ئه‌ڵقه
له‌دڵێکی بێ ئینجانه
له موسافیرێکی بێ پێ
،له عاشقێکی بێ دڵ
،له‌مانگی بێ تریفه
،له‌دڵی شکاوی دهسگیرانێ
ته‌نها تر لهوچاوهی :
شه‌وان به‌دیار ئه‌ستێره ژماردنه‌وه
ئه‌چێته ئامێزی خه‌و
له‌و هه‌ناسه‌یه‌ی :
به‌دیار ته‌رمی ئاواتێکه‌وه هه‌ڵ ئه‌کێشرێ
ته‌نها تر له‌باڵی هه‌ڵوه‌ریوی نه‌وڕه‌سێک
ته‌نها تر له‌ماڵی خودا،
لهچهرپای ڕه‌به‌نێک ،،،،،،
عه‌زیزم من ئولفه‌تم به‌سه‌دای تۆوه گرتوه
من ئولفه‌تم بهچنارهکانی تۆ‌و،،
سێوه‌کانی غه‌ریبی و
شیعره‌کانی ته‌نهایی و
نیگاکانی مانگ و
تامی ههنارهکانتهوه گرتوه،،
من ئولفه‌تم بهنوێژهکانی باران و
رۆژوه شکاوه‌کان بهگێلاس و
بهربانگهکانی عیشقه‌وه گرتوه،،
عه‌زیزم له‌م ووڵاتی باوکه‌دا
،له‌م مه‌مله‌که‌تی وێستگه‌یه‌دا
ئه‌بێ پێناسه‌کانی عیشق بشارینه‌وه
عیشق به‌خه‌مه‌وه جوانه
تۆش به‌عیشقه‌وه ،،
عه‌زیزم زویر نه‌بی
یان ئه‌بێ عاشق نه‌بیت
یان ئه‌بێ : جانتایه‌ک خه‌م له‌گه‌ڵ خۆت هه‌ڵگری
بۆ هه‌ر کوێیه‌ک چویت ،
ئه‌بێ جۆره‌ها کلیلی خه‌مت پێ بێ
چونکه ده‌رگاکانی عیشق ناسکن عه‌زیزم !!
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
عه‌زیزم
وه‌ره بالهم ووڵاته ته‌وته‌میه ده‌رچین
بڕۆین بۆ ووڵاتێک ،
کهعیآق وه‌ک ئه‌و چوالانهیه
کهبهمناڵی پێکه‌وه لێمان ئه‌کردنه‌وه
،،،،،،،،،،،،،،،،
عه‌زیزم لێره بڕۆین باشه
ئێره ووڵاتی ئێمه نیه !!
ئێره ووڵاتی تفه‌نگه تفه‌نگ !!
نیشتیمانی ڕاوچیه
با ئه‌م ووڵاته بێ باوکه
بائه‌م ووڵاته زۆر باوکه به‌جێ بێڵین
لێره که‌س گوێمان لێ ناگرێت
لێره شه‌قامه‌کان به خوێنی کۆتر چاویان ئهڕهژن !!
سۆزانیه‌کان به‌مه‌رگی زه‌یتون سه‌ما ئه‌که‌ن
بابڕۆین عه‌زیزم بابڕۆین
تا مووفرهدهکان واتای خۆیان وه‌ر نه‌گرنه‌وه
نه‌یه‌ینه‌وه،،،،
تاتفهنگ به‌خاک نهسپێردرێ
نه‌یه‌ینه‌وه،،،،،
تاپرسهی ئاو دوایی نه‌یه‌ت
نه‌یه‌ینه‌وه،،
نه‌یه‌ینه‌وه .
ئه‌مه به‌شێک بوو له‌قه‌سیده‌ی درێژی پرسه‌ی ئاو که ساڵی 2000 نوسراوه‌و 2004 له سلێمانی چاپ کراوه به‌ڵام به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ی ڕێنوسی و پێش‌و پاشی تێداڕووی داوه کۆیار ڕه‌ووف 16-11-2008 به‌ریتانیا