ئان فرانک….. ئاماده‌کردنی:ژێوار فازل
ئان فرانک….. ئاماده‌کردنی:ژێوار فازل
ئان فرانک له حوزه‌یرانی 1929 له فرانکفۆرتی ئه‌ڵمانیا له دایک بووه. ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌کانی یه‌کێکه له ناودارترین به‌ڵگه‌نامه‌کانی تایبه‌ت به کۆمه‌ڵکوژی یه‌هوودیه‌کان.ئه‌م کچه نووسینی بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆی له 13 ساڵیه‌وه به‌ده‌ست پێکردنی به‌م دواییه ده‌قه‌ی ئه‌م ده‌فته‌ره بیره‌وه‌رییه چاپ کرا که بۆ زیاتر له (50)زمانی جیهانی وه‌رگێڕدراوه. ئان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا، واته باوکی ئۆتۆ و دایکی ئیدیت و خوشکی مارگۆت، به ماوه‌یه‌کی که‌م به دوای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی هیتله‌ر ڕایان کرد بۆ هۆڵه‌ندا. بنه‌ماڵه‌ی فرانک هه‌روه‌ک زۆربه‌ی یه‌هوودییه‌کانی ئه‌ڵمانیا وه‌ها بیریان ده‌کرده‌وه که له ئازار و مه‌ینه‌تی ڕزگاریان بووه‌و خۆیان حه‌شارداوه.داگیرکردنی هۆڵه‌ندا له ئایاری 1940 له لایه‌ن ئاڵمانییه‌کانوه، له ناوکاوێکدا ژیانی ئاسای ئه‌م بنهماڵه‌یه‌ی له ئه‌مستردام شێواند. ئازاردان و ته‌نگ پێ هه‌ڵچنینی یه‌هوودییه‌کان له لایه‌ن نازییه‌کانوه له هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپای ڕۆژئاوا،ئۆتی ناچار کرد بۆ دۆزیهنه‌وه‌ی حه‌شارگه‌یه‌ک و ڕگارکردنی بنه‌ماڵه‌که‌ی له ئۆردووگاکانی مه‌رگی پۆڵۆنیا. ئه‌وان له مانگی ته‌ممووزی 1942 خۆیان له ژوورێكی بچووک نهێنی له ژێرزه‌منێکدا شارده‌وه. ئان له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌کانیدا له مه‌ڕ ئه‌و باردوۆخه به‌م شیوه‌یه نووسیویه‌تی: (خۆشاردنه‌وه ترسناک بوو. هه‌رکاتێک یه‌هوودییه‌ک ئاشکرا بووایه که خۆی شاردۆته‌وه یه‌کسه‌ر به‌ره‌و ئۆردووگا زۆره‌ملێکانی یه‌هوودییه‌کان ڕکیش ده‌کرا و سزای ئه‌و که‌سه‌ی که یارمه‌تی یه‌هوودیه‌کانی دابایه مه‌رگ بوو)سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که دراسسێکانی بنه‌ماڵه‌ی فرانک یارمه‌تیی زۆریان دان، به‌ڵام دواجار ڕاپۆرتیان لێ درا و ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له به‌رواری 4 ئابی 1944 ده‌ستبه‌سه‌ر کران. ئه‌وانیش وه‌ک ئه‌و 100000 یه‌هوودییه هۆڵه‌ندییه‌ی تر نێردرانه ئه‌و ئۆردووگایانه‌ی که بۆ ناوی (ویستربۆرک) له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مستردام بینا کرابوون و له سپته‌مبه‌ری 1944 نێردرانه ئۆردووگای یه‌هوودییه‌کان له ئاوشۆیتیس. ئیدیت فرانک ماوه‌یه‌ک دوای ئازادکردنی له کانوونی دووه‌می 1945 دا مرد و ئان و مارگۆت نێردرانه ئۆردووگای یه‌ژوودیه‌کان له (بێرگین-بێڵسین)له ئه‌ڵمانیا و هه‌ردووکیان له مارسی 1945 به هۆی نه‌خۆشی سوورێژه و تای زۆره‌وه گیانایان له ده‌ست دا، به‌ڵام ئۆتۆ فرانک له زیندانی ئاشۆیتیس ڕزگاری بوو و دواتر گه‌ڕایه‌وه بۆ هۆڵه‌ندا و ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌کانی ئانی که له‌لای هه‌ڤاڵێکی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه پارێزراو بوو، وه‌رگرته‌وه.