هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستاندا *
هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستاندا *
ئیبراهیم مه‌لازاده
لەو چەند ساڵەی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرفراوان تەکنیک و مۆدێلی نوێی پەیوەندیکردن هاتۆتە ناو ژیانی کۆمەڵایەتی کوردستانەوە ، بەڕای تۆ ئەمە چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر پڕۆسەی گۆڕانی کۆمەڵایەتی لە کوردستاندا؟ ئایا ئەمە سەرەتایەکە بۆ رێکخستنێکی نوێی پەیوەندییەکان بە بنەمای مرۆڤانەو ئازادیخوازانەی هەبێت ؟ یان سەرەتایەک بۆ شەڵەژانێکی کۆمەڵایەتی مەترسیدار کە ئەنجامی نێگەتیڤ دەخاتەوە؟
ئاگایی (awareness) یه‌كێكه له‌و كۆنسێپتانه‌ی كه سه‌نگی مه‌حه‌كی ئاڕاسته‌ی هه‌موو گۆڕانه‌كانه. پاول دو‌ریش كه یه‌كێكه له پڕۆفێسسۆره‌كانی كۆمۆنیكێیشن و نوسه‌ری كتێبی "بنه‌ماكانی كارلێككردنی به‌رجه‌سته كرا‌و"ه پێی وایه ئاگایی كۆمه‌ڵایه‌تی، "تێگه‌یشتنی چالاكیه‌كانی ئه‌وانی تره، ئه‌وه‌ش چوارچێوه‌یه‌ك بۆ چالاكیه‌كانی خۆت دیاری ده‌كات". به‌و مانایه‌ی كاتێك ده‌توانین به‌وریایی له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كانی كۆمۆنیكه‌یشندا مامه‌ڵه بكه‌ین كه زانیمان خودی ئه‌و ئامرازانه بۆ دروست كراون، ئینجا به‌ته‌واوی ئاگاداری چالاكیه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆت بیت بۆ ئه‌وه‌ی تۆش بزانی بۆ به‌و شێوازه ڕه‌فتار ده‌كه‌یت، واته دیاریكردنی شێوازی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ش كه به‌كارهێنه‌ری ئه‌و ئامرازانه‌ن. ئه‌م پێوه‌ره بۆ زۆربه‌ی چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دروسته و ده‌چێته‌وه چوارچێوه‌ی هه‌مان ئه‌و پڕۆسێسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه بێرگه‌ر و لوكمان قسه‌ی لێده‌كه‌ن، ده‌چێته ناو هه‌مان تیۆریه‌وه.
لێره‌دا ئه‌ریك فروم له‌كتێبی (to have or to be) دا له لاپه‌ڕه 137 چوار مه‌ر‌ج دیاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاریه‌كان به ئاڕاسته‌یه‌كی پۆزه‌تیفدا بڕۆن، ئه‌وانیش، یه‌كه‌م: ئێمه ئازار ده‌چێژین، به‌ئاگاشین كه به‌ئازارین. دووه‌م: ده‌ستنیشانكردنی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئێش و ئازارانه. سێیه‌م: ده‌سنیشانی ئه‌و ڕێگایه‌ش بكرێت كه له‌و ئێش و ئازاره ڕزگارمان ده‌كات. (واته ئامرازه‌كان). چواره‌م: بۆ ده‌ربازبوون له‌و ئێش و ئازاره ده‌بێت هه‌ندێك بنه‌مای دیاریكراو بۆ ژیان بگرینه به‌ر و ڕه‌فتاری ئێستای ژیانمان بگۆڕین.
لێره‌دا ئێمه ده‌زانین كه ژیانی خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو ڕووه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و په‌روه‌رده‌ییه‌وه له گۆڕان دایه، له كار و كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وام دایه له‌چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی سوڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بێرگه‌ر. به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌دا نیه، ئه‌مه حاڵه‌تێكه زۆربه‌ی گه‌لانی دونیا پێیدا تێپه‌ڕ بوون، چونكه ئه‌م گۆڕانه بۆ ساتێكیش له‌ژیانی هیچ كه‌س و گروپ و كۆمه‌ڵگایه‌كدا ناوه‌ستێت. كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه جڵه‌وی پڕۆسه‌ی گۆڕان له‌ده‌ست ئه‌و كه‌س و گروپ و كۆمه‌ڵگایانه‌دا نه‌بێت، به‌و مانایه‌ی خۆشیان بووبن به ئامراز له‌ده‌ست خه‌ڵكی تر، یاخود بووبن به ئامراز له‌ده‌ستی خودی ئامرازه‌كان. كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه به‌نائاگایانه مامه‌ڵه نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كان و خه‌ڵكی تریشدا بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش نه‌زانن كه ئه‌وان ئێش و ئازاریان هه‌یه. منداڵ كه ئێش و ئازاری فیزیكی ده‌بێت، ناتوانێت ته‌عبیر له ئێش و ئازاره‌كانی خۆی بكات به گریان و چریكاندن نه‌بێت. بۆیه یه‌كه‌م هه‌نگاو خۆله‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، ئه‌ویش به‌ئاگابوون له‌و پڕۆسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه به‌ره‌و شێوازێكی تری ژیانمان ده‌بات، له‌وانه‌یه ئێستا له سوڕی ئه‌و گۆڕانه دابین.
به‌ڵام چاودێرانی بارودۆخی كوردستان له‌وه باش حاڵین كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی كوردستان جۆرێك له گه‌ڕه‌لاوژێ هه‌یه، له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كانی كۆمۆنیكه‌یشندا، هه‌روه‌كو له بواره‌كانی تریشدا هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت به‌له‌به‌رچاوكردنی ئه‌و هه‌ڵومه‌رجانه‌ی كه ئێستای واقیعی كوردستان پێیاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كیش. به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه نه ده‌سته‌ڵات هه‌وڵی گرتنه‌ده‌ستی ئه‌و سه‌ره‌داوانه بدات، نه ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش بتوانن ئه‌و پڕۆسه‌یه بخه‌نه چوارچێوه‌ی ژماره‌یه‌ك پلانی دیاریكراو بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و كه‌یۆتیكه. هه‌موومان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه خه‌ڵكی كوردستان به‌ئاگایه له ئازاره‌كانی، له‌ده‌ست ژماره‌یه‌كی زۆر ئازاری هه‌مه‌جۆر، به‌ڵام وا پێده‌چێت ئه‌و پڕۆسه‌ی گۆڕانه لێره‌دا وه‌ستاوبێت. مه‌رجه‌كانی تری گۆڕان له پانتاییه‌كی بیرلێنه‌كراوه دابن.
ئامره‌زه‌كان ناوی خۆیان به‌خۆیانه‌وه‌یه، ناویان ئامرازه، پێشیان ده‌ڵێین ئامراز، له‌و باره‌یه‌شه‌وه په‌ندێك هه‌یه ده‌ڵێت، "ئه‌وه‌ی ئامانجێكی هه‌بێت و بیه‌وێت پێی بگات، به‌دوای ئامرازه‌كانیدا ده‌گه‌ڕێت". ده‌توانین ئه‌و په‌نده بكه‌ینه پێوه‌ر بۆ لۆژیكی تێكڕای جموجۆڵ و كار و كاردانه‌وه‌كا‌نمان.
به‌ڵام ئایا ئه‌و حاڵه‌ته هه‌ستی پێده‌كرێت. خودی ئه‌و ئامرازانه له‌دونیای مۆدێرندا پانتاییه‌كانی ژیان و مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه‌كانی ئاسان كردووه و سه‌رچاوه‌ی ئاسوده‌گین، به‌ڵام لای ئێمه مۆبایل ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی ده‌یان كاره‌ساتی ڕۆژانه له‌ژیانی ده‌یان كه‌سدا و ژنانیش قوربانی گه‌وره‌ن له‌و نێوانه‌دا. بۆی هه‌یه ئۆتۆمبێل گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی له‌ناوچوون بێت. ئینته‌رنێت ده‌بێت به ئامرازی كات به‌سه‌ربردن و گه‌ڕان به‌دوای له‌ززه‌تێكی وه‌همی ناسروشتیدا. ئه‌مه هه‌مووی ده‌چێته ئه‌و قالبه‌ی كه چالاكیه‌كان له‌حاڵه‌تی كه‌یۆتیكدان، په‌یوه‌ندیه‌كان لنگاوقوچن و به‌گشتی سه‌رچاوه‌ی ئێش و ئازاره‌كانیش نازانرێن. هه‌ر لایه‌نێكی فیكریش "هه‌ڵبه‌ت خودی بیركردنه‌وه‌كه‌ش به لنگاوقوچی ده‌بینرێت" به شێوه‌یه‌كی زانستیانه به‌دوای سه‌رچاوه‌ی ئێش و ئازاره‌كاندا ناگه‌ڕێن، شته‌كان به‌و شێوه‌یه ده‌بینن كه به‌خۆیان ده‌یانه‌وێت، نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێویسته. هه‌یانه به موئامه‌ره له‌و ئامرازانه تێده‌گات، هه‌یانه به هۆكارێك تێده‌گات بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵك و به‌ددان گرتنی ده‌سته‌ڵات و هه‌تا دوایی.
بۆیه ئه‌گه‌ر بڕیاربێت قسه له پڕۆسه‌ی گۆڕان بكه‌ین ده‌بێت ئامانجه‌كان ده‌سنیشان بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئامرازه‌كان به‌كار بێنین، ئه‌وه‌ی به‌دوای دادوه‌ریدا بگه‌ڕێت، به‌دوای ئامرازی دادوه‌ریدا ده‌گه‌ڕێت بۆ گه‌یشتن به‌دادوه‌ری. ئه‌وه‌ی به‌دوای ئاشتیدا بگه‌ڕێت نابێت توندوتیژی بۆ گه‌یشتن به‌ئاشتی به‌كار بێنێت، نه‌بادا خودی ئامانجه‌كه هه‌ڕه‌س بێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ڕێكخستنێكی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كان به بنه‌مای مرۆڤانه و ئازادیخوازانه، پێویسته به‌ئاگابوون له خودی ئامرازه‌كان و له داخوازیه‌كان و له ئێش و ئازاره‌كانیشدا ئاماده بێت. ئه‌مه‌ش پێویستی به پلان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌ی پڕ له‌ئازاری ئه‌مڕۆ بمانباته لێوراێكی پڕ له‌ئارامی سبه‌ی.
* ئه‌مه به‌شی یه‌كه‌می گۆشه‌ی "هرز"ی ژماره (7419) ی كوردستانی نوێیه، كه هه‌موو ڕۆژانی هه‌ینی له لاپه‌ڕه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌دا داده‌به‌زێت.