فره‌ژنی یان ئایدیۆلۆژیای پارته سیاسیه‌کان
فره‌ژنی یان ئایدیۆلۆژیای پارته سیاسیه‌کان.
یه‌کێک له‌و بنه‌مایانه‌ی که پێشکه‌وتن و به‌شارستانی بوونی کۆمه‌ڵگاکانی له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا پێ دیاری ده‌کرێت به پله‌و شوێنی ژنان و ئاستی به مه‌ده‌نی بوونی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه پێوانه ده‌کرێت. بێگومان له کۆمه‌ڵگایه‌کی بێناسنامه‌ی وه‌ک کورد که پاشکۆی داگیرکه‌رانی عه‌ره‌ب و تورک و فارسه،که به درێژایی مێژوو چه‌کوشکاری له هزرو بیرکردنه‌وه‌و که‌لتووری کراوه، سته‌مه ئه‌مڕۆ به دروشمی سیاسی، به ڕیکلام، به پڕوپاگه‌نده،به بانگه‌شه‌ی حیزبی کۆمه‌ڵگا به‌مه‌ده‌نی بکرێت؟ ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت گۆڕانکاری له بیر و فه‌رهه‌نگی تاکه‌کاندا بکرێت؟ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستاندا ڕووده‌دات له بوونی دووڕوویی (ئیزدواجیه‌تی) هه‌ڵوێسته‌کاندا ئه‌وڕاستیه ده‌رده‌خات که بوونی بیری ئازاد و شه‌فافیه‌ت له پۆپه‌ی قه‌یران و ئیفلیج بووندایه. ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات هه‌موو ده‌زانین بۆچی و چۆن ڕووده‌دات به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بووترێت کێ خۆی به‌به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی ده‌زانێت له ئه‌مڕۆ و داهاتووی کوردستان، کێ خۆی به‌به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر به مێژوو وه چ وه‌ڵامێکیان پێده‌بێت بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو؟
یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی که ئه‌مڕۆ له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان وه‌ک دورشم و پروپاگه‌نده‌ی سیاسی و بابه‌تی بازرگانی به‌کاردێت یاخود به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی یارمه‌تی دارایی پێ وه‌ربگیرێت مه‌سه‌له‌ی ژنانه،چ له لایه‌ن پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانه‌وه بێت وه‌یان زۆرێک له که‌سایه‌تی و ڕێکخراوه‌کانی ژنانه‌وه بێت. ئه‌وه‌ی گومانی تێدانیه له‌لێکدانه‌وه‌ی بۆچوونه‌کان سه‌باره‌ت به سه‌رخستنی یاسای فره‌ژنی که بووترێت، ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای پارته سیاسیه‌کانی كوردستانه. هه‌قی خۆمانه بپرسین له‌و پهرلهماندارانهی که له هه‌موو ڕووداو مه‌ترسی و نهههمهتیهکانی کوردستان پچوکترین هه‌ڵوێست و کاریگه‌رییان نه‌بووه،ته‌نها له‌سه‌ر وویست و داوای پارته‌کانیان ده‌ست به‌رزده‌که‌نه‌وه یان بۆچوونه‌کانیان ده‌رده‌بڕن؟ له‌کاتێکدا که ڕۆژانه سوکایه‌تی به که‌رامه‌تی میلله‌تێک ده‌کرێت،چ له‌لایه‌ن تورک و ئێرانیه‌کان بێت چۆن ڕۆژانه بۆردومانی گوند و ناوچه سنورییه‌کانی ده‌کرێت و پیلامان دژ ده‌گێڕن،یان چ له‌لایه‌ن ئه‌و عێراقه فیدراڵه‌ی که ته‌نها له فه‌رهه‌نگی سیاسیه‌کانی کوردا نه‌بێت بوونی نیه که‌له هه‌موو ههڵوێستێکیاندا دژ به کوردن وکورد به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه. کاره‌ساته له‌ناو گه‌رمه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕووداو ته‌نگه‌ژانه‌دا په‌رله‌مان چه‌په‌ک و كۆتکراوه، که‌چی ئازایانه ده‌نگیان بۆ هێشتنه‌وه‌ی فره‌ژنیدا.
بوونی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان ته‌نها ئه‌م دوو بۆچوون هه‌ڵده‌گرێت؟ یه‌که‌میان یان ئه‌وه‌تا که ئه‌م هه‌ڵوێسته گوزارشت له هه‌ڵوێست و ئایدیای پارته سیاسیه‌کانی کوردستان ده‌کات و ئه‌مه هه‌ڵماڵینی ده‌مامک و ده‌رخستنی ڕووه ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ئایدیایه که بانگهێشتی به عیلمانی بوون و یه‌کسانی بوون ده‌که‌ن. دووه‌میان ئه‌م هه‌ڵوێسته گوزارشت له دیدگای پیاوسالاری و کۆنه‌په‌رستی پهرلهماندارهکانی کوردستان ده‌کات، ده‌رکه‌وت که جیاوازی له نێوان عه‌قڵیه‌تی و بیرکردنه‌وه‌ی پهرلهماندارێکی سه‌له‌فی و خێڵه‌کی و سۆشیال دیموکراتێک نابینرێت؟ به‌ڵام له هه‌مووی کاره‌ساتبارتر ئه‌وه‌یه که ژنی پهرلهماندار هه‌بێت ده‌نگ بۆ فره‌ژنی بدات و پشتگیری له‌و بۆچوونانه بکات و به عه‌قڵی پیاو بیربکاته‌وه کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌ی بکات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دژی وویست خۆی و به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م ژنانیش بێت ؟
کاره‌ساته له‌م ووڵاته ڕێگه بدرێت هه‌ندێک له پیاوانی ئایینی خۆیان لێ ببێته ووته‌بێژی حکوومه‌ت و به ئاشکرا ده‌ست بخه‌نه کاروباری حکوومه‌ته‌وه و حه‌ڵاڵ و حه‌رام له پلان و پڕۆژه‌ی حکوومه‌ت دیاری بکه‌ن، ئه‌مه‌یه مه‌ترسی ڕاسته‌قینه بۆ به‌زاندنی سنووری مزگه‌وته‌کان و شوێنه پیرۆزه‌کان،کار بۆ تێهه‌ڵکێش کردنی ئایین به سیاسه‌ت ده‌که‌ن،جێگای مه‌ترسیه که پیاوانی ئایینی هه‌بێت کار بۆ ئه‌وه بکه‌ن سیاسه‌ت و پیلانی ووڵاتانی دراوسێ په‌یڕه‌و بکه‌ن بیانه‌وێت کوردستان بکه‌نه وێنه‌یه‌ک له پاشکۆیه‌کی پچوکراوهی ئێران و سعودیه و سۆدان؟ کاره‌ساته که مینبه‌ری مزگه‌وته‌کان به‌کاربهێنرێت بۆ دژایه‌تی کردنی ڕه‌وتی دیمۆکراسی و به مه‌ده‌نی بوونی کۆمه‌ڵگا؟ تازه به تازه ده‌یانه‌وێت تاریکستانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست به شێوازێکی نوێ له‌ڕێگه‌ی شێواندنی به‌ها پیرۆزه‌کانی ئیسلام له چوارچێوه‌ی گه‌مه‌یه‌کی سیاسی و بازرگانیدا به‌کار بهێنن،له‌هه‌مان کاتدا چۆن (ئیستغلالی) هه‌ست و سۆز و پاکی ودڵسۆزی تاکی ساده‌ی کورد بکه‌ن و هانیان بده‌ن دژایه‌تی ئه‌و یاسا شارستانیانه بکه‌ن که‌ڕووی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگایه؟
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ که به گه‌وره‌ترین ناڕه‌وایی و سووکایه‌تی به‌رامبه‌ر به خودی ژنان داده‌نرێت،بریتیه له هێنانه‌وه‌ی پاساوی سواو بێ بنه‌مایه بۆ بانگه‌شه و مانه‌وه‌ی فره‌ژنی وه‌یان مه‌رجدار کردنی،به بیانووی ئه‌وه‌ی که ڕه‌گه‌زی مێینه ژماره‌یه‌کی زۆر زیاتر بێت له ڕه‌گه‌زی نێرینه له کوردستاندا که زۆربه‌شیان ژیانی هاوسه‌رێتیان پێک نه‌هێنانه‌وه؟ جا به‌هۆی کاریگه‌ری جه‌نگه یه‌ک له دوایه‌که‌کانی عێراق و کوردستانه‌وه بێت وه‌یان به‌هۆی ئه‌و کۆچه به‌رفراوانه‌ی گه‌نجانه‌وه بێت؟ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمان و دڵخۆشیه (وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که بازرگانی به‌م کێشه‌یه‌وه ده‌که‌ن) ده‌ڵێین به‌پێی ئه‌و سه‌رژمێریانه‌ی له وه‌زاره‌تی پلاندانان و هاوکاری گه‌شه‌پێدانی عێراقیه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه که زانیاری ده‌دات له‌سه‌ر دانیشتوانی عێراق له‌ساڵانی (1957-2007) به لادێ و شاره‌وه،ئاماژه به‌وه ده‌دات که تا ئێستا ژماره‌ی نێرینه له ژماره‌ی مێینه زیاتره، ڕاسته جۆره جیاوازیه‌ک ده‌بینرێت به‌پێی پۆلێن کردنیان به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که له‌ده‌رهێنانی سه‌رجه‌مدا ژماره‌ی نێرینه له مێینه هه‌میشه زیاتر بووه،له هه‌مان کاتدا به‌پێی تازه‌ترین سه‌رژمێری ساڵی 2007 ژماره‌ی نێرینه له هه‌رێمی کوردستاندا به تایبه‌تی له هه‌ر سێ پارێزگای (هه‌ولێر،سلێمانی،دهۆک) له ژماره‌ی مێینه زۆر زیاتره.
ترسناکی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌وه‌دایه که گروپ و ڕێکخراو که‌سایه‌تی هه‌بن به‌ئاشکرا و له میدیاکانه‌وه بانگه‌شه بۆ زه‌واجی موتعه و میسیار بکه‌ن. که ئه‌م بوونی ئه‌م جۆره گرێبه‌ستانه خودی له‌شفرۆشیه به به‌رگی ئایینه‌وه که به پێی وویست و ئاره‌زووی گروپه سیاسیه‌کانی ووڵاتانی که‌نداو هه‌ندێ له ووڵاتانی دراوسێ، وه به‌به‌کارهێنانی حیله و فتوای ئایینی جیاوازه‌وه ڕه‌واجی بۆ په‌یدا ده‌که‌ن،وه هه‌ر له ئه‌نجامی لێکدانه‌وه‌ی نا ووردبین و نا واقیعیه‌وه ئێستا گه‌وره‌ترین کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیشی بۆ خودی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه دروست کردووه که زۆرترین منداڵی بێناسنامه و بێسهرپهڕشتیان به‌جێهێشتووه. له‌کاتێکدا ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه شه‌ڕو کوشتارییان وه‌ک ئێمه‌یان به‌سه‌ر نه‌هاتووه؟ ئه‌ی بیانووی ئه‌م ووڵاتانه ده‌بێت چی بێت ؟
له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌و دژایه‌تیه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌کرێت دژی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ڕێگه‌نه‌دانی فره‌ژنی، مه‌به‌ستیانه که به‌ناو و به‌به‌رگێکی ئایینیه‌وه ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه وه‌ک چه‌کێکی کاریگه‌ر بۆ په‌کخستنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی مه‌ده‌نی،که گوایا ئه‌مه پێشێل کردن و لادانه له بنه‌ماکانی ئایین و دژایه‌تی کردنیه‌تی؟ که له‌لایه‌ن عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری له کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کاندا بۆخۆشی و به‌رژه‌وه‌ندی تاک لایانه مۆنۆپۆڵ کراوه‌و خه‌تی سووره که نابێت ببه‌زێنرێت ؟ له کاتێکدا که خودی فره‌ژنی نادروسترین ڕێگه و حیله‌یه‌کی ناشه‌رعیه، به‌واتایه‌کی تر گزیی کردنه له ناوه‌ڕۆک و حیکمه‌تی پیرۆزی قورئان،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وویست و حیکمه‌تی قورئانی پیرۆز له مهرجدارکردنێکی قورس که له توانای موسڵمانی ڕاسته‌قینه و له به‌هێزترین دیندارترین که‌سدا نه‌بێت جێبه‌جێی بکات بێگومان ده‌مان گه‌یه‌نێته ئه‌و ڕاستیه‌ی که ته‌نها ڕێگه‌نه‌دان و قه‌ده‌غه‌کردنی له‌پشته‌وه بێت با به قۆناغیش بێت. که‌واته ڕێگه‌گرتن و بوار نه‌دان به فره‌ژنی نه هه‌ڵته‌کاندنی پیرۆزی قورئان وه نه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و بێڕێزییه به ئایین؟
له‌به‌ر ئه‌وه داوا له به‌ڕێزانی هه‌ردوو سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران،هه‌روه‌ها هه‌ندێک له‌و ئه‌ندامه به‌هه‌ڵوێستانه‌ی ناو په‌رله‌مان و پارته سیاسیه‌کان ده‌که‌ین که زۆر ئازایانه ئه‌و بڕیاڕه بده‌ن که ڕێگه به فره‌ژنی نه‌درێت. پێویسته له‌سه‌ر حکوومه‌ت و په‌رله‌مانه هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌کلابکه‌نه‌وه و سیاسه‌تێکی ڕوونیان هه‌بێت که ده‌یانه‌وێت ئاقاری داهاتووی کوردستان به‌ره‌و کوێ به‌رن، فه‌لسه‌فه و مه‌نهه‌جیه‌تی کارکردنیان بۆ خه‌ڵک ئاشکرا بکه‌ن، ده‌تانه‌وێت سیسته‌می هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و ڕێچکه‌یه‌کی ئێرانیسیزم به‌رن،یاخود به‌ره‌و سیسته‌مێکی عیلمانی و مه‌ده‌نی ببرێت.
زۆر پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم له هه‌موو کاتێک زیاتر ئاگاداری ئه‌وه بێت که له‌ناو کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی کوردی پێده‌ناسرێته‌وه سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی ژنان، ناشرینترین مه‌له‌فی هه‌یه که کورد وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی ژن کوژ ناوده‌برێت. ئالێرهوهدا پرسیاریان ئاڕاسته ده‌که‌ین کامه‌یه ئه‌و یه‌کسانیه‌ی ژن و پیاو که له ده‌ستوردا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن چۆن ڕوومان بێت باس له گه‌شه‌کردن و به‌دیموکراسی بوونی کوردستان بکه‌ین؟ ده‌بێت چ دڵێکمان به‌و په‌رله‌مانه خۆش بێت که ته‌مه‌نی (زواج) به 16ساڵ په‌سه‌ند بکات،له كاتێکدا ئه‌مه ته‌نها له سیسته‌م وعه‌قڵیه‌تی ووڵاتانی برسی ودواکهوتووهکاندا ڕووده‌دات،تاوانه له‌و ته‌مه‌نه‌دا ڕێگا بدرێت منداڵ پڕوسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بدات که هێشتا به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌ته‌واوی نازانێت، که بێگومان له داهاتوودا زۆرترین ژماره‌ی جیابوونه‌وه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه. ئه‌مه‌یه ئه‌و مۆدێل و ئه‌زموونه‌ی کوردستان که ئه‌وه‌ته‌ی دروست بووه گوێمان به‌وه پڕکراوه که ئه‌م ئه‌زموونه نموونه ده‌بێت نه‌ک ته‌نها بۆ عێراق به‌ڵکو بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هه‌موو ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی سیاسیه‌کانمان له‌به‌ره که شاره‌کانی کوردستان ده‌کرێته ده‌سته خوشکی شاره‌کانی وه‌ک پاریس و ڕۆما و ڤییه‌نا. كه‌چی ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ڕه‌نگه کوردستان پله‌یه‌ک باڵاتر یان له‌ئاستی کۆمه‌ڵی سۆدان، یه‌مه‌ن و سۆماڵی بێت له ژن ئه‌تک کردن و كوشتندا، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا ئه‌وان له ئێمه سه‌ربه‌رزترن چونکه ئه‌وان خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و ئاڵا و ناسنامه‌ی خۆیانن؟
ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا بووترێت که چۆن هاووڵاتیان متمانه و بڕوایان به حکومه‌تی خۆیان هه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌وه ڕه‌چاو بکرێت که له ڕۆژگار و نه‌زمی نوێی جیهاندا ئه‌وه هه‌ڵناگرێت حکومه‌ته‌کان درۆزن بن و سیاسه‌تی خۆدزینه‌وه و چه‌واشه‌کاری به‌کاربهێنن،وه فریای ئه‌وه ناکه‌ون که ڕووپۆشی هه‌ڵه‌کانیان بکه‌ن زۆر به قورسی باجی هه‌ڵه‌کانیان ده‌ده‌ن له ساده‌ترین وێنه‌دا له ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاته به ده‌نگ پێنه‌دانیان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌تایبه‌تی له سیسته‌مه دیموکراتیه‌کاندا.
بۆ په‌رپه‌رچی دانه‌وی ئه‌وانه‌ی که فره‌ژنی به به‌دیل و به‌چاره‌سه‌ر داده‌نێن بۆچاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ژنان، له‌هه‌مان کاتدا ڕێگه‌گرتن بێت له به‌د ڕه‌وشتی و له‌شفرۆشی؟ ده‌ڵێین که نه‌ک فره‌ژنی چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشانه ناکات، به‌ڵکو ئاڵۆزتر و زۆرتری ده‌کات. چونکه هه‌ریه‌که له‌م کێشانه پێویستی به چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییه هه‌ر له پلانی درێژ خایان و ته‌رخانکردنی بوودجه‌ی تایبه‌تی تا ده‌گاته وویست و ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی حکوومه‌ت نه‌ک ته‌نها بۆ ڕیکلام و مکیاجی حیزبی بێت به‌رامبه‌ر به میوان و ڕێکخراوه بیانیه‌کان، وه یاخود له پێناوی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان بێت؟ هه‌ریه‌که له‌م کێشانه په‌یوه‌سته به لایه‌نی ئابوری و په‌روه‌رده‌وه به‌پله‌ی یه‌که‌م، په‌یوه‌سته به لایه‌نی کۆمه‌لایه‌تی و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ووڵاته‌وه. بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ژنان پێویستیمان به گه‌وره‌ترین پاڵپشتی حکوومه‌ته که چۆن به‌رنامه و پلانی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ژنان له‌کاتی جیابوونه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریدا ژنان بێشوێن و ڕێگا نه‌بن،ئه‌رکی حکوومه‌ته که شوێنیان بۆ دابین بکات، هه‌ر وه‌ک چۆن له سیسته‌مه پێشکه‌وتوه‌کانی جیهاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێت، له‌هه‌مان کاتدا له ڕووی داراییه‌وه یارمه‌تیان بدرێت و فرسه‌تی کارکردنیان بۆ بدۆزرێته‌وه و نه‌که‌ونه سه‌ر جاده،که بۆ دابین کردنی گوزه‌رانی خۆی و منداڵه‌کانی ناچار بکرێت په‌نا بۆ له‌شفرۆشی یان ناچاربکرێت ڕازی بێت ببێته ژنی دووه‌م یان سێیه‌م. ڕاسته حکوومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت به په‌له و له‌م كاته‌دا گیروگرفت و قه‌یرانی نیشته‌جێبوون که کێشه‌یه‌کی گشتگیریه چاره‌سه‌ر بکات و پێوویستی به کاتێکی زۆرتره، به‌ڵام وه‌ک چاره‌سه‌رێکی شارستانیانه که ئێستا له زۆربه‌ی ووڵاته پێشکه‌ووتوه‌کان په‌یڕه‌و ده‌کرێت که ڕێز له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌گرن، شیاوترین ڕێگا ئه‌وه بێت که له‌کاتی جیابوونه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریدا ژن نه‌کرێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، به‌ڵکو پیاو ناچار بکرێت ماڵ به‌جێ بهێڵێت له‌هه‌مان کاتدا بژێوی ژن و منداڵه‌کانیش بگرێته ئه‌ستۆ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه بێده‌رامه‌ت بێت یاخود ئابوریه‌کی لاوازی هه‌بێت. وه له‌هه‌مان کاتدا پێویسته هاوسه‌رگیری پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش و به‌رپرسیارێتیه‌کی هاوبه‌ش بێت له ڕووی ئابورییه‌وه به‌جۆرێک که هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی ژن و مێرد هه‌یه دابه‌ش بکرێت له نێوانیاندا له‌حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌یاندا. به‌بۆچوونی ئێمه که ئه‌م جۆره پێشنیاره باشترین و گونجاوترین چاره‌سه‌ره بۆبهردهمی لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی ژنان له په‌رله‌مانی کوردستان و هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی ژنان که ده‌توانرێت ئه‌مه ببێته گه‌ره‌نتیه‌ک بۆده‌ست گرتن و پشتگیری کردنی ژنان له قورسایی گوزه‌رانی ژیان و بتوانن پشت به خۆیان ببه‌ستن که ژنان له کۆیله بوون و پله دووی ڕزگار بکات؟
شایانی وه بیرهێنانه‌وه‌یه بۆ حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان که له‌حاڵه‌تی تێپه‌ڕبوونی فره‌ژنی و سه‌رخستنی وه‌ک دزێوترین و ناشارستانترین دیارده له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش ده‌بێت به ناوچه‌وانی و په‌رله‌مان و حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه. له‌به‌رئه‌وه گه‌وره‌ترین داوامان له سه‌رۆکی هه‌رێم که ئیمزا له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی یاسای باری که‌سێتی نه‌کات و نه‌چێته ژێر فشاری ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ڕه‌وڕه‌وه‌ی گۆڕان و پێشکه‌وتن له کوردستاندا.
بێ هیوایی وگومڕایی هاووڵاتیانی کوردستان به تایبه‌تی توێژی ژنان له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌داهاتووی کوردستان له‌و هه‌ڵه مێژوویه‌ی (که لهخۆگرێدانهوه به عێراقه‌وه) به‌رجه‌سته ده‌بێت که چۆن جارێکی تر چاره‌نووسی میلله‌تێک له‌ژێر پۆستاڵی به‌عسه‌وه گوێزرایه‌وه بۆ زنجیروکۆتهکانی عه‌قڵیه‌تی شیعه‌گه‌ری و شمشێر به‌ده‌سته‌کانی موقته‌داسه‌در وسیستانی و جه‌عفه‌ری و مالکییه‌کان. ڕوونیشه لامان که‌چۆن سبه‌ینێ هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌کان به‌پله‌ی یه‌که‌م ڕووبه‌ڕووی ژنان ده‌بێته‌وه، ژنان زیاتر له‌هه‌موو گروپه‌کانی تر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. ترسه‌کانمان له‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر ئه‌مه حاڵی یاسا و ده‌ستوری کوردستانێکی به‌ناو فیدراڵ و پێشکه‌توو بێت،ئه‌ی ده‌بێت سبه‌ینێ له‌سایه‌ی ده‌ستوری عێراقێکی مه‌زهه‌بی و پڕ له‌کێشه‌ی تایهفهگهرییدا چیمان به‌سه‌ر بێت وه چیمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن؟
سه‌یران ته‌ها ئه‌حمه‌د
خوێندکاری دکتۆرا/ به‌ریتانیا