ئێمه‌و گریگۆری ستانتۆن كاممان مافی ئه‌وه‌مان نیه باس له‌جینۆساید بكه‌ین ؟
ئێمه‌و گریگۆری ستانتۆن كاممان مافی ئه‌وه‌مان نیه باس له‌جینۆساید بكه‌ین ؟
كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال‌و كیمیابارانكراو.
رێكخراوه‌مه‌دنی‌و مرۆڤایه‌تیه‌كان.
وه‌ك ئاگاداربوون له‌مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا گریگۆری ستانتۆن، سه‌رۆكی رێكخراوی جینۆساید ۆچ سه‌ردانی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده‌وه پێشوازی گه‌رمی لێكرا، ئه‌گه‌رچی هاتنی گریگۆری بۆ کوردستان وه‌ک هه‌لێکی زێڕینه بوو بۆ خه‌ڵکانێک که به‌ناوی چاک بی ه‌وه خۆیان ده‌ناسێنن ، بۆ ته‌سفیه حساباتی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا…، هه‌روه‌ک هه‌موو ئاگادارن که ناوه‌ندی چاک خه‌ریکی هه‌ڵمه‌تی واژۆ کۆکردنه‌وه‌یه بۆ ناساندنی تاوانه‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ک تاوانی جینۆساید دژ به گه‌لی کورد، که به‌نیازین له یادی 60 هه‌مین ساڵه‌ی واژۆکردنی په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی جینۆسایدا پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی بکه‌ین، له‌و میانه‌شدا و وه‌ک که‌سێکی مه‌عنه‌وه‌ی نامه‌یه‌کمان ئاڕاسته‌ی گریگۆری ستانتۆن کرد به مه‌به‌ستی واژۆکردنی ئه‌و داواکاریه، که ئاماده‌نه‌بوو واژۆی بکات.
گریگۆری ستانتۆن هه‌ر به واژۆنه‌کردن ڕازی نابێت، به‌ڵکو به تیرۆریستمان ناوزه‌نگ ده‌بات و تۆمه‌تی تیرۆریستیش ده‌خاته پاڵ پارتی کریکارانی کوردستان ( پ ک ک ) و ئێمه‌ش به گرێ‌دراو و پاڵپشتی ئه‌و پارته کوردستانیه ناوزه‌نگ ده‌بات، گریگۆری له‌نامه‌که‌ی خۆیدا به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێت که ئه‌م قسانه له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێی گه‌یشتووه له‌لایه‌ن گروپی (چاک بی) ه‌وه ده‌کات، ( چاک بی ، ئه‌و گروپه‌ن که له هاوینی 2007 دا له ناوه‌ندی چاک جیابونه‌وه و له‌ژێر ناوی چاک بی دا کار ده‌که‌ن)، هه‌روه‌ها ناوبراو (واته گریگۆری) باس له‌وه‌ش ده‌کات له هه‌ردو سه‌ردانی کوردستانی‌دا که له مانگی 5 ی و مانگی 10ی 2008 دا به یاوه‌ری نوێنه‌رانی چاک بیه‌وه کردویه‌تی، له نزیکه‌وه بۆی ده‌رکه‌وتوه که (چاک بی) پشتگیری ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریمی کوردستانی هه‌یه و ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک لایه‌نێکی چه‌پین و پشتگیری تیرۆر ده‌که‌ین. بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک ئێمه مۆڵه‌تی ئه‌وه‌ماندایه به‌خۆیدا بچێێته‌وه یان تۆمه‌ته‌كانی بسه‌لمێنی، كه‌چی له‌به‌رانبه‌ردا هه‌له‌ی تر ده‌كات و ده‌لێت : ئێوه مافی ئه‌وه‌تان نیه كار له‌سه‌رجینۆسایدی گه‌لی كورد بكه‌ن چونكه تیرۆرستن!!!،
شایانی باسه ناوه‌ندی چاك له‌رێگه‌ی نوێنه‌رمانه‌وه له ئه‌مریكا‌وه له‌ساڵی( 2005 )ه‌وه په‌یوه‌ندیكردوه به‌گریگۆری ستانتۆنه‌وه، ئه‌و كاته هیچ ئاشنابوونێكی به تاوانی ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی كورد نه‌بوو. که وه‌ك خۆی ده‌ڵێ له میژه‌وه له‌سه‌ر جینۆساید كار ده‌كات،كه‌چی وا 20 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی جینۆسایدكردنماندا تێده‌په‌ڕی، بێئه‌وه‌ی ده‌نگ‌وره‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه هه‌بێ.
سه‌یره ئه‌م گریگۆری ستانتۆنه نه‌هات بۆ كۆنگره‌ی هه‌ولێر به‌مه‌رجێک بانگهێش کرابوو، و له‌سه‌ر زاری نوێنه‌رێكی گروپی ( چاك بی) له‌مانگی 12 ی 2007 له‌سه‌ر تۆڕی پاڵتاک و له‌به‌رده‌م پتر له 80 که‌س ده‌یگووت گریگۆری ستانتۆن بۆیه به‌شداری له‌كۆنگره‌ی به‌جیهان ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی كورد له‌هه‌ولێر ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تێکی گه‌نده‌ڵه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت، ئه‌مه له‌وكاته‌دا بوو هێشتا حكومه‌ت ئیعترافی به‌گه‌نده‌ڵی خۆی نه‌كردبوو، كه‌چی دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه به‌بریارێك دان به‌گه‌نده‌ڵی داده‌نێ گریگۆری نه‌ك جارێك دوجار ده‌روات بۆكوردستان‌و له‌و سه‌ره‌وه به پلانی تێكدانی ناوه‌ندی چاكه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه‌و یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی جینۆسایدکردنی ناوه‌ندی چاك بكاته ئامانج..! بێگومان ئێمه وه‌كو ئه‌ندامانی ناوه‌ندی چاك ئه‌م ناهه‌قیه به‌توندی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی گریگۆری ستانتۆن به پێشیلكاری مافی مرۆڤ ده‌زانین‌و ئه‌و قسه‌یه‌ی خۆی به‌ڕوداده‌ده‌ینه‌وه كه له كوردستان زیاد له‌جارێك له‌به‌رده‌می رۆشنبیران‌و كامیراكان ووتوویه‌تی: (تۆمه‌ت دروستكردنیش تاوانی جینۆسایده، به‌سوك ته‌ماشاكردن‌و هه‌ڵاواردنیش به‌هه‌مان شێوه جینۆسایدن).
گریگۆری ستانتۆن كه له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیدا پڕۆسه‌ی جینۆساید به‌سه‌ر 8 قۆناغدا دابه‌ش ده‌كات ، هه‌تا ئێستا (5 ) قۆناغی جینۆسایدی له‌دژی ئێمه ئه‌نجامداوه به‌هاوکاری کۆمه‌ڵێک له گروپی چاک بی، بێگومان دژ به لیكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی، خۆیشی باش ده‌زانێت تۆماتبارکردنی بێ بنه‌ما تاوانه و خاوه‌نه‌که‌ی توشی به‌دواداچونی یاسایی ده‌کات، پرسیاریش له‌وه‌دایه ئایا چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک له ئارادایه له‌م ساته‌دا که وای کردووه کابرایه‌کی بیانی ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته بنوێنێت، و به‌رژه‌وه‌ندی چاک بی ش له‌کوێدایه ، و ئایا ده‌سه‌ڵاتی کوردی چی ده‌ست ده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر بچێته ژێر باری ئه‌و هێرشه‌ی به‌رامبه‌رمان ده‌کرێت؟!!!
به‌داخه‌وه بێده‌نگیی باقی گروپه‌كه‌ی ( چاك بی) به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشیلكاری‌و تۆمه‌تانه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێكیان دژ به ئێمه كردیان، باره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر دژواركرد‌و بێگومان ده‌بێ هه‌ر خۆشیان باجی ئه‌و بێده‌نگی‌و بێهه‌لوێستیه بده‌ن، ئه‌گه‌ر له‌كۆنگره‌ی هه‌ولێر ته‌نها له‌به‌ر به‌شداری كردنمان سڵێیان له‌هیچ نه‌كرده‌وه‌و هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تیان ژێرپێنا..؟ ئه‌ی ئێستا چی به‌خۆیان ده‌ڵێن..؟ وه‌كو ڕێزیان له بێده‌نگی ئێمه نه‌گرت، ئه‌ی چۆن پاساو بۆ هه‌راو هه‌ورای دوێنێی به‌ناو ڕابه‌ره‌كانیان ده‌هێننه‌وه..؟! كه ماوه‌ی پتر له ساڵێكه ناوه‌ندی چاك دوچاری شاڵاوێكی نامه‌ردانه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه له‌تۆمه‌ت‌و بوختان ده‌بێته‌وه،.. بێئه‌وه‌ی بزانن بێده‌نگیمان ترس نیه له‌وان به‌ڵكو رێزگرتنه له‌خۆمان.. بێئه‌وه‌ی هه‌ست به‌و ڕاستیه بكه‌ن سوكایه‌تی به‌یه‌كتری سوكایه‌تیه به‌قوربانیانی ئه‌نفال‌وكیمیاباران ؟… ئێمه سه‌ربلندین به‌وه‌ی كه هه‌موو ڕێگایه‌كی رێكخراوه‌یمان گرته به‌ر بۆ ڕێگرتن له كه‌رتبوونی ناوه‌ند، ڕێزمان له‌موباده‌ره‌ی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌شگرت كه هه‌وڵی پێكهاتنه‌وه‌و دیالۆگیاندا.. كه‌چی بێسوود بوو، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو توندوتیژیه‌ش ئاماده‌نه‌بوین ئه‌و به‌ڵگانه‌ی لامانه له‌سه‌ر كێشه‌كان بڵاوبكه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مانزانی له به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌ماندا نیه، (بێگومان ئێستاش له‌به‌رژه‌وه‌ندی نیه) به‌ڵام كورد ووته‌نی جام كه پربوو لێی ده‌ڕژێ و له‌وه ناچێ بێده‌نگیمان به‌هه‌ند بگیرێ، بۆیه له‌مه‌ودوا به‌مافی خۆمانی ده‌زانین بێده‌نگ نه‌بین له‌سه‌ر هیچ كرده‌وه‌یه‌كی نامه‌ردانه به‌رامبه‌رمان بكرێت، ئیتر ناچارین به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان، به‌تایبه‌تی نامه‌كانی گریگۆری ستانتۆن كه ناردوونی بۆ ئیمه، به‌ڵه‌گه‌کانی هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی که‌رتبوونی ناوه‌ندی چاک و هۆكاره‌كانی رۆیشتنی ئه‌وانیش له‌ناوه‌ند، و هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌رپرسانه‌ی كه‌سانێك به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ناو گروپی (چاك بی)دا خۆیان گرتووه‌ته‌وه.
له كۆتاییدا به هه‌موو خه‌مخۆرانی دۆزی جینۆسایدی گه‌لی كورد و دڵسۆزان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه بێده‌نگیان له‌و تاوانه بێده‌نگیه له‌بازرگانی كردن به‌ئه‌نفال‌و بێده‌نگیه له‌سه‌ربه‌خۆیی كاری رێكخراوه‌یی.
بۆزانیاریتان به‌ڵگه‌كان له ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی چاكدا www.chak.info بڵاو ده‌كرێنه‌وه
ناوه‌ندی هه‌له‌بجه‌دژبه‌ئه‌نفالكردن‌و جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد( چاك)
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن
17/11/2008