ئۆباما پاڵه‌وانی خه‌ونه‌که‌ی مارتن لۆسه‌ر له‌هه‌راو هۆریای میدیایی جیهانی دا
ئۆباما پاڵه‌وانی خه‌ونه‌که‌ی مارتن لۆسه‌ر له‌هه‌راو هۆریای میدیایی جیهانی دا؛؛
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید سویسرا
faraidun_73@hotmail.com
هاتنی ئۆباما‌و بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارتی دیموکراتخوازه‌کان به‌سه‌دان هه‌زار ووتاروبۆچوون وخوێندنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤانه‌ی له‌ئاستی سه‌رانسه‌ری میدیای جیهانی دا بۆبهڕێخرا.له‌زۆر لهووتارهکان کۆمه‌ڵێک گه‌شبینی نیشان درا بۆئاڵووگۆڕی گه‌ووره ونهوعی له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌کی ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.؛
هاتنی ئۆباما وه‌ک سه‌رۆک کۆمارێکی دهموچاوڕهش بۆناوکۆشکی سپی ڕه‌وشێکی نوێ یه،که کۆیله‌کانی مێژوو پله‌وپایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی له‌و ًًًًًٍٍٍووڵاتهدا به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.هاتنی پیاوێکی ڕه‌ش بۆناوکۆشکی سپی ده‌کرێت بۆمینتالتێت وعه‌قڵیه‌تی دانیشتوانی ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وه‌رچه‌رخانی جه‌وهه‌ری بێت بهبهراوردبهمێژووی ڕابردوو.کاتێک مێژوو ئهوشهرمهزارییهمان به‌زیندووی بۆدههێڵێتهوه که‌له‌ناو ئوتوبووسه گشتییه‌کانی هاتووچۆدا ساڵی 1955 خاتو ڕۆزاپارکس ێ ڕه‌ش پێست به‌هۆی چۆڵ نه‌کردنی کورسی یه‌که‌ی بۆپیاوێکی سپی پێست توشی گرتن ولێپچینهوهی یاساومامهڵهی شه‌رمهێنه‌رانه‌ی ناژادپهرستی کرا، ده‌کرێت هاتنی باراک حسین بۆکۆشکی سپی شهرمکردنیێکی نهبڕاوهبێت بۆعهقڵێک که‌هه‌وڵده‌دات ڕه‌گه‌زپه‌رستی ونه‌خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌رهه‌م بێنێت.؛
هاتنی ئۆباما بۆدانیشتوانی ئه‌مریکاو مێژووی ململانێکانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌و ووڵاته‌دا ده‌کرێت بکرێته هاتنه‌دی خه‌ونه‌که‌ی مارتین لۆسهرکینک که‌ده‌ڵێت من خه‌ونێکم هه‌یه که‌ڕۆژێک له‌ڕۆژان لهسهرگردهسوورهکانی جۆرجیادا کوڕانی کۆیلهوخاوهن کویله‌کانی پێشوو پێیان بکرێت پێکه‌وه له‌سه‌رخوانی برایه‌تی دابنیشن،. کهواتهلهسهرئاستی ناوخۆی ئه‌مریکادا هاتنی ئۆباما بۆکۆشکی سپی هێنانه‌دی ناوه‌ڕۆکی ووتارهبهناوبانگهکهی خه‌ونه‌که‌ی مهرتین لۆسهرکینگه بۆکۆتایی هینان به‌چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ژادی که‌له‌ساڵی 1963 له‌به‌رده‌م ئاپۆره‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری 200 هه‌زارکه‌سی له‌شاری واشنتۆن دی سی پێشکه‌شی کرد؛؛؛
به‌ڵام پرسیاره‌که لێرهودهست پێ ده‌کات که‌ئایا ئۆبامای کاراکته‌ری خه‌ونه‌که‌ی مارتین لۆسهررکینگ ده‌توانێت له‌سه‌رئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی دا خه‌ونه‌که‌ی مارتین لۆسهربۆسیاسهتی ده‌ره‌کی هه‌نارده‌بکات. ئایا ده‌توانێت سیاسه‌تی ده‌ره‌کی ئه‌مریکی ئالوگۆر پێ بکات وه‌ک زۆ دهزگاورمیدیای جیهانی بانگه‌شه‌ی چاوه‌ڕێبوونی ده‌کات.؛
ه1-ده‌توانێت ئهمریکاپابهندکات بهڕێکهووتنامهی کێۆتۆی ساڵی 1998 بۆبه‌رگرتن به‌گه‌رم بوونی زه‌وی وژههراووی نه‌کردنی ژینگه، ؛
ه 2-ده‌توانێت ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پهیوهستبکات به‌ڕاگرتنی ململانێکانی چه‌کی ئه‌تۆم و مالوێران نه‌بوونی زیاتری جهان به گه‌شه‌پێدان بهفابریکخانهی که‌ره‌سته‌کانی جه‌نگ و ئاسه‌واره‌کانی چه‌کی وێرانکه‌ر .؛
ه3- نوێنه‌ری خه‌ونه‌که‌ی مارتین لۆسه‌ر ده‌توانێت ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا لهوسیاسهتانه بهدوورخاتهوه کهلهنهبوونی هاوبه‌رژه‌وه‌ندی ناهاوبهشدا له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕهوورت وڕێکخراوێکی سیاسی ،ئه‌و ڕێکخراو لایه‌نانه نه‌خاته ناولیستی ڕه‌ش وبه‌ره‌ی تیرۆریزم. وه‌ک پارتی کرێکارانی کوردستان پ،ک،ک، له‌تورکیا به‌نموونه‌ی زیندوو له‌ناوچه‌که‌دا .؛
ه4- ئۆباما ده‌توانێت له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ئه‌تۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران وحیزبوڵای لوبنانی وته‌واوی ئه‌و ووڵات ولایهنانهیه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ناهاوبهرژهوهندن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت وبهرژهوههندییهکانی ئه‌مریکا په‌ڕه‌ی سپی وبێ مه‌رج هه‌ڵداته‌وه.؛؛
ه5- پیاوهڕهشهکهی کۆشکی سپی ده‌توانێت ئاوڕێکی بهپهلهوپراکتیک لهملێۆنان برسی ئه‌فریقیایی هاوڕه‌نگ وهاونهژادی خۆی بداته‌وه‌و پێنج لهسهرسهدی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی پینتاگۆن بۆبرسێتی ژن ومنداڵ له‌ئه‌فریقا ته‌رخان بکات.؛
بێگوومان هاونه‌ژادو کاراکته‌ری خه‌ونه‌که‌ی مارتین لۆسهرکینک ده‌توانێت له‌سه‌رئاستی سیاسه‌ت وڕیفۆرمی ناوخۆ ئه‌مریکی دا له‌سه‌ر گۆڕانی باج وموچهوگوزهرانی ئه‌مریکییه‌کان چرپهچرپێک بکات،به‌ڵام ناتوانێت گۆڕانکاری وده‌ست بردن بۆ هیچ کام له‌هێڵه‌کانی سیاسه‌تی ده‌رکه‌ی ئه‌مریکا بکات؛؛ چوون سیاسه‌تی ده‌ره‌کی ئه‌مریکی وه‌ک تابلۆیه‌کی دیاریکراو و هه‌ڵواسراو وایه ته‌نها زۆرینه‌ی کۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌توانن جێگۆڕکێ بهشهترهنجی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی ئه‌مریکا بکات،، که‌واته هاتنی چ کۆیله‌کان و چ خاوه‌ن کۆیله‌کانی مێژووی ئه‌مریکا بۆناوکۆشکی سپی نابێته جێگره‌وه‌ی عاساسیحری یه‌که‌ی مو‌سا بۆ ئه‌و ووڵات ولایه‌نانه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی قووڵی ململامێنی و به‌ربه‌ره‌کانێی ناهاوبهرژهوهندی و ناهاوته‌ریبی سیاسی یان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکادا هه‌یه ..؛
هه‌موو هه‌راوزه‌نای میدیاکانی ڕاگه‌یاندن له‌سه‌رئاستی دونیادا بۆ سه‌رسوڕمان بوون به‌وه‌رگرتنی کلیلی کۆشکی سپی له‌لایه‌ن پیاوێکی ڕه‌ش وهاتنه‌دی خه‌ونه‌که‌ی مارتن لۆسه‌ر به‌س نیه بۆڕازیبوونی مرۆڤایه‌تی له‌ده‌ست چه‌وساندنه‌وه‌و ناعه‌داله‌تی چ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مریکا و چ له‌جیهان دا