په‌سندکردنی بڕیاری فره‌ژنی به‌رهه‌می به‌هێزیی ره‌وتی کۆنه‌پارێزییه له باشوری کوردستاندا
په‌سندکردنی بڕیاری فره‌ژنی به‌رهه‌می به‌هێزیی ره‌وتی کۆنه‌پارێزییه له باشوری کوردستاندا
شاخه‌وان شۆڕش
12.11.2008
له رۆژی 27.10.2008 دا زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مانی کوردستان ده‌نگیان بۆ بڕیاری فره‌ژنی دا. له ده‌نگدانه‌که‌دا 39 ئه‌ندام ده‌نگیان به ئا دا و 35 ده‌نگیان به نا دا. په‌سندکردنی بڕیاری فره‌ژنی بێگومان پاشه‌کشه‌یه به ده‌نگه‌کانی کرانه‌وه و پێشکه‌تووخوازی له باشوری کوردستاندا، بۆیه پێویست ده‌کات هه‌روه‌سته‌یه‌کی کورت له‌سه‌ر باکگراوندی ئه‌و بڕیاره بکه‌ین.
ئه‌م کانونه له‌گه‌ڵ بڕگه‌ی (ا)ی ئه‌رتیکلی دووی ده‌ستوری ئێراقی گونجاوه که ده‌ڵێ نابێت کانونی دژ به حوکمه جێگیره‌کانی ئیسلام دابڕێژرێت. ئه‌م کانونه دژی بۆچوون و پره‌نسیپه‌کانی ئیسلام نییه، به‌ڵکو ته‌واو له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌کانی ئیسلام گونجاوه.
له لایه‌کیتر ئه‌م کانونه له‌گه‌ڵ بڕگه‌ی (ب)ی ئه‌رتیکلی دووی ده‌ستوری ئێراقی ناگونجاوه که ده‌ڵێت؛ نابێت کانونی دژ به پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسی دابڕێژرێت. هه‌روه‌ها دژی ئه‌و برگه‌و ئهرتیکلانهیه که له به‌شی یه‌که‌م و دووه‌می ده‌ستوردا بانگاشه‌ی مافی مرۆڤ و بوونی یه‌کسانی و ئازادی ده‌که‌ن. ئه‌و کانونه به‌ڕوونی دووروویی و دژبه‌یه‌کی بڕیار و کانونه‌کانی ده‌ستوری ئێراقی ده‌رده‌خات.
ئه‌م کانونهی فره‌ژنی له‌گه‌ڵ ئه‌رتیکلی 7 ڕه‌شنووسی ده‌ستوری کوردستان (که هێشتا په‌سند نه‌کراوه) ته‌بایه که سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئایینی ئیسلام ده‌ڵێت؛ بنه‌ماکانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام یه‌کێکن له سه‌رچاوه سه‌ره‌کیه‌کانی یاسادانان. به‌ڵام ئه‌م کانونه ناته‌بایه له‌گه‌ڵ ئه‌و برگه و ئهرتیکلانهی که له به‌شه‌کانی یه‌که‌م، دووه‌م و سێیه‌م دا ئاماژه به بوون و پارێزگاریی مافه‌کان و ئازادی مرۆڤ ده‌که‌ن. ده‌ستوری کوردستان وه‌کو ده‌ستوری ئێراق هه‌مان کێشه‌ی دووڕوویی و دژبه‌یه‌کی له بڕیار و کانونهکاندا هه‌یه. ئه‌م کانونهی فره‌ژنی نمونه‌یه‌کی گونجاوه بۆ ده‌رخستنی ئه‌و دووروویی و دژبه‌یه‌کییه‌ی که له ره‌شنوسی ده‌ستوری کوردستاندا هه‌یه.
ئه‌و کانونهی فره‌ژنی بانگاشه‌ی هه‌ردوو ده‌ستوری ئێراقی و ره‌شنوسی ده‌ستوری کوردستان سه‌باره‌ت به رێزگرتن له مافه گه‌ردونیه‌کانی مرۆڤ ده‌خاته دواوه و پرسیار به‌رامبه‌ر به بوونیان داده‌نێت.
به‌پێی ئه‌رتیکلی 79ی ره‌شنوسی ده‌ستوری کوردستان پارله‌مان مافی له بڕیاردان له‌سه‌ر بریاری چاره‌نوسساز بهبێگهڕانهوه بۆ گه‌ل هه‌یه. له روانگه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی سه‌باره‌ت به بریاره‌ی فره‌ژنی و کانونی رۆژنامه‌نوسی هیتر بینیمان، مافه‌کان و چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان که‌وتۆته ده‌ست خه‌ڵکێک که زۆرینه‌یان نۆرم و مۆراڵه کۆنه‌پارێزه‌کانیان لا گرنگه. ئه‌وه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی که ڕێگه‌یان پێده‌درێت له‌سه‌ری بدوێن. چونکه له‌سه‌ر بابه‌ته گرنگه‌کان که په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه هه‌یه پارله‌مان کاریگه‌ری نییه.
فره‌ژنی واته نایه‌کسانی ژن و پیاو له هه‌ڵبژاردندا، نایه‌کسانی له نێوان مافی پیاو و ژن له بواری هاوسه‌رێتیدا، هه‌روه‌ها سنورداریی ئازادی ژن له‌م بواره و هه‌ڵبژاردنی چاره‌نوس له کۆمه‌ڵگه‌دا.
بڕیاری فره‌ژنی دژی مافه گه‌ردوونیه‌کانی مرۆڤه، دژی ئازادی که‌سه که له چوارچێوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ جه‌ختی له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه، وه دژی پره‌نسیپی یه‌کسانی نێوان ژن و پیاوه که له چوارچێوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و له گه‌لێ ڕێککه‌وتنامه‌ی جیهانی ئاماژه‌ی بۆ کراوه. هه‌روه‌ها پاشه‌کشه‌یه به هه‌وڵه‌کانی یه‌کسانکردنی ستاتوسی ژن له‌گه‌ڵ پیاودا له کۆمه‌ڵگه‌دا.
ده‌رکه‌وتنی ئه‌م هه‌نگاوه و به کانونکردنی نۆرم و مۆرالی کۆنه‌پارێزانه به‌هۆی بوونی بنچینه و بنه‌مایه‌که که ده‌مێکه له کۆمه‌ڵگه‌دا ره‌گی خۆی چهسهپاندووه. له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا و به‌تایبه‌تی له هه‌ندێ ناوچه و شاردا بۆنمونه شاری هه‌ولێر بیروباوه‌ری کۆنهپاڕیزی و لێکدانه‌وه‌ی ئایینیانه‌ی کۆنی ئیسلامی بۆ دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به قورسی ئاسمانی کۆمه‌ڵگه‌یان داپۆشیوه، ئه‌و دیارده‌یه به‌ر له ڕاپه‌رینی 1991 زۆر کز بوو، لێکدانه‌وه ئایینی و ناسیکولارهکان لاواز بوون و زاڵ نه‌بوون، به‌ڵام له‌ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوودا روو له زیادبوون و به‌هێزبووندا بووه. به‌ر له ڕاپه‌ڕین بیروباوه‌ڕی پێشکه‌تووخوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازی زاڵ بوون و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر تێگه‌یشتن، لێکدانه‌وه و نۆرمه‌کانی کۆمه‌ڵگه هه‌بوو، به‌ڵام له دوای ڕاپه‌ڕین ئه‌و ره‌وشه ورده ورده تووشی شکست هات، چونکه بیروباوه‌ره کۆنه‌پارێز و کۆنسهرڤهتیوهکان ده‌سه‌ڵاتیان ورده ورده په‌یدا کرد. ڕه‌وشی کۆنه‌پارێزی و ئیسلامیی و به‌هێزبوونی ئه‌م ره‌وشه بێگومان پاشه‌کشه‌یه به هه‌وڵی درێژخایه‌نی ئازادیخوازانی رابردوو و ئێستا، که کۆسپی گه‌وره ده‌خاته به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی ئازادی و یه‌کسانی له کۆمه‌ڵگه‌دا.
به‌هێزبوونی دیارده‌ی کۆنه‌پارێزی و دژهسیکولاری له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا، ئاماژه‌یه به به‌هێزبوونی لێکدانه‌وه ناڕاشیونال و نازانستیه‌کان. له سایه‌ی باڵاده‌ستی پارت و ڕێکخراوه کۆنه‌پارێز و ئیسلامیسته‌کان، نه‌بوونی یا لاوازی په‌یام و به‌رنامه‌ی پێشکه‌وتووخوازانه بۆ ئێستا و داهاتووی کۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها نه‌بوونی سانکشیۆن و کاردانه‌وه‌ی پێشگرانه له ته‌شه‌نه‌کردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی کرده و نۆرمه ئایینی، کۆنه‌پارێز و دژهئازادیهکاندا، مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه نازانستی و ئایینییه کۆنه‌کان هاندراون و ئاراسته ده‌کرێن، به‌جۆرێک مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه بۆ تێگه‌یشتن له ژیان و وه‌ڵامی پرسیاره‌کان په‌نا بۆ روانگه ئایینی و کۆنه‌پارێزه‌کان ده‌به‌ن، که له بواری هۆشمه‌ندی و زانستیدا له زۆربه‌ی باره‌کاندا بێ‌واتا و بۆشن.
بوونی که‌شی به‌رفراوانی کۆنه‌پارێزی و باڵاده‌ستی لێکدانه‌وه ئایینی و نالۆژیکیهکان که بانگاشه‌ی بێهاوتاییان بۆ ده‌کرێت و مۆری پیرۆزی و بێهاوتاییان بۆ لێده‌درێت، وایکردووه تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه روانگه‌یه‌کی دیکه نه‌بینن یا ئه‌گه‌ر بشبینن به‌که‌م سه‌یریان بکه‌ن و گرنگیان پێ نه‌ده‌ن، به‌مپێیه مرۆڤه‌کان په‌نا بۆ لێکدانه‌وه‌ی باڵاده‌ست و په‌سندکراوی باو ده‌به‌ن و بێگله‌یی په‌سندیان ده‌که‌ن. ئه‌م دیارده‌یه به جۆرێ له جۆره‌کان چنینی په‌رژینی داخراوییه به‌رووی کرانه‌وه و مۆدێرنبووندا. به‌هێزکردنی نۆرم و مۆڕاله داسه‌پێندراوه کۆنه کۆمهڵییهکانه به‌سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا.
مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه هێنده کاریگه‌رانه که‌وتوونه‌ته ژێر تارمایی بیرکردنه‌وه کۆنه‌پارێز و کۆنسێرڤهتیو (به واتا رۆژههڵاتیهکهی) و ئایینیه‌کان، که‌وایکردووه به‌ئاسانی به‌ها و مافی که‌سه‌کان بکرێته قوربانی ئه‌و نۆرم و رێسایانه‌ی که له روانگه ئایینی و کۆنهپارێزهکهوه په‌سند ده‌کرێن و جێگه‌یان ده‌بێته‌وه. کۆمه‌ڵگه‌ی داخراو و زاڵبوونی که‌شی کۆنه‌پارێزی له کۆمه‌ڵگه‌دا، میکانیزمی سانکشیۆنی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ بۆ سه‌ر بیروباوه‌ر و بۆچوونه جوداکان یا ڕاشیونال و سیکولاره‌کان له‌خۆی ده‌گرێت، به‌جۆرێک که ترس و نیگه‌رانی بۆ مرۆڤه‌کان دروست ده‌کات، واده‌کات مرۆڤه‌کان ئه‌و کرده و هه‌نگاوانه بهاوێن که له‌گه‌ڵ نۆرم و مۆرالی باوی کۆمه‌ڵ و گشت گونجاو و په‌سندکراون، ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن و به‌دوای لێکدانه‌وه و بۆچوونی دیکه‌ی په‌سندنه‌کراو بکه‌ون ئه‌وا مه‌ترسی زۆر هه‌یه بکه‌ونه به‌ر ڕقی کۆمه‌ڵ و به‌جۆرێ له جۆره‌کان سزا ده‌درێن. دوورکه‌وتنه‌وه له لۆژیکیبوون و زانستی‌بوون، واتای پاراستنی نۆرمه پهسندکراوهکانه له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی ئایینی و کۆنه‌پارێزدا. ئه‌م پرۆسه‌یه له ئه‌نجامی به‌هێزی و گه‌شه‌سه‌ندنی ڕوانگه دژه مۆدێرنه‌کان درێژه‌ی ده‌بێت و بۆ ئاستی به‌رزتر ده‌چیت، که واده‌کات نۆرمه کۆنه‌پارێزه‌کان زیاتر بن و ترسناکتر بن.
بۆنمونه له‌چک له‌سه‌ر کردن نه‌ریتێکی باوی ئایینی په‌سندکراوی کۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌و ژنه‌ی ره‌تی بکاته‌وه تووشی سانکسیۆنهکانی کۆمه‌ڵگه دێت، ئه‌وه ژنه‌کان ناچار ده‌کات که مل بۆ ئه‌و نه‌ریته بده‌ن و به‌مجۆره خۆیان له سزا‌و سانکشیۆنی کۆمه‌ڵیی به‌دووربگرن. ژن جگه‌له‌وه‌ی به‌ناچاری ده‌بێ به‌دوای بڕیاری کۆمه‌ڵی بکه‌وێت و خۆی له ره‌قی کۆمه‌ڵ به‌دوربگرێت، به‌جۆرێ له جۆره‌کان بۆ سه‌ڵماندنی دلسۆزی خۆی بۆ بڕیاره کۆمه‌ڵییه‌که ده‌کرێ هه‌وڵی ئه‌وه‌ش بدات ئه‌م نۆرمه پشتگیری بکات و په‌ره‌ی پێبدات. نمونه‌یه‌کی دیکه داخستنی دوکانه‌کان له کاتی نوێژی هه‌ینییدا یا نه‌فرۆشتنی شمه‌ک له‌م کاته‌دا له‌ژێرناوی حه‌رامبووندا که له‌ڕوانگه‌یه‌کی تایبه‌تی ئیسلامییه‌وه‌یه، وه نۆرمێکی نوێیه و پێشتر له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری بوونی نه‌بووه، بۆته کرده‌یه‌کی کۆمه‌ڵیی و تاکه‌کان له ترسی سزای کۆمه‌ڵ له گه‌لێ شوێن خۆشوناخۆش ملکه‌چی بووین. دیارهنمونهی دیکه زۆرن.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئێستا (زیاتر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه پ.د.ک) له‌به‌رئه‌وه‌ی له چه‌ند سه‌ره‌وه کۆنسهرفهتیوه کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ل بهئیسلامبوون و به‌هێزبوونی دیارده‌ی کۆنه‌پارێزیدا به‌گشتی نییه، جگه‌له‌وه‌ی پاڵپشت و داڵده‌ده‌ری کرده و نه‌ریته ئایینی و کۆنه‌پارێزه‌کانه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌زگا و که‌ناڵه ئایینیه‌کان و کۆنه‌پارێزه‌کان خۆیان له زۆر بابه‌ت و دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ههلدهقورتێنن، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ستێوه‌ردانیان له کاروباره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و مافه‌کانی که‌سه‌کانی کۆمه‌ڵگه مسۆگه‌ر ده‌کرێت، له داموده‌زگا، دامه‌زراو و که‌ناڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه داسه‌پاندنی نۆرم و لێکدانه‌وه کۆنه‌پارێز و نازانستیه‌کان له چوارچێوه‌ی بهرنامهکراودا به‌سه‌ر مرۆڤه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌دا راکشاوانه بانگاشه‌ی ره‌واییان بۆ ده‌کرێت. ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵات بانگاشه‌ی کراوه‌یی و ئازادیخوازی به‌رووی ده‌ره‌وه‌دا بڵاوده‌کاته‌وه، دیارده دژه‌ئازادی و کۆنه‌پارێزه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه، بهکانونکردنی نۆرمه کۆنه‌پارێز و دژه ئازادییه‌کان هێما بۆ ڕوویه‌کی دیکه ده‌که‌ن، که له ڕاستیدا دووروویی و دوو مۆرالی ده‌سه‌ڵات پیشان ده‌دات.
ئه‌ندامانی پارله‌مان و به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات به‌گشتی کاریگه‌ری کۆمه‌ڵگه‌یان به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئه‌وانیش له‌ڕێگه‌ی کرده و هه‌نگاو که له روانگه ئایینی و کۆنهپپارێزهکهدا گونجاوه وه‌کو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه هه‌وڵی په‌سندکردنیان له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی کۆنه‌پارێزه‌وه ده‌ده‌ن، هه‌وه‌ها هه‌وڵی سه‌ڵماندنی دلسۆزی خۆیان بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کۆنه‌پارێز ده‌ده‌ن. په‌سندکردنی کانونی فره‌ژنی هه‌وڵی سه‌ڵماندنی دلسۆزی خۆیانه بۆ نۆرم و مۆراله ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه باوه په‌سندکراوه‌کان له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی کۆنه‌پارێزه‌وه، به‌مجۆره مسۆگه‌رکردنی ستاتوسی خۆیان له کۆمه‌ڵگه‌دا و به‌ده‌ستهێنانی پهسندمهندی کۆمه‌ڵگه.
په‌سندکردنی بڕیاری فره ژنی و ڕێگه‌دان به کانونی دژه ئازادی و یه‌کسانی ئاماژه به پهسندمهندی دیارده‌ی نائازدی و کۆنه‌پارێزی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌که‌ن. هێما بۆ نه‌بوونی به‌رنامه‌ی یه‌کسانکردنی ژن و پیاو له کۆمه‌ڵگه‌دا له ئاسته جیاجیاکاندا ده‌که‌ن. چونکه له‌ئه‌گه‌ری بوونی به‌رنامه‌ی تاوتوێکراوی یهکسانکردندا، بڕیاری دژهیهکسانی په‌سند ناکرێت، به‌ڵکو به ناگونجاو و ناپه‌سند سه‌یری ئه‌م شێوه بریارانه ده‌کرێت.