نوره‌دین زازا… ئاماده‌کردنی:ژێوار فازل
نوره‌دین زازا… ئاماده‌کردنی:ژێوار فازل
نوره‌دین زازا وه‌ک له یاداشت نامه‌که‌یدا له زمانی حاڵی خۆی ده‌گێڕێته‌وه له شاری (مادن) له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیداو. له نزیک سه‌رچاوه‌کانی ڕووباری دیجله، له وڵاتێکی شاخستانی زۆر جوان‌دا له کوردستانی تورکیایه.که شاری (مادن) بوو له (مه‌عده‌ن) عه‌ره‌بی وه‌رگیراوه، چونکه کانزایه‌کی زۆری تێدا بووه. شاری مادن له‌سه‌ر سنگی قه‌لاکانی زنجیره چیای (ئه‌نتی تۆرس) بوو له به‌رزای زیاتر له 1000 مه‌تردا. بۆیه زستاەیکی ته‌وه‌ری (قتبی) راسته‌قینه‌ی هه‌بووه. ستوونی به‌فر سه‌ره‌تا سه‌ری شاره‌که و ژچیاکانی ده‌وه‌ربوه‌ری داده‌پۆشی. نوره‌دین زازا له شه‌وێك له شه‌وه‌کانی مانگی شوبات که دایکی چه‌ندین ساڵ بوو به‌ده‌ستی نه‌خۆشی و دڵه‌وه ئه‌یناڵاند، ژان گرتی. سه‌ره‌ڕای بزیشکی مۆڵه‌تدار له شاری (مادن)که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی ئه‌کاته 20000 که‌سێک ئه‌بوو، به‌ناوبانگتترینی ئه‌و مامانه‌ی ژنێکی یۆنانی نه‌ژاد بوو له کۆدای سه‌ده‌ی نۆزده‌مدا له (مادن)نیشته‌جی بوو بوو، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و، براکانی و چاوار خوشه‌که‌که‌ی و خۆی له دایک بوون. وه‌ک ده‌گێڕێته‌وه دوای چوار جه‌نگی وێرانکه‌ری که ئیمپراتۆی عوسمانی پارچه پاره‌چه کردبوو، چاره‌نوسی کوردستان ناردیار بوو، له‌دایک بووه. له‌کاتی ڕێکه‌وتنامه‌ی ڤیرسای دا، وه‌فدی کورد به سرۆکه‌یه‌تی شه‌ریف پاشا هه‌وڵی دابوو هێزه‌کانی سه‌رکه‌وتووی جه‌نگ بێنێته سه‌ر قایل‌بوون به‌داواکانی کورد له پێکهێنانی وڵاتیکی سه‌ربه‌خۆدا، ئه‌و کاته مسته‌فا که‌مال سه‌رگه‌رمی ئازاد کردنی ناوچه‌کانی کوردستان له یۆنانیه‌کانی و ده‌کردنی ئینگلیز و فه‌ره‌سنیه‌کان بوو له وڵاته‌که،
سیاسه‌ته‌کانی مسته‌فا که‌مال کوردیان نیگه‌ران کرد، هه‌روه‌ک چاوبڕینی ئه‌رمه‌ن له باکوری کوردستان نیگه‌رانی کردن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هه‌ندێک ناسیۆنالیستی کورد ئاماده‌ی خۆیان ده‌ربڕی بۆ هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی ئه‌رمه‌ن له پێناو پێکهێنانی ده‌وڵه‌تیکی ئه‌رمه‌نی و یه‌کێتکی کوردی‌دا، ئه‌وکاته هێشتا بزووتنه‌وه‌ی میلی کورد بازووی به‌هێز نه‌بوو بوو، له به‌رامبه‌ر مسته‌فا که‌مال سیاسه‌تێکی سه‌ربازی و میکاڤیلیانه‌ی دووفاقی گرته‌به‌ر و به‌خێرای ئه‌و قازانجانه چینیه‌وه که دۆخه‌که‌ی بۆی ڕه‌خاندبوو، سوودی له ئازاره‌کانی کورد و هیواکانی وه‌رگرت. ئه‌و لێگه‌یشتنی نێوان کورد‌و ئه‌رمه‌نی له پاریس به خیانه‌ت دانا.
مسته‌فا که‌مال کۆمه‌ڵیکی 60 که‌سی له سه‌رۆکه دیاره‌کانی کورد له خۆی کۆکردبووه‌و به‌وانه‌ی دایه‌تی ناسیۆنالیسته‌کانی کوردی ئه‌کرد که به‌دوای چاره‌سه‌رێکی نێوده‌وڵه‌تی کێشه‌ی کورددا. ئه‌گه‌ڕان و له مه‌شیدا پیشتیان له پشتیوانی ئینگلیز قایم بوو، چونکه پڕۆژه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تیکی کوردی، ئینگلیزه‌کانی هه‌راسان ئه‌کرد که پیش‌تر کوردستانی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی عێراقیان داگیر کردبوو، هه‌ندێک به‌ڵینیان دابوو به حیره‌ب و هاوکات ڕێکه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ئیمزا کردبوو بۆ دابه‌شکردنی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نێوان خۆیاندا.
نوره‌دین زازا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌گێریته‌وه که له ساڵی 1915 تا 1918 پلانێکیان دانا بۆ قه‌ڵا جۆكڕدنی ئه‌رمه‌نیه‌کانی نیشته‌جێی ناو چوارچێوه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی. هه‌روه‌ها کاره‌به‌دستانی عوسمانی له ئه‌سته‌مبۆل شیوازی شه‌یتانیان ئه‌دۆزیه‌وه به مه‌به‌ستی قه‌لا چۆکردنی ته‌واوی میلله‌تێک. له کاتێکدا هه‌رکه‌سێکی عوسمانی هه‌ر بێزارییه‌کی به‌رامبه‌ر به‌م سیاسه‌ته ده‌ربڕیبیایه به خۆفرۆش دائه‌نراو ڕووبه‌ڕووی سزای له سێداره‌دان ئه‌بوویه‌وه. نوره‌دین زازا له یاداشته نه‌مه‌که‌ی دا نووسیویه‌تی سه‌ره‌ڕای مه‌تریسانه‌ش زۆر له کورداکان سامان یخۆیان و نه‌ته‌نات گیانی خۆیان به‌خت کرد له پێناو ڕزگارکردن ئه‌رمه‌نیه‌کانی وڵاته‌کایان و ناوچه‌که‌یان و ئه‌واه‌نی له ناو خه‌ڵکانێکدا بوون.له کاتێکیشدا دانێشتوانی مدانیش ئه‌رمه‌نیه‌کانیان له شاره‌کایان پاراست له قه‌سابخانه‌کانی سه‌ربازی ژه‌ندرمه وتاوانباره‌کانی مافی گشتی که لێپرسراوانی تورک بۆ ئه‌و مه‌به‌ستره له زیندان به‌ڕه‌ڵایان کردبوو. ساڵی 1919 کورده‌کان یاره‌مه‌تی ئه‌رمه‌نییه‌کانیان دا بۆ په‌نابردنه به‌ر سوریا.
مسته‌فا که‌مال به پشتیوانی یاره‌مه‌تی فراوان و گه‌رموگوڕێ کورد توانی به‌سه‌ر فه‌ره‌نسیه‌کان و یۆنانیه‌کان و ئیتالیه‌کاندا سه‌رکه‌وێت و ئینگلیز ناچار بکات له‌گه‌ڵی ڕێک بکه‌ون.به‌رامبه‌ر ئه‌م پشتویانیه‌ی کورد، که‌مال ئه‌تا تورک به ئاشکرا به‌ڵێنی ئۆتۆنۆمی ته‌واوی له چوارچیوه‌ی کۆماری تورکیا دا به کوردی دا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنامه‌ی لۆزان جێێ ڕێکه‌وتنامه‌ی سیڤری گرته‌وه، هه‌لویشتی به‌رمابه‌ر به کورد گۆڕاو هه‌ر خێرا ئه‌و ڕه‌گیاندنه ئاشکرایه‌ی بیرچووه‌وه‌و که ده‌یگوت: (تورکیا هی دو گه‌له : تورک و کورد) و هه‌ڵوێستیکی دوژمنکارانه‌ی ئاشکرا به‌رامبه‌ر ئه‌و کوردانه وه‌رگرت که دواوای ئۆتۆنۆمیان ئه‌کردهه‌روه‌ها په‌رله‌مانه کۆنه‌که هه‌ڵوه‌شیاه‌وه‌و له په‌رله‌مانی تازه‌دا که‌سانی تورک به نیونه‌رایه‌تی ناوچه کوردییه‌کان دانران، قوتابخانه کوردییه‌کان داخران،
له یاده‌شته‌که‌ی نوره‌دین زازا باس له شۆڕسه‌که‌ی شیخ سه‌عیدی پیران ده‌کات که له‌ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا، که زانا و ڕێبه‌ری ته‌ریقه‌تیکی ئاینه‌وه بووه سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازی و سیاسی. له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون چه‌کدار بوون، بی هیچ زه‌حمه‌تێک له یه‌که‌ی سه‌ربازییدا ڕێکی خستن و ، پیوانی ئه‌زموون و ناسرا به ئازایه‌تی و توانای فه‌رمانده‌ی به لێپرسراوی ئه‌و یه‌کانه دانا. سه‌ره‌ڕای گرتفه سه‌خته‌کانی، شه‌ری نیوان هه‌ردوولا به قازانجی هێزه‌کانی کورد دستی پێ کرد‌و سوپاسی تورکیا پاشکه‌شه‌ی کرده ناو شوراکانی دیاربه‌کره‌وه و کوراو ته‌قه‌مه‌نی و که‌لوپه‌لی جه‌نگییه‌کانی له گۆڕه‌پانی شه‌ره‌که‌دا به‌جێ هێشت، هاوکات که‌وته به‌رگری له شاره‌که. دوای شکستی سوپای تورکای، کورده‌کان کۆنترۆڵی هه‌موو ناوچه‌کانی هه‌ردوو پارێزگای دیاربکروئه‌لعه‌زیزیان کرد.
که‌مال ئه‌تا تورک، کورده‌کانی و کوردستانی ئه‌نسای په‌یوه‌ندی زۆر نهێنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک خێڵه گه‌وره‌کانی کورد به‌ست و، نامه‌ی دۆستایه‌تی و پیاهه‌ڵدانی بۆ ناردن، له نامه‌کانیدا به‌برا ئه‌زیزه‌کان ناوی ئه‌هێنان و ئیتۆقاندن بوه‌ی شێخ سه‌عید به‌کرێگیراوی ئینگلیزه و دوژمنێکی ڕه‌وشت نزمه، کورده‌کان کاتێک به‌خۆیان زانی گه‌مارۆدران و هیچ کادرێکی پیشه‌ی و پێشتوانی ده‌رکیان نیه. توانیان چه‌ند مانگ به‌رگری بکه‌ن و، کاتیك بڕوایان به شکشتی خۆیان هێنا یه‌ک له‌دوای یه‌ک خۆیان دا به‌ده‌ست هیزه‌کانی تورکه‌وه.
له حه‌وتی تشرینی دووه‌مدا هێزه‌کانی تورکیا کوردستانی تورکیایان داگیر کرد، که‌له‌و ماوه‌یه‌دا ڕه‌شترین ڕۆژه‌کانی مێژووی خۆی به‌خۆیه‌وه بینی و، کوردستان به ئاگر و ئاسن ڵیدارا، پیاوان ئه‌شکه‌نجه دران وکوژران و گونده‌کان سووتێنران و به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کان له ناوبران و ژنان و منداڵان ڕفێندران و دواتر کوران، توره‌که‌کانی مسته‌فا که‌مال قه‌سابخانه‌یاکیان بۆ کورد دانا که دڕنده‌ییه‌کی ئه‌گه‌یشته ئاستی ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی تورکه‌کانی سوڵتان بۆ یۆنانی و بولگاری و ئه‌رمه‌نه‌یه‌کان دانا. نورده‌ین زازا وه‌ک خۆی باسی لێوه ده‌کات له قوتاخانه هه‌وڵیکی زۆریان ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای که‌مالییزمیان فێڕبکه‌ن
: (کۆماری تورکای که مسته‌فاکه‌مال دروستی رکد، مه‌زنترین پاڵه‌وانی هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی و دیموکراسترین پێشه‌که‌وتووترین وڵاتی جیهانه و ، جگه له تورک که‌ستی تری تیانیه) هه‌روه‌ها پیان ده‌گوتن : (ئێوه کوردنین، کورد شتیک نیه ، جگه له‌و دڕنده و ڕێگرانه‌ی له شه‌کاندا ئه‌ژین ) بۆیه قوتابیه‌کان ناچار بوون به خۆیان بڵێن تورک و ته‌نیا به تورکی قسه‌بکه‌ن.