شه‌ڕه‌کانی نێوان کۆنگۆ ڕواندا له گۆما …. ئاسۆ حامدی
شه‌ڕه‌کانی نێوان کۆنگۆ ڕواندا له گۆما …. ئاسۆ حامدی
شه‌ڕه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی نێوان توتسی و کۆنگۆیه‌کان له گۆما زۆر لاپه‌ڕه‌ی کۆنی داگیرکه‌رانی ئه‌مریکایی و ئه‌روپاییه‌کانی هه‌ڵدایه‌وه، گۆما له نێو خوێندا خه‌ڵتانه‌و له بروسل زێر‌و دیاماند (ئه‌لماس) بازاڕی گه‌رم ده‌بێ،
به‌کورتی شه‌ڕه‌کانی گۆما شه‌ڕه له‌سه‌ر که‌ره‌سته‌ی خاو و هیچی تر، تاڵانبردنی ئه‌م که‌ره‌سته خاوه گرانبه‌هایه سروشت پێداوه له ئه‌فریقای برسی و ڕه‌ش و ڕووت دا ته‌نها بارووت و قین و خوێن قازانجه‌کانیه‌تی، کۆیله‌تی زه‌مانی کۆن و ئیتر له سه‌رده‌می کۆیله‌ی کرێگرته‌دا زێده‌بایش وادێ مۆده‌ی کۆن ببێ، وه‌کو ئه‌وه وایه جوله‌که‌کان ده‌لێن کاتێ دوکاندار موفلیس بوو ئینجا به‌ده‌فته‌ره کۆنه‌کانی دادێته‌وه!.
له گۆمادا مرۆڤ دڵی له لێدان ده‌وه‌ستێ به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانانه و ئه‌م هه‌موو په‌نابه‌ره که هاووڵاتیانی کۆنگۆن و له‌نێو باران و ژێر خێمه‌ی ڕێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کاندا ژیانی کوله‌مه‌رگی به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به‌بێ چاره‌نووس نه‌وه‌کان چاوه‌کانیان زۆر پڕ خه‌من.
گۆما بۆ سه‌رمایه سه‌رچاوه‌ی قازانج و که‌ڵه‌که‌ی کانزا گرانبه‌هاکانه و بۆ هاووڵاتیانیشی قوڕبه‌سه‌ری و ماڵوێرانی.
له‌م ووڵاتانه ئه‌گه‌ر هه‌رچی نه‌بێ ئه‌وا ئه‌مریکا و ووڵاته ڕۆژئاواییه‌کان سنووره‌کانیان وا نه‌کێشاوه تا مرۆڤه‌کانی ئه‌م ووڵاتانه بتوانن له‌گه‌ڵ یه‌کدا بێنه‌وه و گرفته‌کانیان به ئاسانی چاره‌سه‌رببێ، ئینجا نا.
چۆن له ووڵاتانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ندا کێشاویانه له‌وێش هه‌ر ئاوا، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی که‌ره‌سته خاوه‌کان هه‌رده‌م له ژێر کۆنترۆلی خۆیان و ده‌ستی خۆیان بێت و هیچی تر. ئێستاش دونیا گۆڕاوه وا له‌خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاتانه ده‌که‌ن به چه‌پڵه ڕێزان پێشوازی له هێزه داگیرکه‌ره‌کان بکه‌ن و نه‌ڕۆنه‌وه، چۆن له عێراق هه‌مان مه‌سه‌له یه له‌وێش هه‌روا. دونیایه‌کی سه‌یره نه‌وه‌کانی ڕابردوو شۆڕش و خوێنیان ده‌ڕشت بۆ ڕزگاری نیشتمان ئێستا به پێشوازی و به ڕه‌زامه‌ندی نه‌وه‌کانیان ووڵاتیان ته‌سلیم ده‌کرێته‌وه.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ووڵاتانه‌ی که‌ره‌سته‌ی خاویان هه‌یه له قۆناغێکی دواکه‌تووی دا ده‌ژین تووشی هه‌زار و یه‌ک ده‌رد ده‌بن.
چۆن میلله‌تی کورد قوربانی ده‌وڵه‌مه‌ندی ووڵاته‌که‌و که‌ره‌سته خاوه‌کان و جیۆپۆلیتیکی و ستراتیژیه‌تی جوگرافیایه‌تی له‌ناوچه‌که خه‌ڵکی نێوان کۆنگۆ وڕوانداش هه‌روا.
شه‌ڕی ئه‌م ووڵاتانه شه‌ڕی ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کانه و به‌س بۆ مۆنۆپۆڵکردنی که‌ره‌سته‌خاوه‌کان و هیچی تر.
گیانی مرۆڤه‌کان و ڕه‌زاله‌تیه‌کانیش هه‌ر بۆ هاووڵاتیانی هه‌ردوو ووڵاته نه توتسیه‌کی هه‌ژار له‌م جه‌نگه قازانجیه‌تی نه کۆنگۆیه‌یه‌کی هه‌ژار که له مه‌وقعیه‌تی به‌رگریکردن دایه.
ئه‌م خوێن ڕشتنه‌ی ئه‌وان ته‌نها برینه‌کان قووڵترده‌کاته‌وه و کێشه‌کان ئاڵۆزده‌کات و له‌لایه‌کی ترسه‌رمایه‌داره ئه‌مریکایی و ئه‌وروپاییه‌کان له مه‌یدانی کانزاگرانبه‌هاکاندا قازانجه‌کانیان بۆ سه‌ره‌وه ده‌چێت و بازاڕه‌کانیان بره‌وده‌کات و دیکۆره‌کانی دوکان و فرۆشگاکانیان ده‌چنه فازی جیاجیاوه‌و ڕه‌نگی خوێنی ئه‌م گه‌له هه‌ژارانه له دیکۆره‌کان هه‌ڵده‌سوون.
هه‌رجارێ و له‌هه‌ر شوێنێ گه‌لان به‌یه‌که‌وه ده‌نێن و بۆ سوودو سه‌رفی هێزه‌کانی شه‌ڕ و بره‌ودان و گه‌شه به کارخانه‌کانی جه‌نگ و خواردنی زێده‌بایی کرێکارانی ووڵاتانی خۆیان و که‌ره‌سته خاوه‌کانی ووڵاتانی دواکه‌وتوو.
کێشه‌کان هه‌رده‌مێنن ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له ناسیۆنالیه‌کان نه‌بێ ئه‌وه مه‌سه‌له ئایینیه‌کان ئه‌گه‌ر نا ڕه‌نگی پێست و زمان و هتد.
ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند سه‌رچاوه‌ی که‌ره‌سته‌خاوه‌کانن و سه‌رفکردنی تفاقه‌کانی جه‌نگن. بازاڕێکی گه‌رمی کێشه‌کانه و دین و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و …هتد هه‌رده‌مێنن.
گۆما خه‌وی لێزڕاوه له‌به‌ر گرمه‌ی ئاربیجی و خوێنیش ده‌چۆڕێته‌وه و زێڕ و دیاماند و به‌رده به‌نرخه‌کانیش له بانکه‌کان که‌ڵه‌که ده‌بن. ئیتر هژا من فچل الربی پڕ به پێسته‌تی.
ئاسۆ حامدی
نۆڤه‌مبه‌ری 2008