به‌شێكی قه‌یرانی ئێستای ئابووریمان سیسته‌می خواردنی ئه‌مڕۆمانه
به‌شێكی قه‌یرانی ئێستای ئابووریمان سیسته‌می خواردنی ئه‌مڕۆمانه
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن، ئۆكتۆبه‌ری 2008
به‌شی یه‌که‌م
له‌م بابه‌ته‌دا ده‌مه‌وێت په‌نجه بۆ دوو پرسی گرنگ ڕاكێشم، كه هه‌ریه‌كه له ئێمه له هه‌موو چركه‌یه‌كی ژیانی ڕۆژانه‌ماندا له‌گه‌ڵیدا له شه‌ڕێكی مه‌مره‌ومه‌ژی داین. یه‌كه‌میان، باری ته‌ندروستی هه‌ریه‌كه‌مان و په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌ستی ته‌ندروستیمان به سیسته‌می خواردنمانه‌وه. دووهه‌میشیان، ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی كه مرۆڤایه‌تی له هه‌موو بستێكی ئه‌م جیهانه‌دا له ئه‌مڕۆدا ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه و دیسانه‌وه گرێدانه‌وه‌ی به سیسته‌می ئێستای خواردنمانه‌وه.
به‌ڕای من، له كاتێكدا كه ئێمه نه‌توانین خهونوخهیاڵی شه‌و و ڕۆژانه‌مان، كه بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه تیایدا دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی و له ڕیشهههڵكێشانی جه‌نگ و بهیهكادانه خوێناویه‌كانی مرۆڤایه‌تی، جا ئیدی له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت و هه‌ر به‌رگێكی به‌به‌ردا بكه‌یت، ببینین، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا كه به‌ها و مایه‌ی تاكی مرۆڤی تیا بگێڕدرێته‌وه و هه‌موو چه‌شنه‌كانی چه‌وساندنه‌وه و سته‌م و زۆری تێدا بنه‌بڕ ده‌كریت و ئازادی ته‌واوی تیادایه، ته‌نانه‌ت له‌كاركردن و له دابینكردنی پێداویستهكانیشیدا. به‌كورتی كابرا وته‌نی "هه‌ر كه‌س به پێی توانای خودی خۆی و هه‌ر كه‌س به پێی پێداویستی خۆی" تیا بژێت، ئیدی ناوی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه هه‌رچی بێت و هه‌ر كه‌س تێیدا به‌شداری له بنیاتنانیدا ده‌كات گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی گرنگه مرۆڤ وه‌كو مرۆڤ تێیدا دووربێت له‌و گێرمه و كێشانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسم كردن.
له كاتێكدا كه له‌و ڕۆکه‌دا نه‌توانین ئه‌وه دابین بكه‌ین، به‌ڵام ده‌توانین كه كۆمه‌ڵگا به له دووركه‌وتنه‌وه له‌و قه‌یرانه ئابورهییهی كه ئێستا ده‌سته‌ویه‌خه‌ی بووینه‌ته‌وه تاڕاده‌یه‌ک بگۆڕین، هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشییه كوشندانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی كۆتاییهێنانی ژیانمان لێده‌كه‌ن و هاوكاتیش له هه‌موو قوژبنێكی ئه‌م دنیایه‌دا به تایبه‌ت له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكادا پاره‌یه‌كی بێشوماری بۆ و تێدا خه‌رجده‌كرێت، كه‌وا باشتره ئه‌و پاره‌یه بگێڕدرێته‌وه، تاكو له كاری چاكسازی ژیانی تاكه‌كانی مرۆڤی ناو كۆمه‌ڵگاكه‌دا به‌كار بهێنرێت.
هه‌ڵبه‌ته كه‌س ناتوانێت ڕێگا له مردن بگرێت و زانست و ته‌كنه‌لۆجیای ئێستاش له خزمه‌تی وه‌ستاندنی مردن‌دا نین، چونكه نه له ده‌سه‌ڵاتیاندا هه‌یه و نه ئه‌و كاره‌ش گه‌ر ڕۆژێك سه‌ر بگرێت له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدایه. به‌ڵام به دڵنیایه‌وه ده‌توانرێت ژیانی مرۆڤ درێژ بكرێته‌وه یا بهلانیكهمهوه ئازاری نه‌خۆشیه‌كانی كه‌م بكرێته‌وه. ده‌بینی كه سه‌رده‌مێك هه‌بووه، كه‌متر له 50 ساڵ پێش ئێستا بڕی ته‌مه‌نی ژیانی مرۆڤ زۆر له ئێستای كه‌متر بووه، به‌ڵام له ئێستادا بڕی ژیانی مرۆڤ، بۆ نموونه، له به‌ریتانیادا 78 ساڵه له یابان و ئۆسترالیا و كه‌نه‌دا و هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌سكه‌ندناڤی و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا 83 ساڵه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و به‌كارهێنانی دا‌و و ده‌رمان و نهشتهرگهریهوهیه، به واتایه‌كی تر وه‌كو چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو پرس و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تر، ئه‌میش، واته نه‌خۆشی، له ڕهگو ڕیشه‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێت، بهگوفتارێكی تر پاره‌یه‌كی بێ‌شومار له بری خه‌رجكردنی له ڕونه‌دانی نه‌خۆشیه‌كاندا یا به‌ربه‌ست كردنیاندا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، که‌چی له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كاندا یا كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كاندا خه‌رج ده‌كرێت. بۆنموونه کێشه‌ی ته‌ندروستی خه‌ڵكی له ئه‌مه‌ریكادا له‌سه‌ر بوده‌جه‌ی ده‌وڵه‌ت ساڵانه 250 بۆ 300 ملیارد دۆلار ده‌كه‌وێت.
ژماره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر گشت نه‌خۆشیه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چارهسهرهكانیاندا كراوه، هه‌ر له چه‌رخه به‌سه‌رچووه‌كانی حه‌ڤده و هه‌ژده و نۆزده و بیستیشدا له ژماردن نایه‌ن، به‌ڵام ئه‌و توێژه‌ر و باحیسانهی كه وێراویانه په‌نجه بخه‌نه سه‌ر جۆره‌كانی خواردن و له ده‌رگای ئه‌و نهێنییه بده‌ن، كه زۆربه‌ی زۆری نه‌خۆشیه‌كان، ڕیشه‌یان و بناغه‌یان خواردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵیه، که ڕه‌نگه ژماره‌یان شتێك له په‌نجه‌ی ده‌ست زیاتربێت. هه‌ڵبه‌ته هۆی ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه زۆر بێت : بۆ نموونه نه خۆیان توانای داراییان هه‌بووه، كه ئه و ئه‌ركه گه‌وره‌یه ئه‌نجام بده‌ن و نه ده‌وڵه‌ت و لایه‌نێكی تریش سه‌پۆرتی كردوون. ئه‌مه بێ له‌وه‌ی ، که بۆ نموونه، گه‌ر به‌شی خواردنی به‌روبوومی ئاژه‌ڵیی بگریت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له جیهاندا بزنزێكی گه‌لێ گه‌وره‌یه و به‌تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپادا، خه‌ڵك‌و لایه‌ن و چه‌نده‌ها کۆمه‌ڵه‌ی پاوهرفوولی (خاوه‌ن پایه‌ی) له پشته‌وه‌یه، كێ زوقره ده‌كا و كێ بڕوا به‌و كه‌سانه ده‌كات، كه بتوانن شتێك بڵاوبكه‌نه‌وه و بڵێن گۆشت یا به‌روبوومی ئاژهڵو گیانله‌به‌رانی تر بۆ ته‌ندروستی خراپه، چونكه هه‌موو میدیایان بهڕۆژناماكانیشهوه به ده‌سته‌وه‌یه، به‌شێكی زۆری دكتۆره‌كان و كۆنسهڵتهنتهكان و زانا باڵاده‌سته‌كانی بواری زانستیشیان كڕیووه. ئه‌مڕۆ له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكادا دیارده‌ی كڕینی دوكتۆر و توێژه‌ره‌وه و ڕاوێژکاره پزیشکییه‌کان به‌ئاشكرا ده‌بینن، كه چۆن كارگه و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی دروستكردنی داووده‌رمان، به‌جۆرێك له جۆره‌كان كه ده‌توانرێت ناوی لێبنرێت به‌رتیل و ده‌مچه‌ور کردن نه‌ك هه‌ر به دوكتۆر و ڕاوێژکاره پزیشکییه‌كان بگره كه‌سانێكیش كه له خواره‌وه كارده‌كه‌ن، وه‌ك جێگری دکتۆره‌کان و برینپێچه ئافره‌ت و پیاوه‌كانیش. ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ده‌كرێت، ته‌نها له‌به‌رخاتر و بۆ پاراستنی سوود و قارانجه.
گاردیانی ڕۆژی شه‌مه‌ی 23-08-2008 ، باس له مه ده‌كات و ده‌ڵێت " له‌و كۆنفرانسانه‌ی كه له ئه‌مه‌ریكا و ڤێتنام و ههنگاریابوون له لایه‌ن كۆمپانیانی داووده‌رمانه‌وه هه‌ر دكتۆره‌ی 5 هه‌زار پاوه‌ندی ده‌ستكه‌وتووه. بۆ نموونه كۆمپانیای گه‌وره‌ی به‌ریتانیا (GSK) له شاری (شه‌فێڵد) نیمچه كۆنفرانسێكیان بۆ دكتۆره‌كان و خه‌ڵكانی تر كه له خه‌سته‌خانه‌كاندا ئیش ده‌كه‌ن، گرتووه تاكو موحازهرهیان بۆ بده‌ن به هانیاندانیان بۆ به‌شداریكردنیان له یازده‌هه‌مین كۆنگره‌ی جیهانیدا، كه له پاكستان بڕیاره بگیرێت، هه‌ر یه‌كێك له به‌شداربووه‌كان 1200 پاوه‌ن كه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه له تێچوونی هاتووچۆ و ئوتێل و خواردن و بردنیان بۆ سه‌یری كریكت و یاری ڕه‌گبی و كڕینی دیاریش بۆیان."
له‌كاتێكدا ده‌بینین، كه كارگه‌كانی درووستكردنی ده‌رمان له هه‌وڵێكی بێ‌شومار دان بۆ پاراستن و زیادكردنی قازانجیان هه‌موو شتێكی نه‌شیاو له چوارچێوه‌ی یاسای مه‌ده‌نیانه و له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدیریندا ده‌كه‌ن، ئیدی خه‌ڵكی چۆن ده‌توانێت ڕاستی بزانێت و په‌ی پێ ببات وه‌كو هه‌موو ڕاسته‌كانی تر، كه له قوتابخانه، له خه‌سته‌خانه، له شوێنه‌كانی سه‌ركار، له زانكۆكان، له ڕۆژنامه و تهلهفزوێنهكاندا، ده‌شاررێته‌وه و باسی لێوه نه‌كرێت. ڕه‌نگه جێی گومان بێت، گه‌ر بڵێم كۆمپانیای مه‌كدۆناڵد به ته‌نها بۆ خواردنه‌كانی خۆی كه زۆربه‌یان گۆشتن و خواردنه‌وه‌ی مه‌واده پڕ له شهكرییهكانن و یا( فیزی درینكن) 800.000 دۆلار ساڵانه خه‌رج ده‌كات له ڕێكلامی خواردنه‌كانیدا، كه له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا به‌و ئیمكانییه‌ته گه‌وره‌یه‌ی خۆیه‌وه و به‌هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی نه‌خۆش ته‌نها 150.000 دۆلار له ڕێكلامه‌ی خواردنی ته‌ندروستدا خه‌رج ده‌كات.
تێكه‌ڵاوبوونی بزنس و چوونه ناو شهرهیانه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگاوه هه‌ر به خوێندن و په‌روه‌رده‌وه و به‌شی ته‌ندروستی و چارهسهركردنهوه، ئه‌مه جگه له خانه‌كانی تری كۆمه‌ڵگاوه وه‌كو خودی تاك و خێزان و …هتد به‌چه‌شنێكی وا كه زۆر گرانه بزنس جودا بكه‌ی لێیان، هه‌روه‌كو دکتۆر «كامبێڵ»1 له لاپه‌ڕه 8ی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "من ئاماده‌م به دنیای ڕابگه‌یه‌نم كه هه‌ڵه‌ی ئه‌م سیسته‌مه چییه. جیاوازی له نێوانی حكومه‌ت و داموده‌سگای پیشه‌سازی و بزنسدا له‌گه‌ڵ زانست و داووده‌رمان جێی سه‌رنج و گومانه. جیاوازیش له نێوانی بهدهستكهوتن یا دروستكردنی قازانج و چاككردن و باشكردنی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ركردندا دیسانه‌وه جێی سه‌رنج و گوومانه".
وه‌كو له سه‌ره‌تادا باسم كرد ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تی له شه‌ڕێكی دۆڕاوی ده‌سته‌ویه‌خه داین، كه له سه‌رجه‌می جه‌نگه‌كانی تر به هه‌موو چه‌شنه‌كانییه‌وه كه پێشتر كراوه، مه‌ترسیدارتره به حوكمی ئه‌وه‌ی كه جه‌نگێكی به‌رده‌وام و درێژخایه‌نه و هه‌م سیسته‌می باڵاده‌ستی سه‌رده‌میش نایه‌وێت و ناشتوانێت بیوه‌ستێنێت، تاكو خۆشی نه‌بێته قوربانی و بۆ ئه‌وه‌ش پاره‌ی بێشوماری خه‌رجی له‌م بواره‌دا بگێڕێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ژیانێكی به ئارام و بێ‌ئازار و درێژخایانمان هه‌بێت.
بۆ نموونه له وڵاتێكی وه‌كو به‌ریتانیدا 2.3 ملیۆن خه‌ڵك نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه كه 90%ی ئه‌م ژماره‌یه جۆری دووهه‌می شه‌كره‌یه، واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ساڵی 2025 ئه‌م ژماره‌یه سه‌ركه‌وێت بۆ 3.6 ملیۆن. ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ، ڕۆژی دووشه‌مه، 28-07- 08 لاپه‌ڕه 12
هه‌روه‌ها به پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی شاره‌وانی (50Enfield over London Borough of Enfield, ژماره‌ی ته‌موز و ئاب) ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاده وه‌زنن، كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كردنی نه‌شته‌رگه‌ری جۆراوجۆر به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی جیاجیاوه، به ڕێژه‌ی 50% له یه‌كساڵدا له به‌ریتانیا چوه‌ته سه‌ره‌وه. یه‌ك له چواری خه‌ڵكی لێره ( به‌ریتانیا) زیاده وه‌زنن، هه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت له ساڵ 2050 دا ته‌نها یه‌ك كه‌س له ده‌كه‌س به ته‌ندروستی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئاماره فه‌رمییه‌كان وا باس ده‌كه‌ن كه ساڵانه له به‌ریتانیا زیاد له 50.000 كه‌س به نه‌خۆشی پرۆستات و نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌مرن، زیاتر له 100.000 تر به هۆی جگه‌ره كێشان و نه‌خۆشی دڵه‌وه له ناو ده‌چن.
له ئه‌مه‌ریكاش یه‌ك له سیازده‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه كه به‌ژماره ده‌كاته 15 ملیۆن كه‌س، یه‌ك له سێ كه‌سیشیان گیروگرفتی دڵیان هه‌یه، زیاتر له سه‌د ملیۆن كۆڵۆسترۆڵیان به‌رزه. ( ل3، The China Study by T.Colin Campbell). هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه له لاپه‌ڕه 346 و 347 دا لیستێكی درێژمان له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه خه‌ڵكی له ئه‌مه‌ریكادا پێوه‌ی ده‌ناڵێنن پێده‌دا، وا منیش هه‌ندێكێان به‌رچاو ده‌خه‌م:
* 82% گه‌وره‌ساڵانی ئه‌مه‌ریكی به‌لانی كه‌مه‌وه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت، كه تووشی نه‌خۆشی دڵ ببن.
* 81% خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌لانی كه‌مه‌وه له هه‌فته‌یه‌كدا جۆرێك له داووده‌رمان وه‌ر ده‌گرن.
* 65% خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكی زیاده وه‌زنن.
* 31% ڕوشدی ئه‌مه‌ریكی زۆر قه‌ڵه‌ون.
* نزیكه‌ی یه‌ك له سێی گه‌نجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ته‌مه‌نیان له نێوانی 6 – 19 ساڵاندایه یا زیاده وه‌زنن یا مه‌ترسی زیاده وه‌زنیان لێده‌كرێت.
* نزیكه‌ی 105 ملیۆن گه‌وره‌ساڵی ئه‌مه‌ریكی كۆڵۆسترۆڵیان به‌رزه و مه‌ترسیان له‌سه‌ر دروست ده‌كات به هۆی به‌رزی ڕێژههكهیهوه.
* نزیكه‌ی 50 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی فشاری خوێنیان به‌رزه.
* زیاتر له 63 ملیۆن ئه‌مه‌ریکی ئازاریان له به‌شی خواره‌وه‌ی پشتیان هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به سوڕی خوێن و زیاده وهزنییهوه هه‌یه، ئه‌م دوو دیارده‌یه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ری جۆری خواردنه‌وه‌یه له گه‌ڵ وه‌رزش نه‌كردندا.
* زیاتر له 33 ملیۆن ڕوشدی ئه‌مه‌ریكی له ماوه‌ی 3 مانگدا به ده‌ست سهرواسه و ژانه‌سه‌ری قورسه‌وه ده‌ناڵێنن.
* به‌لانی كه‌مه‌وه 16 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه.
* له ساڵی 2000 دا زیاد له 700.000 ئه‌مه‌ریكی به نه‌خۆشی دڵ مردوون. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا 550.00 هه‌زاری تر به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه مردوون، له‌گه‌ل 280.000 كه‌سی تر به نه‌خۆشی وه‌ستانی دڵ، شه‌كره، نه‌خۆشی له بیرچوونه‌وه و ( Cerebro-Vascula ) مردوون.
« كامپبل» له كتێبه‌كه‌یدا هۆی هه‌موو نه‌خۆشیه‌كانی وه‌كو دڵ، شێرپه‌نجه، شه‌كره، سه‌كته، فشاری خوێن، ڕۆماتیزمه، نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه، كهتهراتی چاو و لاوازی سێکسی و چه‌نده‌ها نه‌خۆشی تر بۆ جۆری خواردن ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌م كتێبه كه دیراسه‌یه‌كی پان و به‌رینی له خۆوه گرتووه و به‌رهه‌می زیاتر له 20 ساڵی توێژینه‌وه‌ی كامپبێڵ و هاوكارهكانێتی، سه‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه، كه له جێگای جیاجیا له وڵاتانی وه‌كو هیندستان، فلیپین، ئه‌مه‌ریكا، هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و چینه، هه‌ر به‌ته‌نها له چیندا له 65 شوێن كه 130 گوندی له‌خۆوه گرتوه. به ژماره 6500 گه‌وره به خۆیان و خێزانه‌كانیانه‌وه به‌شدار بوون. گرنگی ئه‌م باسه له‌وه‌دایه كه خواردنی جیاجیا، جۆری ژیان و جۆری نه‌خۆشیه‌كان و ته‌مه‌ن و ئاووهه‌واو، كاراكته‌ری جیاجیا و ڕه‌گه‌زی جیاجیا له ژن و له پیاو… هتد له‌به‌رچاو گیراون. دوای ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ كاركردن له‌م مه‌ودایه‌دا كامپبێڵ و تیمه‌كه‌ی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، كه ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه له سه‌ره‌وه ده‌ستنیشانم كردن و گه‌لێكی تریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خواردن و به‌تایبه‌ت ئه‌و خواردنانه‌ی كه پرۆتینی زۆریان تێدایه كه ئه‌مه‌ش زیاتر به‌روبوومی حه‌یوانی ده‌گرێته‌وه. ده‌قاوده‌ق به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیارییه به‌ربڵاو و چهسپاوهوهیه که له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا واباوه كه‌می هه‌بوونی پرۆتین له له‌شی مرۆڤدا به فاكتۆری نه‌خۆسی ده‌بینن. كامپبێڵ سه‌ره‌تای دیراسهكهی بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌ی زیاتری زانستیانه كه پرۆتین مایه‌ی نه‌خۆشیه‌كانه ئه‌زموونی له سه‌ر منداڵانی فلیپین كردوه به‌پێی ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی جگه‌ر له نێوه‌ندی منداڵانی ئه‌وێدا گه‌لێك باو بووه و هه‌روه‌ها له تهشهنهكردنیشدا بووه. كامپبێڵ ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی كه به لامانه‌وه سه‌یر بوو، ئه‌وه بوو كه ئه‌م نه‌خۆشییه له نێوه‌ندی منداڵانی خێزانه دهوڵهمهنداكاندا زۆر زیاتر بوو تا منداڵانی خێزانه هه‌ژاره‌كان، بۆیه بڕیارمان دا كه 110 سێنته‌ری فێركردن و په‌روه‌رده‌یی له سه‌ر به‌های خواردن ( نیوتریشن) دانێین له‌م پرۆژه‌یه‌دا ، به‌هه‌رحاڵ ، په‌یم بهنهێنییهكی ڕه‌ش برد، كه ئه‌ویش ئه‌و منداڵانه‌ی كه خواردنێ ده‌خۆن كه پرۆتینێكی زۆری ئاژه‌ڵی تێدایه ، ئه‌وانه‌ن كه به زۆری نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی جگهریانه، كه ئه‌مانه‌ش منداڵانی خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن" لاپه‌ڕه 5 . هه‌ر له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا ده‌ڵێت " له هه مان كاتدا تێبینی گه‌یشتنی ئه‌و ڕیپۆرتهم كرد، كه له‌لایه‌ن تیمێكی تره‌وه كه توێژینه‌وه‌یه بوو له هیندستان كرابوو. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا باحیسه هیندییه‌كان دیراسه‌ی دوو گروپ جرجیان كردبوو. له گروپێكیاندا ئه‌وه‌یان ڕه‌چاو كرد، كه (AFLATOXIN) 5 كه هۆی شیرپه‌نجه‌یه، خواردنێكیان پێدان، كه 20% پرۆتینی تێدابوو، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌مان له ڕۆژئاوادا وه‌ری ده‌گرین. له گروپی دووهه‌مدا ڕه‌چاوی هه‌مان (ئهفلاتۆكسین)یان كرد، به‌ڵام جۆرێك له خوارندیان دانێ كه ڕێژه‌ی پرۆتینه‌كه‌ی ته‌نها 5% بوو، سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی گه‌رچی گرانه كه باوه‌ڕی پێبكرێت، چونكه ئه‌و گروپه‌ی كه خواردنێكیان پێ‌درابوو، كه ڕێژه‌ی پرۆتینه‌كه‌ی 20% بوو، نیشانه‌ی ده‌ركه‌وتنی شیرپه‌نجه‌ی جگه‌ریان تیا ده‌ركه‌وت، كه‌چی ئه‌م نیشانه‌یه له هیچ كام له یه‌كێك له گروپه‌كه‌ی دووهه‌مدا كه خواردنێكیان پێ‌درابوو، كه ڕێژه‌ی پرۆتین تێیدا له سه‌دا 5 بوو ، ده‌ر نه‌كه‌وت".