
له باره‌ى میدیاوه… به‌شی پێنجه‌م…..محه‌مه‌د حاجى كه‌ریم
له باره‌ى میدیاوه… به‌شی پێنجه‌م
شه‌ڕى رۆژنامه
محه‌مه‌د حاجى كهریمئهو رۆژنامه‌یه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى وروژاندنى هه‌ستى خه‌ڵك كار بكات، ناتوانێ پابه‌ندبێ به بنه‌ما پیشه‌ییه‌كانى رۆژنامه‌وانى، رۆژنامه‌ى راسته‌قینه پشت به سۆز نابه‌ستێ، كار بۆ گه‌یاندنى هه‌قیقه‌ت و زانیارى راست و دروست ده‌كات. به‌داخه‌وه رۆژنامه‌گه‌رى ئێمه هێنده‌ى خولانه‌وه‌یه له بازنه‌ى خۆ نمایشكردن و راكێشانى سۆزى ئه‌م و ئه‌و، هێنده په‌یوه‌ندى نییه به پیشه‌ى رۆژنامه‌نووسییه‌وه.
به‌دڵنیاییه‌وه هیچ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنێك روونادات، ئه‌گه‌ر كار بۆ گۆڕان نه‌كرێت و ره‌خنه له ره‌وشى ئێستا نه‌گیرێت. رۆژنامه‌گه‌رى له‌ده‌ره‌وه‌ى دیدگایه‌كى ره‌خنه‌گرانه، ئه‌ركى راسته‌قینه‌ى خۆى ده‌دۆڕێنێت و وه‌ك شتێكى بێ به‌ها ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینێت كه یه‌كێك له وه‌زیفه گرینگه‌كانى رۆژنامه‌گه‌رى ره‌خنه‌گرتنه. رۆژنامه‌وان ئه‌وكاته ده‌توانێ په‌یامى خۆى بگه‌ینێت، گه‌ر بوێرانه په‌نجه بخاته سه‌ر گرفت و كه‌موكوڕیه‌كان و پرسیارى جددى بخوڵقێنێ.
نه‌بوونى دیموكراسی و بزوتنه‌وه‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسى ئازاد، ماناى نه‌بوونى ئازادى راسته‌قینه‌یه، ئه‌مه‌ش رێك ماناى ئه‌وه‌یه كارى رۆژنامه‌وانی بێ ئازادى هیچ نییه. بێگومان رۆژنامه‌گه‌رى ئازاد، كه به ئامانجى دنیابینى و تێگه‌یشتن له راستییه‌كان كار ده‌كات، رۆڵێكى دیارى هه‌یه لهكاڵكردنهوهى ده‌سه‌ڵاتى خێڵ و حزب و تاكه‌كه‌س، وێڕاى ئه‌و دهورهى بۆ دروستكردنى عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌یبینێت، به‌ڵام نابێ ئه‌و پرسیاره فه‌رامۆش بكه‌ین، كه رووبه‌رووى تێگه‌یشتن له ئازادى و چۆنییه‌تى به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌مكه‌مان ده‌كاته‌وه.
به‌ر له‌هه‌ر شتێك رۆژنامه‌گه‌رى ئازاد به‌رپرسیاریه‌تییه‌كى ئه‌خلاقى و كۆمه‌ڵایه‌تى له ئه‌ستۆدایه، مه‌به‌ستى من نییه رۆژنامه‌نووس ته‌سلیمى ده‌سه‌ڵات بێت و خۆى بدۆڕێنێت، یان رۆژنامه‌وانى ئێمه بچێته قاڵبى رۆژنامه‌وانى مولته‌زیم و ده‌سه‌ڵات سنوور بۆ كارى رۆژنامه‌نووسى بكێشێ و ئه‌ركه‌كانى دیار بكات. لێ ده‌بێ رۆژنامه‌كان بزانن له كوێ فشار دروست بكه‌ن، ره‌خنه له‌چى بگرن و چۆن ره‌خنه بگرن. رۆژنامه‌وان بۆى هه‌یه به‌دواى هه‌موو پرسێكدا بچێ و ره‌خنه له هه‌موو دیارده‌و كێماسییه‌ك بگرێ، نابێ به بیانووى به‌رژه‌وه‌ندى ئاسایشیى نه‌ته‌وه‌یى، داب و نه‌ریت، پیرۆزى ئاین و سیسته‌مى گشتى وڵات، سنووره‌كانى كارى رۆژنامه‌وانى بهرتهسكبكرێنهوهو رێگا له ئازادى راده‌ربڕین و گه‌یاندنى زانیارى بگیرێت، به‌ڵام مادامه‌كێ رۆژنامه‌وانى له خزمه‌ت خواست و ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى خه‌ڵكى دایه، هه‌ق نییه له‌راستییه‌كان دوور بكه‌وێته‌وه‌و پابه‌ند نه‌بێ به ئه‌خلاقى پیشه‌یى. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم رۆژنامه‌گه‌رى ئێمه به ساردوسڕی گوزه‌ر بكا‌و رۆژنامه‌نووسیش بێ ده‌نگ دابنیشێت، لێ نابێ ته‌نها له‌سه‌ر ره‌گه‌زێك بوه‌ستێ و ره‌گه‌زه‌كانى دیكه به‌لاوه بنێت.
گه‌نده‌ڵى و بێ دادى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان كارێك نییه بێ ده‌نگى لێبكرێ، رۆژنامه‌نووس هه‌قى خۆیه‌تى ره‌خنه‌ى لێبگرێ و داواى چاكسازى له ده‌سه‌ڵاتى سیاسى ئه‌و وڵاته بكات، به‌ڵام بۆى نییه له گه‌یاندنى په‌یامه‌كه‌ى ئامانجى شاراوه‌ى هه‌بێ، شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ئه‌ركى رۆژنامه‌وان نییه، ناكرێ رۆژنامه‌نووس لایه‌نگرى له شتێك بكا‌و ئه‌وه‌ى دیكه پشتگوێ بخات، ئه‌ركى رۆژنامه‌نووس گه‌یاندنى زانیارییه، نزیكبوونه‌وه‌یه له خه‌مى خه‌ڵك.
به‌داخه‌وه رۆژنامه‌وانى كوردى چۆته دۆخێكى ترسناك، ئه‌گه‌ر سه‌رنج له به‌شێكى رۆژنامه‌وانى هه‌نووكه‌ى كوردستان بده‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌و سایت و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ى كه ئیدیعاى ئه‌هلیبوون ده‌كه‌ن، خه‌ریكه خۆیان ده‌خزێننه ئاستێكى نزم. وه‌ك بڵێیت له‌یه‌كتریان گێڕاوه‌ته‌وه‌و پێكه‌وه بڕیارى شه‌ڕیان داوه. ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌یكه‌ن سه‌نگه‌رگرتنه به‌رامبه‌ر به حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات، هه‌ركیز ئیشى رۆژنامه‌نووس وێرانكردن و كوده‌تا نییه، ئه‌ركى ئه‌وه له‌به‌رامبه‌ر خراپییهكاندا به‌دواداچوونى هه‌بێ، به‌ڵام نه‌ك هه‌مووشتێك به‌جوان و ناشیرینییه‌كانیه‌وه بسڕێته‌وه.
رۆژنامه‌كانى ئێمه ده‌یانه‌وێ به‌هۆى مانشێتى قه‌به‌و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن به ئه‌م و ئه‌و، سه‌رنجى وه‌رگر بۆخۆیان رابكێشن و ناوبانگ په‌یدا بكه‌ن.
به‌داخه‌وه هه‌ندێك له رۆژنامه‌كانمان خه‌ریكه سیفه‌تى رۆژنامه‌ى زه‌رد وه‌رده‌گرن و ته‌نها كار له‌سه‌ر وروژاندن ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌رچى ئه‌م شێوازه رۆژنامه‌گه‌رییه بێ خوێنه‌ر نییه، به‌ڵام ناتوانێ كاریگه‌ریى له‌سه‌ر نه‌وه‌ى وریا و به ئاگا دروست بكات، چونكه زۆرجار له‌ده‌ره‌وه‌ى راستى مامه‌ڵه ده‌كا و وه‌ڵامى هه‌موو پرسیارهكانیشى پێنییه.
mehemedkerim@gmail.com