
ته‌رمێک له کۆڵانێکی پایته‌ختی ڕۆشنبیری
ته‌رمێک له کۆڵانێکی پایته‌ختی ڕۆشنبیری
ڕزگار عومهردوای نزیکه‌ی دوو هه‌فته، لێپرسراونی وه‌زاره‌تی ناوخۆ،چوونه ماڵی شاعیر "محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان" وداوای لێبوردنیان لێکرد له‌و پێشێلکاریه‌ی کرایه سه‌ری.ئه‌م داوای لێبوردنه ڕوداوێکی که‌م نیه‌و بایه‌خی زۆره‌و ته‌واو پۆزه‌تیڤه.له‌و پێشێلکاریه‌ی کرایه سه‌ر ئه‌م شاعیره، کێشه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین له گۆشه‌یکی تره‌وه هاته‌وه مه‌یدان، که قابیلی ئه‌وه‌یه ووردتر سه‌رنجی لێبدین.
پێشێلکاری دژ به‌و شاعیره،له لایه‌ن هه‌ندێ ڕۆشنبیره‌وه،با ئاراسته‌یه‌کی تر زل کرایه‌وه،ئه‌م پیشێلکاریه له جیاتی ببێ به ئاوردانه‌وه‌یه‌ک له دۆسیه‌ی گه‌وره‌ی سه‌رکوتی ئازادی بیر‌ورا،گۆڕا بۆ ده‌ستدرێژی چه‌ند پۆلیسێکی نه‌خوێنده‌وار که ئیحتیماله خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م شاره زۆر "تایبه‌ته" بن، له‌وه‌ش خراپتر گۆڕا بۆ دادگای یه‌ک لا که‌ره‌وه له‌وه‌ی کێ خه‌ڵکی شاره‌و کێ بێگانه‌یه له‌م شاره؟چونکه کاکی ڕۆناکبیر له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌ک ئه‌و شاعیره نه‌ناسێ ئه‌وا هه‌رخه‌ڵکی سلێمانی نیه ! ئه‌م تێروانینه ئیرۆستۆکراتیهی که به فه‌رهه‌نگی ساده‌ی"شارچێتی" شه‌رحی دڵی خۆی ده‌کا، په‌یوه‌ندی به هه‌موو شتێکه‌وه هه‌یه ته‌نیا به دۆسیه‌ی" ئازادی بیر‌ورا" وه نه‌بێ.
ئیرۆستۆکراتیهتی رۆشنبیری وه‌کو ئه‌ڵقه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌میشه وێڵه به‌دوای ئه‌و تێرم وتێگهیشتنانهی ئیمتیازاته‌کانی تازه ده‌کاته‌وه،گه‌ڕان به دوای چه‌مکی ئازادی بیروڕا،له‌لای ئه‌م توێژه پێش ئه‌وه‌ی بریتی بێ له‌دابین کردنی مافه ساده‌کانی هه‌مووان،بریتی یه له‌گه‌ڕان به‌دوای جێگیر کردنی "حه‌سانه "بۆ نوخبه‌یه‌کی دیاری کراو،ئه‌م هه‌وڵدانه زۆرجار په‌نا بۆ ئایدۆلۆژیا،بۆ حیزب،بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی،ده‌سه‌ڵاتی مه‌عنه‌وی ،لۆکهڵیزم ده‌با.له‌و ئه‌زموونه‌ی ئه‌مجاره‌دا ده‌رکه‌وت هێشتا که‌سانێکی دیار له ئه‌هلی نووسین به عه‌ینه‌ک وبه‌رژه‌وه‌ندی لۆکهلیزمێکی زۆر ته‌سک دونیا ده‌بینن.
14 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر،له پایته‌ختی ڕۆشنبیری "سلێمانی"، له‌ژێر سایه‌ی پارێزگاری ئه‌وسای شار "سالار عه‌زیز" ،فه‌رمانی ڕووخاندنی خانووه بێ تاپۆکانی دوروبه‌ری شار ده‌رکرا،به تایبه‌تی ماله‌کانی حامیه‌و ده‌وروبه‌ری.ئه‌م هاوڵاتیانه‌ی که‌له‌م خانوانه جێگیر ببوون زۆربه‌یان ئاواره‌ی که‌رکوک بوون،کهبهقهدهرههموو کتێبه ڕۆشنبیریه‌کانی شار،شان به‌شانی "هه‌ولێری"و"هه‌ورامی"نوکته‌ی زۆر ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌یان له‌سه‌ر به‌رهه‌م ده‌هات . یه‌کێک له شاعیره‌کانی شار که ناوی "به‌کر عه‌لی" بوو، له‌به‌رامبه‌ر بهلهدیهو پارێزگاردا نوێنه‌رایه‌تی مافی ساده‌ی نیشته‌جێبوونی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌کرد. له‌دووا بهرامبهرکێدا، پۆلیسه‌کانی پارێزگار له‌کاتی ته‌قه کردن له خۆپیشاندانی خه‌ڵکه‌که،ته‌قه‌ی راسته‌وخۆیان له "به‌کر عه‌لی" شاعیر کرد، شاعیر به برینداری ڕای کرد بۆ کۆلانی ئه‌ودیوی ته‌لاری پارێزگا،ئه‌وان به دواوه‌ی بوون،به برینداری گرتیان وبه برینداری تیرۆریان کرد.
"به‌کرعه‌لی" وه‌کو شاعیری ناسک وخۆشه‌ویستمان کاکه "محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان" ژهنهڕاڵێ هیچ وه‌رزێک نه‌بوو، ئه‌و کوژراوه یه‌که‌مه‌کان وقوربانیهکانی ئینساندۆستیهکی گه‌وره بوو، کاکه "حه‌مه‌ی " شاعیر ناحه‌قیه‌کی گه‌وره‌و بێ حورمه‌تی پێ کرا،به‌ڵام "به‌کر" به برینداری له‌سه‌ر مافی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵکیتر مافی ژیانیان لێسه‌نده‌وه، ئه‌ی بۆ یادی ناکرێته‌وه ؟ بۆ ئیرۆستۆکراتیهتی ڕۆشنبیری له‌و دۆسیه‌ی گه‌وره‌یه‌ی سه‌رکوتدا، خه‌ریکی بژاردنی لاپه‌ڕه‌یه‌ک وفه‌رامۆشکردنی لاپهریهکیتره ؟چونکه که‌یسی به‌کر به که‌ڵکی داتاشینی ناسنامه‌ی شاره‌که نایه‌ت،به تایبه‌تی که ئهوگیانی خۆی کرده قوربانی مافی نیشته‌جێبوونی ئه‌و "بێگانانه" ی که ده‌م وچاوی ڕۆناکبیرێک وهاوڵاتیهکی ئاسایی لێک جیا ناکه‌نه‌وه.
ئازادی بیروڕا،مافی ساده‌ی هه‌مووانه، په‌ڕوباڵ کردنی ئه‌م که‌یسه‌و هێشتنه‌وه‌ی له‌نێو بازنه‌ی توێژێکی دیاری کراودا خزمه‌ت به ئه‌ندێشه و کورتبینه‌کانی ئه‌م توێژه ده‌که‌ن.ناسنامه‌ی نه‌ک ته‌نیا شارێک به‌ڵکو هه‌موو شاره‌کانی کوردستان، بریتیه له ئاوێزان بوونیان به به‌هاو تێگه‌یشتنه جیهانیه‌کانی مافی مرۆڤ،ڕهنگهڕۆناکبیری وامان هه‌بێ هێشتا له سه‌به‌ته‌ی " لۆکهلیزم" و شارچێتی به دوای هێلکه‌ی نایاب بگه‌ڕێ،به‌ڵام زه‌مانه چیتر چاوه‌ڕیی ئه‌م ئهفسانهسازیه نیه،هێلکه‌کانی ئه‌م ته‌سک بینیه گه‌نیوه‌و بۆنی دێ.