
چۆنایه‌تی سیسته‌می فێرکاری….. به‌شی سێ
چۆنایه‌تی سیسته‌می فێرکاری….. به‌شی سێ
هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده له سوید
هه‌وڵه‌کانی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له سیسته‌می فێرکاریدا بۆ ئه‌وه‌یه که:
– به‌هره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هاوڵاتیبوون لای خوێندکاران زیادبکرێن.
– تواناکانی ده‌ستپێشخه‌ری و کاری سه‌ربه‌خۆ له بازاڕی ئازاد دا لای خوێندکار زیادبکرێن.
– هوشیاری کلتوری لای خوێندکار زیادبکرێت
– تواناکانی په‌یوه‌ندی و قسه‌کردن به زمانی بیانی لای خوێندکار زیادبکرێن.
– تواناکان له بواری ماتماتیک، زانستی سروشت وته‌کنیک لای خوێندکار زیادبکرێن.
– تواناکان له بواری کۆمپیوته‌ر دا لای خوێندکار زیادبکرێت.
سیسته‌می فێرکاری له وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپادا بۆ ئه‌وه‌یه که قوتابی، زانست گشتگیر و هه‌مه لایه‌نه، نه‌ک پچڕپچڕ، وه‌ربگرێت. وانه‌کان نزیکن له یه‌که‌وه و دابڕانیان له‌یه‌کتر به زه‌ره‌رمه‌ند بۆ قوتابی و خوێندکار سه‌یر ده‌کرێت. له وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌وه‌یه خوێندن، قوتابی و خوێندکار ڕابکێشێت بۆ ناوه‌نده‌کانی خوێندن. واته خوێندن ئه‌وه‌نده خۆشبکرێت که خوێندکار حه‌زبکات به‌ره‌و ناوه‌نده‌کانی خوێندن بڕوات و بیه‌وێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر خوێندن. له‌م بواره‌دا گرنگی ده‌درێت به مامۆستا و خوێندنی مامۆستایان که ئه‌مه‌ش وه‌ک سیسته‌می فێرکاری به‌به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م شاڵاوی ڕیفۆرمدایه.
گرنگیدان به مامۆستا له‌لایه‌ک له بواری به‌رزکردنه‌وه‌ی مووچه و له‌لایه‌ک به‌هێزکردنی توانایان له خوله‌کانی خوێندن گرنگن، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا گرنگه که قوتابی مافی ئه‌وه‌ی بدرێتێ که مامۆستاکانی هه‌ڵبسه‌نگێنێت. من ده‌زانم مامۆستایان دژی ئه‌وه‌ن که قوتابیه‌کان بیر و بۆچونیان له سه‌ریان هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست بێت که قوتابی و خوێندکار ناوه‌ندبن و خوێندن له پێناوی قوتابیدا بێت، ده‌بێت ئه‌و مافه بدرێت به قوتابی و خوێندکار که بتوانن له که‌شوهه‌وایه‌کی هێمندا و له ڕێگای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێک له فۆرمێکدا، له کۆتایی ساڵی خوێندندا، بیروبۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر مامۆستاکانیان بده‌ن که ئایا ئاستی زانستی و زانیاری باش بووه یا پێویستی به باشبوون هه‌یه. که ئایا مرۆڤێکی دیموکراته یا سه‌رکوتکه‌ره. که ئایا گرنگی به قوتابی ده‌دات یا نا. کاری مامۆستایی خۆشده‌وێت یا هه‌ر کارمه‌ندێکی مووچه وه‌رگره. ئه‌نجامی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان ده‌درێت به مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی لایه‌نه به‌هێز و لاوازه‌کانی مامۆستاکه بکرێن و پلان دابنرێت بۆ به‌هێزکردنی لایه‌نه لاوازه‌کان. هه‌ر له‌م بواره‌دا گرنگه بوترێت که ده‌بێت موچه‌ی مامۆستا ئازاد بێت و به‌پێی ته‌مه‌ن به‌رز نه‌کرێته‌وه به‌ڵکو به‌پێی لێهاتوویی و دڵسۆزی بۆ کاره‌که‌ی، مووچه‌ی زیاتری پێبدرێت.
به‌رزکردنه‌وه و باشترکردنی ئه‌نجامی قوتابیان، بوارێکه که به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه و مامۆستاکان کاری له‌سه‌ر بکه‌ن. یه‌کێک له‌و هه‌نگاوانه‌ی که ده‌کرێت بنرێت نوسینه‌وه‌ی بیروبۆچوونی مامۆستایه ده‌رباره‌ی ئاستی قوتابی له وانه‌که‌یدا. بیربۆچوونهکان له ڕاپۆرتێکدا ده‌نوسرێن و ده‌درێت به دایکوبوکی قوتابی. ڕاپۆرته‌که باس له‌وه ده‌کات قوتابیه‌که له چ ئاستێکدایه و چی بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کان باشتربن. ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه، قوتابخانه له خێزانه‌کان نزیکده‌کاته‌وه و به‌هابنه‌ماییه‌کانی قوتابخانه ده‌باته ناو خێزانه‌کانه‌وه. نوسینه‌وه‌ی بیروبۆچوونی مامۆستا زۆر گرنگه به تایبه‌تی له‌و پۆلانه‌دا که مانه‌وه و نه‌مانه‌وه‌ی تێدا نیه یا نمره‌دانانی تێدا نیه. ئێستا له کوردستان مانه‌وه و نه‌مانه‌وه له پۆله‌کانی یه‌ک، دوو و سێی بنه‌ڕه‌تیدا نه‌ماوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرنگه که ساڵی دووجار دیداری گه‌شه هه‌بێت و له کۆتایی ساڵه‌که له‌بری نمره وه‌رگرتن، مامۆستا ڕاپۆرتێکی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی قوتابیه‌که بنوسێت. کۆپیه‌کی بۆ خێزان و کۆپیه‌کی بۆ قوتابخانه بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌رده‌وامی بزانرێت که قوتابیه‌که له‌کام ئاستدایه و چیبکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی قوتابیه‌که به‌رزبکرێته‌وه.
خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ له کوردستاندا هه‌ندێ له ڕۆژنامه و بڵاوکراوه‌کان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیان ته‌رخانکردوه بۆ په‌روه‌رده و خوێندن، له‌و بواره‌دا کوردستانی نوێ، رۆژنامه و هاوڵاتی هه‌نگاوی باشیان ناوه به‌ڵام هێشتا زۆرکار له‌و بواره‌دا ماوه که بکرێت، بۆ نموونه ته‌له‌فیزیۆنه‌کان به‌رنامه‌ی به‌رده‌وامیان ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده نیه که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک به‌رنامه‌یه‌کی تێدا بێت. جارجار و به‌شێوه‌یه‌کی پچڕ پچر به‌رنامه ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده و خوێندن هه‌یه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی سسیستماتیکی نیه که له ئاستی پرۆسه‌یه‌کی وا گرنگ دا بێت. بێجگه له بڵاوکراوه و ته‌له‌فزیۆنه‌کان، گرنگه نوسه‌ره‌کانمان ڕۆڵی ئه‌رێنیان هه‌بێت له بهزیندوکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی دێباتی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی فێرکاری. پرۆسه‌که وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌ک سه‌یربکرێت که به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م نوێخوازیدا بێت. شاعیره‌کانمان ده‌توانن ڕۆڵیان هه‌بێت له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بهزۆرلهبهرکردنی شیعر به قوتابی.
بۆسه‌رکه‌وتنی چاکسازی و نوێخوازی له سیسته‌می فێرکاریدا به‌شداری مامۆستاکان و ئامده‌بوونیان له دێبات و گفتوگۆکاندا مه‌رجی پێویستن. له‌هه‌مانکاتدا ڕۆڵیان گرنگه کاتێک که ده‌بینن قوتابیه‌ک ئه‌نجامه‌کانی باش نیه و ناگاته ئامانجه‌کانی. مامۆستا ده‌بێت بتوانێت تاکتیکی شێوه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌که‌ی بگۆڕێت کاتێک که ده‌بینێت قوتابیه‌که‌ی وانه‌که تێنه‌گه‌یشتوه. ده‌بێت بتوانێت ستراتیجێکی نوێ دابڕێژێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی فێربوون له مێشکی قوتابیه‌کانیدا بچێته پێشه‌وه و ئاستی زانست و زانیاری لای قوتابیه‌کانی زیادبکات.
باوه‌ڕی مامۆستا به قوتابیه‌کانی پاڵپشتێکی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیه‌کان هه‌ستی باوه‌ڕ به خۆبونیان تیا به‌رزبێته‌وه. یه‌کێک له ئه‌رکه گرنگه‌کانی مامۆستا ئه‌وه‌یه که هانده‌ری قوتابیه‌کانی بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببنه مرۆڤی خاوه‌ن بیرکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ.
دروستکردنی پرسیار له مێشکی قوتابیدا ئه‌رکێکی گرنگی سیسته‌می په‌روه‌رده و خوێندنه. توانای پرسیارکردن له منداڵدا ده‌بێت به زیندوویی بهێڵرێته‌وه و پشتگیری لێبکرێت. هیچ جۆره پرسیارێک نابێت تابو بێت و قوتابی بۆی نه‌بێت بیکات. به‌ڵکو کراوه‌یی و شه‌فافیه‌ت له‌م بواره‌دا مرۆڤی دیموکرات دروستده‌کات.
مامۆستا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی زۆر و گه‌وره‌ی له قوتابیه‌کانی هه‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه ده‌بێت به‌به‌رده‌وامی چاوه‌ڕێی زیاتر له مامۆستاکانی بکات. له‌م بواره‌دا پێویسته (سیسته‌می قوتابخانه‌کان، بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی) ناسراو بێت لای قوتابیان و مامۆستایان. هه‌موو مامۆستایه‌ک ده‌بێت نوسخه‌یه‌کی نامیلکه‌ی (سیسته‌می قوتابخانه‌کان) ی هه‌بێت و شاره‌زایی وردی تێدا هه‌بێت به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی که باس له به‌هابنه‌ماییه‌کانی قوتابخانه ده‌کات.
کراوه‌یی له‌م بواره‌دا مرۆڤی به‌توانا دروستده‌کات که به‌ته‌نگ پرۆسه‌ی فێرکاریه‌وه بێت. مامۆستای شاره‌زا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که قوتابیه‌کانی به‌رزبکاته‌وه بۆ ئاستێکی به‌رزتر. توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که وا له قوتابیه‌کان بکات که هه‌ست به به‌ختیاری و دڵخۆشی بکه‌ن له قوتابخانه‌دا.